Leviticus 5 (BOKSSV)

1 «”کاتێک کەسێک گوێی لە بانگەوازی ئاشکرا دەبێت بۆ شایەتیدان کە شایەتی بدات، بێدەنگ بوو لەوەی بینیبووی یان زانیبووی، ئەوا ئەو کەسە گوناهی کردووە و تاوانی خۆی لە ئەستۆ دەگرێت. 2 «”یان ئەگەر یەکێک بەر شتێکی گڵاو کەوت، وەک کەلاکی ئاژەڵێکی کێوی گڵاو یان کەلاکی ئاژەڵێکی ماڵی گڵاو یان کەلاکی خشۆکێکی گڵاو، ئەگەر ئاگای لێ نەبوو و پاشان زانی، ئەوا تاوانبارە. 3 یان ئەگەر دەستی لە شتە گڵاوەکانی کەسێک دا لە هەموو گڵاوییەکانی کە پێی گڵاو دەبێت، ئاگای لێ نەبوو و پاشان زانی، ئەوا تاوانبارە. 4 یان یەکێک هەڵەشە بوو لە سوێندخواردن، بۆ خراپە یان چاکە، لە هەموو ئەوەی مرۆڤ لە کاتی سوێندخواردن پەلەی لێ دەکات، بێ ئەوەی بزانێت و پاشان زانی، ئەوا ئەو کەسە لەو شتە تاوانبارە. 5 ئەگەر یەکێک تاوانبار بوو بە شکاندنی بڕگەیەکی ئەو یاسایانەی کە ئاماژەی پێکرا، ئەوا دان بە گوناهەکەی دەنێت و 6 بە قوربانییەکەیەوە کە مێ بێت، بەرخ یان گیسک، بۆ تاوانەکەی دێتە لای یەزدان لەبەر ئەو گوناهەی کە کردوویەتی، قوربانی گوناه، کاهینەکەش کەفارەت بۆ گوناهەکەی دەکات. 7 «”ئەگەر دەستکورت بوو بۆ بەرخێک، با دوو کوکوختی یان دوو بێچووە کۆتر وەک قوربانی بۆ یەزدان بهێنێت لەبەر تاوانەکەی کە گوناهی پێکردووە، یەکێکیان قوربانی گوناهە و ئەوەی دیکە قوربانی سووتاندن. 8 دەیانهێنێت بۆ کاهینەکە و ئەویش یەکەم جار ئەوەی بۆ گوناهە پێشکەشی دەکات، سەری لەلای پشتەوە دەقرتێنێت بەڵام بە تەواوی لێی ناکاتەوە. 9 لە خوێنی قوربانی گوناهەکە بە لاتەنیشتی قوربانگاکەدا دەکات، ئەوەشی لە خوێنەکە دەمێنێتەوە، دەگوشرێتە بنکەی قوربانگاکە، ئەوە قوربانی گوناهە. 10 ئەوەی دیکە بەپێی ڕێوڕەسم دەکاتە قوربانی سووتاندن، ئینجا کاهینەکە کەفارەتی بۆ دەکات لە گوناهەکەی کە کردوویەتی و لێخۆشبوونی بۆ دەبێت. 11 «”ئەگەر دەستکورت بوو دوو کوکوختی یان دوو بێچووە کۆتر بهێنێت، قوربانییەکەی لەبەر ئەو گوناهەی کە کردوویەتی دەیەکی ئێفەیەک لە باشترین ئارد دەبێتە قوربانی گوناه. زەیتی بەسەردا ناکات و بخووری سادەی لەسەر دانانێت، چونکە قوربانی گوناهە. 12 دەیهێنێتە لای کاهینەکە و ئەویش پڕ بە مستی لێی دەبات، بەشی یادەوەرییەکەی و لەسەر قوربانگاکە لەسەر قوربانییە بە ئاگرەکانی بۆ یەزدان دەیسووتێنێت، ئەوە قوربانی گوناهە. 13 بەم شێوەیە کاهینەکە کەفارەتی بۆ دەکات لە گوناهەکەی کە کردوویەتی لە هەر یەکێک لەوانە و لێخۆشبوونی بۆ دەبێت، ئەوەی دەشمێنێتەوە بۆ کاهینەکە دەبێت، وەک چۆن پاشماوەی پێشکەشکراوی دانەوێڵە بە کاهینەکە دەدرێت.“» 14 هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: 15 «ئەگەر یەکێک سەرپێچییەکی کرد و سەبارەت بە شتە پیرۆزکراوەکانی یەزدان بەبێ ئەنقەست گوناهی کرد، دەبێت لەبەر تاوانەکەی قوربانییەک بۆ یەزدان بهێنێت، بەرانێکی ساغی مێگەل بێت و بەو نرخەی بۆی دادەنێیت بە شاقلی زیو بەپێی شاقلی پیرۆزگا، ئەوە قوربانی تاوانە. 16 هەروەها قەرەبووی ئەو گوناهەش دەکاتەوە کە سەبارەت بە شتە پیرۆزکراوەکان کردوویەتی و پێنج یەکیشی لەسەر دادەنێت و دەیداتە کاهینەکە. کاهینەکە بە بەرانەکەی قوربانی تاوان کەفارەتی بۆ دەکات و لێخۆشبوونی بۆ دەبێت. 17 «ئەگەر یەکێک گوناهی کرد و یەکێک لەوانەی کرد کە یەزدان فەرمانی داوە نەکرێن و نەیزانی، ئەوا تاوانبارە و تاوانی خۆی لە ئەستۆ دەگرێت. 18 بە بەرانێکی ساغی مێگەل و بەو نرخەی بۆی دادەنێیت، بە قوربانی تاوانەوە بۆ لای کاهینەکە دێت، کاهینەکەش لەو هەڵەیەی کە بەبێ ئەنقەست کردوویەتی کەفارەتی بۆ دەکات و لێخۆشبوونی بۆ دەبێت. 19 ئەوە قوربانی تاوانە، چونکە تاوانێکی سەبارەت بە یەزدان کردووە.»

