John 21 (BOKSSV)
1 دوای ئەمە دیسان عیسا بەم شێوەیە لە دەریاچەی جەلیل خۆی بۆ قوتابییەکان دەرخست: 2 شیمۆن پەترۆس و تۆماس کە بە دیدمۆس ناسرابوو، لەگەڵ ناتانئیل کە خەڵکی قانای جەلیل بوو، هەروەها کوڕەکانی زەبدی و دوو قوتابی دیکەی ئەو پێکەوە بوون. 3 شیمۆن پەترۆس پێی گوتن: «بۆ ڕاو دەچم.» پێیان گوت: «ئێمەش لەگەڵت دێین.» ئینجا ڕۆیشتن و سواری بەلەم بوون، بەڵام لەو شەوەدا هیچیان نەگرت. 4 کاتی بەرەبەیان، عیسا لە کەناری دەریاچەکە ڕاوەستا، بەڵام قوتابییەکان نەیانزانی ئەوە عیسایە. 5 عیسا پێی فەرموون: «کوڕینە، هیچ ماسیتان پێ نییە؟»وەڵامیان دایەوە: «نەخێر.» 6 پێی فەرموون: «تۆڕەکە هەڵبدەنە لای ڕاستی بەلەمەکە، ماسی دەبیننەوە.» جا هەڵیاندا و ئیتر لەبەر زۆری ئەو ماسییانەی تێیدا بوو نەیانتوانی تۆڕەکە ڕابکێشنە ناو بەلەمەکە. 7 ئەو قوتابییەی عیسا خۆشی دەویست بە پەترۆسی گوت: «ئەوە عیسای خاوەن شکۆیە!» کاتێک پەترۆس بیستی «ئەوە عیسای خاوەن شکۆیە،» خۆی بە جلەکانی داپۆشی چونکە ڕووت بوو، خۆی هەڵدایە ناو ئاوەکەوە. 8 قوتابییەکانی دیکە بە بەلەمەکە هاتن و تۆڕی ماسییەکەیان ڕادەکێشا، چونکە تەنها دوو سەد باڵ لە وشکانییەوە دوور بوون. 9 کاتێک دابەزینە وشکانی، بینییان وا خەڵووز ئامادە کراوە و ماسی خراوەتە سەری و نان دانراوە. 10 عیسا پێی فەرموون: «لەو ماسییانە بهێنن کە ئێستا گرتتان.» 11 شیمۆن پەترۆسیش سەرکەوت و تۆڕەکەی ڕاکێشایە سەر وشکانی، سەد و پەنجا و سێ ماسی گەورەی تێدابوو، لەگەڵ زۆریەکەشی تۆڕەکە نەدڕا. 12 عیسا پێی فەرموون: «وەرن بخۆن.» هیچ کام لە قوتابییەکان نەیانوێرا پرسیاری لێ بکەن: «تۆ کێیت؟» زانییان عیسای خاوەن شکۆیە. 13 عیسا هات، نانەکەی هەڵگرت و پێیدان، ماسییەکەش بە هەمان شێوە. 14 ئەمە سێیەم جار بوو کە عیسا پاش هەستانەوەی لەنێو مردووان بۆ قوتابییەکان دەرکەوت. 15 دوای ئەوەی نانیان خوارد عیسا بە شیمۆن پەترۆسی فەرموو: «شیمۆنی یۆنا، منت لەوانە خۆشتر دەوێت؟»پێی گوت: «بەڵێ گەورەم، دەزانیت کە تۆم خۆشدەوێت.»پێی فەرموو: «بەرخەکانم بلەوەڕێنە.» 16 دیسان پێی فەرمووەوە: «شیمۆنی یۆنا، منت خۆشدەوێت؟»پێی گوت: «بەڵێ گەورەم، دەزانیت خۆشمدەوێیت.»پێی فەرموو: «ببە بە شوانی مەڕەکانم.» 17 سێیەم جار پێی فەرموو: «شیمۆنی یۆنا، منت خۆشدەوێت؟»پەترۆس دڵگران بوو، چونکە سێ جار پێی فەرموو: «منت خۆشدەوێت؟» پێی گوت: «گەورەم، تۆ هەموو شتێک دەزانیت. دەزانیت کە خۆشمدەوێیت.»عیسا پێی فەرموو: «مەڕەکانم بلەوەڕێنە. 18 ڕاستی ڕاستیت پێ دەڵێم، کاتێک گەنج بوویت پشتێنەکەتت دەبەست و بۆ هەرکوێ دەتویست، دەچوویت. بەڵام کاتێک پیر دەبیت دەستت درێژ دەکەیت و یەکێکی دیکە پشتێنەکەت دەبەستێت و دەتباتە شوێنێک کە ناتەوێت.» 19 ئەمەی گوت وەک ئاماژەکردنێک بۆ مردنی پەترۆس کە بەهۆیەوە خودا شکۆدار دەکات. لەدوای ئەمە پێی فەرموو: «دوام بکەوە!» 20 پەترۆس ئاوڕی دایەوە و بینی کە ئەو قوتابییەی کە عیسا خۆشی دەویست دوایان کەوتووە، ئەوەی لە کاتی نانی ئێوارەدا شانی بە سنگی عیساوە نابوو و پێی گوتبوو: «گەورەم، کێیە ئەوەی بە گرتنت دەدات؟» 21 کاتێک پەترۆس ئەمەی بینی بە عیسای گوت: «گەورەم، ئەی ئەمە چی لێدێت؟» 22 عیساش پێی فەرموو: «ئەگەر بمەوێت دەمێنێتەوە هەتا دێمەوە، بە تۆ چی؟ تۆ دوام بکەوە.» 23 ئیتر ئەم قسەیە لەنێو برایان وا بڵاو بووەوە کە ئەو قوتابییە نامرێت. بەڵام عیسا پێی نەفەرموو کە نامرێت، بەڵکو «ئەگەر بمەوێت دەمێنێتەوە هەتا دێمەوە، بە تۆ چی؟» 24 ئەمەش ئەو قوتابییەیە کە دەربارەی ئەم شتانە شایەتی دەدات و ئەم شتانەی نووسیوە. ئێمەش دەزانین شایەتییەکەی ڕاستە. 25 زۆر شتی دیکە هەیە عیسا کردوویەتی، ئەگەر یەک لەدوای یەک بنووسرایەتەوە، وابزانم خودی جیهان جێگای ئەو پەڕتووکە نووسراوانەی تێدا نەدەبووەوە.
