Joshua 12 (BOKSSV)
1 ئەمانەش ئەو پاشایانەن کە نەوەی ئیسرائیل لێیان دان و دەستیان بەسەر خاکەکەیاندا گرت، لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون، لە دەربەندی ئەرنۆنەوە هەتا چیای حەرمۆن و هەموو دەشتایی عەراڤا بەرەو ڕۆژهەڵات: 2 سیحۆنی پاشای ئەمۆرییەکان، کە لە حەشبۆن نیشتەجێ بوو،حوکمڕان بوو لەسەر عەرۆعێر کە کەناری دەربەندی ئەرنۆنە، ناوەڕاستی دۆڵەکە، نیوەی گلعاد هەتا دۆڵی یەبۆق کە سنووری عەمۆنییەکانە، 3 دەشتایی عەراڤا هەتا دەریاچەی جەلیل ڕووەو ڕۆژهەڵات، هەتا دەریای عەراڤا واتە دەریای مردوو بەرەو ڕۆژهەڵات، ڕێگای بێتیەشیمۆت، ئینجا بەرەو باشووری بناری پسگە. 4 سنوورەکانی عۆگی پاشای باشان، کە لە پاشماوەی ڕفائییەکانە و نیشتەجێی عەشتارۆت و ئەدرەعییە، 5 حوکمڕان بوو بەسەر چیای حەرمۆن و سەلخە و هەموو باشانەوە هەتا سنووری گەشووری و مەعکائییەکان و نیوەی گلعاد هەتا سنوورەکانی سیحۆنی پاشای حەشبۆن. 6 موسای بەندەی یەزدان و نەوەی ئیسرائیل ئەوانیان شکاند. موسای بەندەی یەزدان بە میرات دایە ڕەئوبێنی و گادییەکان و نیوەی هۆزی مەنەشە. 7 ئەمانەش ئەو پاشایانەی خاکەکەن کە یەشوع و نەوەی ئیسرائیل شکاندیانن، لە بەری ڕۆژئاوای ڕووباری ئوردون لە بەعلگاد لە دۆڵی لوبنانەوە هەتا کێوی حالاق کە بەرەو سێعیر سەردەکەوێت، یەشوعیش بەگوێرەی بەشەکانیان بە میرات دایە هۆزەکانی ئیسرائیل. 8 ئەو خاکەی لە ناوچە شاخاوییەکان، زوورگەکانی خۆرئاوا، دەشتایی عەراڤا، بنارەکان، چۆڵەوانی و نەقەبدا بوو. ئەمەش خاکی حیتی، ئەمۆری، کەنعانی، پریزی، حیڤی و یەبوسییەکانە. ئەمانە ئەو پاشایانەن: 9 پاشای ئەریحاپاشای عای کە لەلای بێتئێلە 10 پاشای ئۆرشەلیمپاشای حەبرۆن 11 پاشای یەرموتپاشای لاخیش 12 پاشای عەگلۆنپاشای گەزەر 13 پاشای دەڤیرپاشای گەدەر 14 پاشای حۆرماپاشای عەراد 15 پاشای لیڤناپاشای عەدولام 16 پاشای مەقێداپاشای بێتئێل 17 پاشای تەپووەحپاشای حێفەر 18 پاشای ئەفێقپاشای لەشارۆن 19 پاشای مادۆنپاشای حاچۆر 20 پاشای شیمرۆنمەرۆنپاشای ئەکشاف 21 پاشای تەعنەکپاشای مەگیدۆ 22 پاشای قەدەشپاشای یۆقنەعام لە کارمەل 23 پاشای دۆر لە بەرزاییەکانی دۆرپاشای گۆییم لە گلگال 24 پاشای تیرزە. هەموو پاشاکان سی و یەک پاشا بوون.