Hebrews 11 (BOKSSV)

1 باوەڕ دڵنیاییە بەوەی هیوامان پێیەتی، بێگومانییە لەوەی نایبینین، 2 چونکە بەم باوەڕە پێشینان پەسەند کراون. 3 بە باوەڕ تێدەگەین کە گەردوون بە فەرمایشتی خودا بەدیهێنراوە، تەنانەت ئەوەی دەیبینین لەو شتانەی کە بینراوە نەهاتووەتە کایەوە. 4 بە باوەڕ هابیل قوربانییەکی باشتری لەوەی قایین پێشکەشی خودا کرد. بە باوەڕ شایەتی بۆ درا کە ڕاستودروستە کاتێک خودا شایەتی بۆ قوربانییەکەی دا. هەرچەندە هابیل مرد بەڵام هێشتا بە باوەڕ قسە دەکات. 5 بە باوەڕ حەنۆخ بەرزکرایەوە لای خودا تاکو مردن نەبینێ، ئیتر لەسەر زەوی نەما، چونکە خودا بردی بۆ لای خۆی. پێش بردنیشی شایەتی وەرگرت کە خودای ڕازی کردووە. 6 بەبێ باوەڕ مەحاڵە ڕەزامەندی خودا بەدەستبهێنرێت، چونکە ئەوەی لەو نزیک بێتەوە، دەبێ باوەڕی بە بوونی ئەو هەبێت و پاداشتی ئەوانەش دەداتەوە کە بە پەرۆشەوە ڕوویان لەو دەکەن. 7 بە باوەڕ نوح کاتێک لەلایەن خوداوە سەبارەت بەوەی کە هێشتا نەبینرابوو ئاگادار کرایەوە، ئاگادارکردنەوەکەی خستە دڵییەوە و کەشتییەکی بنیاد نا بۆ ڕزگارکردنی خاووخێزانەکەی. بەم شێوەیە، بە باوەڕ جیهانی حوکم دا و بوو بە میراتگری ئەو ڕاستودروستییەی کە بەگوێرەی باوەڕ بوو. 8 بە باوەڕ کاتێک ئیبراهیم بانگکرا بچێتە ئەو شوێنەی خەریک بوو بە میرات وەریبگرێت، گوێڕایەڵ بوو و ڕۆیشت، هەرچەندە نەیدەزانی بۆ کوێ دەچێت. 9 بە باوەڕ وەک بێگانە لە خاکی بەڵێنپێدراودا نامۆ بوو، لە چادردا ژیا، وەک ئیسحاق و یاقوب کە ئەوانیش میراتگری هەمان بەڵێن بوون، 10 چونکە ئیبراهیم چاوەڕێی ئەو شارەی دەکرد کە بناغەیەکی چەسپاوی هەیە، ئەوەی خودا ئەندازیار و دروستکەرەکەیەتی. 11 بە باوەڕ سارا توانای سکوزای پێدرا، هەرچەندە نەزۆک بوو و تەمەنی سکوزاشی بەسەرچوو بوو، چونکە دڵنیا بوو ئەوەی بەڵێنی داوە دڵسۆزە. 12 بۆیە لە پیاوێک کە هەر وەک مردوو وابوو، نەوەیەک دروست بوو کە وەک ئەستێرەی ئاسمان و لمی سەر کەناری دەریا لە ژمارە نەدەهات. 13 هەموو ئەوانە لە باوەڕدا مردن و بەڵێنەکانیان وەرنەگرت، بەڵکو لە دوورەوە بینییان و پێشوازییان لێکرد، دانیان پێدا نا کە ئەوان لەسەر زەویدا نامۆ و بێگانەن. 14 ئەوانەی ئەو شتانە دەڵێن، دەریدەخەن کە داوای نیشتیمان دەکەن. 15 ئەگەر ئەوان بیریان لەو نیشتیمانە بکردایەوە کە بەجێیان هێشتبوو، ئەوا هەلی گەڕانەوەیان بۆی دەبوو. 16 بەڵام ئێستا ئارەزووی نیشتیمانێکی باشتر دەکەن، کە ئاسمانییەکەیە. بۆیە خودا شەرمی پێیان نییە بە خودای ئەوان ناوببردرێت، چونکە شارێکی بۆ ئامادەکردن. 17 بە باوەڕ ئیبراهیم ئیسحاقی کوڕی وەک قوربانی پێشکەش کرد، کاتێک خودا ئیبراهیمی تاقی کردەوە. ئەوەی بە بەڵێن لە خودا وەریگرت ئامادە بوو کوڕە تاقانەکەی بکاتە قوربانی، 18 هەرچەندە خودا سەبارەت بەو فەرمووبووی: [لە ڕێگەی ئیسحاقەوە نەوەی تۆ ناودەبردرێت.] 