Numbers 4 (BOKSSV)

1 یەزدان بە موسا و هارونی فەرموو: 2 «سەرژمێری نەوەی قەهات لەنێو نەوەی لێڤییەکان بکەن، بەگوێرەی خێڵەکانیان و بنەماڵەکانیان، 3 لە پیاوی سی ساڵ بەرەو سەرەوە هەتا پەنجا ساڵ، هەموو ئەوانەی دەتوانن بچن بۆ خزمەت هەتا لە چادری چاوپێکەوتن کار بکەن. 4 «نەوەی قەهات خزمەتی شتە هەرەپیرۆزەکانی ناو چادری چاوپێکەوتن دەکەن. 5 هارون و کوڕەکانی لە کاتی کۆچکردنی ئۆردوگا دێن و پەردەکەی شوێنی هەرەپیرۆز هەڵدەگرنەوە و سندوقی شایەتی پێ دادەپۆشن. 6 ئینجا پۆشەرەکەی لە پێستی مانگای دەریا بەسەردا دەدەن و لەسەر ئەوەشەوە قوماشێک هەمووی ڕیسی مۆر بێت ڕایدەخەن و دارەکانیشی دەخەنە شوێنی خۆی. 7 «لەسەر مێزی نانی تەرخانکراو بۆ خودا قوماشێکی لە ڕیسی مۆر ڕادەخەن و لەگەن و قاپ و تاس و دۆلکەکانی شەرابی پێشکەشکراوی لەسەری دادەنێن و بەردەوام نانەکەی لەسەر دەبێت. 8 قوماشێکی سووری ئاڵیشی لەسەر ڕادەخەن و بە پۆشەرێک لە پێستی مانگای دەریا دای دەپۆشن و دارەکانی دەخەنە شوێنی خۆی. 9 «قوماشێک لە ڕیسی مۆر دەبەن و چرادانەکەی ڕووناکی و چراکانی و مەقاش و مەقەڵی و هەموو قاپوقاچاغەکانی زەیتەکەی کە خزمەتی پێ دەکەن دادەپۆشن. 10 لەگەڵ هەموو قاپوقاچاغەکەی دەیخەنە ناو پۆشەرێک لە پێستی مانگای دەریا و دەیخەنە سەر هەڵگرێک. 11 «لەسەر قوربانگا زێڕینەکەش قوماشێکی ڕیسی مۆر ڕادەخەن و بە پۆشەرێک لە پێستی مانگای دەریا دایدەپۆشن و دارەکانی دەخەنە شوێنی خۆی. 12 «هەموو قاپوقاچاغەکانی خزمەتکردن کە خزمەتی پێ دەکەن لە پیرۆزگا دەیبەن و لەناو قوماشێکی ڕیسی مۆر دایدەنێن و بە پۆشەرێک لە پێستی مانگای دەریا دای دەپۆشن و دەیخەنە سەر هەڵگرێک. 13 «خۆڵەمێشی قوربانگا بڕۆنزییەکەش هەڵدەگرن و قوماشێکی ئەرخەوانی لەسەر ڕادەخەن. 14 هەموو قاپوقاچاغەکانی کە لە قوربانگاکە بۆ خزمەت بەکاریدەهێنن دەیخەنە سەری، مەقەڵییەکان، چەنگاڵەکان، خاکەنازەکان و تاسەکان، هەموو قاپوقاچاغی قوربانگاکە، پۆشەرێک لە پێستی مانگای دەریاشی بەسەردا ڕادەخەن و دارەکانی دەخەنە شوێنی خۆی. 15 «کاتێک هارون و کوڕەکانی لە پۆشینی پیرۆزگاکە و هەموو قاپوقاچاغی پیرۆزگاکە دەبنەوە، لە کاتی کۆچکردنی ئۆردوگاکە، ئینجا نەوەی قەهات بۆ هەڵگرتن دێن، بەڵام دەست لە شتە پیرۆزکراوەکان نادەن نەوەک بمرن، ئەوە بارهەڵگرتنی نەوەی قەهاتە لە چادری چاوپێکەوتن. 