Genesis 32 (BOKSSV)
1 یاقوبیش بە ڕێگای خۆیدا ڕۆیشت و فریشتەکانی خودا بەرەوپیری هاتن. 2 کاتێک یاقوب ئەوانی بینی، گوتی: «ئەمە لەشکری خودایە.» ئیتر ئەو شوێنەی ناو نا مەحەنەیم. 3 یاقوب لەپێش خۆیەوە نێردراوی ناردە لای عیسۆی برای بۆ خاکی سێعیر لە وڵاتی ئەدۆم. 4 فەرمانی پێدان و گوتی: «ئاوا بە عیسۆی گەورەم ڕادەگەیەنن: ”یاقوبی خزمەتکارت دەڵێت ئاوارەی لای لابان بووم و هەتا ئێستاش لەلای ئەو نیشتەجێ بووم. 5 بووشم بە خاوەنی گا و گوێدرێژ، مەڕ و بزن، خزمەتکار و کەنیزە. ئەوا ناردیشمە لای گەورەی خۆم هەتا پێی ڕابگەیەنم، بۆ ئەوەی لەبەرچاوی تۆ پەسەند بم.“» 6 نێردراوەکان گەڕانەوە لای یاقوب و گوتیان: «چووینە لای عیسۆی برات. وا بە چوار سەد پیاوەوە دێت بۆ لات.» 7 بەمە یاقوب ترسێکی گەورەی لێ نیشت و پەرێشان بوو. ئەو کەسانەی لەگەڵی بوون لەگەڵ مەڕ و مانگا و وشترەکان دابەشی کردن بۆ دوو لەشکر. 8 گوتی: «ئەگەر عیسۆ هاتە سەر لەشکرێکیان و لێیدا، ئەوا لەشکرەکەی دیکە دەمێنێتەوە بۆ دەربازبوون.» 9 ئینجا یاقوب لە خودا پاڕایەوە و گوتی: «ئەی خودای ئیبراهیم و ئیسحاقی باوکم، ئەو یەزدانەی کە پێی فەرمووم: ”بگەڕێوە خاکی خۆت و بۆ لای کەسوکارەکەت، باش دەبم لەگەڵت.“ 10 من شایستەی ئەو هەمووە خۆشەویستییە نەگۆڕ و دڵسۆزییە نیم کە لەگەڵ خزمەتکارەکەی خۆتدا کردووتە. بە خۆم و گۆچانەکەمەوە لەم ڕووباری ئوردونە پەڕیمەوە، بەڵام ئێستا بوومەتە دوو لەشکر. 11 لە چنگی عیسۆی برام فریام بکەوە، چونکە دەترسم بێت و هێرش بکاتە سەر من و دایک و منداڵەکان. 12 بەڵام تۆ خۆت فەرمووت: ”باش دەبم لەگەڵت و نەوەکەت وەک لمی دەریا لێ دەکەم، کە لەبەر زۆری لە ژماردن نەیێت.“» 13 ئیتر ئەو شەوەی لەوێ بەسەربرد، لەوەشی لەگەڵ دەستی خۆیدا هێنابووی، ئەم دیارییانەی بۆ عیسۆی برای هەڵبژارد: 14 دوو سەد بزن و بیست تەگە، دوو سەد مەڕ و بیست بەران، 15 سی وشتری مێی شیردەر بە بەچکەکانیانەوە، چل مانگا و دە گا لەگەڵ بیست ماکەر و دە نێرەکەر. 16 هەموو ئەمانەی مێگەل مێگەل بە جیا دایە دەست خزمەتکارەکانی و پێی گوتن: «پێشم بکەون و بواریش بخەنە نێوان مێگەلەکانەوە.» 17 فەرمانیشی بەوەی یەکەمیان دا و گوتی: «ئەگەر عیسۆی برام پێت گەیشت و لێی پرسیت: ”سەر بە کێیت و بۆ کوێ دەچیت، ئەوەی لەپێشتەوەیە هی کێیە؟“ 18 دەڵێیت: ”هی یاقوبی خزمەتکارتن. دیارییە و نێردراوە بۆ عیسۆی گەورەم، خۆی لەدوای ئێمەوە دێت.“» 19 هەروەها فەرمانی دا بە دووەمیان و سێیەمیان و هەموو ئەوانەی بەدوای مێگەل و گاگەلەکاندا دەڕۆیشتن، پێی گوتن: «ئێوەش کاتێک عیسۆتان بینی، هەمان شتی پێ بڵێن. 20 هەروەها بیرتان نەچێت بڵێن: ”یاقوبی خزمەتکارت لەدوای ئێمە دێت.“» یاقوب بیری کردەوە و گوتی: «بەم دیارییەی کە لەپێش خۆمەوە دەینێرم ئاشتی دەکەمەوە، دوای ئەمە ڕووبەڕووی دەبمەوە، بەڵکو قبوڵم بکات.» 21 ئیتر دیارییەکان پێش خۆی کەوتن، بەڵام خۆی ئەو شەوەی لە ئۆردوگاکە بەسەربرد. 