Hosea 12 (BOKSSV)
1 ئەفرایم لەسەر با دەلەوەڕێت،دوای بای ڕۆژهەڵات کەوتووە،هەموو ڕۆژێک درۆ و توندوتیژی زیاد دەکات.لەگەڵ ئاشوردا پەیمان دەبەستن وزەیتی زەیتوون بۆ میسر دەنێرێت. 2 یەزدان لە دژی یەهودا سکاڵای هەیە،سزای یاقوب بەپێی ڕەفتارەکەی دەدات،کردەوەکانی بەسەر خۆیدا دەداتەوە. 3 لەناو سکدا پاژنەی براکەی گرت وبە هێزی خۆی لەگەڵ خودا کەوتە زۆرانێ. 4 لەگەڵ فریشتەکە زۆرانێی کرد و سەرکەوت،گریا و پاڕایەوە، بۆ ئەوەی لەگەڵی میهرەبان بێت.لە بێتئێل تووشی بوو،لەوێ قسەی لەگەڵی کرد. 5 یەزدانی پەروەردگاری سوپاسالار،ناوبانگی یەزدانە! 6 تۆش بۆ لای خودات بگەڕێوە،خۆشەویستی نەگۆڕ و دادپەروەری پەیڕەو بکە وهەمیشە چاوەڕوانی خودای خۆت بە. 7 بازرگان تەرازووی ساختەی لە دەستدایە،حەز دەکات ستەم بکات. 8 ئەفرایم گوتی:«من دەوڵەمەند بووم و سامانم بۆ خۆم پێکەوەنا،لە هەموو سامانەکەم خراپەیەکم تێدا نابیننەوەکە گوناه بێت.» 9 «من یەزدانی پەروەردگاری ئێوەم،ئەوەی لە خاکی میسرەوە تۆی دەرهێنا،دووبارە لەناو چادرەکان نیشتەجێت دەکەم،وەک ڕۆژانی جەژن. 10 قسەم لەگەڵ پێغەمبەرەکاندا کرد وبینینی زۆرم بۆ ئاشکرا کردن،هەروەها لە ڕێگەی پێغەمبەرانەوە نموونەم هێنایەوە.» 11 ئایا خراپەکاری لە گلعاد هەیە؟بێگومان دانیشتووانەکەی پووچن!لە گلگال گا دەکەن بە قوربانی،بەڵێ، بەڵام قوربانگاکانیان وەک کۆمەڵە بەرد دەبنلەسەر هێڵەکانی جووتی کێڵگەدا. 12 یاقوب بۆ دەشتودەری ئارام هەڵات وئیسرائیل لە پێناوی ژنێکدا خزمەتی کرد،لە پێناوی ژنێکدا شوانایەتی کرد. 13 یەزدان لە ڕێگەی پێغەمبەرێکەوە ئیسرائیلی لە میسر دەرهێنا ولە ڕێگەی پێغەمبەرێکیشەوە چاودێری کرد. 14 بەڵام ئەفرایم زۆر بە خراپی یەزدانی پەست کرد،پەروەردگارەکەشی تاوانی ئەو خوێنەی لەسەریەتی دەیهێڵێتەوە وسووکایەتییەکەی بەسەر خۆیدا دەداتەوە.