Isaiah 55 (BOKSSV)
1 «هۆ ئەی هەموو تینووەکان، وەرن،وەرن بۆ ئاو،ئەوانەش کە پارەیان نییە،وەرن، بکڕن و بخۆن!وەرن ئێوە پارە مەدەن، بەبێ نرخشەراب و شیر بکڕن. 2 بۆچی پارە بە شتێک بەهەدەر دەدەن کە نان نییە؟بۆچی کارێک دەکەن لە پێناوی شتێک کە تێرتان ناکات؟بە تەواوی گوێم لێ بگرن و ئەوە بخۆن کە باشە،با گیانتان تام لە چەوری وەربگرێت. 3 گوێتان شل بکەن و وەرنە لام،گوێ بگرن بۆ ئەوەی گیانتان بژیێت.پەیمانی هەتاهەتاییتان لەگەڵدا دەبەستم،خۆشەویستی نەگۆڕ و چەسپاوم بۆ داود. 4 ئەوەتا کردم بە شایەت بەسەر نەتەوەکانەوە،ڕابەر و فەرماندە بۆ نەتەوەکان. 5 ئەوەتا ئەو نەتەوانەی نایانناسیت بانگیان دەکەیت وئەو نەتەوانەی ناتناسن بۆ لات ڕادەکەن،لەبەر یەزدانی پەروەردگارت،لەبەر پیرۆزەکەی ئیسرائیل،چونکە شکۆمەندی کردیت.» 6 ڕووتان لە یەزدان بکەن هەتا کاتی ماوە،لێی بپاڕێنەوە کە هێشتا نزیکە. 7 با بەدکار واز لە ڕێگای خۆی بهێنێت وخراپەکاریش لە بیرکردنەوەکانی،با بگەڕێتەوە لای یەزدان، ئەویش بەزەیی پێدا بێتەوە،بۆ لای خودامان، چونکە زۆر لێبوردەیە. 8 «بێگومان بیرکردنەوەی من بیرکردنەوەی ئێوە نییە وڕێگاکانی ئێوەش ڕێگاکانی من نین،»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 9 «هەروەک بەرزیی ئاسمان لە زەوییەوە،ئاوا بەرزە ڕێگاکانم بەسەر ڕێگاکانتاندا وبیرکردنەوەم بەسەر بیرکردنەوەتان. 10 هەروەک چۆن باران و بەفرلە ئاسمانەوە دێنە خوارەوە وناگەڕێنەوە ئەوێ،بەڵکو زەوی ئاو دەدەن ووای لێ دەکەن بەرهەم بدات و ڕووەکی لێ بڕووێت وتۆو بدات بۆ تۆوکردن و نان بۆ خواردن، 11 فەرمایشتەکەم ئاوا دەبێت کە لە دەممەوە دێتە دەرەوە:بە بەتاڵی ناگەڕێتەوە بۆم،بەڵکو ئەوەی من پێم خۆشە دەیکات وسەرکەوتوو دەبێت لەوەی بۆی دەنێرم. 12 ئەو کاتە بە خۆشییەوە دەچنە دەرەوە وبە ئاشتییەوە ڕابەرایەتیتان دەکرێت،چیاکان و گردەکانلەبەردەمتان دەکەونە هاواری خۆشییەوە،هەموو دارەکانی دەشتودەریشبە دەست چەپڵە لێ دەدەن. 13 لە جێی دڕک سنەوبەر دەڕوێت ولە جێی چقڵیش مۆرد دەڕوێت،بۆ یەزدان دەبێت بە ناوێک،نیشانەیەکی هەتاهەتاییکە لەناو ناچێت.»