Leviticus 13 (BOKSSV)

1 هەروەها یەزدان بە موسا و هارونی فەرموو: 2 «ئەگەر کەسێک ئاوسانێک، یان لیرێک یان لەکەیەکی بریقەدار لەسەر پێستی لەشی هەبوو، کە گومانی نەخۆشی گواستراوەی پێستی لێ بکرێت، ئەوا ئەو کەسە دەهێنرێتە لای هارونی کاهین، یان یەکێک لە کوڕە کاهینەکانی. 3 ئەگەر کاهینەکە پشکنی زامەکە لە پێستی لەشە و ئەو مووانەی لەناو زامەکەن سپین و زامەکە لە پێستی لەش قووڵترە، ئەوە نەخۆشی گواستراوەی پێستە. کاتێک کاهینەکە پشکنی، بەپێی ڕێوڕەسم ڕایدەگەیەنێت کە گڵاوە. 4 بەڵام ئەگەر لەکەیەکی بریقەداری سپی بوو لە پێستی لەش و لە پێست قووڵتر نەبوو و ئەو مووانەی لەناو لەکەکەن سپی نەببوون، ئەوا کاهینەکە کەسی تووشبوو حەوت ڕۆژ لە خەڵک جیا دەکاتەوە. 5 ئەگەر کاهینەکە لە ڕۆژی حەوتەم پشکنینی بۆ ئەنجام دا و بینی زامەکە وەک خۆیەتی و لە پێستی تەشەنەی نەکردووە، ئەوا کاهینەکە حەوت ڕۆژی دیکەش جیای دەکاتەوە. 6 ئەگەر کاهینەکە دووبارە لە ڕۆژی حەوتەم پشکنینی بۆ ئەنجام دا و بینییەوە زامەکە کاڵ بووەتەوە و لە پێستی تەشەنەی نەکردووە، ئەوا کاهینەکە ڕایدەگەیەنێت کە پاکە، واتە ئەوە لیرە. ئەو کەسە جلەکانی دەشوات و پاک دەبێت. 7 بەڵام ئەگەر لیرەکە لە پێستی تەشەنەی کرد لەدوای ئەوەی پیشانی کاهینەکە درا بۆ پاککردنەوەی، دەبێت دیسان پیشانی کاهینەکە بدرێتەوە. 8 ئەگەر کاهینەکە پشکنی لیرەکە لە پێستی تەشەنەی کردووە، ئەوا کاهینەکە ڕایدەگەیەنێت کە ئەو کەسە گڵاو بووە، ئەوە نەخۆشییەکی گواستراوەیە. 9 «ئەگەر کەسێک نەخۆشی گواستراوەی پێستی هەبێت، ئەوا دەهێنرێتە لای کاهین. 10 ئەگەر کاهینەکە پشکنینی بۆ ئەنجام دا و بینی ئاوسانێکی سپی لە پێست هەیە و مووی سپی کردووە و لە شوێنی ئاوسانەکە گۆشتی ڕووت بە دەرەوەیە، 11 ئەوا نەخۆشی پێستی درێژخایەنە لە پێستی لەشی، ئیتر کاهینەکە ڕایدەگەیەنێت کە گڵاوە، دوورەپەرێزی ناکات، چونکە گڵاوە. 12 «بەڵام ئەگەر نەخۆشییەکە تەشەنەی کردبێت و هەموو پێستی داگرتبوو، لە سەرییەوە هەتا پێیەکانی، بەگوێرەی هەموو ئەوەی چاوی کاهینەکە دەیبینێت، 13 کاهینەکە پشکنینی بۆ ئەنجام دا و بینی وا نەخۆشییەکە هەموو لەشی داگرتووە، ئەوا ڕایدەگەیەنێت کە تووشبووەکە پاکە، لەو کاتەوە هەمووی سپی بووە، ئەوە پاکە. 14 بەڵام هەر کاتێک گۆشتی ڕووتی تێدا بینی، ئەوا گڵاو دەبێت. 