Numbers 28 (BOKSSV)

1 هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: 2 «فەرمان بە نەوەی ئیسرائیل بکە و پێیان بڵێ: ”قوربانی من، ئەو بۆنەی پێم خۆشە، ئاگاداربن کە لە کاتی خۆی خۆراکم بە قوربانی بە ئاگر پێشکەش بکەن.“ 3 پێشیان بڵێ: ”ئەمە ئەو قوربانی بە ئاگرەیە کە ڕۆژانە بۆ یەزدان پێشکەشی دەکەن: دوو بەرخی نێری یەک ساڵەی ساغ، قوربانی سووتاندنی بەردەوام. 4 یەکێک لە بەرخەکان لە بەیانی پێشکەش بکە و بەرخی دووەمیش لە کاتی خۆرئاوابوون. 5 لەگەڵ دەیەکی ئێفەیەک لە باشترین ئارد بۆ پێشکەشکراوی دانەوێڵە بە چارەکە هەینێک زەیتی زەیتوونی گوشراو شێلرابێت، 6 قوربانی سووتاندنی بەردەوام، ئەوەی لە شاخی سینا کراوە، بۆنێکی خۆشە و قوربانی بە ئاگرە بۆ یەزدان، 7 لەگەڵ شەرابە پێشکەشکراوەکەشی، چارەکە هەینێک مەی بۆ بەرخی یەکەم، لە پیرۆزگا بۆ یەزدان پێشکەشی بکە. 8 هەروەها بەرخی دووەمیش لە کاتی خۆرئاوابووندا پێشکەش بکە، لەگەڵ پێشکەشەکراوی دانەوێڵەکەی و شەرابە پێشکەشکراوەکەی، وەک ئەوەی لە بەیانیدا کردووتە، قوربانی بە ئاگرە، ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە. 9 «”لە ڕۆژی شەممە دوو بەرخی یەک ساڵەی ساغ پێشکەش بکەن لەگەڵ دوو دەیەکی ئێفەیەک لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو وەک پێشکەشکراوێکی دانەوێڵە لەگەڵ شەرابە پێشکەشکراوەکەی، کە ئەمەش 10 قوربانی سووتاندنی هەموو ڕۆژێکی شەممەیە، سەرەڕای قوربانی سووتاندنی بەردەوام و شەرابە پێشکەشکراوەکەی. 11 «”لە دەستپێکی هەموو مانگێکدا قوربانی سووتاندن بۆ یەزدان بکەن، دوو جوانەگا و بەرانێک و حەوت بەرخی نێری یەک ساڵەی ساغ، 12 لەگەڵ سێ دەیەکی ئێفەیەک لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو، پێشکەشکراوێکی دانەوێڵەیە بۆ هەر جوانەگایەک و دوو دەیەکی ئێفەیەک لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو، پێشکەشکراوێکی دانەوێڵەیە بۆ هەر بەرانێک. 13 یەک دەیەکی ئێفەیەک لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو، پێشکەشکراوێکی دانەوێڵەیە بۆ هەر بەرخێک، قوربانی سووتاندنە، ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە، قوربانی بە ئاگرە بۆ یەزدان. 