19 ئیبراهیم دڵنیابوو لەوەی کە خودا دەتوانێت ئیسحاق لەدوای مردنی زیندوو بکاتەوە. بە واتایەکی دیکە، خودا ئەوی بە شێوەیەکی نموونەیی لەنێو مردووان هەستاندەوە. 20 بە باوەڕ ئیسحاق داوای بەرەکەتی خودای بۆ داهاتووی یاقوب و عیسۆ کرد. 21 بە باوەڕ یاقوب لە سەرەمەرگیدا داوای بەرەکەتی بۆ هەریەکە لە کوڕەکانی یوسف کرد و خۆی بەسەر دەسکی گۆچانەکەیدا دا و ستایشی خودای کرد. 22 بە باوەڕ یوسف لە سەرەمەرگیدا باسی چوونەدەرەوەی نەوەی ئیسرائیلی لە میسر کرد و لەبارەی گواستنەوەی ڕوفاتەکەی وەسیەتی بۆ کردن. 23 بە باوەڕ کاتێک موسا لەدایک بوو، سێ مانگ دایک و باوکی شاردییانەوە، چونکە بینییان منداڵەکە جوانە، لە فەرمانی پاشا نەترسان. 24 بە باوەڕ کاتێک موسا گەورە بوو، نەیویست بە کچەزای فیرعەون بناسرێت. 25 بەلایەوە باشتر بوو لەگەڵ گەلی خودا سووکایەتیی پێ بکرێت، لەوەی لەزەتێکی کاتیی لە گوناهدا هەبێت. 26 موسا ئەو ڕیسواییەی لە پێناوی مەسیحدا چێژتی بە سامانێکی گەورەتری دانا لە گەنجینەی میسر، چونکە چاوی لەوە بوو کە خودا پاداشتی بداتەوە. 27 بە باوەڕ میسری بەجێهێشت و لە تووڕەیی پاشا نەترسا. دانی بەخۆیدا گرت وەک ئەوە ببینێ کە نەبینراوە. 28 بە باوەڕ پەسخەی کرد و خوێنەکەی پرژاند، نەوەک لەناوبەری نۆبەرە دەستیان لێ بدات. 29 بە باوەڕ بە دەریای سووردا پەڕینەوە وەک بە وشکانیدا بڕۆن، بەڵام کاتێک میسرییەکان ویستیان بپەڕنەوە نوقوم بوون. 30 بە باوەڕ شووراکانی ئەریحا ڕووخان، دوای ئەوەی حەوت ڕۆژ بە دەوریدا سووڕانەوە. 31 بە باوەڕ ڕاحابی لەشفرۆش لەگەڵ یاخیبووان لەناونەچوو، چونکە پێشوازییەکی ئاشتییانەی لە سیخوڕەکان کرد. 32 چی دیکەش بڵێم؟ کاتم نییە باسی گدعۆن و باراک و شەمشون و یەفتاح و داود و ساموئێل و پێغەمبەران بکەم، 33 کە بە باوەڕ پاشایەتییەکانیان بەزاند، دادپەروەرییان هێنایە کایەوە، بەڵێنەکانیان بۆ هاتە دی، دەمی شێریان داخست، 34 هێزی ئاگریان کوژاندەوە، لە تیخی شمشێر دەرباز بوون، لە لاوازیدا بەهێزبوون، لە شەڕدا توند بوون، لەشکری بێگانەیان گەڕاندەوە. 35 هەندێک ژن مردووەکانیان بە هەستانەوە وەرگرتەوە. بەڵام خەڵکی دیکە ئەشکەنجە دران و ڕزگارییان نەویست، تاکو هەستانەوەیەکی باشتریان دەستبکەوێت. 36 هەندێکی دیکە ڕووبەڕووی سووکایەتی و قامچی و کۆت و زیندان بوونەوە. 37 بەردباران کران، بە مشار لەت لەت کران، بە شمشێر کوژران. هەندێکیش بە پێستی مەڕ و بزن خۆیان داپۆشی، تووشی نەبوونی و چەوسانەوە و زەلیلی بوون. 38 جیهان شایانی ئەمان نەبوو. دەربەدەری بیابان و شاخ و ئەشکەوت و کون و کەلەبەری زەوی بوون. 39 هەموو ئەمانەش بەهۆی باوەڕیانەوە شایەتییان بۆ درا، بەڵام بەڵێنی خودایان دەست نەکەوت، 40 چونکە خودا پێشتر شتێکی باشتری بۆمان بینی، تاکو بێ ئێمە تەواو نەبن.

