Numbers 21 (BOKSSV)

1 کاتێک کەنعانییەکەی پاشای عەراد کە لە نەقەب نیشتەجێ بوو بیستی نەوەی ئیسرائیل لە ڕێگای ئەتاریمەوە هاتووە، شەڕی لەگەڵ ئیسرائیلییەکاندا کرد و هەندێکی لێیان بە دیل گرت. 2 نەوەی ئیسرائیلیش نەزرێکیان بۆ یەزدان کرد و گوتیان، «ئەگەر ئەو نەتەوەیە بخەیتە ژێر دەستمان، ئەوا شارەکانی بە تەواوی وێران دەکەین.» 3 یەزدانیش گوێی لە هاواری ئیسرائیل گرت و کەنعانییەکانی دایە دەست و خۆیان و شارۆچکەکانیان بە تەواوی وێران کردن، ئیتر ئەو شوێنە ناونرا حۆرما. 4 ئینجا لە کێوی هۆرەوە بە ڕێگای دەریای سوور کۆچیان کرد هەتا بە خاکی ئەدۆمدا بسوڕێنەوە، جا گەل لە ڕێگادا ئارامییان لێ بڕا. 5 گەل لە دژی خودا و موسا قسەیان کرد و گوتیان: «بۆچی لە میسر دەرتانهێناین هەتا لە چۆڵەوانی بمرین؟ نە نان هەیە و نە ئاو! ئەم خواردنە بێ تامەمان لەبەرچاو کەوتووە.» 6 یەزدانیش ماری ژەهراوی بۆ سەر گەل نارد و بە گەلیانەوە دا و خەڵکێکی زۆر لە ئیسرائیل مردن. 7 ئینجا گەل هاتنە لای موسا و گوتیان: «گوناهمان کرد لە دژی یەزدان و لە دژی تۆش قسەمان کرد. لەبەر ئەوە نزا بۆ یەزدان بکە هەتا ئەو مارانەمان لەسەر هەڵبگرێت.» موساش لە پێناوی گەل نزای کرد. 8 یەزدانیش بە موسای فەرموو: «مارێکی ژەهراوی دروستبکە و لەسەر ستوونێک هەڵیبواسە، جا هەر یەکێک پێیەوەدرا و تەماشای کرد دەژیێت.» 9 موساش مارێکی لە بڕۆنز دروستکرد و لەسەر ستوونێک هەڵیواسی، ئەوە بوو هەر کاتێک کەسێک مار پێوەی دەدا و تەماشای مارە بڕۆنزییەکەی دەکرد، دەژیا. 10 ئینجا نەوەی ئیسرائیل کۆچیان کرد و لە ئۆڤۆت چادریان هەڵدا، 11 لە ئۆڤۆتەوەش کۆچیان کرد و لە عییی عەڤاریم لە چۆڵەوانی بەرامبەر مۆئاب ڕووەو خۆر هەڵاتن چادریان هەڵدا. 12 لەوێشەوە کۆچیان کرد و لە دۆڵی زەرەد چادریان هەڵدا، 13 لەوێشەوە کۆچیان کرد و لە قەراغی باکووری ڕووباری ئەرنۆن چادریان هەڵدا کە لە چۆڵەوانییە لە دەرەوەی سنووری ئەمۆرییەکانە، چونکە ئەرنۆن سنووری مۆئابە لەنێوان مۆئاب و ئەمۆرییەکان، 14 لەبەر ئەوە پەڕتووکی جەنگەکانی یەزدان دەڵێت:«شاری واهێڤ لە سوفە و شیوەکانی،ئەرنۆن و 15 نشێوی شیوەکان،ئەوەی هەتا نشینگەی عار شۆڕ بووەتەوە،پشتی بە سنووری مۆئابەوە داوە.» 16 لەوێشەوە بۆ بئێر بەردەوام بوون، ئەوەش ئەو بیرەیە کە لەوێ یەزدان بە موسای فەرموو، «گەل کۆبکەرەوە ئاویان دەدەمێ.» 17 ئەوسا ئیسرائیل ئەم گۆرانییەیان چڕی:«ئەی بیر هەڵبقوڵێ،گۆرانی لە بارەوە بڵێن، 18 بیرێک میرەکان لێیان داوە،پیاوماقوڵانی گەل هەڵیانکەندووە،ئەو پیاوماقوڵانە بە داردەست و گۆچانەکانیان.»