Nehemiah 13 (BOKSSV)

1 لەو ڕۆژەدا پەڕتووکی موسا بە دەنگی بەرز لەبەردەم گەلدا خوێنرایەوە و بینرا کە تێیدا نووسراوە، هیچ عەمۆنی و مۆئابییەک بۆ هەتاهەتایە نایەتە ناو کۆمەڵی خودا، 2 چونکە بە نان و ئاوەوە پێشوازییان لە نەوەی ئیسرائیل نەکردبوو، بەڵکو بەلعامیان لە دژیان بەکرێ گرت هەتا نەفرەتیان لێ بکات، بەڵام خودامان نەفرەتەکەی گۆڕی بۆ بەرەکەت. 3 کاتێک گوێیان لە فێرکردنەکە بوو، هەموو ئەو بێگانانەیان جیا کردەوە کە لەگەڵ ئیسرائیلدا تێکەڵ ببوون. 4 پێش ئەمە، ئەلیاشیڤی کاهین بە سەرپەرشتیاری ژوورە ئەمبارەکانی ماڵی خودامان دانرابوو. لە تۆڤییاوە نزیک بوو، 5 ژوورێکی گەورەی بۆ دابین کردبوو، کە پێشتر ئەم شتانەیان تێیدا دادەنا: پێشکەشکراوەکانی دانەوێڵە و بخوور و قاپوقاچاغەکانی پەرستگا، هەروەها دەیەکەکانی گەنم و شەرابی نوێ و زەیت کە بۆ لێڤی و گۆرانیبێژ و دەرگاوانەکان فەرمانی پێ کرابوون، لەگەڵ پیتاکە پیرۆزەکان بۆ کاهین. 6 بەڵام بە درێژایی هەموو ئەمانە من لە ئۆرشەلیم نەبووم، چونکە لە سی و دووەمین ساڵی ئەرتەحشەستەی پاشای بابل گەڕابوومەوە بۆ لای پاشا، لەدوای ماوەیەک مۆڵەتم لە پاشا خواست و 7 هاتمەوە ئۆرشەلیم، زانیم ئەلیاشیڤ چ خراپەیەکی کردووە بەوەی کە لە حەوشەی ماڵی خودا ژوورێکی بۆ تۆڤییا دابین کردووە. 8 ئەمە منی زۆر پەست کرد، لەبەر ئەوە هەموو قاپوقاچاغەکانی ماڵی تۆڤییام فڕێدایە دەرەوەی ژوورەکە. 9 فەرمانم دا و ژوورەکانیان پاککردەوە، پاشان قاپوقاچاغەکەی ماڵی خودا و پێشکەشکراوەکانی دانەوێڵە و بخوورەکەم گەڕاندەوە ئەوێ. 10 هەروەها زانیم کە بەشی لێڤییەکان نەدراوە، لێڤی و ئەو گۆرانیبێژانەی کارەکەیان دەکرد، هەریەکە و بۆ کێڵگەکەی خۆی هەڵاتووە. 11 لەبەر ئەوە لەگەڵ کاربەدەستەکان دەمەقاڵێم کرد و گوتم: «بۆچی ماڵی خودا وازی لێ هێنراوە؟» ئینجا ئەوانم کۆکردەوە و هەریەکەیانم لە شوێنەکەی خۆی دانا. 12 هەموو یەهوداش دەیەکی دانەوێڵە و شەرابی نوێ و زەیتیان هێنا بۆ ژوورە ئەمبارەکان. 13 خەزنەدارم لەسەر ئەمبارەکان دانا، شەلەمیاهوی کاهین و سادۆقی سەرقەڵەم و پەدایای لێڤی، لەبەردەستی ئەوانیش حانانی کوڕی زەکوری مەتەنیا، چونکە بە دەستپاک دادەنران و کرانە لێپرسراوی دابەشکردنی ئازووقە بەسەر برا لێڤییەکانیان. 14 ئەی خودایە، لەبەر ئەمە بە یادی خۆتم بهێنەرەوە و چاکەکانم مەسڕەوە کە بە دڵسۆزی بەرامبەر بە ماڵی خودای خۆم و داواکارییەکانی کردوومە. 15 لەو ڕۆژانەدا خەڵکێکم لە یەهودا بینی لە ڕۆژی شەممە گوشەرەکان دەپەستنەوە، کۆڵە دار دەهێنن و لە گوێدرێژەکانیان بار دەکەن، هەروەها بە شەراب و ترێ و هەنجیر و هەموو ئەوەی بار دەکرێت، لە ڕۆژی شەممە دێنە ناو ئۆرشەلیم، لەبەر ئەوە ئاگادارم کردنەوە کە لەو ڕۆژەدا خۆراک نەفرۆشن. 