22 یاقوب ئەو شەوە هەستا و هەردوو ژنەکەی و هەردوو کەنیزەکەی و هەر یازدە کوڕەکەی هەڵگرت و لە تەنکاییەکەی ڕووباری یەبۆق پەڕییەوە. 23 دوای ئەوەی کە ئەوانی لە جۆگەکە پەڕاندەوە، هەموو ئەوەشی کە هەیبوو ناردە ئەوبەرەوە. 24 ئیتر یاقوب هەر خۆی مایەوە، پیاوێکیش هەتا بەرەبەیان زۆرانبازی لەگەڵ کرد. 25 کە بینی دەرەقەتی نایەت، لەلای سەرەوەی ئێسکی ڕانی دا و ڕانی یاقوب لە زۆرانبازیەکەدا لەجێ چوو. 26 ئینجا فەرمووی: «بەرمدە، وا بەرەبەیان دەرکەوت.»بەڵام یاقوب گوتی: «ئەگەر بەرەکەتدارم نەکەیت بەرت نادەم.» 27 پیاوەکە لێی پرسی: «ناوت چییە؟»یاقوب وەڵامی دایەوە: «یاقوب.» 28 ئینجا پیاوەکە پێی فەرموو: «لەمەودوا ئیتر ناوت بە یاقوب ناهێنرێت، بەڵکو بە ئیسرائیل، چونکە لەگەڵ خودا و مرۆڤدا تێکۆشایت و سەرکەوتیت.» 29 یاقوبیش پێی گوت: «تکایە، ناوی خۆتم پێ بڵێ.»بەڵام ئەو فەرمووی: «بۆچی پرسیار لە ناوم دەکەیت؟» ئیتر لەوێ بەرەکەتداری کرد. 30 ئیتر یاقوب ناوی لەو شوێنە نا پەنیێل، چونکە گوتی: «ڕوو بە ڕوو خودام بینی و گیانیشم دەرباز بوو.» 31 کاتێک لە پەنیێل دەپەڕییەوە خۆری لێ هەڵهات، لەبەر ڕانی دەشەلی. 32 هەر لەبەر ئەوەشە کە نەوەی ئیسرائیل هەتا ئەمڕۆش ئەو ماسوولکە ژێیە ناخۆن کە لەلای سەرەوەی ئێسکی ڕانە و گرژ دەبێتەوە، چونکە سەرەوەی ئێسکی ڕانی یاقوب، نزیک لەو ماسوولکە ژێیەی گرژ دەبێتەوە ئازاری پێ گەیشت.
In Other Versions
Genesis 32 in the ANGEFD
Genesis 32 in the ANTPNG2D
Genesis 32 in the AS21
Genesis 32 in the BAGH
Genesis 32 in the BBPNG
Genesis 32 in the BBT1E
Genesis 32 in the BDS
Genesis 32 in the BEV
Genesis 32 in the BHAD
Genesis 32 in the BIB
Genesis 32 in the BLPT
Genesis 32 in the BNT
Genesis 32 in the BNTABOOT
Genesis 32 in the BNTLV
Genesis 32 in the BOATCB
Genesis 32 in the BOATCB2
Genesis 32 in the BOBCV
Genesis 32 in the BOCNT
Genesis 32 in the BOECS
Genesis 32 in the BOGWICC
Genesis 32 in the BOHCB
Genesis 32 in the BOHCV
Genesis 32 in the BOHLNT
Genesis 32 in the BOHNTLTAL
Genesis 32 in the BOICB
Genesis 32 in the BOILNTAP
Genesis 32 in the BOITCV
Genesis 32 in the BOKCV
Genesis 32 in the BOKCV2
Genesis 32 in the BOKHWOG
Genesis 32 in the BOLCB
Genesis 32 in the BOLCB2
Genesis 32 in the BOMCV
Genesis 32 in the BONAV
Genesis 32 in the BONCB
Genesis 32 in the BONLT
Genesis 32 in the BONUT2
Genesis 32 in the BOPLNT
Genesis 32 in the BOSCB
Genesis 32 in the BOSNC
Genesis 32 in the BOTLNT
Genesis 32 in the BOVCB
Genesis 32 in the BOYCB
Genesis 32 in the BPBB
Genesis 32 in the BPH
Genesis 32 in the BSB
Genesis 32 in the CCB
Genesis 32 in the CUV
Genesis 32 in the CUVS
Genesis 32 in the DBT
Genesis 32 in the DGDNT
Genesis 32 in the DHNT
Genesis 32 in the DNT
Genesis 32 in the ELBE
Genesis 32 in the EMTV
Genesis 32 in the ESV
