Numbers 3 (BOKSSV)

1 ئەمەش نەوەی هارون و موسایە، ئەو ڕۆژەی یەزدان لەگەڵ موسادا لە شاخی سینا دوا. 2 ئەمەش ناوی کوڕەکانی هارونە، نادابی نۆبەرە و ئەبیهو و ئەلعازار و ئیتامار. 3 ئەمەش ناوی نەوەکانی هارونە، کاهینە دەستنیشانکراوەکان ئەوانەی ئەرکی کاهینیێتییان پێ سپێردراوە. 4 ناداب و ئەبیهو لەبەردەم یەزدان مردن، کاتێک لە چۆڵەوانی سینا ئاگرێکی نامۆیان لەبەردەم یەزدان پێشکەش کرد. لەبەر ئەوەی هیچ کوڕیان نەبوو، ئەلعازار و ئیتامار لەبەردەم هارونی باوکیان خزمەتی کاهینیێتییان کرد. 5 هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: 6 «هۆزی لێڤی بهێنە پێش و لەبەردەم هارونی کاهین ڕایانبگرە و با یاریدەدەری بن، 7 جا هەڵدەستن بە پارێزگاری بۆ ئەو و لە جیاتی هەموو کۆمەڵ لەبەردەم چادری چاوپێکەوتن، بەهۆی کارکردنیان لە چادرەکەی پەرستن. 8 پارێزگاری لە هەموو قاپوقاچاغەکانی چادری چاوپێکەوتن دەکەن و بە کارکردنیان لە چادرەکەی پەرستن کار بۆ نەوەی ئیسرائیل دەکەن. 9 لێڤییەکان دەدەیتە هارون و کوڕەکانی، لەنێو نەوەی ئیسرائیلدا ئەوان بە تەواوەتی پێشکەشکراون بەو. 10 هارون و کوڕەکانی دادەمەزرێنیت و کاهینیێتییەکەیان دەپارێزن و هەرکەسێکی دیکە لە پیرۆزگا نزیک ببێتەوە دەکوژرێت.» 11 یەزدان بە موسای فەرموو: 12 «ئێستا من لێڤییەکان دەبەم، لەنێو نەوەی ئیسرائیل لە جیاتی هەر نۆبەرەیەکی نێر لە سکی ئافرەت کە لە نەوەی ئیسرائیل بێت. ئیتر لێڤییەکان دەبنە هی من، 13 چونکە هەموو نۆبەرەیەک بۆ منە، ئەو ڕۆژەی لە خاکی میسردا لە هەموو نۆبەرەیەکم دا، ئەوا هەموو نۆبەرەیەک لە ئیسرائیلدا لە خەڵک و لە ئاژەڵ بۆ خۆمم تەرخان کرد، بۆ من دەبن، من یەزدانم.» 14 هەروەها یەزدان لە چۆڵەوانی سینادا بە موسای فەرموو: 15 «نەوەی لێڤی بەگوێرەی بنەماڵەکانیان و خێڵەکانیان تۆمار بکە، هەموو نێرینەیەک لە کۆرپەی یەک مانگ بەرەو سەرەوە تۆمار دەکەیت.» 16 موساش بەگوێرەی فەرمایشتی یەزدان هەروەک فەرمانی کردبوو، تۆماری کردن. 17 ئەمانە ناوی نەوەکانی لێڤی بوو:گێرشۆن و قەهات و مەراری. 18 ئەوەش ناوی دوو کوڕەکەی گێرشۆنە بەگوێرەی خێڵەکانیان:لیبنی و شیمعی. 19 نەوەی قەهاتیش بەگوێرەی خێڵەکانیان:عەمرام و یەسهار و حەبرۆن و عوزیێل. 