14 شەرابە پێشکەشکراوەکەشیان نیو هەین بۆ جوانەگا و سێیەکی هەین بۆ بەران و چارەکە هەینێک بۆ بەرخ. ئەمە قوربانی سووتاندنە لە دەستپێکی هەموو مانگەکانی ساڵ. 15 سەرەڕای قوربانی سووتاندنی بەردەوام لەگەڵ شەرابە پێشکەشکراوەکەی، هەروەها گیسکێکی نێریش بۆ قوربانی گوناه بۆ یەزدان پێشکەش بکرێت. 16 «”لە چواردەی مانگی یەک، جەژنی پەسخەیە بۆ یەزدان، 17 لە ڕۆژی پازدەی ئەم مانگەدا جەژنە، حەوت ڕۆژ نانی فەتیرە بخۆن. 18 لە ڕۆژی یەکەم کۆبوونەوەی پیرۆزبوون ببەستن، هیچ کارێکی ئاسایی مەکەن. 19 قوربانی بە ئاگر، قوربانی سووتاندن بۆ یەزدان پێشکەش بکەن، دوو جوانەگا و بەرانێک و حەوت بەرخی نێری یەک ساڵەی ساغ لەلایەن ئێوەوە بێت. 20 پێشکەشکراوی دانەوێڵەشیان لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو، سێ دەیەکی ئێفەیەک بۆ هەر جوانەگایەک، دوو دەیەک بۆ هەر بەرانێک، 21 دەیەکێک بۆ هەر بەرخێک لە حەوت بەرخەکە بکە. 22 گیسکێکی نێریش قوربانی گوناه بێت بۆ کەفارەتکردن بۆتان، 23 سەرەڕای قوربانی سووتاندنی بەیانییان کە بۆ قوربانی سووتاندنی بەردەوام دەیکەن. 24 بە هەمان شێواز بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ هەموو ڕۆژێک ئاوا بکەن، خۆراک پێشکەش بکەن، قوربانی بە ئاگرە، ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە، سەرەڕای قوربانی سووتاندنی بەردەوام لەگەڵ شەرابە پێشکەشکراوەکەی. 25 لە ڕۆژی حەوتەمیش کۆبوونەوەی پیرۆزبوون ببەستن، هیچ کارێکی ئاسایی مەکەن. 26 «”لە ڕۆژی یەکەمین بەرهەم، کاتێک پێشکەشکراوێکی دانەوێڵەیی نوێ بۆ یەزدان پێشکەش دەکەن، لە جەژنی هەفتەکانتان کۆبوونەوەی پیرۆزبوون ببەستن، هیچ کارێکی ئاسایی مەکەن. 27 قوربانی سووتاندن پێشکەش بکەن، بۆ ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە، دوو جوانەگا و بەرانێک و حەوت بەرخی نێری یەک ساڵە، 28 هەروەها پێشکەشکراوی دانەوێڵەشیان لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو، سێ دەیەکی ئێفەیەک بۆ جوانەگا، دوو دەیەک بۆ بەران، 29 دەیەکێک بۆ هەر بەرخێک لە حەوت بەرخەکە. 30 گیسکێکی نێریش بۆ کەفارەتکردن بۆتان. 31 سەرەڕای قوربانی سووتاندنی بەردەوام و پێشکەشکراوی دانەوێڵەکە بیکەن، دڵنیا بن لەوەی ئاژەڵەکان ساغن و لەگەڵ شەرابە پێشکەشکراوەکەیان بیکەن.

