Hosea 14 (BOKSSV)
1 ئەی ئیسرائیل، بۆ لای یەزدانی پەروەردگاری خۆتان بگەڕێنەوە،چونکە بە تاوانی خۆتان تێکشکان! 2 ئەم قسانە لەگەڵ خۆتان ببەن وبگەڕێنەوە لای یەزدان،پێی بڵێن:«لە هەموو تاوانێک خۆشبە وبە چاکەی خۆت وەرمانبگرە،بەروبوومی لێوەکانمان سوپاسکردنی تۆ دەبێت. 3 ئاشور ڕزگارمان ناکات.سواری ئەسپ نابین،جارێکی دیکە بە دەستکردەکانمان ناڵێین،”خوداوەندەکانمان،“چونکە لەلایەن تۆ هەتیو بەر بەزەیی دەکەوێت.» 4 «من هەڵگەڕانەوەیان چاک دەکەمەوە،بە دڵفراوانییەوە ئەوانم خۆشدەوێت،چونکە تووڕەییم لەوان دامرکایەوە. 5 بۆ ئیسرائیل وەک شەونم دەبم،ئەویش وەک سەوسەن گوڵ دەکات ووەک دار ئورزی لوبنان ڕەگ دادەکوتێت، 6 چڵەکانی درێژ دەبنەوە،جوانییەکەی وەک دار زەیتوون دەبێت ووەکو دار ئورزی لوبنان بۆندار دەبێت. 7 نیشتەجێبووان لە سایەی سێبەرەکەی دەگەڕێنەوە.وەک دانەوێڵە دەژیێتەوە ووەک مێو دەگەشێتەوە.ناوبانگی وەک شەرابی لوبنان دەبێت. 8 ئەی ئەفرایم، لەمەولا چ پەیوەندییەکم بە بتەوە هەیە؟من وەڵام دەدەمەوە و چاودێریت دەکەم،من وەک دار سنەوبەرێکی سەوزم،بەروبوومەکەت لەلایەن منەوەیە.» 9 کێ دانایە و لە ئەمانە تێدەگات؟کێ تێگەیشتووە و دەیانزانێت؟چونکە ڕێگاکانی یەزدان ڕاستن وڕاستودروستان پێیدا دەڕۆن،بەڵام یاخیبووەکان ساتمەی تێدا دەکەن و دەکەون.