Jonah 2 (BOKSSV)
1 یونس لەناو سکی ماسییەکەوە نزای بۆ یەزدانی پەروەردگاری خۆی کرد، 2 گوتی:«لە تەنگانەمدا هاوارم بۆ یەزدان کرد،وەڵامی دامەوە.لەناو سکی جیهانی مردووانەوە هاوارم کرد،گوێت لە دەنگم بوو. 3 فڕێتدامە قووڵایی،لەناو جەرگەی دەریاکان،لافاو دەوری دام،شەپۆلەکانت بە لێشاودایانپۆشیم. 4 گوتم: ”لەبەرچاوت دەرکرام،بەڵام دەگەڕێمەوەبۆ تەماشاکردنی پەرستگای پیرۆزت.“ 5 ئاو دەوری دام، تاکو ئەوەی ترس گەیشتە گیانم،قووڵایی دەوری گرتم،گیای دەریا لەسەرم ئاڵا. 6 تاکو بنی چیاکان شۆڕ بوومەوە،بۆ هەتاهەتایە لە زەوی بەندی کردم.ئەی یەزدانی پەروەردگارم،بەڵام تۆ ژیانی منت لە جیهانی مردووان هێنایە دەرەوە. 7 «ئەی یەزدان، کاتێک گیانم شەکەت بوو،تۆم بیرکەوتەوە،نزاکەم گەیشتە لات،بۆ پەرستگای پیرۆزت. 8 «ئەوانەی بتی پووچ دەپەرستنلە خۆشەویستی خودا بۆ خۆیان هەڵدەگەڕێنەوە. 9 بەڵام من بە دەنگی ستایشەوەقوربانیت بۆ سەردەبڕم،ئەوەی نەزرم کردووە بەجێی دەهێنم.ڕزگاری لە یەزدانەوەیە.» 10 ئینجا یەزدان فەرمانی بە ماسییەکە دا، ئەویش ڕشایەوە و یونسی فڕێدایە سەر وشکانی.