Numbers 19 (BOKSSV)

1 یەزدان بە موسا و هارونی فەرموو: 2 «ئەمە فەرزی فێرکردنەکەیە کە یەزدان فەرمانی پێ کردووە و دەفەرموێت، بە نەوەی ئیسرائیل بڵێ با نوێنگینێکی سووری ساغت بۆ بهێنن کە کەموکوڕی تێدا نەبێت و نیری نەخرابێتە سەر. 3 بدرێتە ئەلعازاری کاهین و دەبردرێتە دەرەوەی ئۆردوگا و لەبەردەمی سەردەبڕدرێت. 4 ئەلعازاری کاهینیش بە پەنجەی لە خوێنەکەی دەبات و بەرەو ڕووی چادری چاوپێکەوتن حەوت جار دەیپرژێنێت. 5 نوێنگینەکەش لەبەرچاوی دەسووتێنرێت، پێستی و گۆشتی و خوێنی و ڕیخۆڵەکەی دەسووتێنرێت. 6 کاهینیش پارچە دارێکی ئورز و بەنی سووری ئاڵ و زوفا دەبات و هەڵیاندەداتە ناو ئاگری نوێنگینەکە. 7 ئینجا کاهین جلەکانی دەشوات و خۆی بە ئاو دەشوات و لەدوای ئەوە دێتە ناو ئۆردوگاکەوە، هەتا ئێوارەش گڵاو دەبێت. 8 ئەوەش کە سووتاندی جلەکانی بە ئاو دەشوات و خۆی بە ئاو دەشوات و هەتا ئێوارەش گڵاو دەبێت. 9 «پیاوێکی پاکیش خۆڵەمێشی نوێنگینەکە کۆدەکاتەوە و لە دەرەوەی ئۆردوگاکە لە شوێنێکی پاک بەپێی ڕێوڕەسم دایدەنێت. پێویستە کۆمەڵی نەوەی ئیسرائیل بیپارێزن و بۆ ئاوی پاککردنەوە بەکاریبهێنن؛ بۆ پاکبوونەوە لە گوناه. 10 ئەوەی خۆڵەمێشی نوێنگینەکەشی کۆکردەوە جلەکانی دەشوات و هەتا ئێوارە گڵاو دەبێت، جا بۆ نەوەی ئیسرائیل و ئەو نامۆیەش کە لەنێویانە، دەبێت بە فەرزێکی هەتاهەتایی. 11 «ئەوەی دەست لە لاشەی کەسێکی مردوو بدات ئەوا حەوت ڕۆژ گڵاو دەبێت. 12 پێویستە لە ڕۆژی سێیەمدا خۆی پێ پاک بکاتەوە و لە ڕۆژی حەوتەم پاک دەبێت، بەڵام ئەگەر لە ڕۆژی سێیەمدا خۆی پاک نەکاتەوە ئەوا لە ڕۆژی حەوتەم پاک نابێت. 