15 کاتێک کاهینەکە گۆشتە ڕووتەکەی بینی، ڕایدەگەیەنێت کە گڵاوە. گۆشتی ڕووت گڵاوە، ئەوا کەسەکە نەخۆشییەکی گواستراوەی هەیە. 16 ئەگەر گۆشتە ڕووتەکە جارێکی دیکە سپی بووبێتەوە، ئەوا دێتەوە لای کاهینەکە. 17 ئینجا کە کاهینەکە پشکنی وا شوێنە تووشبووەکە سپی بووە، کاهینەکە ڕایدەگەیەنێت کە تووشبووەکە پاکە، ئەوا کەسەکە پاکە. 18 «ئەگەر کەسێک لە پێستەکەی دومەڵێک بووبێت و چاک بووبێتەوە، 19 لە شوێنی دومەڵەکەش ئاوسانێکی سپی یان لەکەیەکی بریقەداری سپی سوورباو هەبێت، ئەوا پیشانی کاهینەکە دەدرێت. 20 ئەگەر کاهینەکە پشکنی لە پێست قووڵترە و مووەکانی سپی بووە، ئەوا کاهینەکە ڕایدەگەیەنێت کە گڵاوە. ئەوە نەخۆشی گواستراوەی پێستە کە لە دومەڵەکە بڵاوبووەتەوە. 21 بەڵام ئەگەر کاهینەکە پشکنی مووی سپی تێدا نییە و لە پێست قووڵتر نییە و ڕەنگی ئاساییە، ئەوا کاهینەکە حەوت ڕۆژ جیای دەکاتەوە، 22 بەڵام ئەگەر لە پێست تەشەنەی کردبێت، ئەوا کاهینەکە ڕایدەگەیەنێت کە گڵاوە، ئەوە گواستراوەیە. 23 بەڵام ئەگەر لەکە بریقەدارەکە لە شوێنی خۆی مایەوە و تەشەنەی نەکردووە، ئەوە شوێنەواری دومەڵەکەیە و کاهینەکە ڕایدەگەیەنێت کە پاکە. 24 «ئەگەر کەسێک لە پێستیدا شوێنێکی سووتاوی بە ئاگر هەبێت، گۆشتە ڕووتەکەی شوێنە سووتاوەکە لەکەیەکی بریقەداری سپی سوورباو یان سپی هەبێت، 25 کاهینەکە پشکنی وا مووی لەکە بریقەدارەکە سپی بووە و لە پێست قووڵترە، ئەوە نەخۆشییەکی گواستراوەیە و لە شوێنە سووتاوەکە بڵاوبووەتەوە. کاهینەکە ڕایدەگەیەنێت کە گڵاوە، ئەوە نەخۆشی گواستراوەی پێستە. 26 بەڵام ئەگەر کاهینەکە پشکنی لە لەکە بریقەدارەکە مووی سپی نییە و لە پێست قووڵتر نییە و ڕەنگی ئاساییە، ئەوا کاهینەکە حەوت ڕۆژ جیای دەکاتەوە. 27 کاهینەکە لە ڕۆژی حەوتەم دەیبینێت، ئەگەر بە پێستدا تەشەنەی کردبێت، ئەوا کاهینەکە ڕایدەگەیەنێت کە گڵاوە، ئەوە نەخۆشی گواستراوەی پێستە. 28 بەڵام ئەگەر لەکە بریقەدارەکە لە شوێنی خۆی مایەوە و لە پێست تەشەنەی نەکردبێت و ڕەنگی ئاسایی بوو، ئەوا ئاوسانی سووتانەکەیە، کاهینەکە ڕایدەگەیەنێت کە پاکە، چونکە شوێنەواری سووتانەکەیە. 