20 دوو کوڕەکەی مەراریش بەگوێرەی خێڵەکانیان:مەحلی و موشی. ئەمە خێڵی لێڤییەکانە بەگوێرەی بنەماڵەکانیان. 21 بۆ گێرشۆن خێڵی لیبنییەکان و خێڵی شیمعییەکان. ئەمە خێڵەکانی گێرشۆنییەکانە، 22 ژمارەی هەموو نێرینەیەکی کوڕی یەک مانگ بەرەو سەرەوە، تۆمارکراوان لێیان حەوت هەزار و پێنج سەد کەس بوون. 23 خێڵەکانی گێرشۆنییەکان لە پشت چادری پەرستنەوە بەلای ڕۆژئاوا چادر هەڵدەدەن، 24 گەورەی بنەماڵەی گێرشۆنییەکانیش ئەلیاسافی کوڕی لائێل بوو. 25 نەوەی گێرشۆن لە چادری چاوپێکەوتن بەرپرسیار بوون لە پارێزگاری چادرەکەی پەرستن و چادرەکە و پۆشەرەکەی، پەردەی دەروازەی چادری چاوپێکەوتن، 26 پەردەکانی حەوشەکە و پەردەی دەروازەی حەوشەکە کە لە دەوری چادرەکەی پەرستنە و لە دەوری قوربانگاکەن بە چواردەوری و گوریسەکانی، لەگەڵ هەموو ئەو خزمەتەی پەیوەست بوو پێیانەوە. 27 بۆ قەهاتیش خێڵی عەمرامییەکان، خێڵی یەسهارییەکان، خێڵی حەبرۆنییەکان و خێڵی عوزیێلییەکان بوون. ئەمە خێڵەکانی قەهاتییەکانە 28 ژمارەی هەموو نێرینەیەکی کوڕی یەک مانگ بەرەو سەرەوە هەشت هەزار و شەش سەد کەس بوون.قەهاتییەکان بەرپرسیار بوون لە پارێزگاری پیرۆزگا. 29 خێڵەکانی نەوەی قەهات لەلای باشووری چادرەکەی پەرستن چادر هەڵدەدەن. 30 گەورەی بنەماڵەکانی خێڵەکانی قەهاتییەکانیش ئەلیچافانی کوڕی عوزیێل بوو. 31 بەرپرسیار بوون لە پارێزگاری سندوقەکە، مێزەکە، چرادانەکە، قوربانگاکان، قاپوقاچاغی پیرۆزگاکە کە خزمەتی پێ دەکەن، پەردەی شوێنی هەرەپیرۆز و هەموو ئەوەی لەگەڵی بەکاردەهێنرێت. 32 بۆ سەرۆکی سەرکردەکانی لێڤییەکانیش ئەلعازاری کوڕی هارونی کاهین، سەرپەرشتیار بوو بەسەر ئەو کەسانەی کە بەرپرسیار بوون لە پارێزگاری پیرۆزگا. 33 بۆ مەراری، خێڵی مەحلییەکان و خێڵی موشییەکان، ئەمە خێڵەکانی مەرارییە. 34 تۆمارکراوان لێیان بەپێی ژمارەی هەموو نێرینەیەکی کوڕی یەک مانگ بەرەو سەرەوە شەش هەزار و دوو سەد کەس بوون. 35 گەورەی بنەماڵەی خێڵەکانی مەراریش چووریێلی کوڕی ئەبیحەیلە،لەلای باکووری چادرەکەی پەرستن چادر هەڵدەدەن. 