In Other Versions

Leviticus 5 in the ANGEFD

Leviticus 5 in the ANTPNG2D

Leviticus 5 in the AS21

Leviticus 5 in the BAGH

Leviticus 5 in the BBPNG

Leviticus 5 in the BBT1E

Leviticus 5 in the BDS

Leviticus 5 in the BEV

Leviticus 5 in the BHAD

Leviticus 5 in the BIB

Leviticus 5 in the BLPT

Leviticus 5 in the BNT

Leviticus 5 in the BNTABOOT

Leviticus 5 in the BNTLV

Leviticus 5 in the BOATCB

Leviticus 5 in the BOATCB2

Leviticus 5 in the BOBCV

Leviticus 5 in the BOCNT

Leviticus 5 in the BOECS

Leviticus 5 in the BOGWICC

Leviticus 5 in the BOHCB

Leviticus 5 in the BOHCV

Leviticus 5 in the BOHLNT

Leviticus 5 in the BOHNTLTAL

Leviticus 5 in the BOICB

Leviticus 5 in the BOILNTAP

Leviticus 5 in the BOITCV

Leviticus 5 in the BOKCV

Leviticus 5 in the BOKCV2

Leviticus 5 in the BOKHWOG

Leviticus 5 in the BOLCB

Leviticus 5 in the BOLCB2

Leviticus 5 in the BOMCV

Leviticus 5 in the BONAV

Leviticus 5 in the BONCB

Leviticus 5 in the BONLT

Leviticus 5 in the BONUT2

Leviticus 5 in the BOPLNT

Leviticus 5 in the BOSCB

Leviticus 5 in the BOSNC

Leviticus 5 in the BOTLNT

Leviticus 5 in the BOVCB

Leviticus 5 in the BOYCB

Leviticus 5 in the BPBB

Leviticus 5 in the BPH

Leviticus 5 in the BSB

Leviticus 5 in the CCB

Leviticus 5 in the CUV

Leviticus 5 in the CUVS

Leviticus 5 in the DBT

Leviticus 5 in the DGDNT

Leviticus 5 in the DHNT

Leviticus 5 in the DNT

Leviticus 5 in the ELBE

Leviticus 5 in the EMTV

Leviticus 5 in the ESV

Leviticus 5 in the FBV

Leviticus 5 in the FEB

Leviticus 5 in the GGMNT

Leviticus 5 in the GNT

Leviticus 5 in the HARY

Leviticus 5 in the HNT

Leviticus 5 in the IRVA

Leviticus 5 in the IRVB

Leviticus 5 in the IRVG

Leviticus 5 in the IRVH

Leviticus 5 in the IRVK

Leviticus 5 in the IRVM

Leviticus 5 in the IRVM2

Leviticus 5 in the IRVO

Leviticus 5 in the IRVP

Leviticus 5 in the IRVT

Leviticus 5 in the IRVT2

Leviticus 5 in the IRVU

Leviticus 5 in the ISVN

Leviticus 5 in the JSNT

Leviticus 5 in the KAPI

Leviticus 5 in the KBT1ETNIK

Leviticus 5 in the KBV

Leviticus 5 in the KJV

