Genesis 43 (BOKSSV)

1 قاتوقڕی لە خاکەکە درێژەی کێشا و هەر سەخت بوو. 2 کاتێک لە خواردنی گەنمەکە بوونەوە کە لە میسرەوە هێنابوویان، باوکیان پێی گوتن: «بگەڕێنەوە و هەندێک خۆراکمان بۆ بکڕن.» 3 بەڵام یەهودا پێی گوت: «ئەو پیاوە بە تەواوی ئاگاداری کردینەوە و گوتی: ”ئەگەر براکەتان لەگەڵ نەبێت، چاوتان بە چاوم ناکەوێت.“ 4 ئەگەر براکەمان لەگەڵ بنێریت ئەوا بەرەو خوار دەچین و خۆراکت بۆ دەکڕین. 5 بەڵام ئەگەر ناینێریت ئەوا بەرەو خوار ناچین، چونکە پیاوەکە پێی گوتین: ”چاوتان بە چاوم ناکەوێت، ئەگەر براکەتان لەگەڵ نەبێت.“» 6 ئیسرائیلیش لێی پرسین: «بۆچی خراپەتان لەگەڵ کردم بەوەی بە پیاوەکەتان ڕاگەیاند برایەکی دیکەشتان هەیە؟» 7 ئەوانیش وەڵامیان دایەوە: «پیاوەکە دەربارەی خۆمان و کەسوکارمان پرسیاری لێکردین و گوتی: ”ئایا باوکتان ماوە؟ برای دیکەتان هەیە؟“ ئێمەش بەپێی ئەم قسانە پێمان ڕاگەیاند. ئایا دەمانزانی کە پێمان دەڵێت: ”براکەتان بۆ ئێرە بهێنن“؟» 8 یەهودا بە ئیسرائیلی باوکی گوت: «کوڕەکە لەگەڵ من بنێرە، هەڵدەستین و دەڕۆین، ئیتر ئێمە و تۆ و منداڵەکانمان دەژین و نامرین. 9 خۆم دەستەبەری سەلامەتی دەبم، لە دەستی من داوای دەکەیتەوە. ئەگەر بۆم نەهێنایتەوە و لەبەردەمت ڕام نەگرت ئەوا هەتاهەتایە بەرامبەر بە تۆ تاوانبارم، 10 چونکە ئەگەر ئاوا دوانەکەوتباین، ئێستا ئەمە دووەم جار بوو هاتبووینەوە.» 11 ئیسرائیلی باوکیشیان پێی گوتن: «ئەگەر وایە، ئەوا ئەمە بکەن: لە باشترین بەرهەمی زەوی بخەنە ناو جەواڵەکانتان و بە دیاری بۆ پیاوەکەی ببەن، وەک هەندێک هەتووان، هەنگوین، بەهارات، موڕ، بستە و بادەم. 12 دوو هێندەش زیو لەگەڵ دەستتان ببەن، ئەو زیوەش کە لە دەمی هەگبەکانتان گەڕێنرابووەوە لەگەڵ دەستی خۆتان بیبەنەوە، لەوانەیە هەڵەیان کردبێت. 13 براکەتان ببەن و هەستن بگەڕێنەوە لای پیاوەکە. 14 خودای هەرە بەتوانا وا بکات ئەو پیاوە بەزەیی هەبێت بەرامبەرتان، تاکو واز لە براکەی دیکەتان و بنیامین بهێنێت. منیش ئەگەر لە منداڵان بێبەش بووم، ئەوا لێیان بێبەشم.» 15 پیاوەکانیش ئەو دیارییانە و دوو هێندە زیویشیان لەگەڵ دەستی خۆیان هەڵگرت و بنیامینیان برد و بەرەو خوار چوون بۆ میسر و لەبەردەم یوسف ڕاوەستان. 16 کاتێک یوسف بنیامینی لەگەڵیان بینی، بە سەرکاری ماڵەکەی گوت: «ئەم پیاوانە ببە ماڵەوە و ئاژەڵێکیش سەر ببڕە و ئامادەی بکە، چونکە بۆ نیوەڕۆ لەگەڵ خۆم نان دەخۆن.» 