29 «هەروەها ئەگەر ئافرەتێک یان پیاوێک زامێک لە سەری یان لە چەناگەی هەبێت، 30 کاهینەکە زامەکەی پشکنی وا لە پێست قووڵترە و مووی زەردی وردی تێدایە، ئەوا کاهینەکە ڕایدەگەیەنێت کە گڵاوە، ئەوە کەچەڵییە، ئەوە نەخۆشی گواستراوەی سەر یان چەناگەیە. 31 بەڵام ئەگەر کاهینەکە پشکنی تووشبوون بە کەچەڵییەکە لە پێست قووڵتر نییە، بەڵام مووی ڕەشی تێدا نییە، ئەوا کاهینەکە حەوت ڕۆژ کەسی تووشبوو جیا دەکاتەوە. 32 ئەگەر کاهینەکە لە ڕۆژی حەوتەم کەچەڵییەکەی پشکنی، وا تەشەنەی نەکردووە و مووی زەردی تێدا نییە و کەچەڵییەکە لە پێست قووڵتر نییە، 33 با بتاشرێت، بەڵام کەچەڵییەکە نا، کاهینەکەش حەوت ڕۆژی دیکە کەسی تووشبوو جیا دەکاتەوە. 34 ئەگەر کاهینەکە لە ڕۆژی حەوتەم کەچەڵییەکەی پشکنی، وا کەچەڵییەکە لە پێستدا تەشەنەی نەکردووە و لە پێست قووڵتر نییە، ئەوا کاهینەکە ڕایدەگەیەنێت کە کەسی تووشبوو پاکە، جا جلەکانی دەشوات و پاک دەبێت. 35 بەڵام ئەگەر کەچەڵییەکە لە پێستدا تەشەنەی کردبێت لەدوای ئەوەی ڕاگەیەنرا کە پاکە، 36 کاهینەکەش پشکنی وا کەچەڵییەکە لە پێست تەشەنەی کردووە، ئەوا کاهینەکە لەدوای مووی زەرد ناگەڕێت، ئەوە گڵاوە. 37 بەڵام ئەگەر وەک خۆی مایەوە و مووی ڕەشی تێدا ڕوا، ئەوا کەچەڵییەکە چاک بووەتەوە، ئەوە پاکە و کاهینەکە ڕایدەگەیەنێت کە پاکە. 38 «ئەگەر پیاوێک یان ئافرەتێک لە پێستیدا لەکەی سپی هەبوو، 39 کاهینەکەش پشکنی ئەوا لە پێستی لەشی لەکەی ڕەنگ ئاسایی سپی هەیە، ئەوە لیری بێ زیانە، لە پێستدا تەشەنەی کردووە، ئەوا کەسەکە پاکە. 40 «ئەگەر کەسێک مووی سەری ڕووتایەوە، ئەوە کەچەڵە، ئەو پاکە. 41 ئەگەر مووی سەری لەلای پێشەوە ڕووتایەوە، ئەوە سەر ڕووتاوە، ئەو پاکە. 42 بەڵام ئەگەر لە کەچەڵییەکە یان ڕووتاوییەکە لەکەی سپی سوورباو هەبوو، ئەوا نەخۆشی گواستراوەیە و لە کەچەڵییەکەی یان ڕووتاوییەکەی تەشەنەی کردووە. 43 ئەگەر کاهینەکە ئەوەی پشکنی و بینی وا ئاوساوی تووشبوونەکە سپی سوورباوە لە کەچەڵییەکەی یان لە ڕووتاوییەکەی وەک نەخۆشی گواستراوەی پێست، 44 ئەوە کەسێکی نەخۆش و گڵاوە. کاهینەکەش ڕایدەگەیەنێت کە گڵاوە، سەری تووش بووە. 45 «ئەو کەسە تووش بووە، جلی دڕاو لەبەر دەکات و سەری دانەپۆشراو دەبێت و سمێڵی دادەپۆشێت و هاوار دەکات: ”گڵاو! گڵاو!