Luke 22 (BOKSSV)

1 جەژنی فەتیرە کە پێی دەگوترا پەسخە نزیک ببووەوە. 2 کاهینانی باڵا و مامۆستایانی تەورات لە گەل دەترسان و بۆ ڕێگایەک دەگەڕان کە عیسای پێ لەناوبەرن. 3 شەیتان چووە ناو یەهوزاوە، کە پێی دەگوترا ئەسخەریوتی و یەکێک بوو لە دوازدە قوتابییەکە. 4 ئەو ڕۆیشت و قسەی لەگەڵ کاهینانی باڵا و فەرماندەکانی پەرستگا کرد کە چۆن عیسایان ڕادەست بکات. 5 دڵخۆش بوون و ڕێککەوتن بەوەی کیسە زیوی بدەنێ. 6 ئەویش بەمە ڕازی بوو و بەدوای هەلێکدا دەگەڕا تاکو عیسا بداتە دەستیان، کاتێک کە خەڵکیان لەگەڵ نەبێت. 7 ڕۆژی فەتیرە هات، ئەوەی پێویست بوو بەرخی پەسخەی تێدا بکرێتە قوربانی. 8 عیسا پەترۆس و یۆحەنای نارد و فەرمووی: «بڕۆن نانی پەسخەمان بۆ ئامادە بکەن تاکو بیخۆین.» 9 لێیان پرسی: «دەتەوێ لەکوێ ئامادەی بکەین؟» 10 پێی فەرموون: «کاتێک دەچنە ناو شار، تووشی پیاوێک دەبن گۆزەیەک ئاوی هەڵگرتووە، دوای بکەون بۆ ئەو ماڵەی کە بۆی دەچێت. 11 ئینجا بە خاوەن ماڵەکە بڵێن: ”مامۆستا دەفەرموێت: کوا دیوەخانەکە تاکو لەگەڵ قوتابییەکانم نانی پەسخەی تێدا بخۆم؟“ 12 ئەویش لە نهۆمی سەرەوە ژوورێکتان پیشان دەدات، گەورەیە و ڕاخراوە، لەوێ ئامادەی بکەن.» 13 جا ڕۆیشتن، هەموو شتێکیان دۆزییەوە، هەروەک عیسا پێی فەرمووبوون. ئینجا نانی پەسخەیان ئامادە کرد. 14 کە کاتی نانخواردن هات، عیسا لەسەر خوان دانیشت، نێردراوانیش لەگەڵی بوون. 15 پێی فەرموون: «زۆر ئارەزووم کرد پێش ئازار چێژتنم ئەم نانەی پەسخەتان لەگەڵ بخۆم، 16 چونکە پێتان دەڵێم: ئیتر نانی پەسخە ناخۆم هەتا لە شانشینی خودا بە تەواویی دێتە دی.» 17 جامێکی هەڵگرت و سوپاسی خودای کرد، فەرمووی: «ئەمە بگرن و لەنێوان خۆتان بەشی بکەن. 18 پێتان دەڵێم: ئیتر لە بەرهەمی مێو ناخۆمەوە هەتا شانشینی خودا دێت!» 19 نانێکی هەڵگرت، سوپاسی خودای کرد و لەتی کرد، پێیدان و فەرمووی: «ئەمە جەستەی منە، کە لە پێناوی ئێوە بەخت دەکرێ. ئەمە بۆ یادکردنەوەی من بکەن.» 20 بە هەمان شێوە پاش نانخواردن، جامەکەی هەڵگرت و فەرمووی: «ئەم جامە پەیمانی نوێیە بە خوێنی من، کە لە پێناوی ئێوە دەڕژێت. 21 بەڵام ئەو دەستەی کە بە گرتنم دەدات لەگەڵ من لەسەر خوانە. 22 کوڕی مرۆڤ بەگوێرەی ئەوەی بۆی دانراوە دەڕوات، بەڵام قوڕبەسەر ئەوەی ناپاکی لێدەکات.» 23 ئیتر لەناو خۆیان کەوتنە مشتومڕ، ئاخۆ کامیان خەریکە ئەمە بکات. 24 هەروەها دەمەقاڵەیەک کەوتە نێوانیان، لەسەر ئەوەی کە کامیان پایەبەرزترە. 25 عیسا پێی فەرموون: «پاشایانی نەتەوەکانی دیکە فەرمانڕەواییان بەسەردا دەکەن و دەسەڵاتدارانیش بەسەریانەوە بە ”چاکەکار“ ناودەبردرێن. 26 بەڵام ئێوە ئاوا مەبن. بەڵکو با پایەبەرز لەنێوتاندا ببێتە بچووک و ئەوەش کە ڕابەرایەتی دەکات وەک خزمەتکار بێت. 27 کێ پایەبەرزترە، ئەوەی لەسەر خوان دانیشتووە یان ئەوەی خزمەت دەکات؟ بێگومان ئەوەی کە لەسەر خوان دانیشتووە. بەڵام من لەنێوتان وەک ئەوەم کە خزمەت دەکات. 28 ئێوە ئەوانەن کە لە تاقیکردنەوەکانمدا لەگەڵم مانەوە. 29 منیش شانشینێکتان بۆ دادەنێم، هەروەک باوکم بۆی داناوم، 30 تاکو لە شانشینەکەمدا لەسەر خوانەکەم بخۆن و بخۆنەوە، لەسەر تەخت دادەنیشن و دوازدە هۆزەکەی ئیسرائیل حوکم دەدەن. 31 «شیمۆن، شیمۆن، شەیتان داوای کردوون تاقیتان بکاتەوە، وەک گەنم لە بێژنگتان بدات. 32 بەڵام من نوێژم بۆ کردیت تاکو باوەڕت لەدەست نەدەیت. تۆش کە دەگەڕێیتەوە برایانت بەهێز بکە.» 33 ئەویش پێی گوت: «گەورەم، من ئامادەم لەگەڵ تۆدا بۆ زیندان و بۆ مردنیش بچم.» 34 کەچی عیسا فەرمووی: «پەترۆس پێت دەڵێم، ئەمڕۆ پێش خوێندنی کەڵەشێر، تۆ سێ جار نکۆڵی لە ناسینی من دەکەیت.» 35 ئینجا پێی فەرموون: «کاتێک ئێوەم بەبێ جزدان و توورەکە و پێڵاو نارد، ئایا پێویستتان بە هیچ بوو؟»گوتیان: «نەخێر.» 36 پێی فەرموون: «بەڵام ئێستا ئەوەی جزدان و توورەکەی هەیە با بیبات لەگەڵ خۆی. ئەوەش کە شمشێری نییە، با جلەکانی بفرۆشێت و شمشێر بکڕێت. 37 من پێتان دەڵێم: ئەمەی نووسراوە: [لەگەڵ یاخیبووان ژمێردرا،] پێویستە لە مندا بێتە دی، چونکە ئەو شتانەی لەبارەی منەوە نووسراون دێنە دی.» 38 گوتیان: «گەورەم، ئەوەتا دوو شمشێر لێرەیە.»پێی فەرموون: «بەسە.» 39 پاشان عیسا وەک جاران چوو بۆ کێوی زەیتوون، قوتابییەکانیش دوای کەوتن. 40 کاتێک گەیشتە شوێنەکە، پێی فەرموون: «نوێژ بکەن، تاکو نەکەونە ناو تاقیکردنەوەوە.» 41 ئینجا نزیکەی بەردهاوێژێک لێیان دوورکەوتەوە، چۆکی دادا و نوێژی دەکرد. 42 فەرمووی: «باوکە، ئەگەر دەتەوێت ئەم جامەم لەسەر لاببە، بەڵام نەک بە خواستی من، بەڵکو بە خواستی خۆت بێت.» 43 فریشتەیەکیش لە ئاسمانەوە بۆی دەرکەوت بەهێزی دەکرد. 44 کە لە ململانێدا بوو، زۆر بە گوڕتر نوێژی دەکرد و ئارەقەکەی وەک دڵۆپی خوێنی لێهات دەکەوتە سەر زەوی. 45 ئینجا لە نوێژەکە هەستا و هاتە لای قوتابییەکان، بینی لە خەمان خەویان لێ کەوتووە. 46 پێی فەرموون: «بۆچی خەوتوون؟ هەستن و نوێژ بکەن، تاکو نەکەونە ناو تاقیکردنەوەوە.» 47 هێشتا ئەو قسەی دەکرد کۆمەڵێک پەیدابوون، ئەو کەسەش کە پێی دەگوترا یەهوزا و یەکێک بوو لە دوازدە قوتابییەکە پێشیان کەوتبوو، لە عیسا نزیک بووەوە تاکو ماچی بکات. 48 عیساش پێی فەرموو: «ئەی یەهوزا، بە ماچێک کوڕی مرۆڤ بە گرتن دەدەیت؟» 49 ئەوانەی دەوروپشتی کاتێک بینییان وا خەریکە شتێک ڕوودەدات، گوتیان: «گەورەم، شمشێر بوەشێنین؟» 50 جا یەکێکیان لە کۆیلەی سەرۆکی کاهینانی دا و گوێی ڕاستی بڕی. 51 بەڵام عیسا فەرمووی: «ئیدی بەسە!» ئینجا دەستی لە گوێی دا و چاکیکردەوە. 52 پاشان عیسا بە کاهینانی باڵا و فەرماندەی پەرستگا و پیرانی فەرموو: «ئایا من کەسێکی یاخیبووم کە بە کوتەک و شمشێرەوە هاتوون بمگرن؟ 53 ڕۆژانە لە حەوشەکانی پەرستگا لەگەڵتان بووم دەستتان لێ نەدام. بەڵام ئەمە کاتی ئێوەیە، کاتی دەسەڵاتی تاریکییە.» 54 ئیتر گرتییان، بردیان و هێنایانە ماڵی سەرۆکی کاهینان. پەترۆسیش دووربەدوور دوای کەوت. 55 هەندێک کەس لەناوەڕاستی حەوشەکەدا ئاگریان کردبووەوە و پێکەوە دانیشتبوون، پەترۆسیش لەگەڵیان دانیشتبوو. 56 کارەکەرێک ئەوی بینی لەبەر ڕووناکی دانیشتووە، تێیڕوانی و گوتی: «ئەمەش لەگەڵی بوو.» 57 بەڵام نکۆڵیی کرد و گوتی: «نەخێر خانم، نایناسم.» 58 دوای کەمێک، یەکێکی دیکە بینی و گوتی: «تۆش لەوانیت.» بەڵام پەترۆس گوتی: «نەخێر کاکە، من لەوان نیم.» 59 دوای نزیکەی کاتژمێرێک، یەکێکی دیکە مکوڕ بوو و گوتی: «بەڕاستی ئەمەش لەگەڵی بوو، چونکە ئەمەش جەلیلییە.» 60 بەڵام پەترۆس گوتی: «کاکە، نازانم چی دەڵێیت.» هەر لەو کاتەدا کە قسەی دەکرد، کەڵەشێر خوێندی. 61 مەسیحی خاوەن شکۆش ئاوڕی دایەوە و سەیری پەترۆسی کرد، ئینجا پەترۆس قسەکەی مەسیحی بیرکەوتەوە کە پێی فەرموو: «ئەمڕۆ پێش ئەوەی کەڵەشێر بخوێنێت، سێ جار نکۆڵیم لێ دەکەیت.» 62 ئیتر چووە دەرەوە و بەکوڵ گریا. 63 ئەوانەی عیسایان گرتبوو، دەستیان بە گاڵتە پێکردن و لێدانی کرد. 64 چاویان بەستبوو و لێیان دەپرسی: «ئەگەر پێغەمبەریت، بزانە! کێ بوو لێیدایت؟» 65 زۆر کفری دیکەشیان لە دژی دەکرد. 66 کە ڕۆژبووەوە، ئەنجومەنی پیرانی گەل کۆبوونەوە، کاهینانی باڵا و مامۆستایانی تەورات عیسایان بانگ کردە ئەنجومەنەکەیان. 67 پێیان گوت: «ئەگەر تۆ مەسیحەکەیت پێمان بڵێ.»ئەویش پێی فەرموون: «ئەگەر پێتانی بڵێم باوەڕ ناکەن. 68 ئەگەر لێشتان بپرسم وەڵام نادەنەوە. 69 بەڵام لە ئێستاوە کوڕی مرۆڤ [لە دەستەڕاستی خودای بە توانا دادەنیشێت.]» 70 هەموو لێیان پرسی: «کەواتە تۆی کوڕی خودا؟»ئەویش پێی فەرموون: «ئێوە خۆتان دەڵێن کە من ئەوم.» 71 ئینجا گوتیان: «ئیتر چ پێویستیمان بە شایەت هەیە؟ ئەوەتا لە دەمی خۆیەوە گوێمان لێبوو.»