17 ئیتر سەرکارەکە بەو جۆرەی کە یوسف فەرمانی پێ کردبوو، پیاوەکانی بردەوە بۆ ماڵی یوسف. 18 پیاوەکان ترسان کاتێک برانە ماڵی یوسف و گوتیان: «ئێمەیان بەهۆی ئەو زیوەی جاری یەکەم خرابووەوە ناو هەگبەکانمان هێناوەتە ژوورەوە. دەیەوێت پەلامارمان بدات و بکەوێتە سەرمان و بمانکاتە کۆیلە و گوێدرێژەکانمان ببات.» 19 ئیتر لە سەرکاری ماڵەکەی یوسف چوونە پێشەوە و لەناو دەرگای ماڵەکە قسەیان لەگەڵ کرد. 20 پێیان گوت: «ئەی گەورەم، تکایە، ئێمە یەکەم جار بۆ کڕینی خۆراک هاتینە ئێرە. 21 بەڵام کە لە شوێنی شەومانەوەکەمان ڕاوەستاین، هەگبەکانمان کردەوە، بینیمان زیوی هەریەکەمان لە دەمی هەگبەکەی بوو، بە کێشی تەواوی خۆی، ئێمەش لەگەڵ دەستی خۆمان هێنامانەوە. 22 هەروەها زیوی دیکەشمان لەگەڵ دەستی خۆمان هێناوە بۆ ئەوەی خۆراک بکڕین. ناشزانین کێ زیوەکانمانی خستبووە ناو هەگبەکانمان.» 23 ئەویش پێی گوتن: «نیگەران مەبن، مەترسن. خوداکەی ئێوە و خوداکەی باوکتان هەگبەکانتانی کردە گەنجینە، من زیوەکانی ئێوەم وەرگرتووە.» ئینجا شیمۆنی بۆ هێنانە دەرەوە. 24 پیاوەکە ئەوانی هێنایە ژوورەوە بۆ ماڵەکەی یوسف و ئاوی دانێ هەتا پێیان بشۆن و ئالیکی دایە گوێدرێژەکانیان. 25 ئەوانیش دیارییەکەیان ئامادە کرد بۆ کاتی گەیشتنی یوسف لە دەمەو نیوەڕۆ، چونکە بیستبوویان ئەوان لەوێ نان دەخۆن. 26 کە یوسف گەڕایەوە ماڵ، کڕنۆشیان بۆ برد و ئەو دیارییانەیان پێشکەش کرد کە لەگەڵ دەستی خۆیان هێنابوویان بۆ ماڵەکە. 27 ئەویش هەواڵی پرسین و گوتی: «باوکە پیرەکەتان چۆنە کە بۆتان باسکردم؟ ئایا هێشتا ماوە؟» 28 ئەوانیش وەڵامیان دایەوە: «خزمەتکاری خۆت باوکی ئێمە باشە و هێشتاش زیندووە.» ئیتر بۆی نوشتانەوە و کڕنۆشیان بۆی برد. 29 ئەویش چاوی هەڵبڕی و سەیری بنیامینی برای کوڕی دایکی خۆی کرد و گوتی: «ئەمەیە برا بچووکەکەتان کە بۆتان باسکردم؟» ئینجا گوتی: «کوڕم، خودا میهرەبان بێت لەگەڵت.» 30 ئیتر یوسف بە پەلە ئەوێی بەجێهێشت، چونکە هەناوی گڕی گرت بۆ براکەی و داوای شوێنێکی کرد کە تێیدا بگریێت. ئینجا چووە ژوورەکەی خۆی و لەوێ گریا. 31 پاشان دەموچاوی شوشت و هاتە دەرەوە، دانی بەخۆیدا گرت و گوتی: «نان بهێنن.» 32 ئەوانیش بە جیا خواردنیان بۆ ئەم هێنا و بۆ براکانیشی بە جیا، هەروەها بۆ میسرییەکانیشیان بە جیا هێنا کە لای ئەو نانیان دەخوارد. میسرییەکان نەیاندەتوانی لەگەڵ عیبرانییەکان پێکەوە نان بخۆن، چونکە لەلای میسرییەکان کارێکی قێزەون بوو. 33 پیاوەکان بەپێی تەمەنیان لەبەردەمی دانیشتبوون، لە نۆبەرەکەیانەوە هەتا بچووکەکەیان، بە سەرسامیشەوە دەیانڕوانییە یەکتری. 34 کاتێک لە سەر خوانەکەی یوسف خواردن دابەش کرا، بەشەکەی بنیامین پێنج ئەوەندەی بەشی هەر یەکێکی دیکەیان بوو. ئیتر لەگەڵی خواردیانەوە و کەیف خۆش بوون.