In Other Versions

Hebrews 11 in the ANGEFD

Hebrews 11 in the ANTPNG2D

Hebrews 11 in the AS21

Hebrews 11 in the BAGH

Hebrews 11 in the BBPNG

Hebrews 11 in the BBT1E

Hebrews 11 in the BDS

Hebrews 11 in the BEV

Hebrews 11 in the BHAD

Hebrews 11 in the BIB

Hebrews 11 in the BLPT

Hebrews 11 in the BNT

Hebrews 11 in the BNTABOOT

Hebrews 11 in the BNTLV

Hebrews 11 in the BOATCB

Hebrews 11 in the BOATCB2

Hebrews 11 in the BOBCV

Hebrews 11 in the BOCNT

Hebrews 11 in the BOECS

Hebrews 11 in the BOGWICC

Hebrews 11 in the BOHCB

Hebrews 11 in the BOHCV

Hebrews 11 in the BOHLNT

Hebrews 11 in the BOHNTLTAL

Hebrews 11 in the BOICB

Hebrews 11 in the BOILNTAP

Hebrews 11 in the BOITCV

Hebrews 11 in the BOKCV

Hebrews 11 in the BOKCV2

Hebrews 11 in the BOKHWOG

Hebrews 11 in the BOLCB

Hebrews 11 in the BOLCB2

Hebrews 11 in the BOMCV

Hebrews 11 in the BONAV

Hebrews 11 in the BONCB

Hebrews 11 in the BONLT

Hebrews 11 in the BONUT2

Hebrews 11 in the BOPLNT

Hebrews 11 in the BOSCB

Hebrews 11 in the BOSNC

Hebrews 11 in the BOTLNT

Hebrews 11 in the BOVCB

Hebrews 11 in the BOYCB

Hebrews 11 in the BPBB

Hebrews 11 in the BPH

Hebrews 11 in the BSB

Hebrews 11 in the CCB

Hebrews 11 in the CUV

Hebrews 11 in the CUVS

Hebrews 11 in the DBT

Hebrews 11 in the DGDNT

Hebrews 11 in the DHNT

Hebrews 11 in the DNT

Hebrews 11 in the ELBE

Hebrews 11 in the EMTV

Hebrews 11 in the ESV

Hebrews 11 in the FBV

Hebrews 11 in the FEB

Hebrews 11 in the GGMNT

Hebrews 11 in the GNT

Hebrews 11 in the HARY

Hebrews 11 in the HNT

Hebrews 11 in the IRVA

Hebrews 11 in the IRVB

Hebrews 11 in the IRVG

Hebrews 11 in the IRVH

Hebrews 11 in the IRVK

Hebrews 11 in the IRVM

Hebrews 11 in the IRVM2

Hebrews 11 in the IRVO

Hebrews 11 in the IRVP

Hebrews 11 in the IRVT

Hebrews 11 in the IRVT2

Hebrews 11 in the IRVU

Hebrews 11 in the ISVN

Hebrews 11 in the JSNT

Hebrews 11 in the KAPI

Hebrews 11 in the KBT1ETNIK

Hebrews 11 in the KBV

Hebrews 11 in the KJV

