Judges 20 (BOKSSV)

1 ئینجا هەموو نەوەی ئیسرائیل هاتنە دەرەوە و کۆمەڵەکە وەک یەک پیاو لەبەردەم یەزدان کۆبوونەوە لە میچپا، لە دانەوە هەتا بیری شابەع و هەروەها خاکی گلعاد. 2 سەرۆکەکانی هەموو گەل، هەموو هۆزەکانی ئیسرائیل لە کۆبوونەوەی گەلی خودا وەستان و ژمارەیان چوار سەد هەزار پیادەی شمشێر بەدەست بوو. 3 نەوەی بنیامینیش بیستیانەوە کە نەوەی ئیسرائیل سەرکەوتوون بۆ میچپا. جا نەوەی ئیسرائیل گوتیان: «قسە بکەن ئەم کارە خراپە چۆن ڕوویدا؟» 4 پیاوە لێڤییەکە مێردی ژنە کوژراوەکە وەڵامی دایەوە و گوتی: «من و کەنیزەکەم هاتینە گیڤعای بنیامین بۆ ئەوەی شەو لەوێ بەسەربەرین. 5 جا خەڵکی گیڤعا شەو هاتنە سەرم و لە ماڵەکەدا گەمارۆیان دام و بەتەمابوون بمکوژن، کەنیزەکەی منیان لاقە کرد هەتا مرد. 6 منیش کەنیزەکەی خۆمم گرت و لەتلەتم کرد و ناردم بۆ هەموو هەرێمەکانی ئیسرائیل، چونکە ئەوانە ئەوپەڕی بەدڕەوشتییان لە ئیسرائیل ئەنجام داوە. 7 ئێستاش هەموو نەوەی ئیسرائیل لێرەیە، جا ڕاوێژ و بڕیاری خۆتان بڵێن.» 8 ئینجا هەموو گەل وەک یەک پیاو هەستان و گوتیان: «کەس لە ئێمە ناچێتەوە بۆ چادرەکەی و کەسیش لا نادات بۆ ماڵەکەی. 9 ئێستاش ئەمە ئەو کارەیە کە بە گیڤعای دەکەین: بەپێی تیروپشک، لە دژیان سەردەکەوین. 10 لەناو هەموو هۆزەکانی ئیسرائیلدا دە پیاو لە هەر سەد پیاوێک و سەد لە هەزار و هەزار لە دە هەزار جیا دەکەینەوە بە مەبەستی هێنانی خۆراک بۆ سوپا لە کاتی چوونە ژوورەوەیان بۆ گیڤعای بنیامین. دەبێت بەپێی هەموو ئەو بێ ئابڕووییەی لە ئیسرائیل کردیان، سزا بدرێن.» 11 ئینجا هەموو پیاوانی ئیسرائیل وەک یەک پیاو کۆبوونەوە لە دژی شارەکە. 12 جا هۆزەکانی ئیسرائیل چەند پیاوێکیان بۆ هەموو هۆزەکانی بنیامین نارد و گوتیان: «ئایا ئەو بەدکارییە چی بوو لەنێوتاندا ڕوویدا؟ 13 جا ئێستا ئەو پیاوە بەدڕەوشتانەی کە لە گیڤعادان بیاندەنە دەستمان بۆ ئەوەی بیانکوژین و خراپە لە ئیسرائیلدا ڕیشەکێش بکەین.»بەڵام نەوەی بنیامین نەیانویست گوێ لە براکانیان و لە نەوەی ئیسرائیل بگرن. 14 ئینجا نەوەی بنیامین لە شارۆچکەکانی خۆیانەوە بۆ گیڤعا کۆبوونەوە هەتا بۆ جەنگان لە دژی ئیسرائیل بێنە دەرەوە. 15 نەوەی بنیامین لەو ڕۆژەدا لە شارۆچکەکانی خۆیانەوە بیست و شەش هەزار پیاوی شمشێر بە دەستیان کۆکردەوە جگە لە دانیشتووانی گیڤعا کە ژمارەیان حەوت سەد پیاوی هەڵبژاردە بوو. 16 لە هەموو ئەم گەلە حەوت سەد پیاوی هەڵبژاردەی هەبوون کە بە دەستی چەپ بە بەردەقانی نیشانیان لە موو دەگرت و دەیانپێکا. 