In Other Versions

Genesis 43 in the ANGEFD

Genesis 43 in the ANTPNG2D

Genesis 43 in the AS21

Genesis 43 in the BAGH

Genesis 43 in the BBPNG

Genesis 43 in the BBT1E

Genesis 43 in the BDS

Genesis 43 in the BEV

Genesis 43 in the BHAD

Genesis 43 in the BIB

Genesis 43 in the BLPT

Genesis 43 in the BNT

Genesis 43 in the BNTABOOT

Genesis 43 in the BNTLV

Genesis 43 in the BOATCB

Genesis 43 in the BOATCB2

Genesis 43 in the BOBCV

Genesis 43 in the BOCNT

Genesis 43 in the BOECS

Genesis 43 in the BOGWICC

Genesis 43 in the BOHCB

Genesis 43 in the BOHCV

Genesis 43 in the BOHLNT

Genesis 43 in the BOHNTLTAL

Genesis 43 in the BOICB

Genesis 43 in the BOILNTAP

Genesis 43 in the BOITCV

Genesis 43 in the BOKCV

Genesis 43 in the BOKCV2

Genesis 43 in the BOKHWOG

Genesis 43 in the BOLCB

Genesis 43 in the BOLCB2

Genesis 43 in the BOMCV

Genesis 43 in the BONAV

Genesis 43 in the BONCB

Genesis 43 in the BONLT

Genesis 43 in the BONUT2

Genesis 43 in the BOPLNT

Genesis 43 in the BOSCB

Genesis 43 in the BOSNC

Genesis 43 in the BOTLNT

Genesis 43 in the BOVCB

Genesis 43 in the BOYCB

Genesis 43 in the BPBB

Genesis 43 in the BPH

Genesis 43 in the BSB

Genesis 43 in the CCB

Genesis 43 in the CUV

Genesis 43 in the CUVS

Genesis 43 in the DBT

Genesis 43 in the DGDNT

Genesis 43 in the DHNT

Genesis 43 in the DNT

Genesis 43 in the ELBE

Genesis 43 in the EMTV

Genesis 43 in the ESV

Genesis 43 in the FBV

Genesis 43 in the FEB

Genesis 43 in the GGMNT

Genesis 43 in the GNT

Genesis 43 in the HARY

Genesis 43 in the HNT

Genesis 43 in the IRVA

Genesis 43 in the IRVB

Genesis 43 in the IRVG

Genesis 43 in the IRVH

Genesis 43 in the IRVK

Genesis 43 in the IRVM

Genesis 43 in the IRVM2

Genesis 43 in the IRVO

Genesis 43 in the IRVP

Genesis 43 in the IRVT

Genesis 43 in the IRVT2

Genesis 43 in the IRVU

Genesis 43 in the ISVN

Genesis 43 in the JSNT

Genesis 43 in the KAPI

Genesis 43 in the KBT1ETNIK

Genesis 43 in the KBV

Genesis 43 in the KJV

Genesis 43 in the KNFD

Genesis 43 in the LBA

Genesis 43 in the LBLA

Genesis 43 in the LNT

Genesis 43 in the LSV

Genesis 43 in the MAAL

Genesis 43 in the MBV

Genesis 43 in the MBV2

Genesis 43 in the MHNT

Genesis 43 in the MKNFD

Genesis 43 in the MNG

Genesis 43 in the MNT

Genesis 43 in the MNT2

Genesis 43 in the MRS1T

Genesis 43 in the NAA

Genesis 43 in the NASB

Genesis 43 in the NBLA

Genesis 43 in the NBS

Genesis 43 in the NBVTP

Genesis 43 in the NET2

Genesis 43 in the NIV11

Genesis 43 in the NNT

Genesis 43 in the NNT2

Genesis 43 in the NNT3

Genesis 43 in the PDDPT

Genesis 43 in the PFNT

Genesis 43 in the RMNT

Genesis 43 in the SBIAS

Genesis 43 in the SBIBS

Genesis 43 in the SBIBS2

Genesis 43 in the SBICS

Genesis 43 in the SBIDS

Genesis 43 in the SBIGS

Genesis 43 in the SBIHS

Genesis 43 in the SBIIS

Genesis 43 in the SBIIS2

Genesis 43 in the SBIIS3

Genesis 43 in the SBIKS

Genesis 43 in the SBIKS2

Genesis 43 in the SBIMS

Genesis 43 in the SBIOS

Genesis 43 in the SBIPS

Genesis 43 in the SBISS

Genesis 43 in the SBITS

Genesis 43 in the SBITS2

Genesis 43 in the SBITS3

Genesis 43 in the SBITS4

Genesis 43 in the SBIUS

Genesis 43 in the SBIVS

Genesis 43 in the SBT

Genesis 43 in the SBT1E

Genesis 43 in the SCHL

Genesis 43 in the SNT

Genesis 43 in the SUSU

Genesis 43 in the SUSU2

Genesis 43 in the SYNO

Genesis 43 in the TBIAOTANT

Genesis 43 in the TBT1E

Genesis 43 in the TBT1E2

Genesis 43 in the TFTIP

Genesis 43 in the TFTU

Genesis 43 in the TGNTATF3T

Genesis 43 in the THAI

Genesis 43 in the TNFD

Genesis 43 in the TNT

Genesis 43 in the TNTIK

Genesis 43 in the TNTIL

Genesis 43 in the TNTIN

Genesis 43 in the TNTIP

Genesis 43 in the TNTIZ

Genesis 43 in the TOMA

Genesis 43 in the TTENT

Genesis 43 in the UBG

Genesis 43 in the UGV

Genesis 43 in the UGV2

Genesis 43 in the UGV3

Genesis 43 in the VBL

Genesis 43 in the VDCC

Genesis 43 in the YALU

Genesis 43 in the YAPE

Genesis 43 in the YBVTP

Genesis 43 in the ZBP