Isaiah 56 (BOKSSV)
1 یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«دادپەروەری بپارێزن وڕاستودروستی ئەنجام بدەن،چونکە بەم نزیکانە ڕزگاریم دێت وڕاستودروستیم ئاشکرا دەبێت. 2 خۆزگە بەو مرۆڤەی ئەمە دەکات وبەو ئادەمیزادەی توند دەستی پێوە دەگرێت،ئەوەی ڕۆژی شەممە لە گڵاوبوون دەپارێزێت ودەستی دەپارێزێت لە کردنی هەموو خراپەیەک.» 3 با ئەو بیانییەی خۆی داوەتە پاڵ یەزدان نەڵێت:«یەزدان بە تەواوی جیام دەکاتەوە لە گەلەکەی.»با خەساویش نەڵێت:«ئەوەتا من تەنها دارێکی وشکم.» 4 لەبەر ئەوەی یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«ئەو خەساوانەی ڕۆژەکانی شەممەم دەپارێزن،ئەوە هەڵدەبژێرن کە دڵم پێی خۆشە ودەستیان بە پەیمانەکەمەوە گرتووە، 5 لەناو پەرستگای خۆم و دیوارەکانییادەوەری و ناویان پێدەدەم،لە کوڕان و لە کچان باشترن بۆیان.ناوێکی هەتاهەتاییان پێدەدەمکە نابڕدرێتەوە. 6 ئەو بیانییانەش کە خۆیان داوەتە پاڵ یەزدانبۆ پەرستنی وبۆ خۆشویستنی ناوی یەزدانهەتا بۆی ببن بە بەندە،هەموو ئەوانەی ڕۆژی شەممە لە گڵاوبوون دەپارێزن ودەستیان بە پەیمانەکەمەوە گرتووە 7 دەیانهێنمە کێوی پیرۆزم،لە ماڵی نوێژم دڵخۆشیان دەکەم.قوربانی سووتاندن و سەربڕاویانمایەی ڕەزامەندین لەسەر قوربانگاکەم،چونکە ماڵەکەم بە ماڵی نوێژ ناودەبردرێتبۆ هەموو گەلان.» 8 یەزدانی باڵادەست،ئەوەی دوورخراوەکانی ئیسرائیل کۆدەکاتەوە، دەفەرموێت:«زیاتر کۆدەکەمەوەلەگەڵ ئەوانەی کە کۆمکردوونەتەوە.» 9 ئەی هەموو گیانلەبەرانی دەشتودەر،ئەی هەموو گیانلەبەرانی دارستان، وەرن، بخۆن! 10 ئێشکگرەکانی گەل هەموو کوێرن،نەزانن.هەموو سەگی لاڵن،ناتوانن بوەڕن.خەونبین و پاڵکەوتوون،حەزیان لە خەوە. 11 سەگەکان چاو برسین،تێربوون نازانن.ئەوان شوانن و تێناگەن،هەموو ملی ڕێی خۆیان گرت،هەریەکە و بۆ قازانج لەلای خۆیەوە. 12 دەڵێن: «وەرن شەراب بهێنین!با مەی بنۆشین!بەیانیش وەک ئەمڕۆ دەبێت،بەڵکو زۆر باشتریش.»