In Other Versions
John 21 in the ANGEFD
John 21 in the ANTPNG2D
John 21 in the AS21
John 21 in the BAGH
John 21 in the BBPNG
John 21 in the BBT1E
John 21 in the BDS
John 21 in the BEV
John 21 in the BHAD
John 21 in the BIB
John 21 in the BLPT
John 21 in the BNT
John 21 in the BNTABOOT
John 21 in the BNTLV
John 21 in the BOATCB
John 21 in the BOATCB2
John 21 in the BOBCV
John 21 in the BOCNT
John 21 in the BOECS
John 21 in the BOGWICC
John 21 in the BOHCB
John 21 in the BOHCV
John 21 in the BOHLNT
John 21 in the BOHNTLTAL
John 21 in the BOICB
John 21 in the BOILNTAP
John 21 in the BOITCV
John 21 in the BOKCV
John 21 in the BOKCV2
John 21 in the BOKHWOG
John 21 in the BOLCB
John 21 in the BOLCB2
John 21 in the BOMCV
John 21 in the BONAV
John 21 in the BONCB
John 21 in the BONLT
John 21 in the BONUT2
John 21 in the BOPLNT
John 21 in the BOSCB
John 21 in the BOSNC
John 21 in the BOTLNT
John 21 in the BOVCB
John 21 in the BOYCB
John 21 in the BPBB
John 21 in the BPH
John 21 in the BSB
John 21 in the CCB
John 21 in the CUV
John 21 in the CUVS
John 21 in the DBT
John 21 in the DGDNT
John 21 in the DHNT
John 21 in the DNT
John 21 in the ELBE
John 21 in the EMTV
John 21 in the ESV
John 21 in the FBV
John 21 in the FEB
John 21 in the GGMNT
John 21 in the GNT
John 21 in the HARY
John 21 in the HNT
John 21 in the IRVA
John 21 in the IRVB
John 21 in the IRVG
John 21 in the IRVH
John 21 in the IRVK
John 21 in the IRVM
John 21 in the IRVM2
John 21 in the IRVO
John 21 in the IRVP
John 21 in the IRVT
John 21 in the IRVT2
John 21 in the IRVU
John 21 in the ISVN
John 21 in the JSNT
John 21 in the KAPI
John 21 in the KBT1ETNIK
John 21 in the KBV
John 21 in the KJV
John 21 in the KNFD
John 21 in the LBA
John 21 in the LBLA
John 21 in the LNT
John 21 in the LSV
John 21 in the MAAL
John 21 in the MBV
John 21 in the MBV2
John 21 in the MHNT
John 21 in the MKNFD
John 21 in the MNG
John 21 in the MNT
John 21 in the MNT2
John 21 in the MRS1T
John 21 in the NAA
John 21 in the NASB
John 21 in the NBLA
John 21 in the NBS
John 21 in the NBVTP
John 21 in the NET2
John 21 in the NIV11
John 21 in the NNT
John 21 in the NNT2
John 21 in the NNT3
John 21 in the PDDPT
John 21 in the PFNT
John 21 in the RMNT
John 21 in the SBIAS
John 21 in the SBIBS
John 21 in the SBIBS2
John 21 in the SBICS
John 21 in the SBIDS
John 21 in the SBIGS
John 21 in the SBIHS
John 21 in the SBIIS
John 21 in the SBIIS2
John 21 in the SBIIS3
John 21 in the SBIKS
John 21 in the SBIKS2
John 21 in the SBIMS
John 21 in the SBIOS
John 21 in the SBIPS
John 21 in the SBISS
John 21 in the SBITS
John 21 in the SBITS2
John 21 in the SBITS3
John 21 in the SBITS4
John 21 in the SBIUS
John 21 in the SBIVS
John 21 in the SBT
John 21 in the SBT1E
John 21 in the SCHL
John 21 in the SNT
John 21 in the SUSU
John 21 in the SUSU2
John 21 in the SYNO
John 21 in the TBIAOTANT
John 21 in the TBT1E
John 21 in the TBT1E2
John 21 in the TFTIP
John 21 in the TFTU
John 21 in the TGNTATF3T
John 21 in the THAI
John 21 in the TNFD
John 21 in the TNT
John 21 in the TNTIK
John 21 in the TNTIL
John 21 in the TNTIN
John 21 in the TNTIP
John 21 in the TNTIZ
John 21 in the TOMA
John 21 in the TTENT
John 21 in the UBG
John 21 in the UGV
John 21 in the UGV2
John 21 in the UGV3
John 21 in the VBL
John 21 in the VDCC
John 21 in the YALU
John 21 in the YAPE
John 21 in the YBVTP
John 21 in the ZBP