Genesis 31 (BOKSSV)

1 یاقوب گوێی لە کوڕەکانی لابان بوو کە دەیانگوت: «هەموو ئەوەی هی باوکمان بوو یاقوب بردی و لە ڕێگەی ماڵ و سامانی باوکمانەوە ئەم هەموو سامانەی پێکەوە نا.» 2 هەروەها یاقوب بینی کە هەڵسوکەوتی لابان بەرامبەری گۆڕاوە و وەک جاران نەماوە. 3 یەزدان بە یاقوبی فەرموو: «بگەڕێوە بۆ خاکی باوکانت و بۆ لای کەسوکارەکەت، منیش لەگەڵت دەبم.» 4 یاقوبیش بەدوای ڕاحێل و لێئەدا ناردی کە بێن بۆ لای بۆ ئەو لەوەڕگایەی مەڕوماڵاتەکەی لێیە. 5 پێی گوتن: «دەبینم باوکتان بەرامبەر بە من گۆڕاوە و وەک جاران نەماوە، بەڵام خودای باوکم لەگەڵ من بووە. 6 خۆتان دەزانن کە من بە هەموو توانامەوە خزمەتی باوکتانم کردووە، 7 کەچی باوکتان هەڵیخەڵەتاندم و دە جار کرێیەکەی منی گۆڕی. بەڵام خودا ڕێی پێنەدا کە خراپەم لەگەڵ بکات. 8 کاتێک دەیگوت: ”بزنە خاڵدارەکان کرێی تۆ دەبن،“ ئەوا هەموو بزنەکان کاریلەی خاڵداریان دەبوو. بەڵام کاتێک ڕای خۆی دەگۆڕی و دەیگوت: ”بزنە خەتدارەکان کرێی تۆ دەبن،“ ئەوا هەموو بزنەکان کاریلەی خەتداریان دەبوو. 9 خودا مەڕوماڵاتی باوکتانی برد و دایە من. 10 «لە کاتی پەڕینی ئاژەڵەکاندا خەونێکم دیت کە تێیدا چاوم هەڵبڕی و بینیم کە ئەو تەگانەی کە لە بزنەکان دەپەڕن خەتدار و خاڵدار و بەڵەکن. 11 فریشتەی خوداش لە خەونەکە پێی فەرمووم: ”یاقوب.“ منیش گوتم: ”ئەوەتام.“ 12 ئەویش فەرمووی: ”چاو هەڵبڕە و بڕوانە، وا هەموو ئەو تەگانەی لەگەڵ بزنەکان جووت دەبن خەتدار و خاڵدار و بەڵەکن. هەموو ئەوەم بینیوە کە لابان بە تۆی کردووە. 13 من خودای بێت‌ئێلم، ئەو شوێنەی تێیدا بەردێکت بە ستوونی ڕاگیر کرد و زەیتت بەسەریدا کرد، لەوێ نەزرت بۆ کردم. ئێستاش هەستە و لەم خاکە بڕۆ دەرەوە و بگەڕێوە بۆ خاکی لەدایکبوونەکەت.“» 14 ئینجا ڕاحێل و لێئە وەڵامیان دایەوە و پێیان گوت: «ئایا لە ماڵی باوکمان بەش و میراتمان هەیە؟ 15 مەگەر لای ئەو بە بێگانە دانەنراوین؟ نە تەنها ئێمەی فرۆشت، بەڵکو ئەو پارەیەشی خوارد کە پێمان درابوو. 16 هەموو ئەو سامانەی خودا لە باوکمانی برد بۆ ئێمە و منداڵەکانمانە. ئێستاش هەرچی خودا پێی فەرموویت بیکە.» 17 ئیتر یاقوب هەستا و منداڵەکانی و ژنەکانی سواری وشترەکان کرد. 18 هەموو مەڕوماڵات و ئەو شتانەی لە پەدان ئارام دەستی کەوتبوو دایە پێش خۆی و بەرەو خاکی کەنعان بۆ لای ئیسحاقی باوکی کەوتە ڕێ. 19 کاتێک لابان بۆ بڕینەوەی مەڕەکانی چووبوو، ڕاحێل بتەکانی باوکی دزی. 20 هەروەها یاقوبیش لابانی ئارامی هەڵخەڵەتاند، چونکە پێی ڕانەگەیاند کە ڕادەکات. 