لە چۆڵەوانییەوە هەتا مەتانە چوون، 19 لە مەتانەوە هەتا نەحەلیێل و لە نەحەلیێلەوە هەتا بامۆت، 20 لە بامۆتەوە هەتا دۆڵێک کە لە مۆئابە و لە لووتکەی چیای پسگە کە دەڕوانێتە سەر ڕووی چۆڵەوانی. 21 ئینجا ئیسرائیل نێردراوی بۆ سیحۆنی پاشای ئەمۆرییەکان نارد و گوتی: 22 «ڕێمان بدە بە خاکەکەتدا تێپەڕین، نە بەلای کێڵگەیەک و نە بەلای ڕەزە مێوێک لانادەین و ئاو لە بیر ناخۆینەوە، هەتا لە خاکەکەت دەچینە دەرەوە بە شاڕێگادا دەڕۆین.» 23 بەڵام سیحۆن نەیهێشت ئیسرائیل بە خاکەکەیدا تێبپەڕێت، بەڵکو هەموو سوپاکەی کۆکردەوە و بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئیسرائیل بۆ چۆڵەوانی دەرچوو، هاتە یەهەچ و شەڕی لەگەڵ ئیسرائیل کرد. 24 ئیسرائیلیش بە شمشێر لێیدا و دەستی بەسەر خاکەکەیدا گرت، لە ئەرنۆنەوە هەتا یەبۆق و هەتا نەوەی عەمۆن، چونکە سنووری عەمۆنییەکان بەهێز بوو. 25 ئیسرائیل هەموو ئەم شارانەی گرت، ئیسرائیل لە هەموو شارەکانی ئەمۆرییەکان نیشتەجێ بوو، لە حەشبۆن و لە هەموو گوندەکانی. 26 لەبەر ئەوەی حەشبۆن شاری سیحۆنی پاشای ئەمۆرییەکان بوو، شەڕی لەگەڵ پاشای پێشووی مۆئاب کردبوو و هەموو خاکەکەی لە دەستی سەندبوو هەتا ئەرنۆن. 27 لەبەر ئەوە شیعرەکان دەڵێن:«وەرنە حەشبۆن بنیاد دەنرێتەوە،شاری سیحۆن نۆژەن دەکرێتەوە. 28 «ئاگرێک لە حەشبۆنەوە کڵپەی کرد،گڕێک لە شاری سیحۆنەوە،عاری مۆئابی هەڵلووشی،پیاوانی بەرزاییەکانی ئەرنۆن. 29 قوڕبەسەرت مۆئاب!ئەی گەلی کەمۆش لەناوچوویت!کوڕەکانی ئاوارە کرد وکچەکانی ڕاپێچ کردبۆ سیحۆنی پاشای ئەمۆرییەکان. 30 «بەڵام وا ئەوانمان ڕووخاند،حەشبۆن لەناوچوو هەتا دیڤۆن،تێکمان دا هەتا نۆفەکە هەتا مادەبا درێژ دەبێتەوە.» 31 جا ئیسرائیل لە خاکی ئەمۆرییەکاندا مایەوە. 32 ئینجا موسا هەندێک کەسی نارد بۆ سیخوڕیکردن لە یەعزێر، ئیتر گوندەکانیان گرت و ئەو ئەمۆرییانەیان دەرکرد کە لەوێ بوون. 33 ئینجا ڕوویان وەرگێڕا و بە ڕێگای باشاندا سەرکەوتن، جا عۆگی پاشای باشان لەگەڵ هەموو سوپاکەی بۆ بەرەنگاربوونەوەیان گەیشتە ئەدرەعی. 34 یەزدانیش بە موسای فەرموو: «لێی مەترسە، چونکە خۆی و هەموو سوپاکەی و خاکەکەیم داوەتە دەستت، ئەوەی پێ دەکەیت کە بە سیحۆنی پاشای ئەمۆرییەکانت کرد کە لە حەشبۆن فەرمانڕەوا بوو.» 35 جا لە خۆی و کوڕەکانی و هەموو سوپایەکەیان دا و کەس دەرباز نەبوو، بوونە خاوەنی خاکەکەی.

