Luke 16 (BOKSSV)

1 هەروەها عیسا بە قوتابییەکانی فەرموو: «کابرایەکی دەوڵەمەند سەرکارێکی هەبوو، سکاڵای بەفیڕۆدانی ماڵەکەی لەسەری پێگەیشت. 2 کابرای دەوڵەمەند بانگی کرد و لێی پرسی: ”ئەمە چییە لەسەر تۆ دەیبیستمەوە؟ بڕۆ حیسابی سەرکارییەکەت بکە و بیخە بەردەستم، چونکە ئیتر ناتوانیت سەرکار بیت.“ 3 «سەرکارەکە بە خۆی گوت: ”چی بکەم، چونکە گەورەکەم سەرکارییەکەم لێ دەسەنێتەوە؟ ناتوانم زەوی بکێڵم و شەرمیش دەکەم سواڵ بکەم. 4 بەڵام دەزانم چی دەکەم، بۆ ئەوەی کاتێک لە سەرکارییەکە دەرکرام، خەڵکی لە ماڵەکانیان پێشوازیم لێ بکەن.“ 5 «جا هەریەکە لە قەرزارەکانی گەورەکەی بانگکرد. بە یەکەمیانی گوت: ”چەند قەرزاری گەورەکەمیت؟“ 6 «گوتی: ”سەد هیزە زەیتی زەیتوون.“«ئەویش پێی گوت: ”پسوولەکەت وەربگرە و دانیشە، خێرا بنووسە پەنجا.“ 7 «بەوی دیکەی گوت: ”تۆ چەندت لەسەرە؟“«گوتی: ”سەد ڕبە گەنم.“«پێی گوت: ”پسوولەکەت وەربگرە و بنووسە هەشتا.“ 8 «جا گەورەکە ستایشی سەرکارە ناپاکەکەی کرد کە ژیرانە جوڵایەوە، جا ئەو خەڵکانەی ئەم جیهانەیان هەڵبژاردووە، لە هەڵسوکەوتکردن لەگەڵ هاوشێوەکانیاندا لە گەلی پیرۆزی خودا ژیرترن. 9 منیش پێتان دەڵێم: بە سامانی ئەم دنیایە دۆستی خۆتان دروستبکەن، تاکو ئەگەر نەما، خودا لە ماڵی هەتاهەتایی پێشوازیتان لێ بکات. 10 «ئەوەی لە کەم دەستپاکە لە زۆریش دەستپاکە، ئەوەی لە کەم ناپاکە لە زۆریش ناپاکە. 11 ئەگەر لە سامانی ئەم دنیایە دەستپاک نەبن، کێ سامانی ڕاستەقینەی بە ئێوە دەسپێرێت؟ 12 ئەگەر لە شتی خەڵکی دەستپاک نەبن، کێ شتی خۆیتان دەداتێ؟ 13 «خزمەتکار نییە بتوانێت کۆیلایەتی دوو گەورە بکات، چونکە ڕقی لە یەکێکیان دەبێتەوە و ئەوەی دیکەی خۆشدەوێت، یان دەست بە یەکێکیانەوە دەگرێت و ئەوەی دیکە پشتگوێ دەخات. ئێوەش ناتوانن کۆیلەی خودا و پارە بن.» 14 فەریسییەکانیش کە پارەیان خۆشدەویست، گوێیان لە هەموو ئەمانە بوو، گاڵتەیان پێکرد. 15 عیساش پێی فەرموون: «لەنێو خەڵکدا خۆتان بە بێتاوان دەردەخەن، بەڵام خودا دڵتان دەناسێت. ئەوەی لای خەڵکی پایەدارە، لای خودا قێزەونە. 