21 ئیتر بە هەموو ئەو شتانەوە کە هەیبوو هەڵات، لە ڕووباری فورات پەڕییەوە و ڕووی کردە ناوچە شاخاوییەکانی گلعاد. 22 ڕۆژی سێیەم بە لابان ڕاگەیەنرا کە یاقوب هەڵاتووە. 23 ئەویش پیاوەکانی لەگەڵ خۆی برد و بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ دوای کەوت، هەتا لە ناوچە شاخاوییەکانی گلعاد پێی گەیشتەوە. 24 خودا لە شەودا هاتە خەونی لابانی ئارامی و پێی گوت: «وریا بە! نە بە چاک و نە بە خراپ هیچ بە یاقوب نەڵێیت.» 25 کاتێک لابان گەیشتە یاقوب، یاقوب لە چیاکە چادرەکەی هەڵدابوو، لابانیش لەگەڵ پیاوەکانی لە ناوچە شاخاوییەکانی گلعاد چادریان هەڵدا. 26 لابان بە یاقوبی گوت: «ئەمە چییە کردووتە؟ هەڵتخەڵەتاندووم و کچەکانی منیشت وەک ڕاپێچکراو داوەتە پێش خۆت. 27 بۆچی بەدزییەوە ڕاتکرد و هەڵتخەڵەتاندم؟ بۆچی ئاگادارت نەکردمەوە بۆ ئەوەی بە شادی و گۆرانییەوە، بە دەف و بە قیسارەوە بەڕێت بکەم؟ 28 تەنانەت ڕێگات پێنەدام کە نەوە و کچەکانم ماچ بکەم. تۆ ڕەفتارێکی گێلانەت کرد. 29 لە دەسەڵاتمدایە خراپتان پێ بکەم، بەڵام خودای باوکتان دوێنێ پێی گوتم: ”وریابە! نە بە چاک و نە بە خراپ هیچ بە یاقوب نەڵێیت.“ 30 ئێستاش وا ڕۆیشتی، چونکە تامەزرۆی ماڵی باوکتی، بەڵام بۆچی بتەکانی منت دزی؟» 31 یاقوبیش وەڵامی دایەوە و بە لابانی گوت: «ترسام نەوەک بە زۆرەملێ کچەکانتم لێ بستێنیتەوە. 32 بەڵام ئەوەی کە بتەکانتی لەلا دەبینیتەوە، نابێت بژیێت. لەبەردەم کەسوکاریشماندا ببینە چی تۆم لەلایە، بیبە بۆ خۆت.» بەڵام یاقوب نەیدەزانی کە ڕاحێل بتەکانی دزیوە. 33 ئیتر لابان چووە ناو هەر یەک لە چادرەکانی یاقوب و لێئە و هەردوو کەنیزەکەوە، بەڵام هیچی نەدۆزییەوە. ئینجا لە چادرەکەی لێئە هاتە دەرەوە و چووە ناو چادرەکەی ڕاحێل. 34 ڕاحێل بتەکانی بردبوو و خستبوویە ناو کورتانی وشترەکەوە و لەسەریان دانیشتبوو. لابان بە تەواوی ناو چادرەکەی پشکنی، بەڵام هیچی نەدۆزییەوە. 35 ڕاحێل بە باوکی گوت: «گەورەم، تووڕە مەبە کە ناتوانم لەبەردەمت هەستم، چونکە خوێنلێچوونی ژنان و سووڕی مانگانەم هەیە.» ئەویش پشکنینی خۆی کرد، بەڵام بتەکانی نەدۆزییەوە. 36 یاقوب تووڕە بوو، بۆیە بەگژ لاباندا چوو و پێی گوت: «تاوانم چییە؟ چ گوناهێکم کردووە کە ئاوا گڕت گرت و بەدوامدا هاتیت؟ 37 ئەوا هەموو شتەکانم گەڕایت، چ شتێکی ماڵەکەی خۆتت تێدا دۆزییەوە؟ ئا لێرە بیخەرە بەردەم پیاوەکانم و پیاوەکانت، با ئەوان دادوەری نێوان هەردووکمان بکەن. 38 «ئەوە بیست ساڵە من لەگەڵ تۆم، نە مەڕەکانت بەریان خست، نە بزنەکانیشت، نە منیش لە بەرانی مێگەلەکەی تۆم خوارد. 