In Other Versions

Numbers 21 in the ANGEFD

Numbers 21 in the ANTPNG2D

Numbers 21 in the AS21

Numbers 21 in the BAGH

Numbers 21 in the BBPNG

Numbers 21 in the BBT1E

Numbers 21 in the BDS

Numbers 21 in the BEV

Numbers 21 in the BHAD

Numbers 21 in the BIB

Numbers 21 in the BLPT

Numbers 21 in the BNT

Numbers 21 in the BNTABOOT

Numbers 21 in the BNTLV

Numbers 21 in the BOATCB

Numbers 21 in the BOATCB2

Numbers 21 in the BOBCV

Numbers 21 in the BOCNT

Numbers 21 in the BOECS

Numbers 21 in the BOGWICC

Numbers 21 in the BOHCB

Numbers 21 in the BOHCV

Numbers 21 in the BOHLNT

Numbers 21 in the BOHNTLTAL

Numbers 21 in the BOICB

Numbers 21 in the BOILNTAP

Numbers 21 in the BOITCV

Numbers 21 in the BOKCV

Numbers 21 in the BOKCV2

Numbers 21 in the BOKHWOG

Numbers 21 in the BOLCB

Numbers 21 in the BOLCB2

Numbers 21 in the BOMCV

Numbers 21 in the BONAV

Numbers 21 in the BONCB

Numbers 21 in the BONLT

Numbers 21 in the BONUT2

Numbers 21 in the BOPLNT

Numbers 21 in the BOSCB

Numbers 21 in the BOSNC

Numbers 21 in the BOTLNT

Numbers 21 in the BOVCB

Numbers 21 in the BOYCB

Numbers 21 in the BPBB

Numbers 21 in the BPH

Numbers 21 in the BSB

Numbers 21 in the CCB

Numbers 21 in the CUV

Numbers 21 in the CUVS

Numbers 21 in the DBT

Numbers 21 in the DGDNT

Numbers 21 in the DHNT

Numbers 21 in the DNT

Numbers 21 in the ELBE

Numbers 21 in the EMTV

Numbers 21 in the ESV

Numbers 21 in the FBV

Numbers 21 in the FEB

Numbers 21 in the GGMNT

Numbers 21 in the GNT

Numbers 21 in the HARY

Numbers 21 in the HNT

Numbers 21 in the IRVA

Numbers 21 in the IRVB

Numbers 21 in the IRVG

Numbers 21 in the IRVH

Numbers 21 in the IRVK

Numbers 21 in the IRVM

Numbers 21 in the IRVM2

Numbers 21 in the IRVO

Numbers 21 in the IRVP

Numbers 21 in the IRVT

Numbers 21 in the IRVT2

Numbers 21 in the IRVU

Numbers 21 in the ISVN

Numbers 21 in the JSNT

Numbers 21 in the KAPI

Numbers 21 in the KBT1ETNIK

Numbers 21 in the KBV

Numbers 21 in the KJV

Numbers 21 in the KNFD

Numbers 21 in the LBA

Numbers 21 in the LBLA

Numbers 21 in the LNT

Numbers 21 in the LSV

Numbers 21 in the MAAL

Numbers 21 in the MBV

Numbers 21 in the MBV2

Numbers 21 in the MHNT

Numbers 21 in the MKNFD

Numbers 21 in the MNG

Numbers 21 in the MNT

Numbers 21 in the MNT2

Numbers 21 in the MRS1T

Numbers 21 in the NAA

Numbers 21 in the NASB

Numbers 21 in the NBLA

Numbers 21 in the NBS

Numbers 21 in the NBVTP

Numbers 21 in the NET2

Numbers 21 in the NIV11

Numbers 21 in the NNT

Numbers 21 in the NNT2

Numbers 21 in the NNT3

Numbers 21 in the PDDPT

Numbers 21 in the PFNT

Numbers 21 in the RMNT

Numbers 21 in the SBIAS

Numbers 21 in the SBIBS

Numbers 21 in the SBIBS2

Numbers 21 in the SBICS

Numbers 21 in the SBIDS

Numbers 21 in the SBIGS

Numbers 21 in the SBIHS

Numbers 21 in the SBIIS

Numbers 21 in the SBIIS2

Numbers 21 in the SBIIS3

Numbers 21 in the SBIKS

Numbers 21 in the SBIKS2

Numbers 21 in the SBIMS

Numbers 21 in the SBIOS

Numbers 21 in the SBIPS

Numbers 21 in the SBISS

Numbers 21 in the SBITS

Numbers 21 in the SBITS2

Numbers 21 in the SBITS3

Numbers 21 in the SBITS4

Numbers 21 in the SBIUS

Numbers 21 in the SBIVS

Numbers 21 in the SBT

Numbers 21 in the SBT1E

Numbers 21 in the SCHL

Numbers 21 in the SNT

Numbers 21 in the SUSU

Numbers 21 in the SUSU2

Numbers 21 in the SYNO

Numbers 21 in the TBIAOTANT

Numbers 21 in the TBT1E

Numbers 21 in the TBT1E2

Numbers 21 in the TFTIP

Numbers 21 in the TFTU

Numbers 21 in the TGNTATF3T

Numbers 21 in the THAI

Numbers 21 in the TNFD

Numbers 21 in the TNT

Numbers 21 in the TNTIK

Numbers 21 in the TNTIL

Numbers 21 in the TNTIN

Numbers 21 in the TNTIP

Numbers 21 in the TNTIZ

Numbers 21 in the TOMA

Numbers 21 in the TTENT

Numbers 21 in the UBG

Numbers 21 in the UGV

Numbers 21 in the UGV2

Numbers 21 in the UGV3

Numbers 21 in the VBL

Numbers 21 in the VDCC

Numbers 21 in the YALU

Numbers 21 in the YAPE

Numbers 21 in the YBVTP

Numbers 21 in the ZBP