16 «تەورات و پەیامی پێغەمبەران هەتا هاتنی یەحیا ڕاگەیەنران، لەو کاتە بەولاوە مزگێنی پاشایەتی خودا دەدرێت و هەموو کەسێک تێدەکۆشێت بچێتە ناوی. 17 بەڵام نەمانی زەوی و ئاسمان ئاسانترە لە کەوتنی خاڵێکی تەورات. 18 «ئەوەی ژنەکەی تەڵاق بدات و یەکێکی دیکە بهێنێت، داوێنپیسی دەکات. ئەوەش کە تەڵاقدراوێک دەهێنێت داوێنپیسی دەکات. 19 «پیاوێکی دەوڵەمەند هەبوو، جلی ئەرخەوانی و کەتانی ناسکی لەبەر دەکرد و هەموو ڕۆژێکی بە خۆشی ڕادەبوارد. 20 هەژارێکیش ناوی لەعازر بوو، لە بەردەرگاکەی کەوتبوو، هەموو جەستەی برین بوو، 21 پەرۆش بوو لەو بەرماوەیە تێربێت کە لە خوانی دەوڵەمەندەکە دەکەوتە خوارەوە. تەنانەت سەگیش دەهاتن برینەکانیان دەلێستەوە. 22 «ئیتر هەژارەکە مرد و فریشتە بۆ باوەشی ئیبراهیم هەڵیانگرت. دەوڵەمەندەکەش مرد و نێژرا. 23 لە جیهانی مردووان سەری هەڵبڕی و ئازاری دەچێژت، لە دوورەوە ئیبراهیمی بینی و لەعازری لە باوەش بوو. 24 هاواری کرد: ”باوکە ئیبراهیم، بەزەییت پێمدا بێتەوە، لەعازر بنێرە تاکو سەری پەنجەی بە ئاو تەڕ بکات و زمانم فێنک بکاتەوە، وا لەناو ئەم گڕەدا ئازار دەچێژم.“ 25 «ئیبراهیم گوتی: ”کوڕم، لەبیرتە لە ژیانتدا شتە باشەکانی خۆتت وەرگرت و لەعازریش شتە خراپەکان. بەڵام ئێستا وا لێرە دڵنەوایی دەکرێت و تۆش ئازار دەچێژیت. 26 سەرەڕای هەموو ئەمانەش، بۆشاییەکی گەورە لەنێوان ئێمە و ئێوەدا دانراوە، تاوەکو ئەوانەی بیانەوێ لێرەوە بۆ لاتان بێن نەتوانن و کەسیش لەوێوە بۆ لای ئێمە نەپەڕێتەوە.“ 27 «ئەویش گوتی: ”کەواتە باوکە، لێت دەپاڕێمەوە لەعازر بنێرە بۆ ماڵی باوکم، 28 چونکە پێنج برام هەیە، تاکو ئاگاداریان بکاتەوە، نەوەک ئەوانیش بۆ ئەم شوێنی ئازاردانە بێن.“ 29 «بەڵام ئیبراهیم پێی گوت: ”موسا و پێغەمبەرانیان هەیە، با گوێ لەوان بگرن.“ 30 «ئەویش گوتی: ”نەخێر باوکە ئیبراهیم، بەڵام ئەگەر یەکێک لەناو مردووانەوە بچێتە لایان، ئەوا تۆبە دەکەن.“ 31 «پێی گوت: ”ئەگەر گوێ لە موسا و پێغەمبەران نەگرن، تەنانەت یەکێک لەناو مردووانیش هەستێتەوە، قەناعەتیان پێ نایێت.“»