39 ئەوانەی دەبوونە نێچیری ئاژەڵ بۆم نەدەهێنایتەوە، بەڵکو لەسەر من دەکەوتن. لە منت داوا دەکردەوە، ئەگەر بە ڕۆژ بدزرابوونایە یان بە شەو. 40 بە ڕۆژ گەرما دەیخواردم و بە شەویش سەرما. خەویش لە چاوم بڕابوو. 41 ئەوا بیست ساڵە لە ماڵەکەی تۆم، چواردە ساڵ لەبری دوو کچەکەت خزمەتم بۆ کردیت و شەش ساڵیش لەبری مەڕەکانت، دە جاریش کرێیەکەی منت گۆڕی. 42 ئەگەر خوداکەی باوکم، خودای ئیبراهیم و ئەوەی ئیسحاق لێی دەترسا لەگەڵ من نەبووایە، ئەوا بە دڵنیاییەوە بە دەستی بەتاڵ بەڕێت دەکردم. بەڵام خودا ڕوانییە ڕەنجکێشیم و ماندووبوونی دەستم، دوێنێ شەو سەرزەنشتی کردیت.» 43 لابانیش وەڵامی یاقوبی دایەوە و گوتی: «کچەکان کچی خۆمن و منداڵەکانیشیان منداڵی خۆمن، مەڕەکانیش مەڕی خۆمن، هەرچییەکیش تۆ دەیبینیت هی منە. بەڵام ئەمڕۆ چی بکەم لە کچەکانم و لەو منداڵانەی بوویانە؟ 44 ئێستاش وەرە با من و تۆ پەیمانێک ببەستین تاکو ببێتە شایەتییەک لەنێوانماندا.» 45 یاقوبیش بەردێکی هێنا و بە ستوونی داینا. 46 ئینجا یاقوب بە پیاوەکانی خۆی گوت: «بەرد کۆبکەنەوە.» ئەوانیش بەردیان هێنا و کەڵەکەیان کرد و لە تەنیشت کەڵەکە بەردەکە نانیان خوارد. 47 لابان ئەوێی ناونا «یەگەر ساهەدوتا»، یاقوبیش ناوی لێنا گەلعید. 48 لابان گوتی: «ئەمڕۆ ئەم کۆمەڵە بەردە شایەتی نێوان من و تۆن.» بۆیە ناونرا گەلعید. 49 هەروەها ناویش نرا میچپا، چونکە لابان گوتی: «با یەزدان چاودێری نێوان من و تۆ بکات، کاتێک لەبەرچاوی یەکتر ون دەبین. 50 ئەگەر بەدڕەفتاری لەگەڵ کچەکانم بکەیت یان ژنیان بەسەربهێنیت، هەرچەندە کەسمان لەگەڵ نییە، بەڵام خودا شایەتی نێوان من و تۆیە.» 51 هەروەها لابان بە یاقوبی گوت: «تەماشای ئەم کۆمەڵە بەرد و ستوونە بکە کە لەنێوان خۆم و خۆت دامنا. 52 ئەم کەڵەکە بەرد و ستوونە شایەتن کە من لەم کەڵەکە بەردە تێناپەڕم بۆ ئەوەی خراپەت لەگەڵ بکەم، تۆش لەم کەڵەکە بەرد و ستوونە تێناپەڕیت بۆ ئەوەی خراپەم لەگەڵ بکەیت. 53 با خودای ئیبراهیم و ناحۆر و باوکیان دادوەری لەنێوانمان بکات.»ئیتر یاقوب بە ناوی ئەو خودایە سوێندی خوارد کە ئیسحاقی باوکی لێی دەترسا. 54 ئینجا یاقوب لەو ناوچە شاخاوییەدا قوربانی سەربڕی و کەسوکاری بانگهێشتی نانخواردن کرد. ئەوانیش نانیان خوارد و لە کێوەکە شەویان بەسەربرد. 55 لابان بەرەبەیان لە خەو هەستا و کچەزاکانی و کچەکانی ماچکرد و داوای بەرەکەتی بۆ کردن. ئیتر لابان بەرەو شوێنی خۆی گەڕایەوە.