In Other Versions

Luke 22 in the ANGEFD

Luke 22 in the ANTPNG2D

Luke 22 in the AS21

Luke 22 in the BAGH

Luke 22 in the BBPNG

Luke 22 in the BBT1E

Luke 22 in the BDS

Luke 22 in the BEV

Luke 22 in the BHAD

Luke 22 in the BIB

Luke 22 in the BLPT

Luke 22 in the BNT

Luke 22 in the BNTABOOT

Luke 22 in the BNTLV

Luke 22 in the BOATCB

Luke 22 in the BOATCB2

Luke 22 in the BOBCV

Luke 22 in the BOCNT

Luke 22 in the BOECS

Luke 22 in the BOGWICC

Luke 22 in the BOHCB

Luke 22 in the BOHCV

Luke 22 in the BOHLNT

Luke 22 in the BOHNTLTAL

Luke 22 in the BOICB

Luke 22 in the BOILNTAP

Luke 22 in the BOITCV

Luke 22 in the BOKCV

Luke 22 in the BOKCV2

Luke 22 in the BOKHWOG

Luke 22 in the BOLCB

Luke 22 in the BOLCB2

Luke 22 in the BOMCV

Luke 22 in the BONAV

Luke 22 in the BONCB

Luke 22 in the BONLT

Luke 22 in the BONUT2

Luke 22 in the BOPLNT

Luke 22 in the BOSCB

Luke 22 in the BOSNC

Luke 22 in the BOTLNT

Luke 22 in the BOVCB

Luke 22 in the BOYCB

Luke 22 in the BPBB

Luke 22 in the BPH

Luke 22 in the BSB

Luke 22 in the CCB

Luke 22 in the CUV

Luke 22 in the CUVS

Luke 22 in the DBT

Luke 22 in the DGDNT

Luke 22 in the DHNT

Luke 22 in the DNT

Luke 22 in the ELBE

Luke 22 in the EMTV

Luke 22 in the ESV

Luke 22 in the FBV

Luke 22 in the FEB

Luke 22 in the GGMNT

Luke 22 in the GNT

Luke 22 in the HARY

Luke 22 in the HNT

Luke 22 in the IRVA

Luke 22 in the IRVB

Luke 22 in the IRVG

Luke 22 in the IRVH

Luke 22 in the IRVK

Luke 22 in the IRVM

Luke 22 in the IRVM2

Luke 22 in the IRVO

Luke 22 in the IRVP

Luke 22 in the IRVT

Luke 22 in the IRVT2

Luke 22 in the IRVU

Luke 22 in the ISVN

Luke 22 in the JSNT

Luke 22 in the KAPI

Luke 22 in the KBT1ETNIK

Luke 22 in the KBV

Luke 22 in the KJV

Luke 22 in the KNFD

Luke 22 in the LBA

Luke 22 in the LBLA

Luke 22 in the LNT

Luke 22 in the LSV

Luke 22 in the MAAL

Luke 22 in the MBV

Luke 22 in the MBV2

Luke 22 in the MHNT

Luke 22 in the MKNFD

Luke 22 in the MNG

Luke 22 in the MNT

Luke 22 in the MNT2

Luke 22 in the MRS1T

Luke 22 in the NAA

Luke 22 in the NASB

Luke 22 in the NBLA

Luke 22 in the NBS

Luke 22 in the NBVTP

Luke 22 in the NET2

Luke 22 in the NIV11

Luke 22 in the NNT

Luke 22 in the NNT2

Luke 22 in the NNT3

Luke 22 in the PDDPT

Luke 22 in the PFNT

Luke 22 in the RMNT

Luke 22 in the SBIAS

Luke 22 in the SBIBS

Luke 22 in the SBIBS2

Luke 22 in the SBICS

Luke 22 in the SBIDS

Luke 22 in the SBIGS

Luke 22 in the SBIHS

Luke 22 in the SBIIS

Luke 22 in the SBIIS2

Luke 22 in the SBIIS3

Luke 22 in the SBIKS

Luke 22 in the SBIKS2

Luke 22 in the SBIMS

Luke 22 in the SBIOS

Luke 22 in the SBIPS

Luke 22 in the SBISS

Luke 22 in the SBITS

Luke 22 in the SBITS2

Luke 22 in the SBITS3

Luke 22 in the SBITS4

Luke 22 in the SBIUS

Luke 22 in the SBIVS

Luke 22 in the SBT

Luke 22 in the SBT1E

Luke 22 in the SCHL

Luke 22 in the SNT

Luke 22 in the SUSU

Luke 22 in the SUSU2

Luke 22 in the SYNO

Luke 22 in the TBIAOTANT

Luke 22 in the TBT1E

Luke 22 in the TBT1E2

Luke 22 in the TFTIP

Luke 22 in the TFTU

Luke 22 in the TGNTATF3T

Luke 22 in the THAI

Luke 22 in the TNFD

Luke 22 in the TNT

Luke 22 in the TNTIK

Luke 22 in the TNTIL

Luke 22 in the TNTIN

Luke 22 in the TNTIP

Luke 22 in the TNTIZ

Luke 22 in the TOMA

Luke 22 in the TTENT

Luke 22 in the UBG

Luke 22 in the UGV

Luke 22 in the UGV2

Luke 22 in the UGV3

Luke 22 in the VBL

Luke 22 in the VDCC

Luke 22 in the YALU

Luke 22 in the YAPE

Luke 22 in the YBVTP

Luke 22 in the ZBP