Luke 9 (BOKSSV)

1 کاتێک عیسا دوازدە قوتابییەکەی بانگکرد، هێز و دەسەڵاتی پێدان بۆ دەرکردنی هەموو ڕۆحە پیسەکان و چاککردنەوەی نەخۆشییەکان، 2 ناردنی تاکو مزگێنی پاشایەتی خودا بدەن و نەخۆش چاک بکەنەوە. 3 پێی فەرموون: «بۆ ڕێگا هیچ هەڵمەگرن، نە گۆچان و نە توورەکە، نە نان و نە پارە، کەسیش کراسی زیادەی پێ نەبێت. 4 چوونە هەر ماڵێک لەوێ بمێننەوە هەتا ئەو کاتەی ئەوێ بەجێدەهێڵن. 5 ئەگەر خەڵکەکەی پێشوازییان لێ نەکردن، لە شارۆچکەکەیان بڕۆنە دەرەوە و تۆزی پێتان بتەکێنن، بۆ شایەتی لەسەریان.» 6 جا بەڕێکەوتن و بە گوندەکاندا دەگەڕان، مزگێنییان دەدا و لە هەموو لایەک خەڵکیان چاکدەکردەوە. 7 هێرۆدسی ئەنتیپاس کە فەرمانڕەوای جەلیل بوو، هەموو ئەو شتانەی بیستەوە کە ڕوویدەدا و سەری سوڕما، چونکە هەندێک دەیانگوت: «یەحیا لەناو مردووان هەستاوەتەوە.» 8 هەندێکی دیکەش دەیانگوت: «ئەلیاس دەرکەوتووە.» کەسانی دیکەش: «یەکێک لە پێغەمبەرانی کۆن زیندووبووەتەوە.» 9 هێرۆدسیش گوتی: «خۆم سەری یەحیام لێکردەوە، ئەی ئەمە کێیە شتی وای لێ دەبیستم؟» لەبەر ئەوە هەوڵی دەدا بیبینێت. 10 نێردراوان گەڕانەوە و ئەوەی کردبوویان بۆ عیسایان گێڕایەوە، ئەویش ئەوانی برد و بە تەنها چوون بۆ شارۆچکەیەک کە ناوی بێت‌سەیدا بوو. 11 بەڵام خەڵکەکە زانییان و دوای کەوتن، ئەویش پێشوازی لێکردن و باسی پاشایەتی خودای بۆ کردن، ئەوانەی پێویستییان بە چاکبوونەوە بوو چاکیکردنەوە. 12 کاتێک ڕۆژ بەرەو ئاوابوون دەچوو، دوازدە قوتابییەکە هاتن و پێیان گوت: «خەڵکەکە بەڕێبکە با بڕۆنە گوند و کێڵگەکانی دەوروبەر، تاکو لەوێ بمێننەوە و خواردنیش پەیدا بکەن، چونکە ئێمە لێرە لە شوێنێکی چۆڵداین.» 13 پێی فەرموون: «ئێوە شتێکیان بدەنێ با بیخۆن.»وەڵامیان دایەوە: «لە پێنج نان و دوو ماسی زیاترمان نییە، مەگەر بڕۆین نان بۆ هەموو خەڵکەکە بکڕین،» 14 چونکە نزیکەی پێنج هەزار پیاو دەبوون.ئینجا بە قوتابییەکانی فەرموو: «بە کۆمەڵ دایاننیشێنن، هەر کۆمەڵێک نزیکەی پەنجا کەس بێت.» 15 جا بەم جۆرەیان کرد و هەموویان دانیشاندن. 16 ئینجا عیسا پێنج نانەکە و دوو ماسییەکەی هەڵگرت و تەماشای ئاسمانی کرد، سوپاسی خودای کرد و لەتی کردن، دایە قوتابییەکان تاکو لەبەردەمی خەڵکەکەی دابنێن. 17 هەموو خواردیان و تێر بوون. لەو پەلکەنانەی لێیان مایەوە دوازدە سەبەتە هەڵگیرایەوە. 18 کاتێک عیسا بە تەنها نوێژی دەکرد، قوتابییەکان لەگەڵی بوون، لێی پرسین: «خەڵکەکە دەڵێن من کێم؟» 19 وەڵامیان دایەوە: «یەحیای لەئاوهەڵکێش، هەندێکیش ئەلیاس، خەڵکی دیکەش دەڵێن کە یەکێک لە پێغەمبەرانی کۆنە زیندووبووەتەوە.» 20 پێی فەرموون: «ئەی ئێوە دەڵێن من کێم؟»پەترۆس وەڵامی دایەوە: «مەسیحی خودایت.» 21 ئەویش ئاگاداری کردنەوە و ڕایسپاردن ئەمە بە کەس نەڵێن. 22 هەروەها فەرمووی: «کوڕی مرۆڤ دەبێت زۆر ئازار بچێژێت و پیران و کاهینانی باڵا و مامۆستایانی تەورات ڕەتی بکەنەوە، بکوژرێت و لە ڕۆژی سێیەم هەستێنرێتەوە.» 23 ئینجا بە هەمووانی فەرموو: «ئەگەر کەسێک دەیەوێت ببێتە قوتابی من، با نکۆڵی لە خۆی بکات و ڕۆژانە خاچەکەی هەڵبگرێت و دوام بکەوێت، 24 چونکە ئەوەی بیەوێت ژیانی خۆی ڕزگار بکات دەیدۆڕێنێت، بەڵام ئەوەی لە پێناوی من ژیانی خۆی بدۆڕێنێت، ڕزگاری دەکات. 25 چی بەکەڵکی مرۆڤ دێت ئەگەر هەموو جیهان بباتەوە، بەڵام خۆی بدۆڕێنێت یان خۆی لە دەست بدات؟ 26 ئەوەی شەرمی بە من و بە وتەکانم بێت، کوڕی مرۆڤیش شەرمی پێی دەبێت، کاتێک بە شکۆمەندی خۆی و باوک و فریشتە پیرۆزەکانەوە دێتەوە. 27 «بەڵام ڕاستیتان پێ دەڵێم، هەندێک لەوانەی لێرە ڕاوەستاون مردن ناچێژن هەتا شانشینی خودا نەبینن.» 28 نزیکەی هەشت ڕۆژ لەدوای ئەم وتانە، عیسا پەترۆس و یۆحەنا و یاقوبی برد و سەرکەوتە سەر چیایەک تاکو نوێژ بکات. 29 کاتێک نوێژی دەکرد، ڕوخساری گۆڕا و جلەکانی سپی بریسکەدار هەڵگەڕان. 30 دوو پیاویش لەگەڵی دەدوان، موسا و ئەلیاس بوون. 31 بە شکۆوە دەرکەوتن و لەبارەی ڕووداوی بەجێهێشتنی جیهان کە دەبووایە بەم نزیکانە لە ئۆرشەلیم بێتە دی، گفتوگۆیان کرد. 32 بەڵام پەترۆس و هاوڕێیانی خەو چاوی قورس کردبوون، کاتێک بە تەواوی خەبەریان بووەوە شکۆی ئەویان بینی و هەروەها ئەو دوو پیاوەشیان بینی کە لەگەڵی ڕاوەستابوون. 33 کاتێک پیاوەکان لە عیسا جیا دەبوونەوە، پەترۆس بە عیسای گوت: «گەورەم، پێمان باشە لێرە بین. با سێ کەپر دروستبکەین، یەکێک بۆ تۆ و یەکێک بۆ موسا و یەکێکیش بۆ ئەلیاس.» ئەمەی گوت بێ ئەوەی بزانێت باسی چی دەکات. 34 کاتێک لەم قسانەدا بوو، هەورێک هات و باڵی بەسەریاندا کێشا، کە کەوتنە ناو هەورەکە، ترسان. 35 دەنگێک لەناو هەورەکەوە هات: «ئەمە کوڕی منە، ئەوەی هەڵمبژاردووە، گوێی لێ بگرن.» 36 کە دەنگەکە نەما، عیسا بە تەنها بینرا. ئەوانیش بێدەنگ بوون و لەو ڕۆژانەدا لەلای کەس باسی ئەو شتانەیان نەکرد کە بینییان. 37 بۆ بەیانی، کە لە کێوەکە هاتنە خوارەوە، خەڵکێکی زۆر بەرەوپیریان هاتن. 38 لەنێو خەڵکەکەدا پیاوێک هاواری کرد: «مامۆستا، لێت دەپاڕێمەوە تەماشای کوڕەکەم بکە، چونکە تاقە کوڕمە. 39 ڕۆحی پیس دەستی لێ دەوەشێنێت، کوڕەکەشم لەناکاو هاوار دەکات و فێی لێ دێت و دەمی کەف دەکات، بە زەحمەت وازی لێ دەهێنێت و شلوکوتی دەکات. 40 لە قوتابییەکانت پاڕامەوە تاکو دەریبکەن، بەڵام نەیانتوانی.» 41 عیسا وەڵامی دایەوە: «ئەی نەوەی بێباوەڕ و خوار، هەتا کەی لەگەڵتان بم و بەرگەتان بگرم؟ کوڕەکەت بهێنە ئێرە.» 42 کاتێک کوڕەکە دەهات، ڕۆحە پیسەکە ڕایتەکاند و فێی لێ هێنا، عیساش لە ڕۆحە پیسەکەی ڕاخوڕی و کوڕەکەی چاککردەوە، دایەوە دەست باوکی. 43 هەموو لە گەورەیی خودا سەرسام بوون.کاتێک هەمووان لە تەواوی کارەکانی عیسا سەرسام ببوون، عیسا بە قوتابییەکانی فەرموو: 44 «بە باشی گوێ لە قسەکانم بگرن: کوڕی مرۆڤ دەدرێتە دەست خەڵک.» 45 بەڵام لەم قسەیە تێنەگەیشتن، لێیان شاردرابووەوە تاکو حاڵی نەبن، ترسان لەبارەی ئەم قسەیە پرسیاریشی لێ بکەن. 46 دەمەقاڵەیەک لەنێوان قوتابییەکاندا دروست بوو لەسەر ئەوەی کە کامیان پایەبەرزترە. 47 عیسا بە نیازی دڵیانی زانی، منداڵێکی هێنا و لەلای خۆی ڕایگرت، 48 پێی فەرموون: «ئەوەی بە ناوی منەوە پێشوازی لەم منداڵە بکات، پێشوازی لە من دەکات، ئەوەش پێشوازی لە من بکات، ئەوا پێشوازی لەوە دەکات کە ناردوومی، چونکە بچووکترینی هەمووتان پایەبەرزترە.» 49 یۆحەنا گوتی: «گەورەم، یەکێکمان بینی بە ناوی تۆوە ڕۆحی پیسی دەردەکرد، ڕێمان لێ گرت، چونکە لەگەڵمان دوات ناکەوێت.» 50 عیساش پێی فەرموون: «ڕێی لێ مەگرن، چونکە ئەوەی دژتان نییە لەگەڵتانە.» 51 کە ڕۆژانی بەرزکردنەوەی عیسا نزیک بووەوە، پێداگری کرد لەسەر ڕۆیشتنی بۆ ئۆرشەلیم. 52 نێردراوی لەپێش خۆی نارد، ئەوانیش ڕۆیشتن و چوونە گوندێکی سامیرەییەکان تاکو شوێنی بۆ ئامادە بکەن، 53 بەڵام پێشوازییان لێ نەکرد، چونکە بەرەو ئۆرشەلیم دەچوو. 54 کاتێک یاقوب و یۆحەنای قوتابییانی عیسا ئەمەیان بینی، گوتیان: «گەورەم، دەتەوێ داوا بکەین لە ئاسمانەوە ئاگر بێتە خوارەوە و لەناویان ببات؟» 55 بەڵام عیسا ئاوڕی دایەوە و سەرزەنشتی کردن. 56 ئینجا چوونە گوندێکی دیکە. 57 کاتێک بە ڕێگادا دەڕۆیشتن، یەکێک پێی گوت: «بۆ هەرکوێ بچیت دوات دەکەوم.» 58 عیساش پێی فەرموو: «ڕێوی کونی هەیە و باڵندەی ئاسمانیش هێلانە، بەڵام کوڕی مرۆڤ جێیەکی نییە کە سەری لەسەر دابنێت.» 59 بە یەکێکی دیکەی فەرموو: «دوام بکەوە.» ئەمەیان گوتی: «گەورەم، ڕێگام بدە یەکەم جار بچم باوکم بنێژم.» 60 عیساش پێی فەرموو: «واز لە مردووان بهێنە با مردووەکانی خۆیان بنێژن، بەڵام تۆ بڕۆ مزگێنی پاشایەتی خودا بدە.» 61 یەکێکی دیکە گوتی: «گەورەم، دوات دەکەوم، بەڵام جارێ لێمگەڕێ با ماڵئاوایی لە خانەوادەکەم بکەم.» 62 عیساش پێی فەرموو: «هەرکەسێک دەست لەسەر گاسن دابنێت و ئاوڕ لە دواوە بداتەوە، بەکەڵکی شانشینی خودا نایەت.»