17 جا نەوەی ئیسرائیلیش بێجگە لە بنیامین، چوار سەد هەزار پیاوی شمشێر بەدەستیان کۆکردەوە و هەموویان پیاوی جەنگ بوون. 18 جا نەوەی ئیسرائیل هەستان و سەرکەوتن بۆ بێت‌ئێل و پرسیاریان لە خودا کرد و گوتیان: «کێ لە ئێمە یەکەم جار سەردەکەوێت بۆ جەنگ لە دژی نەوەی بنیامین؟»یەزدانیش گوتی: «یەکەم جار یەهودا.» 19 ئینجا بۆ بەیانی نەوەی ئیسرائیل هەستان و چادریان هەڵدا لە دژی گیڤعا. 20 ئینجا پیاوانی ئیسرائیل بۆ جەنگ لە دژی بنیامین هاتنە دەرەوە و پیاوانی ئیسرائیل لە نزیک گیڤعاوە بۆ جەنگ ڕیزیان بەست. 21 نەوەی بنیامینیش لە گیڤعاوە هاتنە دەرەوە و لەو ڕۆژەدا بیست و دوو هەزار پیاویان لە نەوەی ئیسرائیل لەناوبرد. 22 بەڵام پیاوانی ئیسرائیل یەکتریان هاندا و دووبارە بۆ جەنگ لەو شوێنەدا ڕیزیان بەستەوە کە لە ڕۆژی یەکەمدا تێیدا ڕیزیان بەست. 23 پاشان نەوەی ئیسرائیل سەرکەوتن و هەتا ئێوارە لەبەردەم یەزدان گریان و پرسیاریان لە یەزدان کرد و گوتیان: «ئایا بگەڕێینەوە بۆ جەنگ لە دژی بنیامینی برامان؟»یەزدانیش گوتی: «سەربکەونە سەرەوە بۆیان.» 24 ئینجا نەوەی ئیسرائیل لە ڕۆژی دووەمدا لە دژی نەوەی بنیامین چوونە پێشەوە و 25 بنیامینیش لە ڕۆژی دووەمدا لە گیڤعاوە بۆ بەرەنگاربوونەوەیان چوونە دەرەوە و دووبارە هەژدە هەزار پیاویان لە نەوەی ئیسرائیل لەناوبرد کە هەموو شمشێر بەدەست بوون. 26 ئینجا هەموو نەوەی ئیسرائیل، هەموو گەل سەرکەوتن، هاتن بۆ بێت‌ئێل و گریان، لەوێدا لەبەردەم یەزداندا دانیشتن، لەو ڕۆژەدا هەتا ئێوارە بە ڕۆژوو بوون و قوربانی سووتاندن و قوربانی هاوبەشییان لەبەردەم یەزدان پێشکەش کرد. 27 جا نەوەی ئیسرائیل لە یەزدانیان پرسی. لەو سەردەمەدا سندوقی پەیمانی خودا لەوێ بوو، 28 هەروەها لەو سەردەمەدا فینەحاسی کوڕی ئەلعازاری کوڕی هارون لەبەردەمیدا خزمەتی دەکرد. لە یەزدانیان پرسی و گوتیان: «ئایا بگەڕێینەوە بۆ جەنگ لە دژی نەوەی بنیامینی برامان یان واز بهێنین؟»یەزدانیش گوتی: «سەربکەون، چونکە سبەینێ دەیاندەم بەدەستتانەوە.» 29 ئینجا نەوەی ئیسرائیل لە چواردەوری گیڤعا بۆسەیان دانا و 30 لە ڕۆژی سێیەم هێرشیان کردە سەر نەوەی بنیامین و وەک جاری یەکەم و دووەم لە نزیک گیڤعاوە ڕیزیان بەست. 31 نەوەی بنیامینیش بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەل چوونە دەرەوە و لە شارەکە دوورکەوتنەوە. وەک دوو جارەکەی پێشتر دەستیان بە لێدانی گەل کرد و نزیکەی سی پیاویان لە نەوەی ئیسرائیل کوشت، لەو دوو ڕێگایەی کە یەکێکیان سەردەکەوت بۆ بێت‌ئێل و ئەوەی دیکەیان لە دەشتودەرەوە بۆ گیڤعا دەچوو. 32 نەوەی بنیامین گوتیان: «وەک یەکەم جار لەبەردەمماندا بەزیوون.» بەڵام نەوەی ئیسرائیل گوتیان: «با هەڵبێین و لە شارەکە دووریان بخەینەوە بەرەو ڕێگاکان.» 