13 هەرکەسێک دەست لە لاشەی کەسێکی مردوو بدات و خۆی پاک نەکاتەوە ئەوا چادری پەرستنی یەزدان گڵاو دەکات، ئەو کەسە لە ئیسرائیل دادەبڕدرێت، چونکە ئاوی پاککردنەوەی بەسەردا نەپرژێنراوە و گڵاوە، گڵاوییەکەی هێشتا تێدا ماوە. 14 «ئەمە فێرکردنەکەیە، ئەگەر کەسێک لەناو چادرێکدا مرد ئەوا هەر یەکێک بێتە ناو چادرەکە و هەموو ئەوانەی لەناو چادرەکە بوون حەوت ڕۆژ گڵاو دەبن، 15 هەموو دەفرێکی کراوەش کە بە باشی سەری دانەخرابێت ئەوا گڵاوە. 16 «هەرکەسێک لە دەشتودەر دەست لە کوژراوێکی بە شمشێر یان مردووێک یان ئێسکی مرۆڤێک یان گۆڕێک بدات، ئەوا حەوت ڕۆژ گڵاو دەبێت. 17 «جا بۆ گڵاو لە خۆڵەمێشی ئاگری قوربانی پاکبوونەوە دەبەن و لە گۆزەیەکدا ئاوێکی سازگاری بەسەردا دەکەن. 18 پیاوێکی پاکیش بەپێی ڕێوڕەسم زوفایەک دەبات و نوقومی ناو ئاوەکەی دەکات و بەسەر چادر و هەموو شتومەکەکانیدا دەپرژێنێت، بەسەر ئەو کەسانەشدا دەپرژێنێت کە لەوێ بوون، هەروەها ئەوەش کە دەستی لە ئێسک یان کوژراو یان مردوو یان گۆڕ داوە. 19 کەسە پاکەکەش لە ڕۆژی سێیەم و ڕۆژی حەوتەم ئاوەکە بەسەر کەسە گڵاوەکەدا دەپرژێنێت، لە ڕۆژی حەوتەم پاکی دەکاتەوە. ئەویش جلەکانی دەشوات و خۆی بە ئاو دەشوات و بۆ ئێوارە پاک دەبێت. 20 بەڵام ئەو کەسەی گڵاو دەبێت و خۆی پاک ناکاتەوە، ئەوا ئەو گیانە لەنێو کۆمەڵدا دادەبڕدرێت، چونکە پیرۆزگای یەزدانی گڵاو کردووە، ئاوی پاککردنەوەی بەسەردا نەپرژێنراوە، گڵاوە. 21 جا بۆیان دەبێتە فەرزێکی هەتاهەتایی.«ئەوەی ئاوی پاککردنەوەی پرژاندووە جلەکانی دەشوات، ئەوەی دەستی لە ئاوی پاککردنەوە داوە، هەتا ئێوارە گڵاو دەبێت، 22 هەرچییەک ئەو گڵاوە دەستی لێ بدات گڵاو دەبێت و ئەو کەسەش کە دەستی لێ بدات هەتا ئێوارە گڵاو دەبێت.»

In Other Versions

Numbers 19 in the ANGEFD

Numbers 19 in the ANTPNG2D

Numbers 19 in the AS21

Numbers 19 in the BAGH

Numbers 19 in the BBPNG

Numbers 19 in the BBT1E

Numbers 19 in the BDS

Numbers 19 in the BEV

Numbers 19 in the BHAD

Numbers 19 in the BIB

Numbers 19 in the BLPT

Numbers 19 in the BNT

Numbers 19 in the BNTABOOT

Numbers 19 in the BNTLV

Numbers 19 in the BOATCB

Numbers 19 in the BOATCB2

Numbers 19 in the BOBCV

Numbers 19 in the BOCNT

Numbers 19 in the BOECS

Numbers 19 in the BOGWICC

Numbers 19 in the BOHCB

Numbers 19 in the BOHCV

Numbers 19 in the BOHLNT

Numbers 19 in the BOHNTLTAL

Numbers 19 in the BOICB

Numbers 19 in the BOILNTAP

Numbers 19 in the BOITCV

Numbers 19 in the BOKCV

Numbers 19 in the BOKCV2

Numbers 19 in the BOKHWOG

Numbers 19 in the BOLCB

Numbers 19 in the BOLCB2

Numbers 19 in the BOMCV

Numbers 19 in the BONAV

Numbers 19 in the BONCB

Numbers 19 in the BONLT

Numbers 19 in the BONUT2

Numbers 19 in the BOPLNT

Numbers 19 in the BOSCB

Numbers 19 in the BOSNC

Numbers 19 in the BOTLNT

Numbers 19 in the BOVCB

Numbers 19 in the BOYCB

Numbers 19 in the BPBB

Numbers 19 in the BPH

Numbers 19 in the BSB

Numbers 19 in the CCB

Numbers 19 in the CUV

Numbers 19 in the CUVS

Numbers 19 in the DBT

Numbers 19 in the DGDNT

Numbers 19 in the DHNT

Numbers 19 in the DNT

Numbers 19 in the ELBE

Numbers 19 in the EMTV

Numbers 19 in the ESV

Numbers 19 in the FBV

Numbers 19 in the FEB

Numbers 19 in the GGMNT

Numbers 19 in the GNT

Numbers 19 in the HARY

Numbers 19 in the HNT

Numbers 19 in the IRVA

Numbers 19 in the IRVB

Numbers 19 in the IRVG

Numbers 19 in the IRVH

Numbers 19 in the IRVK

Numbers 19 in the IRVM

Numbers 19 in the IRVM2

Numbers 19 in the IRVO

Numbers 19 in the IRVP

Numbers 19 in the IRVT

Numbers 19 in the IRVT2

Numbers 19 in the IRVU

Numbers 19 in the ISVN

Numbers 19 in the JSNT

Numbers 19 in the KAPI

Numbers 19 in the KBT1ETNIK

Numbers 19 in the KBV

Numbers 19 in the KJV

Numbers 19 in the KNFD

Numbers 19 in the LBA

Numbers 19 in the LBLA

Numbers 19 in the LNT

Numbers 19 in the LSV

Numbers 19 in the MAAL

Numbers 19 in the MBV

Numbers 19 in the MBV2

Numbers 19 in the MHNT

Numbers 19 in the MKNFD

Numbers 19 in the MNG

Numbers 19 in the MNT

Numbers 19 in the MNT2

Numbers 19 in the MRS1T

Numbers 19 in the NAA

Numbers 19 in the NASB

Numbers 19 in the NBLA

Numbers 19 in the NBS

Numbers 19 in the NBVTP

Numbers 19 in the NET2

Numbers 19 in the NIV11

Numbers 19 in the NNT

Numbers 19 in the NNT2

Numbers 19 in the NNT3

Numbers 19 in the PDDPT

Numbers 19 in the PFNT

Numbers 19 in the RMNT

Numbers 19 in the SBIAS

Numbers 19 in the SBIBS

Numbers 19 in the SBIBS2

Numbers 19 in the SBICS

Numbers 19 in the SBIDS

Numbers 19 in the SBIGS

Numbers 19 in the SBIHS

Numbers 19 in the SBIIS

Numbers 19 in the SBIIS2

Numbers 19 in the SBIIS3

Numbers 19 in the SBIKS

Numbers 19 in the SBIKS2

Numbers 19 in the SBIMS

Numbers 19 in the SBIOS

Numbers 19 in the SBIPS

Numbers 19 in the SBISS

Numbers 19 in the SBITS

Numbers 19 in the SBITS2

Numbers 19 in the SBITS3

Numbers 19 in the SBITS4

Numbers 19 in the SBIUS

Numbers 19 in the SBIVS

Numbers 19 in the SBT

Numbers 19 in the SBT1E

Numbers 19 in the SCHL

Numbers 19 in the SNT

Numbers 19 in the SUSU

Numbers 19 in the SUSU2

Numbers 19 in the SYNO

Numbers 19 in the TBIAOTANT

Numbers 19 in the TBT1E

Numbers 19 in the TBT1E2

Numbers 19 in the TFTIP

Numbers 19 in the TFTU

Numbers 19 in the TGNTATF3T

Numbers 19 in the THAI

Numbers 19 in the TNFD

Numbers 19 in the TNT

Numbers 19 in the TNTIK

Numbers 19 in the TNTIL

Numbers 19 in the TNTIN

Numbers 19 in the TNTIP

Numbers 19 in the TNTIZ

Numbers 19 in the TOMA

Numbers 19 in the TTENT

Numbers 19 in the UBG

Numbers 19 in the UGV

Numbers 19 in the UGV2

Numbers 19 in the UGV3

Numbers 19 in the VBL

Numbers 19 in the VDCC

Numbers 19 in the YALU

Numbers 19 in the YAPE

Numbers 19 in the YBVTP

Numbers 19 in the ZBP