Genesis 26 (BOKSSV)

1 ئینجا جیا لەو قاتوقڕییەی کە یەکەم جار لە سەردەمی ئیبراهیمدا ڕوویدا، قاتوقڕییەکی دیکە لە خاکەکە سەریهەڵدا. ئیسحاقیش چوو بۆ لای ئەبیمەلەخی پاشای فەلەستییەکان لە گرار. 2 یەزدان بۆ ئیسحاق دەرکەوت و فەرمووی: «مەچووە میسر، بەڵام لەو خاکە نیشتەجێ بە کە خۆم پێت دەڵێم. 3 بۆ ماوەیەک لەم خاکە بمێنەوە، خۆم لەگەڵت دەبم و بەرەکەتدارت دەکەم، چونکە هەموو ئەم خاکانە دەدەمە خۆت و نەوەکەت، ئەو سوێندەش دەچەسپێنم کە بۆ ئیبراهیمی باوکتم خواردووە. 4 نەوەشت زۆر دەکەم، وەک ئەستێرەکانی ئاسمان، هەموو ئەم خاکەشم داوەتە نەوەکەت، لە ڕێگەی نەوەی تۆوە هەموو نەتەوەکانی سەر زەوی بەرەکەتدار دەبن. 5 لەبەر ئەوەی ئیبراهیم گوێڕایەڵی فەرمایشتەکەم بوو، داواکاری و فەرمان و فەرز و فێرکردنی منی بەجێهێنا.» 6 ئیتر ئیسحاق لە گرار نیشتەجێ بوو. 7 پیاوانی ئەو شوێنە دەربارەی ژنەکەی پرسیاریان لێکرد، ئەویش گوتی: «ئەو خوشکمە.» ئیسحاق ترسا لەوەی پێیان بڵێت «ژنمە،» چونکە گوتی، «نەوەک پیاوانی شوێنەکە لەبەر ڕڤقە بمکوژن، چونکە جوانە.» 8 کاتێک ماوەیەکی زۆر لەوێ مایەوە، ئەبیمەلەخی پاشای فەلەستییەکان لە پەنجەرەکەوە سەیری خوارەوەی دەکرد، بینی وا ئیسحاق لەگەڵ ڕڤقەی ژنی خەریکی دەستبازییە. 9 ئینجا ئەبیمەلەخ بەدوای ئیسحاقدا ناردی و گوتی: «کەواتە ئەو ژنتە! ئەی چۆن گوتت: ”ئەو خوشکمە“؟»ئیسحاقیش پێی گوت: «چونکە پێم وابوو کە لەوانەیە بەهۆی ئەوەوە بمرم.» 10 ئەبیمەلەخیش گوتی: «ئەمە چییە بە ئێمەت کرد؟ لەوانەیە یەکێک لەم پیاوانە لەگەڵ ژنەکەت سەرجێیی بکردبا، ئەو کاتە ئێمەت تووشی تاوان دەکرد.» 11 ئیتر ئەبیمەلەخ فەرمانی بە هەموو خەڵکەکە کرد و گوتی: «هەرکەسێک دەست ببات بۆ ئەم پیاوە یان ژنەکەی بێگومان دەکوژرێت.» 12 ئیسحاق لەو زەوییەدا کشتوکاڵی کرد و هەر ئەو ساڵە سەد ئەوەندەی دەست کەوت، چونکە یەزدان بەرەکەتداری کرد. 13 ئیتر ئیسحاق دەوڵەمەند بوو، بەردەوام سامانەکەی زیادی دەکرد، هەتا وای لێهات زۆر دەوڵەمەند بوو. 14 ئینجا بەهۆی ئەوەی کە بووە خاوەن مەڕ و مانگا و خزمەتکارێکی زۆریش، فەلەستییەکانیش بەغیلییان پێ برد. 15 هەموو ئەو بیرانەش کە خزمەتکارەکانی باوکی لە سەردەمی ئیبراهیمی باوکی هەڵیانکەندبوو، فەلەستییەکان بە خۆڵ پڕیان کردبووەوە و دایانخستبوو. 16 ئینجا ئەبیمەلەخ بە ئیسحاقی گوت: «لەلای ئێمە بڕۆ، چونکە زۆر لە ئێمە بەهێزتر بوویت.» 