Job 18 (BOKSSV)
1 بیلدەدی شوحیش وەڵامی دایەوە: 2 «هەتا کەی تەڵە بۆ قسە دەنێنەوە؟تێبگەن ئینجا ئێمە دەتوانین قسە بکەین. 3 بۆچی بە ئاژەڵ دانراین ولەبەرچاوتان گێل بووین؟ 4 ئەی ئەوەی لە ڕقی خۆی، خۆی دەخواتەوە،ئایا لەبەر تۆ زەوی چۆڵ بکرێت وتاشەبەرد لە جێی خۆی بجوڵێت؟ 5 «بەڵێ چرای بەدکاران دەکوژێتەوە وگڕی ئاگرەکەی ڕووناکی نابەخشێت. 6 لەناو چادرەکەی ڕووناکی تاریک دەبێت وچراکەی تەنیشتی دەکوژێتەوە. 7 هێزی هەنگاوەکانی کورت دەبن وڕاوێژەکەی خۆی دەیخات. 8 بە پێیەکانی خۆی بۆ ناو داو هەنگاو دەنێت،جا لەناو تۆڕدا گیر دەخوات. 9 تەڵە پاژنەی پێی دەگرێت وفاقە توند دەیگرێت. 10 داوەکانی لە زەوی شاردراونەتەوە وتەڵەکەی لەسەر ڕێگایە. 11 بەڵاکان لە هەموو لایەکەوە دەیتۆقێنن وهەنگاوبەهەنگاو دوای کەوتوون. 12 برسیێتی بڕستی لێ بڕی وکارەسات چاوەڕێی کەوتنی دەکات. 13 نەخۆشی پارچەکانی پێستەکەی دەخوات،یەکەم بەری مەرگ ئەندامەکانی لەشی دەخوات. 14 لە ئارامی ناو چادرەکەی خۆی دەڕفێنرێت،بەرەو لای پاشای بەڵاکان پەلکێش دەکرێت. 15 ئەوەی هی ئەو نییە لەناو چادرەکەی نیشتەجێ دەبێت،گۆگرد بەسەر جێی مانەوەی پەخش دەکرێت. 16 لە ژێرەوە ڕەگوڕیشەی وشک دەبێت ولە سەرەوەش لقەکانی سیس دەبن. 17 یادەوەری لە زەوی نامێنێت ولەسەر ڕووی وشکانیش هیچ ناوێکی نییە. 18 لە ڕووناکییەوە پاڵ دەدرێت بۆ تاریکی ولە جیهان دەردەکرێت. 19 نە نەوە و نە وەچەی لەنێو گەلەکەی دەبێت،نە دەربازبوو لەنێو چادرەکانی. 20 خەڵکی ڕۆژئاوا لە ڕۆژی حوکمدان لەسەر ئەودا دەحەپەسێن،گەلانی ڕۆژهەڵات مووچڕکەیان پێدا دێت. 21 ئەوە نشینگەی بەدکارانە وئەمە شوێنی ئەوانەیە کە خودا ناناسن.»