16 «ئەلعازاری کوڕی هارونی کاهینیش سەرپەرشتی زەیتی ڕووناکی، بخوورە بۆنخۆشەکە، پێشکەشکراوی دانەوێڵەی بەردەوام و زەیتی دەستنیشانکردن دەکات. هەروەها سەرپەرشتی هەموو چادرەکەی پەرستن دەکات، هەموو ئەوەی تێیدایە، بە شتومەکە پیرۆزەکانی و قاپوقاچاغەکانییەوە.» 17 هەروەها یەزدان بە موسا و هارونی فەرموو: 18 «خێڵەکانی قەهاتییەکان لەنێو لێڤییەکان دامەبڕن، 19 بەڵکو ئەمەیان بۆ بکەن، جا دەژین و لە کاتی نزیککەوتنەوەیان لە شتە هەرەپیرۆزەکان نامرن، هارون و کوڕەکانی دەچنە ژوورەوەی پیرۆزگاکە و هەرکەسێک لەسەر خزمەتەکەی و بارەکەی دادەنێن. 20 بەڵام بۆ ساتێک قەهاتییەکان ناچنە ژوورەوە بۆ ئەوەی شتە پیرۆزکراوەکان ببینن نەوەک بمرن.» 21 یەزدان بە موسای فەرموو: 22 «سەرژمێری نەوەی گێرشۆنیش بکە بەگوێرەی بنەماڵە و خێڵەکانیان. 23 لە پیاوی سی ساڵ بەرەو سەرەوە هەتا پەنجا ساڵ تۆمار بکە، هەموو ئەوانەی کە دێن بۆ ئەوەی لە چادری چاوپێکەوتندا خزمەت بکەن. 24 «ئەمەش خزمەتی خێڵەکانی گێرشۆنییەکانە لە خزمەت و لە بارهەڵگرتن، 25 پڵاسەکانی چادرەکەی پەرستن و چادری چاوپێکەوتن و پۆشەرەکەی و پۆشەرە پێست مانگای دەریاکە کە لە سەرەوە لەسەریەتی و پەردەکەی دەروازەی چادری چاوپێکەوتن هەڵدەگرن. 26 هەروەها پەردەکانی حەوشەکە، ئەوانەی لە دەوری چادری پەرستن و لە دەوری قوربانگاکەن بە چواردەوریدا، پەردەی دەروازەی حەوشەکە، لەگەڵ گوریسەکانی و هەموو ئەوەی لەگەڵیدا بۆ خزمەت بەکاردەهێنرێت، هەموو ئەوەی بۆیان دیاری دەکرێت، گێرشۆنییەکان دەیکەن. 27 هەموو خزمەتی نەوەی گێرشۆنییەکان چ لە بارهەڵگرتن یان هەر کارێکی دیکە بە سەرپەرشتی هارون و کوڕەکانی دەبێت، تۆش دیاریکردنی بەرپرسیاریێتی هەموو بارەکانی خۆیان پێ دەسپێریت، 28 ئەمە خزمەتی خێڵەکانی نەوەی گێرشۆنییەکانە لە چادری چاوپێکەوتن و ئیتاماری کوڕی هارونی کاهین سەرپەرشتییان دەکات. 29 «نەوەی مەراری بەگوێرەی خێڵ و بنەماڵەکانیان تۆمار بکە. 30 لە پیاوی سی ساڵ بەرەو سەرەوە هەتا پەنجا ساڵ تۆمار بکە، هەموو ئەوانەی دەچنە خزمەت هەتا خزمەتەکەی چادری چاوپێکەوتن بکەن. 31 بەرپرسیاریێتی خزمەتەکەشیان لە چادری چاوپێکەوتن، بریتییە لە هەڵگرتنی چوارچێوەکانی چادرەکەی پەرستن و کاریتەکانی، کۆڵەکەکانی، بناغەکانی، 32 کۆڵەکەکانی حەوشەکە بە چواردەوریدا، بناغەکانی، سنگەکانی و گوریسەکانی لەگەڵ هەموو قاپوقاچاغ و هەموو ئەوەی لەگەڵیدا بەکاردەهێنرێت. بە ناویش هەر پیاوێک دیاری بکە بۆ ئەو شتەی پێویستە هەڵیبگرێت. 