17 ئیتر ئیسحاق لەوێ ڕۆیشت و لە دۆڵی گرار چادری هەڵدا و لەوێ نیشتەجێ بوو. 18 ئیسحاق جارێکی دیکە ئەو بیرانەی هەڵدایەوە کە لە سەردەمی ئیبراهیمی باوکی هەڵکەنرابوون و فەلەستییەکان دوای مردنی ئیبراهیم دایانخستبوو، هەر هەمان ناویشی لێنان کە باوکی لێینابوون. 19 خزمەتکارەکانی ئیسحاق لە دۆڵەکە کەوتنە هەڵکەندن و کارێزێکی ئاوی سازگاریان لەوێ دۆزییەوە. 20 بەڵام شوانەکانی گرار لەگەڵ شوانەکانی ئیسحاق بوو بە ناکۆکییان و گوتیان: «ئاوەکە هی ئێمەیە.» ئیتر بیرەکەی ناونا عێسەق، چونکە لەسەری کردیانە ناکۆکی. 21 ئینجا بیرێکی دیکەیان هەڵکەند، بەڵام دیسان لەسەر ئەمەش بوو بە ناکۆکییان، لەبەر ئەوە ناوی لەمەش نا سیتنا. 22 ئیتر لەوێ گواستییەوە و بیرێکی دیکەی هەڵکەند، کە ناکۆک نەبوون لەسەری. بۆیە ناوی لەمە نا ڕەحۆبۆت و گوتی: «ئێستا یەزدان شوێنێکی فراوانی پێ بەخشیوین و لە زەوییەکەدا بە بەروبووم دەبین.» 23 ئینجا لەوێوە بۆ بیری شابەع چوو. 24 جا لەو شەوەدا یەزدان بۆی دەرکەوت و فەرمووی: «من خودای ئیبراهیمی باوکتم. مەترسە، چونکە لەگەڵتم. لەبەر ئیبراهیمی بەندەم، بەرەکەتدارت دەکەم و نەوەت زۆر دەکەم.» 25 ئیتر ئیسحاق لەوێ قوربانگایەکی بنیاد نا، بە ناوی یەزدانەوە نزای کرد. لەوێ چادرەکەی هەڵدا، خزمەتکارەکانیشی لەوێ بیرێکیان هەڵکەند. 26 هەر لەو کاتەدا ئەبیمەلەخ لەگەڵ ئەحوزەتی ڕاوێژکاری و فیکۆلی فەرماندەی گشتی لە گرارەوە هاتنە لای. 27 ئیسحاقیش لێی پرسین: «بۆچی هاتوون بۆ لام، لە کاتێکدا ڕقتان لێم بوو و لەلای خۆتان دەرتانکردم؟» 28 ئەوانیش گوتیان: «ئێمە بە تەواوی بینیمان کە یەزدان لەگەڵ تۆ بوو، ئیتر گوتمان: ”با لەنێوانمان سوێند هەبێت،“ لەنێوان ئێمە و تۆ. با پەیمانت لەگەڵ ببەستین، 29 کە خراپەمان لەگەڵ نەکەیت، وەک چۆن ئێمە دەستمان بۆت نەبرد و لە چاکە بەولاوە هیچی دیکەمان لەگەڵ نەکردیت و بە سەلامەتی بەڕێمان کردیت. ئێستاش تۆ بەرەکەتداری یەزدانیت.» 30 ئینجا ئیسحاق خوانی بۆ ساز کردن، ئیتر خواردیان و خواردیانەوە. 31 بۆ سبەی بەیانی زوو لە خەو هەستان و هەریەکە و سوێندی بۆ ئەوی دیکەیان خوارد. ئینجا ئیسحاق بەڕێی کردن، ئەوانیش بە سەلامەتی لەلای ڕۆیشتن. 32 ئەوە بوو هەر لەو ڕۆژەدا خزمەتکارەکانی ئیسحاق هاتن و دەربارەی ئەو بیرەی کە هەڵیانکەندبوو پێیان ڕاگەیاند و گوتیان: «ئاومان دۆزییەوە.» 33 ئەویش ناوی لێنا شیبعا، لەبەر ئەوەیە هەتا ئەمڕۆش ناوی شارۆچکەکە بیری شابەعە. 34 کاتێک عیسۆ تەمەنی بووە چل ساڵ، یەهودیتی کچی بئێریی حیتی و باسمەتی کچی ئێلۆنی حیتی هێنا. 35 ئەوان ببوونە مایەی خەم و خەفەتی ئیسحاق و ڕڤقە.