16 هەروەها خەڵکی بەندەری سور کە لە ئۆرشەلیمدا نیشتەجێ بوون، لە ڕۆژی شەممەدا ماسی و هەموو جۆرە کەلوپەلێکیان دەهێنا و لە ئۆرشەلیم بە نەوەی یەهودایان دەفرۆشت. 17 جا دەمەقاڵێم لەگەڵ خانەدانەکانی یەهودا کرد و گوتم: «ئەم خراپە چییە کە ئێوە دەیکەن و ڕۆژی شەممە گڵاو دەکەن؟ 18 ئایا باوباپیرانتان ئەمەیان نەکرد، ئینجا خودامان هەموو ئەم خراپەیەی بەسەر ئێمە و ئەم شارەشدا هێنا؟ ئێوە تووڕەیی لەسەر ئیسرائیل زیاتر دەکەن کە ڕۆژی شەممە گڵاو دەکەن.» 19 کاتێک تاریکی باڵی بەسەر دەروازەکانی ئۆرشەلیمدا کێشا، پێش ڕۆژی شەممە، فەرمانم دا هەتا دوای ڕۆژی شەممە دەروازەکان دابخرێن و نەکرێنەوە. هەندێک لە خزمەتکارەکانی خۆمم لەسەر دەروازەکان دانا، هەتا لە ڕۆژی شەممە هیچ بارێک نەیەتە ژوورەوە. 20 جارێک و دووان بازرگان و فرۆشیاری هەموو جۆرە کەلوپەلێک لە دەرەوەی ئۆرشەلیم شەویان بەسەربرد. 21 منیش ئاگادارم کردنەوە و گوتم: «بۆچی لەلای شووراکە ماونەتەوە؟ ئەگەر دووبارەی بکەنەوە دەستگیرتان دەکەم.» ئیتر لەو کاتەوە لە ڕۆژی شەممە نەهاتنەوە. 22 هەروەها بە لێڤییەکانم گوت، کە خۆیان پاک بکەنەوە و بێن و پاسەوانی دەروازەکان بکەن بۆ تەرخانکردنی ڕۆژی شەممە. ئەی خودایە، بەمەش بە یادی خۆتم بهێنەرەوە، بەگوێرەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەشت لەگەڵم میهرەبان بە. 23 هەروەها لەو ڕۆژانەدا ئەو یەهودییانەم بینی کە ژنی ئەشدۆدی و عەمۆنی و مۆئابییان هێنابوو، 24 نیوەی منداڵەکانیان بە زمانی ئەشدۆدی یان بە زمانی گەلی دیکە قسەیان دەکرد، تێیاندا نەبوو بتوانێت بە زمانی یەهودی قسە بکات. 25 جا لەگەڵیان دەمەقاڵێم کرد و نەفرەتم لێکردن، لە هەندێکیانم دا و پرچیانم ڕنییەوە، بە خودا سوێندم دان و گوتم: «کچتان نەدەنە کوڕیان و کچیان مەهێنن، نە بۆ کوڕتان و نە بۆ خۆتان. 26 ئایا لەبەر ئەمانە نەبوو سلێمانی پاشای ئیسرائیل گوناهی کرد، کاتێک لەناو زۆربەی نەتەوەکان پاشایەکی وەک ئەو نەبوو، لەلای خودای خۆی خۆشەویست بوو، خودا کردییە پاشای هەموو ئیسرائیل؟ تەنانەت ئەویش ژنە بێگانەکان گوناهیان پێکرد. 27 ئیتر ئایا گوێ لە ئێوە بگرین ئەم هەموو خراپە گەورەیە بکەن، بە ناپاکیتان لە دژی خودامان، بەوەی ژنی بێگانە بهێنن؟» 28 یەکێک لە کوڕەکانی یۆیاداعی کوڕی ئەلیاشیڤی سەرۆک کاهین، زاوای سەنڤەلەتی حۆرۆنی بوو، منیش لەلای خۆم دەرمکرد. 29 ئەی خودایە، بە یادی خۆتیان بهێنەرەوە کە کاهینیێتی و پەیمانی کاهینیێتی و لێڤییەکانیان گڵاوکرد. 30 بەو شێوەیە لە هەموو بێگانەیەک پاکم کردنەوە، ئەرکەکانی کاهین و لێڤییەکانم دیاری کرد، هەریەکە و لەسەر کاری خۆی. 31 داریشم بۆ قوربانی لە کاتی دیاریکراو و یەکەمین بەرهەمەکان دابین کرد. ئەی خودایە، بە چاکە بە یادی خۆتم بهێنەرەوە.