Genesis 32 in the FBV
Genesis 32 in the FEB
Genesis 32 in the GGMNT
Genesis 32 in the GNT
Genesis 32 in the HARY
Genesis 32 in the HNT
Genesis 32 in the IRVA
Genesis 32 in the IRVB
Genesis 32 in the IRVG
Genesis 32 in the IRVH
Genesis 32 in the IRVK
Genesis 32 in the IRVM
Genesis 32 in the IRVM2
Genesis 32 in the IRVO
Genesis 32 in the IRVP
Genesis 32 in the IRVT
Genesis 32 in the IRVT2
Genesis 32 in the IRVU
Genesis 32 in the ISVN
Genesis 32 in the JSNT
Genesis 32 in the KAPI
Genesis 32 in the KBT1ETNIK
Genesis 32 in the KBV
Genesis 32 in the KJV
Genesis 32 in the KNFD
Genesis 32 in the LBA
Genesis 32 in the LBLA
Genesis 32 in the LNT
Genesis 32 in the LSV
Genesis 32 in the MAAL
Genesis 32 in the MBV
Genesis 32 in the MBV2
Genesis 32 in the MHNT
Genesis 32 in the MKNFD
Genesis 32 in the MNG
Genesis 32 in the MNT
Genesis 32 in the MNT2
Genesis 32 in the MRS1T
Genesis 32 in the NAA
Genesis 32 in the NASB
Genesis 32 in the NBLA
Genesis 32 in the NBS
Genesis 32 in the NBVTP
Genesis 32 in the NET2
Genesis 32 in the NIV11
Genesis 32 in the NNT
Genesis 32 in the NNT2
Genesis 32 in the NNT3
Genesis 32 in the PDDPT
Genesis 32 in the PFNT
Genesis 32 in the RMNT
Genesis 32 in the SBIAS
Genesis 32 in the SBIBS
Genesis 32 in the SBIBS2
Genesis 32 in the SBICS
Genesis 32 in the SBIDS
Genesis 32 in the SBIGS
Genesis 32 in the SBIHS
Genesis 32 in the SBIIS
Genesis 32 in the SBIIS2
Genesis 32 in the SBIIS3
Genesis 32 in the SBIKS
Genesis 32 in the SBIKS2
Genesis 32 in the SBIMS
Genesis 32 in the SBIOS
Genesis 32 in the SBIPS
Genesis 32 in the SBISS
Genesis 32 in the SBITS
Genesis 32 in the SBITS2
Genesis 32 in the SBITS3
Genesis 32 in the SBITS4
Genesis 32 in the SBIUS
Genesis 32 in the SBIVS
Genesis 32 in the SBT
Genesis 32 in the SBT1E
Genesis 32 in the SCHL
Genesis 32 in the SNT
Genesis 32 in the SUSU
Genesis 32 in the SUSU2
Genesis 32 in the SYNO
Genesis 32 in the TBIAOTANT
Genesis 32 in the TBT1E
Genesis 32 in the TBT1E2
Genesis 32 in the TFTIP
Genesis 32 in the TFTU
Genesis 32 in the TGNTATF3T
Genesis 32 in the THAI
Genesis 32 in the TNFD
Genesis 32 in the TNT
Genesis 32 in the TNTIK
Genesis 32 in the TNTIL
Genesis 32 in the TNTIN
Genesis 32 in the TNTIP
Genesis 32 in the TNTIZ
Genesis 32 in the TOMA
Genesis 32 in the TTENT
Genesis 32 in the UBG
Genesis 32 in the UGV
Genesis 32 in the UGV2
Genesis 32 in the UGV3
Genesis 32 in the VBL
Genesis 32 in the VDCC
Genesis 32 in the YALU
Genesis 32 in the YAPE
Genesis 32 in the YBVTP
Genesis 32 in the ZBP