Hosea 11 (BOKSSV)
1 «کە ئیسرائیل منداڵ بوو، خۆشم ویست ومن کوڕی خۆمم لە میسر بانگ کرد. 2 بەڵام هەرچەندەی بانگم دەکردن،ئەوەندە منیان لە خۆیان دوورخستەوە،قوربانییان بۆ بەعلەکان سەردەبڕی وبخووریان بۆ وێنەی خوداوەندەکان دەسووتاند. 3 من بووم ئەفرایمم فێری ڕۆیشتن کرد،دەستم بە باڵیانەوە گرت،بەڵام نەیانزانی من چاکم کردنەوە. 4 بە گوریسی نەرمونیانی مرۆڤانە ڕایاندەکێشم،بە بەستنی خۆشەویستی،من بۆیان بووم بەوەی کە نیر لەسەر ملیان هەڵدەگرێت،چەمامەوە بۆ ئەوەی نانیان بدەمێ. 5 «ئایا ناگەڕێنەوە بۆ خاکی میسر وئاشور نابێتە پاشایان،چونکە ڕەتیان کردەوە بگەڕێنەوە لام؟ 6 شمشێر دەکەوێتە شارەکانیان وشەوبەندی دەروازەکانیان تێکدەشکێنێت،کۆتایی بە تەگبیرەکانیان دەهێنێت. 7 گەلەکەم مکوڕن لەسەر هەڵگەڕانەوە لە من.تەنانەت ئەگەر هاوار بۆ خودای هەرەبەرزەکەش بکەن،ئەو پایەبەرزیان ناکات. 8 «ئەی ئەفرایم، چۆن وازت لێ بهێنم؟ئەی ئیسرائیل، چۆن بە دەستتەوە بدەم؟چۆن وەک ئەدما هەڵسوکەوتت لەگەڵدا بکەم؟چۆن وەک چەبۆئیمت لێبکەم؟دڵم لێم هەڵگەڕاوەتەوە وهەموو میهرەبانیم گڕی گرتووە. 9 گڕی تووڕەییم ناخەمەگەڕ وناگەڕێمەوە ئەفرایم وێران بکەم،چونکە من خودام نەک مرۆڤ،من خودا پیرۆزەکەم، لەناوەڕاستی ئێوەدام،بە قینەوە نایەم. 10 لەدوای یەزدانەوە دەڕۆن،وەک شێرێک دەنەڕێنێت.کاتێک دەنەڕێنێت،منداڵەکان لە ڕۆژئاواوە بە لەرزەوە دێن. 11 وەک چۆلەکە لە میسرەوە بە لەرزەوە دێن،وەک کۆتر لە خاکی ئاشورەوە.ئینجا لە ماڵەکانیاندا نیشتەجێیان دەکەم.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 12 ئەفرایم بە درۆ دەوری لێدام وبنەماڵەی ئیسرائیلیش بە فێڵەوە،یەهوداش هێشتا سەرسەختە بەرامبەر بە خودا،لە پیرۆزە دڵسۆزەکە.