33 ئەمە خزمەتی خێڵەکانی نەوەی مەرارییە، هەموو خزمەتەکەیان لە چادری چاوپێکەوتن بە سەرپەرشتی ئیتامار کوڕی هارونی کاهینە.» 34 جا موسا و هارون و ڕابەرەکانی کۆمەڵ نەوەی قەهاتییەکانیان تۆمار کرد، بەگوێرەی خێڵەکانیان و بنەماڵەکانیان، 35 لە پیاوی سی ساڵ بەرەو سەرەوە هەتا پەنجا ساڵ، هەموو ئەوانەی دەچنە خزمەتەوە بۆ خزمەتکردن لە چادری چاوپێکەوتن. 36 جا تۆمارکراوەکانیان بەگوێرەی خێڵەکانیان دوو هەزار و حەوت سەد و پەنجا کەس بوون. 37 ئەوانە تۆمارکراوەکانن لە خێڵەکانی قەهاتییەکان، هەموو ئەوانەی لە چادری چاوپێکەوتندا خزمەت دەکەن، ئەوانەی موسا و هارون بەگوێرەی فەرمایشتی یەزدان لەسەر دەستی موسا تۆماریان کردن. 38 تۆمارکراوەکانی نەوەی گێرشۆنیش بەگوێرەی خێڵەکانیان و بنەماڵەکانیان، 39 لە پیاوی سی ساڵ بەرەو سەرەوە هەتا پەنجا ساڵ، هەموو ئەوانەی دەچنە خزمەتەوە بۆ خزمەتکردن لە چادری چاوپێکەوتن، 40 تۆمارکراوەکانیان بەگوێرەی خێڵەکانیان و بنەماڵەکانیان دوو هەزار و شەش سەد و سی کەس بوون. 41 ئەوانە تۆمارکراوەکانن لە خێڵەکانی نەوەی گێرشۆن، هەموو ئەوانەی لە چادری چاوپێکەوتندا خزمەت دەکەن، ئەوانەی موسا و هارون بەگوێرەی فەرمایشتی یەزدان تۆماریان کردن. 42 تۆمارکراوان لە خێڵەکانی نەوەی مەراریش بەگوێرەی خێڵەکانیان و بنەماڵەکانیان 43 لە پیاوی سی ساڵ بەرەو سەرەوە هەتا پەنجا ساڵ، هەموو ئەوانەی دەچنە خزمەتەوە بۆ خزمەتکردن لە چادری چاوپێکەوتندا، 44 تۆمارکراوەکانیان بەگوێرەی خێڵەکانیان سێ هەزار و دوو سەد کەس بوون. 45 ئەوانە تۆمارکراوەکانن لە خێڵەکانی نەوەی مەراری کە موسا و هارون بەگوێرەی فەرمایشتی یەزدان لەسەر دەستی موسا تۆماریان کردن. 46 هەموو تۆمارکراوەکانی لێڤییەکان کە موسا و هارون و سەرکردەکانی ئیسرائیل تۆماریان کردن بەگوێرەی خێڵەکانیان و بنەماڵەکانیان، 47 لە پیاوی سی ساڵ بەرەو سەرەوە هەتا پەنجا ساڵ، هەموو ئەوانەی دەچنە خزمەتەوە بۆ کاری خزمەت و کاری بارهەڵگرتن لە چادری چاوپێکەوتندا، 48 تۆمارکراوان لێیان هەشت هەزار و پێنج سەد و هەشتا کەس بوون. 49 بەپێی فەرمایشتی یەزدان لەسەر دەستی موسا، هەرکەسێک بەگوێرەی خزمەتەکەی و بارهەڵگرتنەکەی تۆمارکرا. بەم شێوەیە موسا تