Jeremiah 22 (BOKSSV)
1 یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «دابەزە بۆ کۆشکی پاشای یەهودا و لەوێ ئەو پەیامە ڕابگەیەنە، 2 بڵێ: ”ئەی پاشای یەهودا، ئەوەی لەسەر تەختی داود دانیشتووی، گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرە؛ تۆ و خزمەتکارەکانت و گەلەکەت، ئەوانەی لەم دەروازانەوە دێنە ژوورەوە. 3 یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ’ڕاستودروستی و دادپەروەری پەیڕەو بکەن. تاڵانکراو لە دەستی زۆردار دەرباز بکەن. نامۆ و هەتیو و بێوەژن مەچەوسێننەوە، ستەم مەکەن، لەم شوێنەدا خوێنی بێتاوان مەڕێژن.‘ 4 ئەگەر بە گرنگییەوە ئەم فەرمانە پەیڕەو بکەن، ئەوا ئەو پاشایانەی لەسەر تەختی داود دانیشتوون لە دەروازەکانی ئەم کۆشکەوە دێنە ژوورەوە، بە سواری گالیسکە و ئەسپەوە لەگەڵ خزمەتکاران و گەلەکەی. 5 بەڵام ئەگەر گوێ لەم فەرمانە نەگرن، سوێند بە گیانی خۆم دەخۆم، کە ئەم کۆشکە وێران دەبێت.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 6 یەزدان سەبارەت بە کۆشکی پاشای یەهودا ئەمەش دەفەرموێت:«هەرچەندە تۆ بۆ من وەک گلعادی،وەک لووتکەی لوبنانی،بەڵام وەک چۆڵەوانیت لێ دەکەم،وەک شاری بێ دانیشتووان. 7 تێکدەرانت بۆ تەرخان دەکەم،هەریەکە و بە ئامێرەکەیەوە،جا باشترین داری ئورزت دەبڕنەوە وفڕێیدەدەنە ناو ئاگرەوە. 8 «خەڵکی زۆر نەتەوە بە کەناری ئەم شارەدا تێدەپەڕن و لە یەکتری دەپرسن: ”لەسەر چی یەزدان وای لەم شارە گەورەیە کرد؟“ 9 جا دەڵێن: ”لەسەر ئەوەی وازیان لە پەیمانی یەزدانی پەروەردگاریان هێنا و خوداوەندەکانی دیکەیان پەرست و کڕنۆشیان بۆ بردن.“» 10 بۆ پاشا مردووەکە مەگریێن و شینی بۆ مەگێڕن،بەڵکو بەکوڵ بگریێن بۆ ئەوەی بە دیل دەبردرێت،چونکە جارێکی دیکە ناگەڕێتەوەبۆ ئەوەی ئەو خاکە ببینێت کە لێی لەدایک بووە. 11 سەبارەت بە شەلومی کوڕی یۆشیای پاشای یەهودا، ئەوەی لە جێی باوکی بوو بە پاشا، ئەوەی لەم شوێنە ڕۆیشت، یەزدان دەفەرموێت: «جارێکی دیکە ناگەڕێتەوە ئێرە، 12 بەڵکو لەو شوێنەی ڕاپێچیان کردووە بۆی هەر لەوێ دەمرێت، جارێکی دیکە ئەم خاکە نابینێتەوە.» 13 «قوڕبەسەر ئەوەی کۆشکەکەی بە ناڕەوایی بنیاد دەنێت وژوورەکانی سەرەوەشی بە ستەمکاری،ئەوەی بەبێ کرێ کار بە هاوڵاتییان دەکات،هەقی ماندووبوونەکەیان ناداتێ. 14 دەڵێت: ”کۆشکێکی فراوان بۆ خۆم بنیاد دەنێم،ژوورەکانی سەرەوەی پانوبەرین.“پەنجەرەی گەورەی بۆ دەکاتەوە،دیوارەکانی بە تەختەی دار ئورز دادەپۆشێت،بە ڕەنگی سوور بۆیاخی دەکات. 15 «ئایا ئەوە دەتکاتە پاشا،کە دار ئورزی زۆرت هەبێت؟ئایا باوکت نەیخوارد و نەیخواردەوە؟ڕاستودروستی و دادپەروەری پەیڕەو کرد،جا سەرکەوتوو بوو. 16 بە تەواوی پاڵپشتی لە مافی هەژار و نەدار کرد،جا سەرکەوتوو بوو.ئایا ئەمە واتای ئەوە نییە من دەناسێت؟»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 17 «بەڵام چاو و دڵی تۆ تەنهالەسەر دەستکەوتی ناڕەوایە،لەسەر ڕشتنی خوێنی بێتاوانە،لەسەر ستەم و دەستدرێژییە.» 18 لەبەر ئەوە یەزدان لەبارەی یەهۆیاقیمی کوڕی یۆشیای پاشای یەهوداوە ئەمە دەفەرموێت:«بۆی نالاوێننەوە،”براڕۆ! خوشکەڕۆ!“بۆی نالاوێننەوە،”گەورەڕۆ! شکۆی ڕۆ!“ 19 بەڵکو وەک گوێدرێژ دەنێژرێت،ڕادەکێشرێت و فڕێدەدرێتدوور لە دەروازەکانی ئۆرشەلیم.» 