In Other Versions

Luke 16 in the ANGEFD

Luke 16 in the ANTPNG2D

Luke 16 in the AS21

Luke 16 in the BAGH

Luke 16 in the BBPNG

Luke 16 in the BBT1E

Luke 16 in the BDS

Luke 16 in the BEV

Luke 16 in the BHAD

Luke 16 in the BIB

Luke 16 in the BLPT

Luke 16 in the BNT

Luke 16 in the BNTABOOT

Luke 16 in the BNTLV

Luke 16 in the BOATCB

Luke 16 in the BOATCB2

Luke 16 in the BOBCV

Luke 16 in the BOCNT

Luke 16 in the BOECS

Luke 16 in the BOGWICC

Luke 16 in the BOHCB

Luke 16 in the BOHCV

Luke 16 in the BOHLNT

Luke 16 in the BOHNTLTAL

Luke 16 in the BOICB

Luke 16 in the BOILNTAP

Luke 16 in the BOITCV

Luke 16 in the BOKCV

Luke 16 in the BOKCV2

Luke 16 in the BOKHWOG

Luke 16 in the BOLCB

Luke 16 in the BOLCB2

Luke 16 in the BOMCV

Luke 16 in the BONAV

Luke 16 in the BONCB

Luke 16 in the BONLT

Luke 16 in the BONUT2

Luke 16 in the BOPLNT

Luke 16 in the BOSCB

Luke 16 in the BOSNC

Luke 16 in the BOTLNT

Luke 16 in the BOVCB

Luke 16 in the BOYCB

Luke 16 in the BPBB

Luke 16 in the BPH

Luke 16 in the BSB

Luke 16 in the CCB

Luke 16 in the CUV

Luke 16 in the CUVS

Luke 16 in the DBT

Luke 16 in the DGDNT

Luke 16 in the DHNT

Luke 16 in the DNT

Luke 16 in the ELBE

Luke 16 in the EMTV

Luke 16 in the ESV

Luke 16 in the FBV

Luke 16 in the FEB

Luke 16 in the GGMNT

Luke 16 in the GNT

Luke 16 in the HARY

Luke 16 in the HNT

Luke 16 in the IRVA

Luke 16 in the IRVB

Luke 16 in the IRVG

Luke 16 in the IRVH

Luke 16 in the IRVK

Luke 16 in the IRVM

Luke 16 in the IRVM2

Luke 16 in the IRVO

Luke 16 in the IRVP

Luke 16 in the IRVT

Luke 16 in the IRVT2

Luke 16 in the IRVU

Luke 16 in the ISVN

Luke 16 in the JSNT

Luke 16 in the KAPI

Luke 16 in the KBT1ETNIK

Luke 16 in the KBV

Luke 16 in the KJV

Luke 16 in the KNFD

Luke 16 in the LBA

Luke 16 in the LBLA

Luke 16 in the LNT

Luke 16 in the LSV

Luke 16 in the MAAL

Luke 16 in the MBV

Luke 16 in the MBV2

Luke 16 in the MHNT

Luke 16 in the MKNFD

Luke 16 in the MNG

Luke 16 in the MNT

Luke 16 in the MNT2

Luke 16 in the MRS1T

Luke 16 in the NAA

Luke 16 in the NASB

Luke 16 in the NBLA

Luke 16 in the NBS

Luke 16 in the NBVTP

Luke 16 in the NET2

Luke 16 in the NIV11

Luke 16 in the NNT

Luke 16 in the NNT2

Luke 16 in the NNT3

Luke 16 in the PDDPT

Luke 16 in the PFNT

Luke 16 in the RMNT

Luke 16 in the SBIAS

Luke 16 in the SBIBS

Luke 16 in the SBIBS2

Luke 16 in the SBICS

Luke 16 in the SBIDS

Luke 16 in the SBIGS

Luke 16 in the SBIHS

Luke 16 in the SBIIS

Luke 16 in the SBIIS2

Luke 16 in the SBIIS3

Luke 16 in the SBIKS

Luke 16 in the SBIKS2

Luke 16 in the SBIMS

Luke 16 in the SBIOS

Luke 16 in the SBIPS

Luke 16 in the SBISS

Luke 16 in the SBITS

Luke 16 in the SBITS2

Luke 16 in the SBITS3

Luke 16 in the SBITS4

Luke 16 in the SBIUS

Luke 16 in the SBIVS

Luke 16 in the SBT

Luke 16 in the SBT1E

Luke 16 in the SCHL

Luke 16 in the SNT

Luke 16 in the SUSU

Luke 16 in the SUSU2

Luke 16 in the SYNO

Luke 16 in the TBIAOTANT

Luke 16 in the TBT1E

Luke 16 in the TBT1E2

Luke 16 in the TFTIP

Luke 16 in the TFTU

Luke 16 in the TGNTATF3T

Luke 16 in the THAI

Luke 16 in the TNFD

Luke 16 in the TNT

Luke 16 in the TNTIK

Luke 16 in the TNTIL

Luke 16 in the TNTIN

Luke 16 in the TNTIP

Luke 16 in the TNTIZ

Luke 16 in the TOMA

Luke 16 in the TTENT

Luke 16 in the UBG

Luke 16 in the UGV

Luke 16 in the UGV2

Luke 16 in the UGV3

Luke 16 in the VBL

Luke 16 in the VDCC

Luke 16 in the YALU

Luke 16 in the YAPE

Luke 16 in the YBVTP

Luke 16 in the ZBP