36 نەوەی مەراریش سەرپەرشتیاری پارێزگاریکردن بوون لە چوارچێوەکانی چادرەکەی پەرستن، هەروەها کاریتە، کۆڵەکە، بناغە، هەموو کەلوپەلەکانی و هەموو ئەوەی لەگەڵیدا بەکاردەهێنرێت، 37 هەروەها کۆڵەکەکانی حەوشەکە لە چواردەوری و بنکە و سنگ و گوریسەکانی. 38 موسا و هارون و کوڕەکانی لەلای ڕۆژهەڵاتی چادرەکەی پەرستن، ڕووەو ڕۆژهەڵات لەبەردەم چادری چاوپێکەوتن چادر هەڵدەدەن.بەرپرسیار بوون لە پارێزگاری پیرۆزگا لە جیاتی نەوەی ئیسرائیل،هەرکەسێکی دیکەش کە لە پیرۆزگا نزیک بکەوتبایەوە دەکوژرا. 39 هەموو تۆمارکراوانی لێڤییەکان ئەوانەی موسا و هارون بەپێی فەرمایشتی یەزدان بەگوێرەی خێڵەکانیان تۆماریان کردن، هەموو نێرینەیەکی کوڕی یەک مانگ بەرەو سەرەوە بیست و دوو هەزار کەس بوون. 40 هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: «هەموو نێرینەیەکی نۆبەرە لە نەوەی ئیسرائیل لە کۆرپەی یەک مانگ بەرەو سەرەوە تۆمار بکە و لیستی ناوەکانیان وەربگرە. 41 من یەزدانم، لێڤییەکان لە جیاتی هەموو نۆبەرەیەکی نەوەی ئیسرائیل و مەڕوماڵاتی لێڤییەکانیش لە جیاتی هەموو نۆبەرەیەک لە مەڕوماڵاتی نەوەی ئیسرائیل بۆ من دادەنێیت.» 42 جا موسا وەک یەزدان فەرمانی پێ کرد هەموو نۆبەرەیەکی لە نەوەی ئیسرائیل تۆمار کرد، 43 هەموو کۆرپەیەکی نۆبەرەی نێرینە لە تەمەنی یەک مانگ بەرەو سەرەوە لە لیستی ناوەکان تۆمارکران، بیست و دوو هەزار و دوو سەد و حەفتا و سێ کەس بوون. 44 یەزدان بە موسای فەرموو: 45 «لێڤییەکان لە جیاتی هەموو نۆبەرەیەک لە نەوەی ئیسرائیل دابنێ و مەڕوماڵاتی لێڤییەکانیش لە جیاتی مەڕوماڵاتەکانیان، جا لێڤییەکان بۆ من دەبن. من یەزدانم. 46 بۆ کڕینەوەی ئەو دوو سەد و حەفتا و سێیەش لە نۆبەرەکانی نەوەی ئیسرائیل کە لە لێڤییەکان زیاترن، 47 پێنج شاقل بۆ هەر سەرێک وەردەگریت، بەگوێرەی شاقلی پیرۆزگا وەریدەگریت. هەر شاقلێک بیست گێرایە. 48 زیوەکەش دەدەیتە هارون و کوڕەکانی، کڕینەوەی ئەوانەیە کە لێیان زیادن.» 49 جا موسا زیوی کڕینەوەیانی وەرگرت، لەوانەی لە کڕینەوەی لێڤییەکان زیاد بوون، 50 لە نۆبەرەکانی نەوەی ئیسرائیل هەزار و سێ سەد و شەست و پێنج زیوی بەگوێرەی شاقلی پیرۆزگا وەرگرت. 51 موساش زیوی کڕینەوەکەی بە هارون و کوڕەکانی دا بەگوێرەی فەرمایشتی یەزدان، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کردبوو.