In Other Versions

Nehemiah 13 in the ANGEFD

Nehemiah 13 in the ANTPNG2D

Nehemiah 13 in the AS21

Nehemiah 13 in the BAGH

Nehemiah 13 in the BBPNG

Nehemiah 13 in the BBT1E

Nehemiah 13 in the BDS

Nehemiah 13 in the BEV

Nehemiah 13 in the BHAD

Nehemiah 13 in the BIB

Nehemiah 13 in the BLPT

Nehemiah 13 in the BNT

Nehemiah 13 in the BNTABOOT

Nehemiah 13 in the BNTLV

Nehemiah 13 in the BOATCB

Nehemiah 13 in the BOATCB2

Nehemiah 13 in the BOBCV

Nehemiah 13 in the BOCNT

Nehemiah 13 in the BOECS

Nehemiah 13 in the BOGWICC

Nehemiah 13 in the BOHCB

Nehemiah 13 in the BOHCV

Nehemiah 13 in the BOHLNT

Nehemiah 13 in the BOHNTLTAL

Nehemiah 13 in the BOICB

Nehemiah 13 in the BOILNTAP

Nehemiah 13 in the BOITCV

Nehemiah 13 in the BOKCV

Nehemiah 13 in the BOKCV2

Nehemiah 13 in the BOKHWOG

Nehemiah 13 in the BOLCB

Nehemiah 13 in the BOLCB2

Nehemiah 13 in the BOMCV

Nehemiah 13 in the BONAV

Nehemiah 13 in the BONCB

Nehemiah 13 in the BONLT

Nehemiah 13 in the BONUT2

Nehemiah 13 in the BOPLNT

Nehemiah 13 in the BOSCB

Nehemiah 13 in the BOSNC

Nehemiah 13 in the BOTLNT

Nehemiah 13 in the BOVCB

Nehemiah 13 in the BOYCB

Nehemiah 13 in the BPBB

Nehemiah 13 in the BPH

Nehemiah 13 in the BSB

Nehemiah 13 in the CCB

Nehemiah 13 in the CUV

Nehemiah 13 in the CUVS

Nehemiah 13 in the DBT

Nehemiah 13 in the DGDNT

Nehemiah 13 in the DHNT

Nehemiah 13 in the DNT

Nehemiah 13 in the ELBE

Nehemiah 13 in the EMTV

Nehemiah 13 in the ESV

Nehemiah 13 in the FBV

Nehemiah 13 in the FEB

Nehemiah 13 in the GGMNT

Nehemiah 13 in the GNT

Nehemiah 13 in the HARY

Nehemiah 13 in the HNT

Nehemiah 13 in the IRVA

Nehemiah 13 in the IRVB

Nehemiah 13 in the IRVG

Nehemiah 13 in the IRVH

Nehemiah 13 in the IRVK

Nehemiah 13 in the IRVM

Nehemiah 13 in the IRVM2

Nehemiah 13 in the IRVO

Nehemiah 13 in the IRVP

Nehemiah 13 in the IRVT

Nehemiah 13 in the IRVT2

Nehemiah 13 in the IRVU

Nehemiah 13 in the ISVN

Nehemiah 13 in the JSNT

Nehemiah 13 in the KAPI

Nehemiah 13 in the KBT1ETNIK

Nehemiah 13 in the KBV

Nehemiah 13 in the KJV