In Other Versions

Genesis 26 in the ANGEFD

Genesis 26 in the ANTPNG2D

Genesis 26 in the AS21

Genesis 26 in the BAGH

Genesis 26 in the BBPNG

Genesis 26 in the BBT1E

Genesis 26 in the BDS

Genesis 26 in the BEV

Genesis 26 in the BHAD

Genesis 26 in the BIB

Genesis 26 in the BLPT

Genesis 26 in the BNT

Genesis 26 in the BNTABOOT

Genesis 26 in the BNTLV

Genesis 26 in the BOATCB

Genesis 26 in the BOATCB2

Genesis 26 in the BOBCV

Genesis 26 in the BOCNT

Genesis 26 in the BOECS

Genesis 26 in the BOGWICC

Genesis 26 in the BOHCB

Genesis 26 in the BOHCV

Genesis 26 in the BOHLNT

Genesis 26 in the BOHNTLTAL

Genesis 26 in the BOICB

Genesis 26 in the BOILNTAP

Genesis 26 in the BOITCV

Genesis 26 in the BOKCV

Genesis 26 in the BOKCV2

Genesis 26 in the BOKHWOG

Genesis 26 in the BOLCB

Genesis 26 in the BOLCB2

Genesis 26 in the BOMCV

Genesis 26 in the BONAV

Genesis 26 in the BONCB

Genesis 26 in the BONLT

Genesis 26 in the BONUT2

Genesis 26 in the BOPLNT

Genesis 26 in the BOSCB

Genesis 26 in the BOSNC

Genesis 26 in the BOTLNT

Genesis 26 in the BOVCB

Genesis 26 in the BOYCB

Genesis 26 in the BPBB

Genesis 26 in the BPH

Genesis 26 in the BSB

Genesis 26 in the CCB

Genesis 26 in the CUV

Genesis 26 in the CUVS

Genesis 26 in the DBT

Genesis 26 in the DGDNT

Genesis 26 in the DHNT

Genesis 26 in the DNT

Genesis 26 in the ELBE

Genesis 26 in the EMTV

Genesis 26 in the ESV

Genesis 26 in the FBV

Genesis 26 in the FEB

Genesis 26 in the GGMNT

Genesis 26 in the GNT

Genesis 26 in the HARY

Genesis 26 in the HNT

Genesis 26 in the IRVA

Genesis 26 in the IRVB

Genesis 26 in the IRVG

Genesis 26 in the IRVH

Genesis 26 in the IRVK

Genesis 26 in the IRVM

Genesis 26 in the IRVM2

Genesis 26 in the IRVO

Genesis 26 in the IRVP

Genesis 26 in the IRVT

Genesis 26 in the IRVT2

Genesis 26 in the IRVU

Genesis 26 in the ISVN

Genesis 26 in the JSNT

Genesis 26 in the KAPI

Genesis 26 in the KBT1ETNIK

Genesis 26 in the KBV

Genesis 26 in the KJV

Genesis 26 in the KNFD

Genesis 26 in the LBA

Genesis 26 in the LBLA

Genesis 26 in the LNT

Genesis 26 in the LSV

Genesis 26 in the MAAL

Genesis 26 in the MBV

Genesis 26 in the MBV2

Genesis 26 in the MHNT

Genesis 26 in the MKNFD

Genesis 26 in the MNG

Genesis 26 in the MNT

Genesis 26 in the MNT2

Genesis 26 in the MRS1T

Genesis 26 in the NAA

Genesis 26 in the NASB

Genesis 26 in the NBLA

Genesis 26 in the NBS

Genesis 26 in the NBVTP

Genesis 26 in the NET2

Genesis 26 in the NIV11

Genesis 26 in the NNT

Genesis 26 in the NNT2

Genesis 26 in the NNT3

Genesis 26 in the PDDPT

Genesis 26 in the PFNT

Genesis 26 in the RMNT

Genesis 26 in the SBIAS

Genesis 26 in the SBIBS

Genesis 26 in the SBIBS2

Genesis 26 in the SBICS

Genesis 26 in the SBIDS

Genesis 26 in the SBIGS

Genesis 26 in the SBIHS

Genesis 26 in the SBIIS

Genesis 26 in the SBIIS2

Genesis 26 in the SBIIS3

Genesis 26 in the SBIKS

Genesis 26 in the SBIKS2

Genesis 26 in the SBIMS

Genesis 26 in the SBIOS

Genesis 26 in the SBIPS

Genesis 26 in the SBISS

Genesis 26 in the SBITS

Genesis 26 in the SBITS2

Genesis 26 in the SBITS3

Genesis 26 in the SBITS4

Genesis 26 in the SBIUS

Genesis 26 in the SBIVS

Genesis 26 in the SBT

Genesis 26 in the SBT1E

Genesis 26 in the SCHL

Genesis 26 in the SNT

Genesis 26 in the SUSU

Genesis 26 in the SUSU2

Genesis 26 in the SYNO

Genesis 26 in the TBIAOTANT

Genesis 26 in the TBT1E

Genesis 26 in the TBT1E2

Genesis 26 in the TFTIP

Genesis 26 in the TFTU

Genesis 26 in the TGNTATF3T

Genesis 26 in the THAI

Genesis 26 in the TNFD

Genesis 26 in the TNT

Genesis 26 in the TNTIK

Genesis 26 in the TNTIL

Genesis 26 in the TNTIN

Genesis 26 in the TNTIP

Genesis 26 in the TNTIZ

Genesis 26 in the TOMA

Genesis 26 in the TTENT

Genesis 26 in the UBG

Genesis 26 in the UGV

Genesis 26 in the UGV2

Genesis 26 in the UGV3

Genesis 26 in the VBL

Genesis 26 in the VDCC

Genesis 26 in the YALU

Genesis 26 in the YAPE

Genesis 26 in the YBVTP

Genesis 26 in the ZBP