Leviticus 11 (BOKSSV)

1 هەروەها یەزدان لەگەڵ موسا و هارون دوا و پێی فەرموون: 2 «لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل بدوێن و بڵێن: ”ئەوانە ئەو گیانلەبەرانەن کە دەیانخۆن، لە هەموو ئاژەڵەکانی سەر زەوی: 3 هەر ئاژەڵێک کە سمی دوو کەرت بێت و کاوێژ بکات، ئەوە دەخۆن. 4 «”لەوانەی تەنها کاوێژ دەکەن یان تەنها سمیان دوو کەرتە، ئەمانە ناخۆن: وشتر، چونکە کاوێژ دەکات بەڵام سمی دوو کەرت نییە، بۆیە گڵاوە بۆتان؛ 5 هەروەها گۆڕهەڵکەنە، چونکە کاوێژ دەکات، بەڵام سمی کەرت نییە، گڵاوە بۆتان؛ 6 کەروێشک، چونکە کاوێژ دەکات بەڵام سمی دوو کەرت نییە، بۆیە گڵاوە بۆتان؛ 7 بەراز، چونکە سمی کەرت کراوە، بەڵام کاوێژ ناکات، بۆیە گڵاوە بۆتان. 8 نە گۆشتیان بخۆن و نە دەست لە کەلاکیان بدەن، چونکە گڵاوە بۆتان. 9 «”لە هەموو ئەوانەی لەناو ئاوەکانیشن ئەمانە دەخۆن، هەموو ئەوانەی باڵ و پوولەکەیان هەبێت لەناو ئاوەکان، لەناو دەریاکان و لەناو ڕووبارەکان، ئەوانە دەخۆن. 10 بەڵام هەموو ئەوەی باڵ و پوولەکەی نەبێت لەناو دەریاکان و ڕووبارەکان، لە هەموو خشۆکەکانی ناو ئاوەکان و هەموو زیندەوەرێکی ناو ئاوەکان، قێزەونە بۆتان. 11 بۆتان قێزەون دەبێت، لە گۆشتەکەی ناخۆن و قێزتان لە کەلاکەکەی دەبێتەوە. 12 هەموو ئەوەی باڵ و پوولەکەی نەبێت لەناو ئاوەکان، بۆتان قێزەونە. 13 «”لە باڵندەکانیش، قێزتان لەمانە دەبێتەوە، ناخورێن، قێزەونن، هەڵۆ و سیسارکە کەچەڵ و داڵاش، 14 واشەی سوور و هەموو جۆرەکانی واشەی ڕەش، 15 هەموو جۆرەکانی قەلەڕەش، 16 کوندەپەپووی شاخدار و بایەقووش، مەلی دەریا، هەموو جۆرەکانی باز، 17 کوندەپەپووی بچووک، مەلی ماسیگرە، کوندەپەپووی گەورە، 18 کوندەپەپووی سپی و کوندەپەپووی بیابان، واشەی ماسیگر، 19 لەقلەق و هەموو جۆرەکانی شاهۆ و پەپوسڵێمانکە و شەمشەمەکوێرە. 20 «”هەموو مێرووێکی باڵدار کە لەسەر چوار پێ بڕوات بۆ ئێوە قێزەونە. 21 لەنێو هەموو مێرووێکی باڵدار کە لەسەر چوار پێ دەڕوات تەنها ئەمانە دەخۆن، ئەوەی دوو لاقی نوشتاوەی هەیە لەسەر قاچەکانی و پێیان هەڵدەبەزێتەوە لەسەر زەوی، 22 ئەمە بە هەموو جۆرەکانییەوە دەخۆن: کوللە و سۆلام و بێوکە و پێکوڕە. 23 بەڵام ئەوانی دیکە هەر مێرووێکی باڵدار کە چوارپێی هەبێت قێزەونە بۆتان. 24 «”بەمانە گڵاو دەبن، هەرکەسێک دەست لە کەلاکیان بدات یان بەر کەلاکیان بکەوێت، ئەوا هەتا ئێوارە گڵاو دەبێت، 25 هەر یەکێک کەلاکیان هەڵبگرێت، دەبێت جلەکانی بشوات و هەتا ئێوارە گڵاو دەبێت. 26 «”هەموو ئەو ئاژەڵانەش کە سمیان بە تەواوی شەق نەبێت، یان کاوێژ نەکات، ئەوا گڵاوە بۆتان و هەرکەسێک دەست لە کەلاکی هەر یەکێکیان بدات یان بەر کەلاکی هەر یەکێکیان بکەوێت ئەوا گڵاو دەبێت. 