Leviticus 5 in the KNFD

Leviticus 5 in the LBA

Leviticus 5 in the LBLA

Leviticus 5 in the LNT

Leviticus 5 in the LSV

Leviticus 5 in the MAAL

Leviticus 5 in the MBV

Leviticus 5 in the MBV2

Leviticus 5 in the MHNT

Leviticus 5 in the MKNFD

Leviticus 5 in the MNG

Leviticus 5 in the MNT

Leviticus 5 in the MNT2

Leviticus 5 in the MRS1T

Leviticus 5 in the NAA

Leviticus 5 in the NASB

Leviticus 5 in the NBLA

Leviticus 5 in the NBS

Leviticus 5 in the NBVTP

Leviticus 5 in the NET2

Leviticus 5 in the NIV11

Leviticus 5 in the NNT

Leviticus 5 in the NNT2

Leviticus 5 in the NNT3

Leviticus 5 in the PDDPT

Leviticus 5 in the PFNT

Leviticus 5 in the RMNT

Leviticus 5 in the SBIAS

Leviticus 5 in the SBIBS

Leviticus 5 in the SBIBS2

Leviticus 5 in the SBICS

Leviticus 5 in the SBIDS

Leviticus 5 in the SBIGS

Leviticus 5 in the SBIHS

Leviticus 5 in the SBIIS

Leviticus 5 in the SBIIS2

Leviticus 5 in the SBIIS3

Leviticus 5 in the SBIKS

Leviticus 5 in the SBIKS2

Leviticus 5 in the SBIMS

Leviticus 5 in the SBIOS

Leviticus 5 in the SBIPS

Leviticus 5 in the SBISS

Leviticus 5 in the SBITS

Leviticus 5 in the SBITS2

Leviticus 5 in the SBITS3

Leviticus 5 in the SBITS4

Leviticus 5 in the SBIUS

Leviticus 5 in the SBIVS

Leviticus 5 in the SBT

Leviticus 5 in the SBT1E

Leviticus 5 in the SCHL

Leviticus 5 in the SNT

Leviticus 5 in the SUSU

Leviticus 5 in the SUSU2

Leviticus 5 in the SYNO

Leviticus 5 in the TBIAOTANT

Leviticus 5 in the TBT1E

Leviticus 5 in the TBT1E2

Leviticus 5 in the TFTIP

Leviticus 5 in the TFTU

Leviticus 5 in the TGNTATF3T

Leviticus 5 in the THAI

Leviticus 5 in the TNFD

Leviticus 5 in the TNT

Leviticus 5 in the TNTIK

Leviticus 5 in the TNTIL

Leviticus 5 in the TNTIN

Leviticus 5 in the TNTIP

Leviticus 5 in the TNTIZ

Leviticus 5 in the TOMA

Leviticus 5 in the TTENT

Leviticus 5 in the UBG

Leviticus 5 in the UGV

Leviticus 5 in the UGV2

Leviticus 5 in the UGV3

Leviticus 5 in the VBL

Leviticus 5 in the VDCC

Leviticus 5 in the YALU

Leviticus 5 in the YAPE

Leviticus 5 in the YBVTP

Leviticus 5 in the ZBP