Nehemiah 13 in the KNFD

Nehemiah 13 in the LBA

Nehemiah 13 in the LBLA

Nehemiah 13 in the LNT

Nehemiah 13 in the LSV

Nehemiah 13 in the MAAL

Nehemiah 13 in the MBV

Nehemiah 13 in the MBV2

Nehemiah 13 in the MHNT

Nehemiah 13 in the MKNFD

Nehemiah 13 in the MNG

Nehemiah 13 in the MNT

Nehemiah 13 in the MNT2

Nehemiah 13 in the MRS1T

Nehemiah 13 in the NAA

Nehemiah 13 in the NASB

Nehemiah 13 in the NBLA

Nehemiah 13 in the NBS

Nehemiah 13 in the NBVTP

Nehemiah 13 in the NET2

Nehemiah 13 in the NIV11

Nehemiah 13 in the NNT

Nehemiah 13 in the NNT2

Nehemiah 13 in the NNT3

Nehemiah 13 in the PDDPT

Nehemiah 13 in the PFNT

Nehemiah 13 in the RMNT

Nehemiah 13 in the SBIAS

Nehemiah 13 in the SBIBS

Nehemiah 13 in the SBIBS2

Nehemiah 13 in the SBICS

Nehemiah 13 in the SBIDS

Nehemiah 13 in the SBIGS

Nehemiah 13 in the SBIHS

Nehemiah 13 in the SBIIS

Nehemiah 13 in the SBIIS2

Nehemiah 13 in the SBIIS3

Nehemiah 13 in the SBIKS

Nehemiah 13 in the SBIKS2

Nehemiah 13 in the SBIMS

Nehemiah 13 in the SBIOS

Nehemiah 13 in the SBIPS

Nehemiah 13 in the SBISS

Nehemiah 13 in the SBITS

Nehemiah 13 in the SBITS2

Nehemiah 13 in the SBITS3

Nehemiah 13 in the SBITS4

Nehemiah 13 in the SBIUS

Nehemiah 13 in the SBIVS

Nehemiah 13 in the SBT

Nehemiah 13 in the SBT1E

Nehemiah 13 in the SCHL

Nehemiah 13 in the SNT

Nehemiah 13 in the SUSU

Nehemiah 13 in the SUSU2

Nehemiah 13 in the SYNO

Nehemiah 13 in the TBIAOTANT

Nehemiah 13 in the TBT1E

Nehemiah 13 in the TBT1E2

Nehemiah 13 in the TFTIP

Nehemiah 13 in the TFTU

Nehemiah 13 in the TGNTATF3T

Nehemiah 13 in the THAI

Nehemiah 13 in the TNFD

Nehemiah 13 in the TNT

Nehemiah 13 in the TNTIK

Nehemiah 13 in the TNTIL

Nehemiah 13 in the TNTIN

Nehemiah 13 in the TNTIP

Nehemiah 13 in the TNTIZ

Nehemiah 13 in the TOMA

Nehemiah 13 in the TTENT

Nehemiah 13 in the UBG

Nehemiah 13 in the UGV

Nehemiah 13 in the UGV2

Nehemiah 13 in the UGV3

Nehemiah 13 in the VBL

Nehemiah 13 in the VDCC

Nehemiah 13 in the YALU

Nehemiah 13 in the YAPE

Nehemiah 13 in the YBVTP

Nehemiah 13 in the ZBP