“ 46 هەموو ئەو ڕۆژانەی نەخۆشییەکەی پێوەیە گڵاو دەبێت، گڵاوە و بە تەنها دەژیێت، دەرەوەی ئۆردوگا دەبێتە جێی مانەوەی. 47 «بەڵام ئەگەر جلوبەرگێک کەڕوو لێی دابوو، جلوبەرگی خوری یان کەتان، 48 ئەوەی ڕستراو بێت یان چنراو، لە کەتان و لە خوری، یان لە چەرم، یان لە هەر دروستکراوێک لە چەرم، 49 لێدانەکەش سەوزباو یان سوورباو بوو، لە جلەکە یان لە چەرمەکە، لە ڕستراو یان لە چنراو یان لە هەر شتێک لە چەرم بێت، ئەوە لێدانی کەڕووە، جا پیشانی کاهین دەدرێت. 50 کاهینەکەش کەڕووەکە دەپشکنێت و لێدراوە تووشبووەکە حەوت ڕۆژ جیا دەکاتەوە. 51 جا کە لە ڕۆژی حەوتەم لێدانەکەی پشکنی وا لە جلەکە بڵاوبووەتەوە، لە ڕستراو یان لە چنراو یان لە چەرم، لە هەموو ئەوانەی لە چەرم دروستدەکرێت بۆ بەکارهێنان، ئەوا لێدانەکە کەڕووە و زیان بەخشە، گڵاوە. 52 جا جلەکە یان ڕستراوەکە یان چنراوەکە لە خوری بێت یان کەتان یان لە هەر شتێکی چەرم دەیسووتێنێت، ئەوەی لێدانەکەی تێدایە، چونکە کەڕووی زیان بەخشە بە ئاگر دەسووتێنرێ. 53 «بەڵام ئەگەر کاهینەکە پشکنی وا کەڕووەکە لە جلەکە یان ڕستراوەکە یان چنراوەکە یان شتە چەرمەکە بڵاونەبووەتەوە، 54 ئەوا کاهینەکە فەرمان دەدات ئەوەی لێدانەکەی تێدایە بشۆن و حەوت ڕۆژی دیکە جیای دەکاتەوە. 55 ئەگەر کاهینەکە دوای شوشتنی لێدانەکە پشکنی کەڕووەکە دیمەنی نەگۆڕاوە و بڵاونەبووەتەوە، ئەوا گڵاوە. دەبێت بە ئاگر بیسووتێنیت، جا لەناوەوەی بێت یان لە دەرەوەی. 56 بەڵام ئەگەر کاهینەکە پشکنی شوێنی کەڕووەکە ڕەنگی ئاساییە پاش شوشتنی، ئەوا لە جلەکە یان چەرمەکە، ڕستراوەکە یان چنراوەکە دەیدڕێنێت. 57 بەڵام ئەگەر لە جلەکە، لە ڕستراوەکە یان چنراوەکە یان لە شتە چەرمەکە دەرکەوتەوە، ئەوا بڵاوبووەتەوە، ئەوەی کەڕووەکەی تێدایە بە ئاگر دەیسووتێنێت. 58 بەڵام هەر جلێک، ڕستراو یان چنراو، یان شتێکی چەرم، ئەوەی دەیشۆیت و کەڕووەکەی تێدا نامێنێت، ئەوا دووبارە دەشۆردرێتەوە و پاک دەبێتەوە.» 59 ئەوانە ڕێنماییەکان بوون دەربارەی کەڕوولێدان، لە جلی خوری یان لە کەتان، لە ڕستراو یان لە چنراو یان هەر شتێکی چەرم، بۆ ڕاگەیاندن کە پاکە یان گڵاوە.

