Mark 10 (BOKSSV)

1 ئینجا عیسا ئەوێی بەجێهێشت و هاتە هەرێمی یەهودیا و ئەوبەری ڕووباری ئوردون. دیسان خەڵک لێی کۆبوونەوە، وەک نەریتی خۆی فێری دەکردن. 2 هەندێک فەریسی هاتن و بۆ تاقیکردنەوە پرسیاریان لێی کرد: «ئایا دروستە مێرد ژنەکەی تەڵاق بدات؟» 3 وەڵامی دایەوە: «موسا فەرمانی چی پێ کردوون؟» 4 گوتیان: «موسا ڕێی داوە پیاو تەڵاقنامە بنووسێت و لە ژنەکەی جودا ببێتەوە.» 5 بەڵام عیسا پێی فەرموون: «لەبەر دڵڕەقیتان ئەم ڕاسپاردەیەی بۆ نووسین. 6 بەڵام لە سەرەتای بەدیهێنانەوە، خودا [بە نێر و مێ بەدیهێنان.] 7 [لەبەر ئەوە پیاو دایک و باوکی خۆی بەجێدەهێڵێت و بە ژنەکەیەوە دەنووسێت، 8 ئیتر هەردووکیان دەبنە یەک جەستە.] کەواتە چیتر دوو نین، بەڵکو یەک جەستەن. 9 لەبەر ئەوە ئەوەی خودا بە یەکتری گەیاندووە، با مرۆڤ جیای نەکاتەوە.» 10 لە ماڵەوەش، قوتابییەکان دیسان لەم بارەیەوە لێیان پرسی. 11 پێی فەرموون: «ئەوەی ژنەکەی تەڵاق بدات و یەکێکی دیکە بهێنێت، ئەوا داوێنپیسی بەرامبەر دەکات. 12 ئەگەر ژن مێردەکەی تەڵاق بدات و مێرد بە یەکێکی دیکە بکات، ئەوا داوێنپیسی دەکات.» 13 خەڵکی منداڵیان هێنایە لای عیسا تاوەکو دەستیان لەسەر دابنێت، بەڵام قوتابییەکان سەرزەنشتیان کردن. 14 کە عیسا ئەمەی بینی، تووڕە بوو، پێی فەرموون: «لێگەڕێن منداڵان بێنە لام، ڕێیان لێ مەگرن، چونکە شانشینی خودا هی وەک ئەمانەیە. 15 ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەوەی وەک منداڵێک شانشینی خودا قبوڵ نەکات، هەرگیز ناچێتە ناویەوە.» 16 منداڵەکانیشی لە باوەش کرد، دەستی لەسەر دانان و بەرەکەتی پێدان. 17 کاتێک عیسا خەریک بوو دەڕۆیشت، پیاوێک بە پەلە بەرەو ڕووی هات، کڕنۆشی بۆ برد و لێی پرسی: «مامۆستای باش، چی بکەم تاکو ژیانی هەتاهەتایی بە میرات وەربگرم؟» 18 عیسا پێی فەرموو: «بۆچی بە باش ناوم دەبەیت؟ بێجگە لە خودا کەس باش نییە. 19 ڕاسپاردەکان دەزانیت: [مەکوژە، داوێنپیسی مەکە، مەدزە، شایەتی درۆ مەدە، فێڵ مەکە، ڕێزی دایک و باوکت بگرە.]» 20 ئەویش پێی گوت: «مامۆستا، لە منداڵییەوە هەموو ئەم ڕاسپاردانەم بەجێگەیاندووە.» 21 عیسا سەیری کرد و خۆشی ویست، پێی فەرموو: «شتێکت کەمە، بڕۆ هەرچیت هەیە هەمووی بفرۆشە و بیدە بە هەژاران، بەمە گەنجینەیەکت لە ئاسماندا دەبێت، ئینجا وەرە دوام بکەوە.» 22 بەم قسەیە دڵی خورپەی کرد، بە دڵتەنگییەوە ڕۆیشت، چونکە سامانێکی زۆری هەبوو. 23 عیسا سەیری دەوروپشتی کرد و بە قوتابییەکانی فەرموو: «چوونە ناو شانشینی خودا بۆ دەوڵەمەند چەند زەحمەتە!» 24 قوتابییەکان لە قسەکانی سەرسام بوون، بەڵام عیسا دیسان پێی فەرموون: «کوڕینە، چوونە ناو شانشینی خودا چەند زەحمەتە! 25 ئاسانترە وشترێک بە کونی دەرزییەکەوە بچێت لەوەی دەوڵەمەندێک بچێتە ناو شانشینی خوداوە.» 26 جا زیاتر سەرسام بوون و بە یەکتریان گوت: «کەواتە کێ دەتوانێت ڕزگاری بێت؟» 27 عیساش سەیری کردن و فەرمووی: «لەلای مرۆڤ مەحاڵە، بەڵام لەلای خودا نا، چونکە لەلای خودا هەموو شتێک دەبێت.» 28 پەترۆس دەستی بە قسە کرد و گوتی: «ئەوەتا ئێمە وازمان لە هەموو شتێک هێناوە و دوات کەوتووین.» 29 عیسا فەرمووی: «ڕاستیتان پێ دەڵێم: کەس نییە ماڵ، برا، خوشک، دایک، باوک، منداڵ یان کێڵگەی لە پێناوی من و مزگێنییەکەم بەجێهێشتبێت، 30 ئێستا لەم دنیایە سەد ئەوەندە وەرنەگرێتەوە لە ماڵ، برا، خوشک، دایک، منداڵ و کێڵگە لەگەڵ چەوسانەوە، لەو دنیاش ژیانی هەتاهەتایی. 31 بەڵام زۆر لە یەکەمینەکان دەبنە دواهەمین و دواهەمینەکانیش دەبنە یەکەمین.» 32 بە ڕێگاوە بەرەو ئۆرشەلیم سەردەکەوتن، عیسا پێشیان کەوتبوو، قوتابییەکانیش سەرسام ببوون، ئەوانەی دوای دەکەوتن دەترسان. دیسان دوازدە قوتابییەکەی جیا کردەوە و دەستی کرد بە باسکردنی ئەو شتانەی کە بەسەری دێت. 33 فەرمووی: «ئەوا بۆ ئۆرشەلیم سەردەکەوین، کوڕی مرۆڤ دەدرێتە دەست کاهینانی باڵا و مامۆستایانی تەورات، بڕیاری مردنی دەدەن، دەیدەنە دەست ناجولەکەکان، 34 گاڵتەی پێ دەکەن و تفی لێدەکەن و بە قامچی لێی دەدەن و دەیکوژن. دوای سێ ڕۆژ هەڵدەستێتەوە.» 35 یاقوب و یۆحەنای کوڕەکانی زەبدی هاتنە لای و پێیان گوت: «مامۆستا، دەمانەوێت هەرچی داوای دەکەین بۆمان بکەیت.» 36 ئەویش پێی فەرموون: «چیتان دەوێت بۆتان بکەم؟» 37 وەڵامیان دایەوە: «کاتێک لەسەر تەختی شکۆمەندییەکەت دانیشتیت، پێمان ڕەوا ببینە یەکێکمان لەلای ڕاستت و یەکێکمان لەلای چەپت دابنیشین.» 38 بەڵام عیسا پێی فەرموون: «نازانن داوای چی دەکەن. ئایا دەتوانن ئەو جامە بخۆنەوە کە من دەیخۆمەوە؟ ئایا دەتوانن بەو ئازارەدا تێبپەڕن کە من پێیدا تێدەپەڕم؟» 39 وەڵامیان دایەوە: «دەتوانین.»عیساش پێی فەرموون: «ئەو جامەی من دەیخۆمەوە، ئێوەش دەیخۆنەوە، بەو شێوەیەی من بە ئازاردا تێدەپەڕم، ئێوەش پێیدا تێدەپەڕن. 40 بەڵام دانیشتن لەلای ڕاست و چەپمەوە، هی من نییە تاکو بیبەخشم. ئەو شوێنانە هی ئەو کەسانەیە کە بۆیان ئامادە کراون.» 41 کاتێک دە قوتابییەکەی دیکە قسەکانی یاقوب و یۆحەنایان بیستەوە، لێیان تووڕە بوون، 42 بەڵام عیسا بانگی کردن و پێی فەرموون: «دەزانن ئەوانەی بە سەرۆکی نەتەوەکانی دیکە دادەنرێن وەک میر فەرمانڕەواییان بەسەردا دەکەن و گەورەکانیان دەسەڵاتیان بەسەردا دەسەپێنن. 43 بەڵام لەنێو ئێوەدا ئاوا نابێت، بەڵکو ئەوەی دەیەوێت لەنێوتاندا پایەی بەرز بێت، با ببێتە خزمەتکارتان. 44 ئەوەش کە دەیەوێ لەنێوتاندا ببێتە یەکەم، با ببێتە بەندەی هەمووتان، 45 چونکە تەنانەت کوڕی مرۆڤیش نەهاتووە تاکو خزمەت بکرێت، بەڵکو خزمەت بکات و ژیانی خۆی بەخت بکات بۆ کڕینەوەی خەڵکێکی زۆر.» 46 ئینجا گەیشتنە شاری ئەریحا. لەو کاتەی خۆی و قوتابییەکانی و خەڵکێکی زۆر لە شارەکە هاتنە دەرەوە، سواڵکەرێکی نابینا بە ناوی بارتیماوس کە بە واتای کوڕی تیماوس دێت، لەسەر ڕێگا دانیشتبوو. 47 کە بیستی ئەوە عیسای ناسیرەییە، هاواری کرد: «عیسای کوڕی داود، بەزەییت پێمدا بێتەوە!» 48 زۆر کەس ئەویان سەرزەنشت کرد تاکو بێدەنگ بێت. بەڵام زۆر بەرزتر هاواری دەکرد: «کوڕی داود، بەزەییت پێمدا بێتەوە!» 49 عیسا ڕاوەستا و فەرمووی: «بانگی بکەن.»ئەوانیش نابیناکەیان بانگکرد و پێیان گوت: «ورەت بەرز بێت! هەستە، بانگت دەکات.» 50 ئیتر کەواکەی فڕێدا و هەستا و هاتە لای عیسا. 51 عیسا لێی پرسی: «چیت دەوێ بۆت بکەم؟»نابیناکە پێی گوت: «ڕابی، دەمەوێ ببینم.» 52 عیساش پێی فەرموو: «بڕۆ! باوەڕەکەت تۆی چاککردەوە.» دەستبەجێ بینایی بۆ گەڕایەوە و بە ڕێگادا دوای عیسا کەوت.

In Other Versions

Mark 10 in the ANGEFD

Mark 10 in the ANTPNG2D

Mark 10 in the AS21

Mark 10 in the BAGH

Mark 10 in the BBPNG

Mark 10 in the BBT1E

Mark 10 in the BDS

Mark 10 in the BEV

Mark 10 in the BHAD

Mark 10 in the BIB

Mark 10 in the BLPT

Mark 10 in the BNT

Mark 10 in the BNTABOOT

Mark 10 in the BNTLV

Mark 10 in the BOATCB

Mark 10 in the BOATCB2

Mark 10 in the BOBCV

Mark 10 in the BOCNT

Mark 10 in the BOECS

Mark 10 in the BOGWICC

Mark 10 in the BOHCB

Mark 10 in the BOHCV

Mark 10 in the BOHLNT

Mark 10 in the BOHNTLTAL

Mark 10 in the BOICB

Mark 10 in the BOILNTAP

Mark 10 in the BOITCV

Mark 10 in the BOKCV

Mark 10 in the BOKCV2

Mark 10 in the BOKHWOG

Mark 10 in the BOLCB

Mark 10 in the BOLCB2

Mark 10 in the BOMCV

Mark 10 in the BONAV

Mark 10 in the BONCB

Mark 10 in the BONLT

Mark 10 in the BONUT2

Mark 10 in the BOPLNT

Mark 10 in the BOSCB

Mark 10 in the BOSNC

Mark 10 in the BOTLNT

Mark 10 in the BOVCB

Mark 10 in the BOYCB

Mark 10 in the BPBB

Mark 10 in the BPH

Mark 10 in the BSB

Mark 10 in the CCB

Mark 10 in the CUV

Mark 10 in the CUVS

Mark 10 in the DBT

Mark 10 in the DGDNT

Mark 10 in the DHNT

Mark 10 in the DNT

Mark 10 in the ELBE

Mark 10 in the EMTV

Mark 10 in the ESV

Mark 10 in the FBV

Mark 10 in the FEB

Mark 10 in the GGMNT

Mark 10 in the GNT

Mark 10 in the HARY

Mark 10 in the HNT

Mark 10 in the IRVA

Mark 10 in the IRVB

Mark 10 in the IRVG

Mark 10 in the IRVH

Mark 10 in the IRVK

Mark 10 in the IRVM

Mark 10 in the IRVM2

Mark 10 in the IRVO

Mark 10 in the IRVP

Mark 10 in the IRVT

Mark 10 in the IRVT2

Mark 10 in the IRVU

Mark 10 in the ISVN

Mark 10 in the JSNT

Mark 10 in the KAPI

Mark 10 in the KBT1ETNIK

Mark 10 in the KBV

Mark 10 in the KJV

Mark 10 in the KNFD

Mark 10 in the LBA

Mark 10 in the LBLA

Mark 10 in the LNT

Mark 10 in the LSV

Mark 10 in the MAAL

Mark 10 in the MBV

Mark 10 in the MBV2

Mark 10 in the MHNT

Mark 10 in the MKNFD

Mark 10 in the MNG

Mark 10 in the MNT

Mark 10 in the MNT2

Mark 10 in the MRS1T

Mark 10 in the NAA

Mark 10 in the NASB

Mark 10 in the NBLA

Mark 10 in the NBS

Mark 10 in the NBVTP

Mark 10 in the NET2

Mark 10 in the NIV11

Mark 10 in the NNT

Mark 10 in the NNT2

Mark 10 in the NNT3

Mark 10 in the PDDPT

Mark 10 in the PFNT

Mark 10 in the RMNT

Mark 10 in the SBIAS

Mark 10 in the SBIBS

Mark 10 in the SBIBS2

Mark 10 in the SBICS

Mark 10 in the SBIDS

Mark 10 in the SBIGS

Mark 10 in the SBIHS

Mark 10 in the SBIIS

Mark 10 in the SBIIS2

Mark 10 in the SBIIS3

Mark 10 in the SBIKS

Mark 10 in the SBIKS2

Mark 10 in the SBIMS

Mark 10 in the SBIOS

Mark 10 in the SBIPS

Mark 10 in the SBISS

Mark 10 in the SBITS

Mark 10 in the SBITS2

Mark 10 in the SBITS3

Mark 10 in the SBITS4

Mark 10 in the SBIUS

Mark 10 in the SBIVS

Mark 10 in the SBT

Mark 10 in the SBT1E

Mark 10 in the SCHL

Mark 10 in the SNT

Mark 10 in the SUSU

Mark 10 in the SUSU2

Mark 10 in the SYNO

Mark 10 in the TBIAOTANT

Mark 10 in the TBT1E

Mark 10 in the TBT1E2

Mark 10 in the TFTIP

Mark 10 in the TFTU

Mark 10 in the TGNTATF3T

Mark 10 in the THAI

Mark 10 in the TNFD

Mark 10 in the TNT

Mark 10 in the TNTIK

Mark 10 in the TNTIL

Mark 10 in the TNTIN

Mark 10 in the TNTIP

Mark 10 in the TNTIZ

Mark 10 in the TOMA

Mark 10 in the TTENT

Mark 10 in the UBG

Mark 10 in the UGV

Mark 10 in the UGV2

Mark 10 in the UGV3

Mark 10 in the VBL

Mark 10 in the VDCC

Mark 10 in the YALU

Mark 10 in the YAPE

Mark 10 in the YBVTP

Mark 10 in the ZBP