Hebrews 11 in the KNFD

Hebrews 11 in the LBA

Hebrews 11 in the LBLA

Hebrews 11 in the LNT

Hebrews 11 in the LSV

Hebrews 11 in the MAAL

Hebrews 11 in the MBV

Hebrews 11 in the MBV2

Hebrews 11 in the MHNT

Hebrews 11 in the MKNFD

Hebrews 11 in the MNG

Hebrews 11 in the MNT

Hebrews 11 in the MNT2

Hebrews 11 in the MRS1T

Hebrews 11 in the NAA

Hebrews 11 in the NASB

Hebrews 11 in the NBLA

Hebrews 11 in the NBS

Hebrews 11 in the NBVTP

Hebrews 11 in the NET2

Hebrews 11 in the NIV11

Hebrews 11 in the NNT

Hebrews 11 in the NNT2

Hebrews 11 in the NNT3

Hebrews 11 in the PDDPT

Hebrews 11 in the PFNT

Hebrews 11 in the RMNT

Hebrews 11 in the SBIAS

Hebrews 11 in the SBIBS

Hebrews 11 in the SBIBS2

Hebrews 11 in the SBICS

Hebrews 11 in the SBIDS

Hebrews 11 in the SBIGS

Hebrews 11 in the SBIHS

Hebrews 11 in the SBIIS

Hebrews 11 in the SBIIS2

Hebrews 11 in the SBIIS3

Hebrews 11 in the SBIKS

Hebrews 11 in the SBIKS2

Hebrews 11 in the SBIMS

Hebrews 11 in the SBIOS

Hebrews 11 in the SBIPS

Hebrews 11 in the SBISS

Hebrews 11 in the SBITS

Hebrews 11 in the SBITS2

Hebrews 11 in the SBITS3

Hebrews 11 in the SBITS4

Hebrews 11 in the SBIUS

Hebrews 11 in the SBIVS

Hebrews 11 in the SBT

Hebrews 11 in the SBT1E

Hebrews 11 in the SCHL

Hebrews 11 in the SNT

Hebrews 11 in the SUSU

Hebrews 11 in the SUSU2

Hebrews 11 in the SYNO

Hebrews 11 in the TBIAOTANT

Hebrews 11 in the TBT1E

Hebrews 11 in the TBT1E2

Hebrews 11 in the TFTIP

Hebrews 11 in the TFTU

Hebrews 11 in the TGNTATF3T

Hebrews 11 in the THAI

Hebrews 11 in the TNFD

Hebrews 11 in the TNT

Hebrews 11 in the TNTIK

Hebrews 11 in the TNTIL

Hebrews 11 in the TNTIN

Hebrews 11 in the TNTIP

Hebrews 11 in the TNTIZ

Hebrews 11 in the TOMA

Hebrews 11 in the TTENT

Hebrews 11 in the UBG

Hebrews 11 in the UGV

Hebrews 11 in the UGV2

Hebrews 11 in the UGV3

Hebrews 11 in the VBL

Hebrews 11 in the VDCC

Hebrews 11 in the YALU

Hebrews 11 in the YAPE

Hebrews 11 in the YBVTP

Hebrews 11 in the ZBP