33 ئینجا هەموو پیاوانی ئیسرائیل لە شوێنەکانیانەوە هەستان و لە بەعل‌تاماردا ڕیزیان بەست، ئیسرائیلییەکان لە بۆسەکەیانەوە لە ڕۆژئاوای گیڤعا ڕاپەڕین. 34 لە بەرامبەر گیڤعاوە دە هەزار پیاوی هەڵبژاردە لە هەموو ئیسرائیلەوە هاتن و شەڕەکە گەرم بوو، بەڵام بنیامینییەکانیش نەیانزانی کە چ بەڵایەکیان بەسەرهاتووە. 35 جا یەزدان لەبەردەم ئیسرائیلدا لە نەوەی بنیامینی دا و نەوەی ئیسرائیل لەو ڕۆژەدا بیست و پێنج هەزار و سەد پیاویان لە بنیامین لەناوبرد و هەموو ئەوانەش شمشێر بە دەست بوون. 36 ئینجا نەوەی بنیامین بینییان کە تێکشکاون.پیاوانی ئیسرائیلیش لە بەرامبەر بنیامین کشانەوە، چونکە ئەوان پشتیان بەو بۆسەیە بەستبوو کە لە گیڤعادا نابوویانەوە. 37 ئینجا پیاوانی بۆسەکە هەستان و چوونە ناو گیڤعاوە و شاڵاویان برد و بە شمشێر لە هەموو شارەکەیان دا. 38 نیشانەی نێوان پیاوانی ئیسرائیل و پیاوانی بۆسەکەش ئەوە بوو کە دووکەڵێکی زۆر لە شارەکەوە بەرز بکەنەوە، 39 جا پیاوانی ئیسرائیل لە جەنگەکەدا ئاوڕ دەدەنەوە و دەگەڕێنەوە.پێشتر نەوەی بنیامین سی پیاویان لە نەوەی ئیسرائیل کوشتبوو و گوتیان: «بە دڵنیاییەوە وەک جەنگی یەکەم لەبەردەمماندا بەزیوون.» 40 ئینجا کاتێک ستوونی دووکەڵ لە شارەکە بەرزبووەوە، نەوەی بنیامین ئاوڕیان دایەوە بۆ دواوە و تەماشایان کرد دووکەڵی هەموو شارەکە بە ئاسماندا دەچێت. 41 ئینجا پیاوانی ئیسرائیل گەڕانەوە بۆیان و پیاوانی بنیامین تۆقین، چونکە زانییان بەڵایان بەسەرهاتووە. 42 جا لەبەردەم پیاوانی ئیسرائیلدا بەرەو دەشتودەر هەڵاتن، بەڵام شەڕەکە پێیان گەیشت و ئەوانەش چووبوونە ناو شارۆچکەکانەوە لێیان ڕاپەڕین و لەناویانبردن. 43 ئینجا بنیامینەکانیان گەمارۆ دا و بە ئاسانی ڕاویان نان و بەرامبەر بە گیڤعا لەلای ڕۆژهەڵاتەوە پێیان گەیشتنەوە. 44 جا هەژدە هەزار جەنگاوەری بە توانا لە بنیامین کوژران. 45 ئینجا بەرەو دەشتودەر سووڕانەوە و بۆ تاشەبەردی ڕیمۆن هەڵاتن، جا لە ڕێگادا پێنج هەزار پیاویان لێ کوشتن. هەتا گدعۆم ڕاویان نان و دوو هەزار پیاوی دیکەیان لێ کوشتن. 46 لەو ڕۆژەدا بیست و پێنج هەزار پیاوی شمشێر بەدەست لە بنیامین کوژران و هەموویان جەنگاوەری بە توانا بوون. 47 بەڵام شەش سەد پیاو سووڕانەوە و بەرەو دەشتودەر هەڵاتن بۆ تاشەبەردی ڕیمۆن و چوار مانگ لەوێ مانەوە. 48 ئینجا پیاوانی نەوەی ئیسرائیل گەڕانەوە بۆ نەوەی بنیامین و لەناو هەموو شارەکەدا بە شمشێر لە خۆیان و ئاژەڵەکانیان و لە هەموو شتەکانی شارەکەیان دا و هەروەها هەموو ئەو شارۆچکانەی پێی گەیشتن سووتاندیانن.