20 «ئەی ئۆرشەلیم، بڕۆ سەر لوبنان و هاوار بکە،با لە باشان دەنگت ببیسترێت،لە عەڤاریمەوە هاوار بکە،چونکە هەموو هاوپەیمانەکانت وردوخاش کران. 21 لە ئاسوودەییت ئاگادارم کردیتەوە،بەڵام گوتت: ”گوێ ناگرم.“لە گەنجییەوە لەمە لێڕاهاتوویت،کە گوێڕایەڵی من نابیت. 22 هەموو شوانەکانت با بەڕێوەیان دەبات وهاوپەیمانەکانت ڕاپێچ دەکرێن،ئەوسا ڕیسوا و شەرمەزار دەبیتلەبەر هەموو خراپەکانت. 23 ئەی نیشتەجێی ”لوبنان“،ئەی ئەوەی لەناو دار ئورزەکان هێلانەت کردووە،چەند دەناڵێنیت کە ژان دەتگرێت،وەک ژنێک کە منداڵی دەبێت!» 24 یەزدان دەفەرموێت: «بە گیانی خۆم، ئەی یەهۆیاکینی کوڕی یەهۆیاقیمی پاشای یەهودا، تەنانەت ئەگەر ئەنگوستیلەیەک بیت لە دەستی ڕاستم، لە پەنجەی خۆمت دەکەمەوە و 25 دەتدەمە دەستی ئەوانەی دەیانەوێ لەناوت ببەن، دەستی ئەوانەی تۆ لێیان دەترسیت، نەبوخودنەسری پاشای بابل و بابلییەکان. 26 خۆت و دایکت، ئەوەی تۆی بووە فڕێتاندەدەمە سەر خاکێکی دیکە، کە لەوێ لەدایک نەبوونە، جا لەوێ دەمرن. 27 هەرگیز ناگەڕێنەوە ئەو خاکەی بۆی پەرۆشن.» 28 ئایا ئەم پیاوە، یەهۆیاکین، قاپێکی ڕیسوا و شکاوە؟ئایا شتێکە کەس نایەوێت؟بۆچی خۆی و نەوەکانی فڕێدران،تێهەڵدرانە خاکێک کە نایناسن؟ 29 ئەی خاک! ئەی خاک! ئەی خاک!گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرە! 30 یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«ئەم پیاوە بە وەجاخکوێر بنووسن،پیاوێک کە لە ماوەی ژیانی خۆی سەرکەوتوو نابێت،کەس لە نەوەی ئەو سەرکەوتوو نابێت،کەسیان لەسەر تەختی داود دانانیشن وجارێکی دیکە فەرمانڕەوایەتی یەهودا ناکەن.»
In Other Versions
Jeremiah 22 in the ANGEFD
Jeremiah 22 in the ANTPNG2D
Jeremiah 22 in the AS21
Jeremiah 22 in the BAGH
Jeremiah 22 in the BBPNG
Jeremiah 22 in the BBT1E
Jeremiah 22 in the BDS
Jeremiah 22 in the BEV
Jeremiah 22 in the BHAD
Jeremiah 22 in the BIB
Jeremiah 22 in the BLPT
Jeremiah 22 in the BNT
Jeremiah 22 in the BNTABOOT
Jeremiah 22 in the BNTLV
Jeremiah 22 in the BOATCB
Jeremiah 22 in the BOATCB2
Jeremiah 22 in the BOBCV
Jeremiah 22 in the BOCNT
Jeremiah 22 in the BOECS
Jeremiah 22 in the BOGWICC
Jeremiah 22 in the BOHCB
Jeremiah 22 in the BOHCV
Jeremiah 22 in the BOHLNT
Jeremiah 22 in the BOHNTLTAL
Jeremiah 22 in the BOICB
Jeremiah 22 in the BOILNTAP
Jeremiah 22 in the BOITCV
Jeremiah 22 in the BOKCV
Jeremiah 22 in the BOKCV2
Jeremiah 22 in the BOKHWOG
Jeremiah 22 in the BOLCB
Jeremiah 22 in the BOLCB2
Jeremiah 22 in the BOMCV
Jeremiah 22 in the BONAV
Jeremiah 22 in the BONCB
Jeremiah 22 in the BONLT
Jeremiah 22 in the BONUT2
Jeremiah 22 in the BOPLNT
Jeremiah 22 in the BOSCB
Jeremiah 22 in the BOSNC
Jeremiah 22 in the BOTLNT
Jeremiah 22 in the BOVCB
Jeremiah 22 in the BOYCB
Jeremiah 22 in the BPBB
Jeremiah 22 in the BPH
Jeremiah 22 in the BSB
Jeremiah 22 in the CCB
Jeremiah 22 in the CUV
Jeremiah 22 in the CUVS
Jeremiah 22 in the DBT
Jeremiah 22 in the DGDNT
Jeremiah 22 in the DHNT
Jeremiah 22 in the DNT
Jeremiah 22 in the ELBE
Jeremiah 22 in the EMTV
Jeremiah 22 in the ESV
Jeremiah 22 in the FBV
Jeremiah 22 in the FEB
Jeremiah 22 in the GGMNT
Jeremiah 22 in the GNT
Jeremiah 22 in the HARY
Jeremiah 22 in the HNT
Jeremiah 22 in the IRVA
Jeremiah 22 in the IRVB
Jeremiah 22 in the IRVG
Jeremiah 22 in the IRVH
Jeremiah 22 in the IRVK
Jeremiah 22 in the IRVM
Jeremiah 22 in the IRVM2
Jeremiah 22 in the IRVO
Jeremiah 22 in the IRVP
Jeremiah 22 in the IRVT
Jeremiah 22 in the IRVT2
Jeremiah 22 in the IRVU
Jeremiah 22 in the ISVN
Jeremiah 22 in the JSNT
Jeremiah 22 in the KAPI
Jeremiah 22 in the KBT1ETNIK
Jeremiah 22 in the KBV
Jeremiah 22 in the KJV
Jeremiah 22 in the KNFD
Jeremiah 22 in the LBA
Jeremiah 22 in the LBLA
Jeremiah 22 in the LNT
Jeremiah 22 in the LSV
Jeremiah 22 in the MAAL
Jeremiah 22 in the MBV
Jeremiah 22 in the MBV2
Jeremiah 22 in the MHNT
Jeremiah 22 in the MKNFD
Jeremiah 22 in the MNG
Jeremiah 22 in the MNT
Jeremiah 22 in the MNT2
Jeremiah 22 in the MRS1T
Jeremiah 22 in the NAA
Jeremiah 22 in the NASB
Jeremiah 22 in the NBLA
Jeremiah 22 in the NBS
Jeremiah 22 in the NBVTP
Jeremiah 22 in the NET2
Jeremiah 22 in the NIV11
Jeremiah 22 in the NNT
Jeremiah 22 in the NNT2
Jeremiah 22 in the NNT3
Jeremiah 22 in the PDDPT
Jeremiah 22 in the PFNT
Jeremiah 22 in the RMNT
Jeremiah 22 in the SBIAS
Jeremiah 22 in the SBIBS
Jeremiah 22 in the SBIBS2
Jeremiah 22 in the SBICS
Jeremiah 22 in the SBIDS
Jeremiah 22 in the SBIGS
Jeremiah 22 in the SBIHS
Jeremiah 22 in the SBIIS
Jeremiah 22 in the SBIIS2
Jeremiah 22 in the SBIIS3
Jeremiah 22 in the SBIKS
Jeremiah 22 in the SBIKS2
Jeremiah 22 in the SBIMS
Jeremiah 22 in the SBIOS
Jeremiah 22 in the SBIPS
Jeremiah 22 in the SBISS
Jeremiah 22 in the SBITS
Jeremiah 22 in the SBITS2
Jeremiah 22 in the SBITS3
Jeremiah 22 in the SBITS4
Jeremiah 22 in the SBIUS
Jeremiah 22 in the SBIVS
Jeremiah 22 in the SBT
Jeremiah 22 in the SBT1E
Jeremiah 22 in the SCHL
Jeremiah 22 in the SNT
Jeremiah 22 in the SUSU
Jeremiah 22 in the SUSU2
Jeremiah 22 in the SYNO
Jeremiah 22 in the TBIAOTANT
Jeremiah 22 in the TBT1E
Jeremiah 22 in the TBT1E2
Jeremiah 22 in the TFTIP
Jeremiah 22 in the TFTU
Jeremiah 22 in the TGNTATF3T
Jeremiah 22 in the THAI
Jeremiah 22 in the TNFD
Jeremiah 22 in the TNT
Jeremiah 22 in the TNTIK
Jeremiah 22 in the TNTIL
Jeremiah 22 in the TNTIN
Jeremiah 22 in the TNTIP
Jeremiah 22 in the TNTIZ
Jeremiah 22 in the TOMA
Jeremiah 22 in the TTENT
Jeremiah 22 in the UBG
Jeremiah 22 in the UGV
Jeremiah 22 in the UGV2
Jeremiah 22 in the UGV3
Jeremiah 22 in the VBL
Jeremiah 22 in the VDCC
Jeremiah 22 in the YALU
Jeremiah 22 in the YAPE
Jeremiah 22 in the YBVTP
Jeremiah 22 in the ZBP