In Other Versions

Leviticus 13 in the ANGEFD

Leviticus 13 in the ANTPNG2D

Leviticus 13 in the AS21

Leviticus 13 in the BAGH

Leviticus 13 in the BBPNG

Leviticus 13 in the BBT1E

Leviticus 13 in the BDS

Leviticus 13 in the BEV

Leviticus 13 in the BHAD

Leviticus 13 in the BIB

Leviticus 13 in the BLPT

Leviticus 13 in the BNT

Leviticus 13 in the BNTABOOT

Leviticus 13 in the BNTLV

Leviticus 13 in the BOATCB

Leviticus 13 in the BOATCB2

Leviticus 13 in the BOBCV

Leviticus 13 in the BOCNT

Leviticus 13 in the BOECS

Leviticus 13 in the BOGWICC

Leviticus 13 in the BOHCB

Leviticus 13 in the BOHCV

Leviticus 13 in the BOHLNT

Leviticus 13 in the BOHNTLTAL

Leviticus 13 in the BOICB

Leviticus 13 in the BOILNTAP

Leviticus 13 in the BOITCV

Leviticus 13 in the BOKCV

Leviticus 13 in the BOKCV2

Leviticus 13 in the BOKHWOG

Leviticus 13 in the BOLCB

Leviticus 13 in the BOLCB2

Leviticus 13 in the BOMCV

Leviticus 13 in the BONAV

Leviticus 13 in the BONCB

Leviticus 13 in the BONLT

Leviticus 13 in the BONUT2

Leviticus 13 in the BOPLNT

Leviticus 13 in the BOSCB

Leviticus 13 in the BOSNC

Leviticus 13 in the BOTLNT

Leviticus 13 in the BOVCB

Leviticus 13 in the BOYCB

Leviticus 13 in the BPBB

Leviticus 13 in the BPH

Leviticus 13 in the BSB

Leviticus 13 in the CCB

Leviticus 13 in the CUV

Leviticus 13 in the CUVS

Leviticus 13 in the DBT

Leviticus 13 in the DGDNT

Leviticus 13 in the DHNT

Leviticus 13 in the DNT

Leviticus 13 in the ELBE

Leviticus 13 in the EMTV

Leviticus 13 in the ESV

Leviticus 13 in the FBV

Leviticus 13 in the FEB

Leviticus 13 in the GGMNT

Leviticus 13 in the GNT

Leviticus 13 in the HARY

Leviticus 13 in the HNT

Leviticus 13 in the IRVA

Leviticus 13 in the IRVB

Leviticus 13 in the IRVG

Leviticus 13 in the IRVH

Leviticus 13 in the IRVK

Leviticus 13 in the IRVM

Leviticus 13 in the IRVM2

Leviticus 13 in the IRVO

Leviticus 13 in the IRVP

Leviticus 13 in the IRVT

Leviticus 13 in the IRVT2

Leviticus 13 in the IRVU

Leviticus 13 in the ISVN

Leviticus 13 in the JSNT

Leviticus 13 in the KAPI

Leviticus 13 in the KBT1ETNIK

Leviticus 13 in the KBV

Leviticus 13 in the KJV

Leviticus 13 in the KNFD

Leviticus 13 in the LBA

Leviticus 13 in the LBLA

Leviticus 13 in the LNT

Leviticus 13 in the LSV

Leviticus 13 in the MAAL

Leviticus 13 in the MBV

Leviticus 13 in the MBV2

Leviticus 13 in the MHNT

Leviticus 13 in the MKNFD

Leviticus 13 in the MNG

Leviticus 13 in the MNT

Leviticus 13 in the MNT2

Leviticus 13 in the MRS1T

Leviticus 13 in the NAA

Leviticus 13 in the NASB

Leviticus 13 in the NBLA

Leviticus 13 in the NBS

Leviticus 13 in the NBVTP

Leviticus 13 in the NET2

Leviticus 13 in the NIV11

Leviticus 13 in the NNT

Leviticus 13 in the NNT2

Leviticus 13 in the NNT3

Leviticus 13 in the PDDPT

Leviticus 13 in the PFNT

Leviticus 13 in the RMNT

Leviticus 13 in the SBIAS

Leviticus 13 in the SBIBS

Leviticus 13 in the SBIBS2

Leviticus 13 in the SBICS

Leviticus 13 in the SBIDS

Leviticus 13 in the SBIGS

Leviticus 13 in the SBIHS

Leviticus 13 in the SBIIS

Leviticus 13 in the SBIIS2

Leviticus 13 in the SBIIS3

Leviticus 13 in the SBIKS

Leviticus 13 in the SBIKS2

Leviticus 13 in the SBIMS

Leviticus 13 in the SBIOS

Leviticus 13 in the SBIPS

Leviticus 13 in the SBISS

Leviticus 13 in the SBITS

Leviticus 13 in the SBITS2

Leviticus 13 in the SBITS3

Leviticus 13 in the SBITS4

Leviticus 13 in the SBIUS

Leviticus 13 in the SBIVS

Leviticus 13 in the SBT

Leviticus 13 in the SBT1E

Leviticus 13 in the SCHL

Leviticus 13 in the SNT

Leviticus 13 in the SUSU

Leviticus 13 in the SUSU2

Leviticus 13 in the SYNO

Leviticus 13 in the TBIAOTANT

Leviticus 13 in the TBT1E

Leviticus 13 in the TBT1E2

Leviticus 13 in the TFTIP

Leviticus 13 in the TFTU

Leviticus 13 in the TGNTATF3T

Leviticus 13 in the THAI

Leviticus 13 in the TNFD

Leviticus 13 in the TNT

Leviticus 13 in the TNTIK

Leviticus 13 in the TNTIL

Leviticus 13 in the TNTIN

Leviticus 13 in the TNTIP

Leviticus 13 in the TNTIZ

Leviticus 13 in the TOMA

Leviticus 13 in the TTENT

Leviticus 13 in the UBG

Leviticus 13 in the UGV

Leviticus 13 in the UGV2

Leviticus 13 in the UGV3

Leviticus 13 in the VBL

Leviticus 13 in the VDCC

Leviticus 13 in the YALU

Leviticus 13 in the YAPE

Leviticus 13 in the YBVTP

Leviticus 13 in the ZBP