In Other Versions

Judges 20 in the ANGEFD

Judges 20 in the ANTPNG2D

Judges 20 in the AS21

Judges 20 in the BAGH

Judges 20 in the BBPNG

Judges 20 in the BBT1E

Judges 20 in the BDS

Judges 20 in the BEV

Judges 20 in the BHAD

Judges 20 in the BIB

Judges 20 in the BLPT

Judges 20 in the BNT

Judges 20 in the BNTABOOT

Judges 20 in the BNTLV

Judges 20 in the BOATCB

Judges 20 in the BOATCB2

Judges 20 in the BOBCV

Judges 20 in the BOCNT

Judges 20 in the BOECS

Judges 20 in the BOGWICC

Judges 20 in the BOHCB

Judges 20 in the BOHCV

Judges 20 in the BOHLNT

Judges 20 in the BOHNTLTAL

Judges 20 in the BOICB

Judges 20 in the BOILNTAP

Judges 20 in the BOITCV

Judges 20 in the BOKCV

Judges 20 in the BOKCV2

Judges 20 in the BOKHWOG

Judges 20 in the BOLCB

Judges 20 in the BOLCB2

Judges 20 in the BOMCV

Judges 20 in the BONAV

Judges 20 in the BONCB

Judges 20 in the BONLT

Judges 20 in the BONUT2

Judges 20 in the BOPLNT

Judges 20 in the BOSCB

Judges 20 in the BOSNC

Judges 20 in the BOTLNT

Judges 20 in the BOVCB

Judges 20 in the BOYCB

Judges 20 in the BPBB

Judges 20 in the BPH

Judges 20 in the BSB

Judges 20 in the CCB

Judges 20 in the CUV

Judges 20 in the CUVS

Judges 20 in the DBT

Judges 20 in the DGDNT

Judges 20 in the DHNT

Judges 20 in the DNT

Judges 20 in the ELBE

Judges 20 in the EMTV

Judges 20 in the ESV

Judges 20 in the FBV

Judges 20 in the FEB

Judges 20 in the GGMNT

Judges 20 in the GNT

Judges 20 in the HARY

Judges 20 in the HNT

Judges 20 in the IRVA

Judges 20 in the IRVB

Judges 20 in the IRVG

Judges 20 in the IRVH

Judges 20 in the IRVK

Judges 20 in the IRVM

Judges 20 in the IRVM2

Judges 20 in the IRVO

Judges 20 in the IRVP

Judges 20 in the IRVT

Judges 20 in the IRVT2

Judges 20 in the IRVU

Judges 20 in the ISVN

Judges 20 in the JSNT

Judges 20 in the KAPI

Judges 20 in the KBT1ETNIK

Judges 20 in the KBV

Judges 20 in the KJV

Judges 20 in the KNFD

Judges 20 in the LBA

Judges 20 in the LBLA

Judges 20 in the LNT

Judges 20 in the LSV

Judges 20 in the MAAL

Judges 20 in the MBV

Judges 20 in the MBV2

Judges 20 in the MHNT

Judges 20 in the MKNFD

Judges 20 in the MNG

Judges 20 in the MNT

Judges 20 in the MNT2

Judges 20 in the MRS1T

Judges 20 in the NAA

Judges 20 in the NASB

Judges 20 in the NBLA

Judges 20 in the NBS

Judges 20 in the NBVTP

Judges 20 in the NET2

Judges 20 in the NIV11

Judges 20 in the NNT

Judges 20 in the NNT2

Judges 20 in the NNT3

Judges 20 in the PDDPT

Judges 20 in the PFNT

Judges 20 in the RMNT

Judges 20 in the SBIAS

Judges 20 in the SBIBS

Judges 20 in the SBIBS2

Judges 20 in the SBICS

Judges 20 in the SBIDS

Judges 20 in the SBIGS

Judges 20 in the SBIHS

Judges 20 in the SBIIS

Judges 20 in the SBIIS2

Judges 20 in the SBIIS3

Judges 20 in the SBIKS

Judges 20 in the SBIKS2

Judges 20 in the SBIMS

Judges 20 in the SBIOS

Judges 20 in the SBIPS

Judges 20 in the SBISS

Judges 20 in the SBITS

Judges 20 in the SBITS2

Judges 20 in the SBITS3

Judges 20 in the SBITS4

Judges 20 in the SBIUS

Judges 20 in the SBIVS

Judges 20 in the SBT

Judges 20 in the SBT1E

Judges 20 in the SCHL

Judges 20 in the SNT

Judges 20 in the SUSU

Judges 20 in the SUSU2

Judges 20 in the SYNO

Judges 20 in the TBIAOTANT

Judges 20 in the TBT1E

Judges 20 in the TBT1E2

Judges 20 in the TFTIP

Judges 20 in the TFTU

Judges 20 in the TGNTATF3T

Judges 20 in the THAI

Judges 20 in the TNFD

Judges 20 in the TNT

Judges 20 in the TNTIK

Judges 20 in the TNTIL

Judges 20 in the TNTIN

Judges 20 in the TNTIP

Judges 20 in the TNTIZ

Judges 20 in the TOMA

Judges 20 in the TTENT

Judges 20 in the UBG

Judges 20 in the UGV

Judges 20 in the UGV2

Judges 20 in the UGV3

Judges 20 in the VBL

Judges 20 in the VDCC

Judges 20 in the YALU

Judges 20 in the YAPE

Judges 20 in the YBVTP

Judges 20 in the ZBP