27 هەر ئاژەڵێکیش لە چوار پێیەکان کە لەسەر ناولەپی بڕوات، گڵاوە بۆتان و هەرکەسێک دەست لە کەلاکیان بدات یان بەر کەلاکیان بکەوێت، هەتا ئێوارە گڵاو دەبێت، 28 هەرکەسێک کەلاکیان هەڵبگرێت، دەبێت جلەکانی بشوات و هەتا ئێوارە گڵاو دەبێت، ئەوە گڵاوە بۆتان. 29 «”ئەمەش گڵاوە بۆتان لەوانەی لەسەر زەوی دەخشێن، ڕاسۆ، جرج، مارمێلکە بە هەموو جۆرەکانییەوە، 30 قومقمۆکە، بزنمژ، شەوگەرد، مارمێلکەی خشۆک و کامیلۆن. 31 ئەمانە گڵاوەکانن بۆتان لە هەموو خشۆکەکان، هەرکەسێک دەستیان لێ بدات یان بەریان بکەوێت دوای مرداربوونیان، ئەوا هەتا ئێوارە گڵاو دەبێت. 32 هەر شتێکیش یەکێک لەوانەی کەوتە سەری کە مردبوو، ئەو شتە گڵاو دەبێت، لە هەر شتێک، دار بێت یان قوماش یان پێست یان گوش، هەر شتێک کە کاری پێ بکرێت، دەخرێتە ناو ئاوەوە و هەتا ئێوارە گڵاو دەبێت و پاشان پاک دەبێتەوە. 33 هەر دەفرێکی گڵینیش ئەمانەی بکەوێتە ناوی، هەرچی تێیدایە گڵاو دەبێت و دەفرەکەش دەشکێنن. 34 هەر خواردنێکیش کە بخورێت، لەو دەفرەیە ئاوی بەسەردا بکرێت، گڵاو دەبێت. هەر خواردنەوەیەکیش کە لەو دەفرەیە بخورێتەوە، گڵاو دەبێت. 35 هەر شتێک کەلاکی یەکێک لەوانەی تێبکەوێت، گڵاو دەبێت، ئەگەر تەنوور بێت یان ئاگردان، دەبێت تێکبدرێت، ئەوە گڵاوە و بۆ ئێوە گڵاو دەبێت. 36 تەنها کانی و ئەمباراو کە ئاویان تێدا کۆدەبێتەوە، ئەوان پاک دەبن، بەڵام هەرکەسێک دەست لە کەلاکی هەر یەکێکیان بدات یان بەر کەلاکی هەر یەکێکیان بکەوێت، ئەوا گڵاو دەبێت. 37 ئەگەر کەلاکی یەکێکیان کەوتە سەر هەر تۆوێک کە بچێنرێت، ئەوا تۆوەکە پاکە، 38 بەڵام ئەگەر ئاو لەسەر تۆوەکە هەبوو و کەلاکی یەکێکیانی کەوتە سەر، گڵاوە بۆتان. 39 «”ئەگەر یەکێک لەو ئاژەڵانەی کە خواردنە بۆتان مرد، هەرکەسێک دەست لە کەلاکی بدات یان بەر کەلاکی بکەوێت، ئەوا هەتا ئێوارە گڵاو دەبێت. 40 هەر یەکێکیش لە کەلاکەکەی بخوات، ئەوا جلەکانی دەشوات و هەتا ئێوارە گڵاو دەبێت، هەر یەکێکیش کەلاکەکەی هەڵبگرێت، ئەوا جلەکانی دەشوات و هەتا ئێوارە گڵاو دەبێت. 41 «”هەموو خشۆکێکیش کە لەسەر زەوی دەخشێت، ئەوە قێزەونە و ناخورێت. 42 هەرچی لەسەر سکی بڕوات و هەرچی لەسەر چوارپێ بڕوات لەگەڵ هەموو ئەوەی پێی زیاترە، لە هەموو خشۆکەکان کە لەسەر زەوی دەخشێن مەیخۆن، چونکە قێزەونە بۆتان. 43 خۆتان پیس مەکەن بە خشۆکێک کە دەخشێت، خۆتانی پێ گڵاو مەکەن و پێی گڵاو مەبن. 44 من یەزدانی پەروەردگارتانم، خۆتان تەرخان بکەن و پیرۆز بن، چونکە من پیرۆزم. خۆتان بە خشۆکێک کە لەسەر زەوی دەخشێت گڵاو مەکەن. 45 من یەزدانم ئەوەی کە لە خاکی میسرەوە دەریهێنان بۆ ئەوەی ببێتە خوداتان، کەواتە پیرۆز بن، چونکە من پیرۆزم. 46 «”ئەمانە ڕێنماییەکانن دەربارەی ئاژەڵ و باڵندەکان و هەموو گیانلەبەرێک کە لەناو ئاو دەجوڵێت و هەموو گیانێک کە لەسەر زەوی دەخشێت. 47 پێویستە گڵاو و پاک و ئەو زیندەوەرانەی دەخورێن و ئەو زیندەوەرانەی ناخورێن لێک جیا بکەنەوە.“»