In Other Versions

Numbers 3 in the ANGEFD

Numbers 3 in the ANTPNG2D

Numbers 3 in the AS21

Numbers 3 in the BAGH

Numbers 3 in the BBPNG

Numbers 3 in the BBT1E

Numbers 3 in the BDS

Numbers 3 in the BEV

Numbers 3 in the BHAD

Numbers 3 in the BIB

Numbers 3 in the BLPT

Numbers 3 in the BNT

Numbers 3 in the BNTABOOT

Numbers 3 in the BNTLV

Numbers 3 in the BOATCB

Numbers 3 in the BOATCB2

Numbers 3 in the BOBCV

Numbers 3 in the BOCNT

Numbers 3 in the BOECS

Numbers 3 in the BOGWICC

Numbers 3 in the BOHCB

Numbers 3 in the BOHCV

Numbers 3 in the BOHLNT

Numbers 3 in the BOHNTLTAL

Numbers 3 in the BOICB

Numbers 3 in the BOILNTAP

Numbers 3 in the BOITCV

Numbers 3 in the BOKCV

Numbers 3 in the BOKCV2

Numbers 3 in the BOKHWOG

Numbers 3 in the BOLCB

Numbers 3 in the BOLCB2

Numbers 3 in the BOMCV

Numbers 3 in the BONAV

Numbers 3 in the BONCB

Numbers 3 in the BONLT

Numbers 3 in the BONUT2

Numbers 3 in the BOPLNT

Numbers 3 in the BOSCB

Numbers 3 in the BOSNC

Numbers 3 in the BOTLNT

Numbers 3 in the BOVCB

Numbers 3 in the BOYCB

Numbers 3 in the BPBB

Numbers 3 in the BPH

Numbers 3 in the BSB

Numbers 3 in the CCB

Numbers 3 in the CUV

Numbers 3 in the CUVS

Numbers 3 in the DBT

Numbers 3 in the DGDNT

Numbers 3 in the DHNT

Numbers 3 in the DNT

Numbers 3 in the ELBE

Numbers 3 in the EMTV

Numbers 3 in the ESV

Numbers 3 in the FBV

Numbers 3 in the FEB

Numbers 3 in the GGMNT

Numbers 3 in the GNT

Numbers 3 in the HARY

Numbers 3 in the HNT

Numbers 3 in the IRVA

Numbers 3 in the IRVB

Numbers 3 in the IRVG

Numbers 3 in the IRVH

Numbers 3 in the IRVK

Numbers 3 in the IRVM

Numbers 3 in the IRVM2

Numbers 3 in the IRVO

Numbers 3 in the IRVP

Numbers 3 in the IRVT

Numbers 3 in the IRVT2

Numbers 3 in the IRVU

Numbers 3 in the ISVN

Numbers 3 in the JSNT

Numbers 3 in the KAPI

Numbers 3 in the KBT1ETNIK

Numbers 3 in the KBV

Numbers 3 in the KJV

Numbers 3 in the KNFD

Numbers 3 in the LBA

Numbers 3 in the LBLA

Numbers 3 in the LNT

Numbers 3 in the LSV

Numbers 3 in the MAAL

Numbers 3 in the MBV

Numbers 3 in the MBV2

Numbers 3 in the MHNT

Numbers 3 in the MKNFD

Numbers 3 in the MNG

Numbers 3 in the MNT

Numbers 3 in the MNT2

Numbers 3 in the MRS1T

Numbers 3 in the NAA

Numbers 3 in the NASB

Numbers 3 in the NBLA

Numbers 3 in the NBS

Numbers 3 in the NBVTP

Numbers 3 in the NET2

Numbers 3 in the NIV11

Numbers 3 in the NNT

Numbers 3 in the NNT2

Numbers 3 in the NNT3

Numbers 3 in the PDDPT

Numbers 3 in the PFNT

Numbers 3 in the RMNT

Numbers 3 in the SBIAS

Numbers 3 in the SBIBS

Numbers 3 in the SBIBS2

Numbers 3 in the SBICS

Numbers 3 in the SBIDS

Numbers 3 in the SBIGS

Numbers 3 in the SBIHS

Numbers 3 in the SBIIS

Numbers 3 in the SBIIS2

Numbers 3 in the SBIIS3

Numbers 3 in the SBIKS

Numbers 3 in the SBIKS2

Numbers 3 in the SBIMS

Numbers 3 in the SBIOS

Numbers 3 in the SBIPS

Numbers 3 in the SBISS

Numbers 3 in the SBITS

Numbers 3 in the SBITS2

Numbers 3 in the SBITS3

Numbers 3 in the SBITS4

Numbers 3 in the SBIUS

Numbers 3 in the SBIVS

Numbers 3 in the SBT

Numbers 3 in the SBT1E

Numbers 3 in the SCHL

Numbers 3 in the SNT

Numbers 3 in the SUSU

Numbers 3 in the SUSU2

Numbers 3 in the SYNO

Numbers 3 in the TBIAOTANT

Numbers 3 in the TBT1E

Numbers 3 in the TBT1E2

Numbers 3 in the TFTIP

Numbers 3 in the TFTU

Numbers 3 in the TGNTATF3T

Numbers 3 in the THAI

Numbers 3 in the TNFD

Numbers 3 in the TNT

Numbers 3 in the TNTIK

Numbers 3 in the TNTIL

Numbers 3 in the TNTIN

Numbers 3 in the TNTIP

Numbers 3 in the TNTIZ

Numbers 3 in the TOMA

Numbers 3 in the TTENT

Numbers 3 in the UBG

Numbers 3 in the UGV

Numbers 3 in the UGV2

Numbers 3 in the UGV3

Numbers 3 in the VBL

Numbers 3 in the VDCC

Numbers 3 in the YALU

Numbers 3 in the YAPE

Numbers 3 in the YBVTP

Numbers 3 in the ZBP