In Other Versions

Numbers 28 in the ANGEFD

Numbers 28 in the ANTPNG2D

Numbers 28 in the AS21

Numbers 28 in the BAGH

Numbers 28 in the BBPNG

Numbers 28 in the BBT1E

Numbers 28 in the BDS

Numbers 28 in the BEV

Numbers 28 in the BHAD

Numbers 28 in the BIB

Numbers 28 in the BLPT

Numbers 28 in the BNT

Numbers 28 in the BNTABOOT

Numbers 28 in the BNTLV

Numbers 28 in the BOATCB

Numbers 28 in the BOATCB2

Numbers 28 in the BOBCV

Numbers 28 in the BOCNT

Numbers 28 in the BOECS

Numbers 28 in the BOGWICC

Numbers 28 in the BOHCB

Numbers 28 in the BOHCV

Numbers 28 in the BOHLNT

Numbers 28 in the BOHNTLTAL

Numbers 28 in the BOICB

Numbers 28 in the BOILNTAP

Numbers 28 in the BOITCV

Numbers 28 in the BOKCV

Numbers 28 in the BOKCV2

Numbers 28 in the BOKHWOG

Numbers 28 in the BOLCB

Numbers 28 in the BOLCB2

Numbers 28 in the BOMCV

Numbers 28 in the BONAV

Numbers 28 in the BONCB

Numbers 28 in the BONLT

Numbers 28 in the BONUT2

Numbers 28 in the BOPLNT

Numbers 28 in the BOSCB

Numbers 28 in the BOSNC

Numbers 28 in the BOTLNT

Numbers 28 in the BOVCB

Numbers 28 in the BOYCB

Numbers 28 in the BPBB

Numbers 28 in the BPH

Numbers 28 in the BSB

Numbers 28 in the CCB

Numbers 28 in the CUV

Numbers 28 in the CUVS

Numbers 28 in the DBT

Numbers 28 in the DGDNT

Numbers 28 in the DHNT

Numbers 28 in the DNT

Numbers 28 in the ELBE

Numbers 28 in the EMTV

Numbers 28 in the ESV

Numbers 28 in the FBV

Numbers 28 in the FEB

Numbers 28 in the GGMNT

Numbers 28 in the GNT

Numbers 28 in the HARY

Numbers 28 in the HNT

Numbers 28 in the IRVA

Numbers 28 in the IRVB

Numbers 28 in the IRVG

Numbers 28 in the IRVH

Numbers 28 in the IRVK

Numbers 28 in the IRVM

Numbers 28 in the IRVM2

Numbers 28 in the IRVO

Numbers 28 in the IRVP

Numbers 28 in the IRVT

Numbers 28 in the IRVT2

Numbers 28 in the IRVU

Numbers 28 in the ISVN

Numbers 28 in the JSNT

Numbers 28 in the KAPI

Numbers 28 in the KBT1ETNIK

Numbers 28 in the KBV

Numbers 28 in the KJV

Numbers 28 in the KNFD

Numbers 28 in the LBA

Numbers 28 in the LBLA

Numbers 28 in the LNT

Numbers 28 in the LSV

Numbers 28 in the MAAL

Numbers 28 in the MBV

Numbers 28 in the MBV2

Numbers 28 in the MHNT

Numbers 28 in the MKNFD

Numbers 28 in the MNG

Numbers 28 in the MNT

Numbers 28 in the MNT2

Numbers 28 in the MRS1T

Numbers 28 in the NAA

Numbers 28 in the NASB

Numbers 28 in the NBLA

Numbers 28 in the NBS

Numbers 28 in the NBVTP

Numbers 28 in the NET2

Numbers 28 in the NIV11

Numbers 28 in the NNT

Numbers 28 in the NNT2

Numbers 28 in the NNT3

Numbers 28 in the PDDPT

Numbers 28 in the PFNT

Numbers 28 in the RMNT

Numbers 28 in the SBIAS

Numbers 28 in the SBIBS

Numbers 28 in the SBIBS2

Numbers 28 in the SBICS

Numbers 28 in the SBIDS

Numbers 28 in the SBIGS

Numbers 28 in the SBIHS

Numbers 28 in the SBIIS

Numbers 28 in the SBIIS2

Numbers 28 in the SBIIS3

Numbers 28 in the SBIKS

Numbers 28 in the SBIKS2

Numbers 28 in the SBIMS

Numbers 28 in the SBIOS

Numbers 28 in the SBIPS

Numbers 28 in the SBISS

Numbers 28 in the SBITS

Numbers 28 in the SBITS2

Numbers 28 in the SBITS3

Numbers 28 in the SBITS4

Numbers 28 in the SBIUS

Numbers 28 in the SBIVS

Numbers 28 in the SBT

Numbers 28 in the SBT1E

Numbers 28 in the SCHL

Numbers 28 in the SNT

Numbers 28 in the SUSU

Numbers 28 in the SUSU2

Numbers 28 in the SYNO

Numbers 28 in the TBIAOTANT

Numbers 28 in the TBT1E

Numbers 28 in the TBT1E2

Numbers 28 in the TFTIP

Numbers 28 in the TFTU

Numbers 28 in the TGNTATF3T

Numbers 28 in the THAI

Numbers 28 in the TNFD

Numbers 28 in the TNT

Numbers 28 in the TNTIK

Numbers 28 in the TNTIL

Numbers 28 in the TNTIN

Numbers 28 in the TNTIP

Numbers 28 in the TNTIZ

Numbers 28 in the TOMA

Numbers 28 in the TTENT

Numbers 28 in the UBG

Numbers 28 in the UGV

Numbers 28 in the UGV2

Numbers 28 in the UGV3

Numbers 28 in the VBL

Numbers 28 in the VDCC

Numbers 28 in the YALU

Numbers 28 in the YAPE

Numbers 28 in the YBVTP

Numbers 28 in the ZBP