In Other Versions

Leviticus 11 in the ANGEFD

Leviticus 11 in the ANTPNG2D

Leviticus 11 in the AS21

Leviticus 11 in the BAGH

Leviticus 11 in the BBPNG

Leviticus 11 in the BBT1E

Leviticus 11 in the BDS

Leviticus 11 in the BEV

Leviticus 11 in the BHAD

Leviticus 11 in the BIB

Leviticus 11 in the BLPT

Leviticus 11 in the BNT

Leviticus 11 in the BNTABOOT

Leviticus 11 in the BNTLV

Leviticus 11 in the BOATCB

Leviticus 11 in the BOATCB2

Leviticus 11 in the BOBCV

Leviticus 11 in the BOCNT

Leviticus 11 in the BOECS

Leviticus 11 in the BOGWICC

Leviticus 11 in the BOHCB

Leviticus 11 in the BOHCV

Leviticus 11 in the BOHLNT

Leviticus 11 in the BOHNTLTAL

Leviticus 11 in the BOICB

Leviticus 11 in the BOILNTAP

Leviticus 11 in the BOITCV

Leviticus 11 in the BOKCV

Leviticus 11 in the BOKCV2

Leviticus 11 in the BOKHWOG

Leviticus 11 in the BOLCB

Leviticus 11 in the BOLCB2

Leviticus 11 in the BOMCV

Leviticus 11 in the BONAV

Leviticus 11 in the BONCB

Leviticus 11 in the BONLT

Leviticus 11 in the BONUT2

Leviticus 11 in the BOPLNT

Leviticus 11 in the BOSCB

Leviticus 11 in the BOSNC

Leviticus 11 in the BOTLNT

Leviticus 11 in the BOVCB

Leviticus 11 in the BOYCB

Leviticus 11 in the BPBB

Leviticus 11 in the BPH

Leviticus 11 in the BSB

Leviticus 11 in the CCB

Leviticus 11 in the CUV

Leviticus 11 in the CUVS

Leviticus 11 in the DBT

Leviticus 11 in the DGDNT

Leviticus 11 in the DHNT

Leviticus 11 in the DNT

Leviticus 11 in the ELBE

Leviticus 11 in the EMTV

Leviticus 11 in the ESV

Leviticus 11 in the FBV

Leviticus 11 in the FEB

Leviticus 11 in the GGMNT

Leviticus 11 in the GNT

Leviticus 11 in the HARY

Leviticus 11 in the HNT

Leviticus 11 in the IRVA

Leviticus 11 in the IRVB

Leviticus 11 in the IRVG

Leviticus 11 in the IRVH

Leviticus 11 in the IRVK

Leviticus 11 in the IRVM

Leviticus 11 in the IRVM2

Leviticus 11 in the IRVO

Leviticus 11 in the IRVP

Leviticus 11 in the IRVT

Leviticus 11 in the IRVT2

Leviticus 11 in the IRVU

Leviticus 11 in the ISVN

Leviticus 11 in the JSNT

Leviticus 11 in the KAPI

Leviticus 11 in the KBT1ETNIK

Leviticus 11 in the KBV

Leviticus 11 in the KJV