In Other Versions

Genesis 31 in the ANGEFD

Genesis 31 in the ANTPNG2D

Genesis 31 in the AS21

Genesis 31 in the BAGH

Genesis 31 in the BBPNG

Genesis 31 in the BBT1E

Genesis 31 in the BDS

Genesis 31 in the BEV

Genesis 31 in the BHAD

Genesis 31 in the BIB

Genesis 31 in the BLPT

Genesis 31 in the BNT

Genesis 31 in the BNTABOOT

Genesis 31 in the BNTLV

Genesis 31 in the BOATCB

Genesis 31 in the BOATCB2

Genesis 31 in the BOBCV

Genesis 31 in the BOCNT

Genesis 31 in the BOECS

Genesis 31 in the BOGWICC

Genesis 31 in the BOHCB

Genesis 31 in the BOHCV

Genesis 31 in the BOHLNT

Genesis 31 in the BOHNTLTAL

Genesis 31 in the BOICB

Genesis 31 in the BOILNTAP

Genesis 31 in the BOITCV

Genesis 31 in the BOKCV

Genesis 31 in the BOKCV2

Genesis 31 in the BOKHWOG

Genesis 31 in the BOLCB

Genesis 31 in the BOLCB2

Genesis 31 in the BOMCV

Genesis 31 in the BONAV

Genesis 31 in the BONCB

Genesis 31 in the BONLT

Genesis 31 in the BONUT2

Genesis 31 in the BOPLNT

Genesis 31 in the BOSCB

Genesis 31 in the BOSNC

Genesis 31 in the BOTLNT

Genesis 31 in the BOVCB

Genesis 31 in the BOYCB

Genesis 31 in the BPBB

Genesis 31 in the BPH

Genesis 31 in the BSB

Genesis 31 in the CCB

Genesis 31 in the CUV

Genesis 31 in the CUVS

Genesis 31 in the DBT

Genesis 31 in the DGDNT

Genesis 31 in the DHNT

Genesis 31 in the DNT

Genesis 31 in the ELBE

Genesis 31 in the EMTV

Genesis 31 in the ESV

Genesis 31 in the FBV

Genesis 31 in the FEB

Genesis 31 in the GGMNT

Genesis 31 in the GNT

Genesis 31 in the HARY

Genesis 31 in the HNT

Genesis 31 in the IRVA

Genesis 31 in the IRVB

Genesis 31 in the IRVG

Genesis 31 in the IRVH

Genesis 31 in the IRVK

Genesis 31 in the IRVM

Genesis 31 in the IRVM2

Genesis 31 in the IRVO

Genesis 31 in the IRVP

Genesis 31 in the IRVT

Genesis 31 in the IRVT2

Genesis 31 in the IRVU

Genesis 31 in the ISVN

Genesis 31 in the JSNT

Genesis 31 in the KAPI

Genesis 31 in the KBT1ETNIK

Genesis 31 in the KBV

Genesis 31 in the KJV

Genesis 31 in the KNFD

Genesis 31 in the LBA

Genesis 31 in the LBLA

Genesis 31 in the LNT

Genesis 31 in the LSV

Genesis 31 in the MAAL

Genesis 31 in the MBV

Genesis 31 in the MBV2

Genesis 31 in the MHNT

Genesis 31 in the MKNFD

Genesis 31 in the MNG

Genesis 31 in the MNT

Genesis 31 in the MNT2

Genesis 31 in the MRS1T

Genesis 31 in the NAA

Genesis 31 in the NASB

Genesis 31 in the NBLA

Genesis 31 in the NBS

Genesis 31 in the NBVTP

Genesis 31 in the NET2

Genesis 31 in the NIV11

Genesis 31 in the NNT

Genesis 31 in the NNT2

Genesis 31 in the NNT3

Genesis 31 in the PDDPT

Genesis 31 in the PFNT

Genesis 31 in the RMNT

Genesis 31 in the SBIAS

Genesis 31 in the SBIBS

Genesis 31 in the SBIBS2

Genesis 31 in the SBICS

Genesis 31 in the SBIDS

Genesis 31 in the SBIGS

Genesis 31 in the SBIHS

Genesis 31 in the SBIIS

Genesis 31 in the SBIIS2

Genesis 31 in the SBIIS3

Genesis 31 in the SBIKS

Genesis 31 in the SBIKS2

Genesis 31 in the SBIMS

Genesis 31 in the SBIOS

Genesis 31 in the SBIPS

Genesis 31 in the SBISS

Genesis 31 in the SBITS

Genesis 31 in the SBITS2

Genesis 31 in the SBITS3

Genesis 31 in the SBITS4

Genesis 31 in the SBIUS

Genesis 31 in the SBIVS

Genesis 31 in the SBT

Genesis 31 in the SBT1E

Genesis 31 in the SCHL

Genesis 31 in the SNT

Genesis 31 in the SUSU

Genesis 31 in the SUSU2

Genesis 31 in the SYNO

Genesis 31 in the TBIAOTANT

Genesis 31 in the TBT1E

Genesis 31 in the TBT1E2

Genesis 31 in the TFTIP

Genesis 31 in the TFTU

Genesis 31 in the TGNTATF3T

Genesis 31 in the THAI

Genesis 31 in the TNFD

Genesis 31 in the TNT

Genesis 31 in the TNTIK

Genesis 31 in the TNTIL

Genesis 31 in the TNTIN

Genesis 31 in the TNTIP

Genesis 31 in the TNTIZ

Genesis 31 in the TOMA

Genesis 31 in the TTENT

Genesis 31 in the UBG

Genesis 31 in the UGV

Genesis 31 in the UGV2

Genesis 31 in the UGV3

Genesis 31 in the VBL

Genesis 31 in the VDCC

Genesis 31 in the YALU

Genesis 31 in the YAPE

Genesis 31 in the YBVTP

Genesis 31 in the ZBP