In Other Versions

Luke 9 in the ANGEFD

Luke 9 in the ANTPNG2D

Luke 9 in the AS21

Luke 9 in the BAGH

Luke 9 in the BBPNG

Luke 9 in the BBT1E

Luke 9 in the BDS

Luke 9 in the BEV

Luke 9 in the BHAD

Luke 9 in the BIB

Luke 9 in the BLPT

Luke 9 in the BNT

Luke 9 in the BNTABOOT

Luke 9 in the BNTLV

Luke 9 in the BOATCB

Luke 9 in the BOATCB2

Luke 9 in the BOBCV

Luke 9 in the BOCNT

Luke 9 in the BOECS

Luke 9 in the BOGWICC

Luke 9 in the BOHCB

Luke 9 in the BOHCV

Luke 9 in the BOHLNT

Luke 9 in the BOHNTLTAL

Luke 9 in the BOICB

Luke 9 in the BOILNTAP

Luke 9 in the BOITCV

Luke 9 in the BOKCV

Luke 9 in the BOKCV2

Luke 9 in the BOKHWOG

Luke 9 in the BOLCB

Luke 9 in the BOLCB2

Luke 9 in the BOMCV

Luke 9 in the BONAV

Luke 9 in the BONCB

Luke 9 in the BONLT

Luke 9 in the BONUT2

Luke 9 in the BOPLNT

Luke 9 in the BOSCB

Luke 9 in the BOSNC

Luke 9 in the BOTLNT

Luke 9 in the BOVCB

Luke 9 in the BOYCB

Luke 9 in the BPBB

Luke 9 in the BPH

Luke 9 in the BSB

Luke 9 in the CCB

Luke 9 in the CUV

Luke 9 in the CUVS

Luke 9 in the DBT

Luke 9 in the DGDNT

Luke 9 in the DHNT

Luke 9 in the DNT

Luke 9 in the ELBE

Luke 9 in the EMTV

Luke 9 in the ESV

Luke 9 in the FBV

Luke 9 in the FEB

Luke 9 in the GGMNT

Luke 9 in the GNT

Luke 9 in the HARY

Luke 9 in the HNT

Luke 9 in the IRVA

Luke 9 in the IRVB

Luke 9 in the IRVG

Luke 9 in the IRVH

Luke 9 in the IRVK

Luke 9 in the IRVM

Luke 9 in the IRVM2

Luke 9 in the IRVO

Luke 9 in the IRVP

Luke 9 in the IRVT

Luke 9 in the IRVT2

Luke 9 in the IRVU

Luke 9 in the ISVN

Luke 9 in the JSNT

Luke 9 in the KAPI

Luke 9 in the KBT1ETNIK

Luke 9 in the KBV

Luke 9 in the KJV

Luke 9 in the KNFD

Luke 9 in the LBA

Luke 9 in the LBLA

Luke 9 in the LNT

Luke 9 in the LSV

Luke 9 in the MAAL

Luke 9 in the MBV

Luke 9 in the MBV2

Luke 9 in the MHNT

Luke 9 in the MKNFD

Luke 9 in the MNG

Luke 9 in the MNT

Luke 9 in the MNT2

Luke 9 in the MRS1T

Luke 9 in the NAA

Luke 9 in the NASB

Luke 9 in the NBLA

Luke 9 in the NBS

Luke 9 in the NBVTP

Luke 9 in the NET2

Luke 9 in the NIV11

Luke 9 in the NNT

Luke 9 in the NNT2

Luke 9 in the NNT3

Luke 9 in the PDDPT

Luke 9 in the PFNT

Luke 9 in the RMNT

Luke 9 in the SBIAS

Luke 9 in the SBIBS

Luke 9 in the SBIBS2

Luke 9 in the SBICS

Luke 9 in the SBIDS

Luke 9 in the SBIGS

Luke 9 in the SBIHS

Luke 9 in the SBIIS

Luke 9 in the SBIIS2

Luke 9 in the SBIIS3

Luke 9 in the SBIKS

Luke 9 in the SBIKS2

Luke 9 in the SBIMS

Luke 9 in the SBIOS

Luke 9 in the SBIPS

Luke 9 in the SBISS

Luke 9 in the SBITS

Luke 9 in the SBITS2

Luke 9 in the SBITS3

Luke 9 in the SBITS4

Luke 9 in the SBIUS

Luke 9 in the SBIVS

Luke 9 in the SBT

Luke 9 in the SBT1E

Luke 9 in the SCHL

Luke 9 in the SNT

Luke 9 in the SUSU

Luke 9 in the SUSU2

Luke 9 in the SYNO

Luke 9 in the TBIAOTANT

Luke 9 in the TBT1E

Luke 9 in the TBT1E2

Luke 9 in the TFTIP

Luke 9 in the TFTU

Luke 9 in the TGNTATF3T

Luke 9 in the THAI

Luke 9 in the TNFD

Luke 9 in the TNT

Luke 9 in the TNTIK

Luke 9 in the TNTIL

Luke 9 in the TNTIN

Luke 9 in the TNTIP

Luke 9 in the TNTIZ

Luke 9 in the TOMA

Luke 9 in the TTENT

Luke 9 in the UBG

Luke 9 in the UGV

Luke 9 in the UGV2

Luke 9 in the UGV3

Luke 9 in the VBL

Luke 9 in the VDCC

Luke 9 in the YALU

Luke 9 in the YAPE

Luke 9 in the YBVTP

Luke 9 in the ZBP