Leviticus 11 in the KNFD

Leviticus 11 in the LBA

Leviticus 11 in the LBLA

Leviticus 11 in the LNT

Leviticus 11 in the LSV

Leviticus 11 in the MAAL

Leviticus 11 in the MBV

Leviticus 11 in the MBV2

Leviticus 11 in the MHNT

Leviticus 11 in the MKNFD

Leviticus 11 in the MNG

Leviticus 11 in the MNT

Leviticus 11 in the MNT2

Leviticus 11 in the MRS1T

Leviticus 11 in the NAA

Leviticus 11 in the NASB

Leviticus 11 in the NBLA

Leviticus 11 in the NBS

Leviticus 11 in the NBVTP

Leviticus 11 in the NET2

Leviticus 11 in the NIV11

Leviticus 11 in the NNT

Leviticus 11 in the NNT2

Leviticus 11 in the NNT3

Leviticus 11 in the PDDPT

Leviticus 11 in the PFNT

Leviticus 11 in the RMNT

Leviticus 11 in the SBIAS

Leviticus 11 in the SBIBS

Leviticus 11 in the SBIBS2

Leviticus 11 in the SBICS

Leviticus 11 in the SBIDS

Leviticus 11 in the SBIGS

Leviticus 11 in the SBIHS

Leviticus 11 in the SBIIS

Leviticus 11 in the SBIIS2

Leviticus 11 in the SBIIS3

Leviticus 11 in the SBIKS

Leviticus 11 in the SBIKS2

Leviticus 11 in the SBIMS

Leviticus 11 in the SBIOS

Leviticus 11 in the SBIPS

Leviticus 11 in the SBISS

Leviticus 11 in the SBITS

Leviticus 11 in the SBITS2

Leviticus 11 in the SBITS3

Leviticus 11 in the SBITS4

Leviticus 11 in the SBIUS

Leviticus 11 in the SBIVS

Leviticus 11 in the SBT

Leviticus 11 in the SBT1E

Leviticus 11 in the SCHL

Leviticus 11 in the SNT

Leviticus 11 in the SUSU

Leviticus 11 in the SUSU2

Leviticus 11 in the SYNO

Leviticus 11 in the TBIAOTANT

Leviticus 11 in the TBT1E

Leviticus 11 in the TBT1E2

Leviticus 11 in the TFTIP

Leviticus 11 in the TFTU

Leviticus 11 in the TGNTATF3T

Leviticus 11 in the THAI

Leviticus 11 in the TNFD

Leviticus 11 in the TNT

Leviticus 11 in the TNTIK

Leviticus 11 in the TNTIL

Leviticus 11 in the TNTIN

Leviticus 11 in the TNTIP

Leviticus 11 in the TNTIZ

Leviticus 11 in the TOMA

Leviticus 11 in the TTENT

Leviticus 11 in the UBG

Leviticus 11 in the UGV

Leviticus 11 in the UGV2

Leviticus 11 in the UGV3

Leviticus 11 in the VBL

Leviticus 11 in the VDCC

Leviticus 11 in the YALU

Leviticus 11 in the YAPE

Leviticus 11 in the YBVTP

Leviticus 11 in the ZBP