Genesis 44 (BOKSSV)

1 ئینجا یوسف فەرمانی دا بە سەرکاری ماڵەکەی خۆی و گوتی: «هەگبەی پیاوەکان پڕ بکەن لە خۆراک، ئەوەندەی لە توانایاندایە هەڵیبگرن، زیوی هەریەکەشیان بخەوە دەمی هەگبەکەی. 2 جامەکەی خۆشم، جامە زیوەکە، لە دەمی هەگبەی بچووکەکەیان دابنێ لەگەڵ نرخی گەنمەکەی.» ئەویش بەپێی قسەکەی یوسف کارەکەی ئەنجام دا. 3 کە ڕۆژ بووەوە، پیاوەکان خۆیان و گوێدرێژەکانیان ڕۆیشتن. 4 هێشتا زۆر لە شار دوور نەکەوتبوونەوە، کە یوسف بە سەرکاری ماڵەکەی خۆی گوت: «هەستە و دوای ئەو پیاوانە بکەوە، کە پێیان گەیشتیت، پێیان بڵێ: ”بۆچی بە خراپە پاداشتی چاکەتان دایەوە؟ 5 ئایا ئەمە ئەو جامە نییە کە گەورەکەم تێیدا دەخواتەوە و فاڵی پێ دەگرێتەوە؟ کارێکی خراپتان کردووە.“» 6 ئەویش پێیان گەیشتەوە و ئەم قسانەی پێ گوتن. 7 بەڵام ئەوان پێیان گوت: «بۆچی گەورەمان قسەی وا دەکات؟ دوور بێت لە خزمەتکارەکانت شتی وا بکەن. 8 ئێمە تەنانەت ئەو زیوەی لە دەمی هەگبەکانمان دۆزیبوومانەوە، لە خاکی کەنعانەوە بۆمان هێنایتەوە. ئیتر چۆن لە ماڵی گەورەکەت زیو یان زێڕ دەدزین؟ 9 لەلای هەرکام لە خزمەتکارەکانت دۆزرایەوە، ئەوە دەمرێت. ئێمەش دەبینە کۆیلەی گەورەی خۆمان.» 10 ئەویش گوتی: «باشە، ئێستا بەپێی قسەکەی خۆتان دەبێت. ئەوەی لەلای دەدۆزرێتەوە دەبێتە کۆیلەی من. ئێوەش بێتاوان دەبن.» 11 ئیتر هەریەکەیان خێرا هەگبەکەی خۆی داگرتە سەر زەوی و هەریەکەیان هەگبەکەی خۆی کردەوە. 12 ئەویش کەوتە پشکنین، لە گەورەکەیانەوە دەستی پێکرد و لە بچووکەکەیان تەواو بوو. ئیتر جامەکەی لە هەگبەکەی بنیامین دۆزییەوە! 13 ئەوانیش جلەکانی بەری خۆیان دادڕی و گوێدرێژەکانیان بارکردەوە و گەڕانەوە بۆ شارەکە. 14 کاتێک یەهودا و براکانی هاتنە ناو ماڵەکەی یوسف، هێشتا یوسف لەوێ بوو، ئیتر کڕنۆشیان بۆ برد. 15 یوسفیش پێی گوتن: «ئەم کارە چییە ئێوە کردووتانە؟ ئایا نەتاندەزانی پیاوێکی وەک من فاڵ دەگرێتەوە؟» 16 یەهوداش وەڵامی دایەوە: «چی بە گەورەی خۆم بڵێین؟ قسەی چی بکەین و بە چی پاکانەی خۆمان بکەین؟ خودا تاوانی خزمەتکارەکانتی دەرخستووە. ئێستاش ئێمە کۆیلەی گەورەی خۆمانین، ئێمە و ئەوەی جامەکەش لە دەستی گیراوە.» 17 بەڵام یوسف گوتی: «لە من دوور بێت شتی وا بکەم! ئەو پیاوەی جامەکەی لە دەست گیراوە ئەو دەبێتە کۆیلەم. ئێوەش بە سەلامەتی سەربکەونەوە بۆ لای باوکتان.» 18 ئینجا یەهودا لێی چووە پێشەوە و گوتی: «گەورەم، تکایە، با خزمەتکاری خۆت قسەیەک بۆ گەورەکەی بکات. لە خزمەتکاری خۆت تووڕە مەبە، هەرچەندە تۆ وەک خودی فیرعەونیت. 19 گەورەم لە خزمەتکارانی خۆی پرسی: ”ئایا باوک یان براتان هەیە؟“ 20 ئێمەش بە گەورەمان گوت: ”باوکێکی پیرمان هەیە لەگەڵ کوڕە بچووکەکەی کە لە تەمەنی پیریدا بۆی بووە. برای ئەو کوڕە مردووە و ئێستا خۆی بە تەنها بۆ دایکی ماوەتەوە. باوکیشی خۆشی دەوێت.“ 21 «تۆش بە خزمەتکارانی خۆتت گوت: ”بۆم بهێنن تاکو بە چاوی خۆم بیبینم.“ 22 ئێمەش بە گەورەمان گوت: ”کوڕەکە ناتوانێت باوکی بەجێبهێڵێت، چونکە ئەگەر باوکی بەجێبهێڵێت باوکی دەمرێت.“ 23 بەڵام تۆ بە خزمەتکارەکانی خۆتت گوت: ”ئەگەر برا بچووکەکەتان لەگەڵتان بەرەو خوار نەیەت، ئەوا چاوتان بە چاوم ناکەوێتەوە.“ 24 ئەوە بوو کاتێک گەڕاینەوە لای خزمەتکارەکەی ئێوە، باوکمان، قسەکانی گەورەی خۆممان پێی ڕاگەیاند. 25 «پاشان باوکمان پێی گوتین: ”بگەڕێنەوە و هەندێک خواردنمان بۆ بکڕن.“ 26 بەڵام ئێمە گوتمان: ”ناتوانین بەرەو خوار بچین. تەنها مەگەر ئەو کاتەی برا بچووکەکەمان لەگەڵ بێت، ئینجا بەرەو خوار دەچین، چونکە ناتوانین چاومان بە پیاوەکە بکەوێت ئەگەر برا بچووکەکەمان لەگەڵ نەبێت.“ 27 «خزمەتکارەکەت، باوکمان پێی گوتین: ”ئێوە دەزانن ژنەکەم دوو کوڕی بۆم بووە، 28 یەکێکیان لەلای من ڕۆیشت، گوتم، ’هەبێت و نەبێت پارچەپارچە کراوە.‘ هەتا ئێستاش چاوم پێ نەکەوتووەتەوە. 29 خۆ ئەگەر ئەمەشیان لەبەردەمم ببەن و بەڵایەکی بەسەربێت، ئەوا مووە سپییەکانم بە خەم و پەژارەوە دەنێنە ناو جیهانی مردووانەوە.“ 30 «ئێستاش ئەگەر بەبێ کوڕەکە بچمەوە بۆ لای باوکم کە خزمەتکاری ئێوەیە و گیانی پەیوەستە بە گیانی ئەمەوە، 31 ببینێت کوڕەکە دیار نییە، بۆ خۆی دەمرێت. ئێمەی خزمەتکارانیشت سەری سپی باوکمان کە خزمەتکاری ئێوەیە بە خەم و پەژارەوە دادەگرینە ناو جیهانی مردووانەوە، 32 چونکە خزمەتکارەکەی ئێوە دەستەبەری سەلامەتی کوڕەکەی کردووە لەلای باوکم. گوتوومە: ”ئەگەر بۆم نەهێنایتەوە ئەوا هەتاهەتایە تاوانبارم بەرامبەر بە باوکم!“ 33 «ئێستاش با خزمەتکاری خۆت لە جیاتی کوڕەکە بمێنێتەوە و ببێتە کۆیلەی گەورەی خۆم، کوڕەکەش لەگەڵ براکانی بگەڕێتەوە. 34 چۆن بگەڕێمەوە لای باوکم ئەگەر کوڕەکەم لەگەڵ نەبێت؟ تکایە مەهێڵە ئەم مەینەتییە ببینم کە بەسەر باوکمدا دێت.»

In Other Versions

Genesis 44 in the ANGEFD

Genesis 44 in the ANTPNG2D

Genesis 44 in the AS21

Genesis 44 in the BAGH

Genesis 44 in the BBPNG

Genesis 44 in the BBT1E

Genesis 44 in the BDS

Genesis 44 in the BEV

Genesis 44 in the BHAD

Genesis 44 in the BIB

Genesis 44 in the BLPT

Genesis 44 in the BNT

Genesis 44 in the BNTABOOT

Genesis 44 in the BNTLV

Genesis 44 in the BOATCB

Genesis 44 in the BOATCB2

Genesis 44 in the BOBCV

Genesis 44 in the BOCNT

Genesis 44 in the BOECS

Genesis 44 in the BOGWICC

Genesis 44 in the BOHCB

Genesis 44 in the BOHCV

Genesis 44 in the BOHLNT

Genesis 44 in the BOHNTLTAL

Genesis 44 in the BOICB

Genesis 44 in the BOILNTAP

Genesis 44 in the BOITCV

Genesis 44 in the BOKCV

Genesis 44 in the BOKCV2

Genesis 44 in the BOKHWOG

Genesis 44 in the BOLCB

Genesis 44 in the BOLCB2

Genesis 44 in the BOMCV

Genesis 44 in the BONAV

Genesis 44 in the BONCB

Genesis 44 in the BONLT

Genesis 44 in the BONUT2

Genesis 44 in the BOPLNT

Genesis 44 in the BOSCB

Genesis 44 in the BOSNC

Genesis 44 in the BOTLNT

Genesis 44 in the BOVCB

Genesis 44 in the BOYCB

Genesis 44 in the BPBB

Genesis 44 in the BPH

Genesis 44 in the BSB

Genesis 44 in the CCB

Genesis 44 in the CUV

Genesis 44 in the CUVS

Genesis 44 in the DBT

Genesis 44 in the DGDNT

Genesis 44 in the DHNT

Genesis 44 in the DNT

Genesis 44 in the ELBE

Genesis 44 in the EMTV

Genesis 44 in the ESV

Genesis 44 in the FBV

Genesis 44 in the FEB

Genesis 44 in the GGMNT

Genesis 44 in the GNT

Genesis 44 in the HARY

Genesis 44 in the HNT

Genesis 44 in the IRVA

Genesis 44 in the IRVB

Genesis 44 in the IRVG

Genesis 44 in the IRVH

Genesis 44 in the IRVK

Genesis 44 in the IRVM

Genesis 44 in the IRVM2

Genesis 44 in the IRVO

Genesis 44 in the IRVP

Genesis 44 in the IRVT

Genesis 44 in the IRVT2

Genesis 44 in the IRVU

Genesis 44 in the ISVN

Genesis 44 in the JSNT

Genesis 44 in the KAPI

Genesis 44 in the KBT1ETNIK

Genesis 44 in the KBV

Genesis 44 in the KJV

Genesis 44 in the KNFD

Genesis 44 in the LBA

Genesis 44 in the LBLA

Genesis 44 in the LNT

Genesis 44 in the LSV

Genesis 44 in the MAAL

Genesis 44 in the MBV

Genesis 44 in the MBV2

Genesis 44 in the MHNT

Genesis 44 in the MKNFD

Genesis 44 in the MNG

Genesis 44 in the MNT

Genesis 44 in the MNT2

Genesis 44 in the MRS1T

Genesis 44 in the NAA

Genesis 44 in the NASB

Genesis 44 in the NBLA

Genesis 44 in the NBS

Genesis 44 in the NBVTP

Genesis 44 in the NET2

Genesis 44 in the NIV11

Genesis 44 in the NNT

Genesis 44 in the NNT2

Genesis 44 in the NNT3

Genesis 44 in the PDDPT

Genesis 44 in the PFNT

Genesis 44 in the RMNT

Genesis 44 in the SBIAS

Genesis 44 in the SBIBS

Genesis 44 in the SBIBS2

Genesis 44 in the SBICS

Genesis 44 in the SBIDS

Genesis 44 in the SBIGS

Genesis 44 in the SBIHS

Genesis 44 in the SBIIS

Genesis 44 in the SBIIS2

Genesis 44 in the SBIIS3

Genesis 44 in the SBIKS

Genesis 44 in the SBIKS2

Genesis 44 in the SBIMS

Genesis 44 in the SBIOS

Genesis 44 in the SBIPS

Genesis 44 in the SBISS

Genesis 44 in the SBITS

Genesis 44 in the SBITS2

Genesis 44 in the SBITS3

Genesis 44 in the SBITS4

Genesis 44 in the SBIUS

Genesis 44 in the SBIVS

Genesis 44 in the SBT

Genesis 44 in the SBT1E

Genesis 44 in the SCHL

Genesis 44 in the SNT

Genesis 44 in the SUSU

Genesis 44 in the SUSU2

Genesis 44 in the SYNO

Genesis 44 in the TBIAOTANT

Genesis 44 in the TBT1E

Genesis 44 in the TBT1E2

Genesis 44 in the TFTIP

Genesis 44 in the TFTU

Genesis 44 in the TGNTATF3T

Genesis 44 in the THAI

Genesis 44 in the TNFD

Genesis 44 in the TNT

Genesis 44 in the TNTIK

Genesis 44 in the TNTIL

Genesis 44 in the TNTIN

Genesis 44 in the TNTIP

Genesis 44 in the TNTIZ

Genesis 44 in the TOMA

Genesis 44 in the TTENT

Genesis 44 in the UBG

Genesis 44 in the UGV

Genesis 44 in the UGV2

Genesis 44 in the UGV3

Genesis 44 in the VBL

Genesis 44 in the VDCC

Genesis 44 in the YALU

Genesis 44 in the YAPE

Genesis 44 in the YBVTP

Genesis 44 in the ZBP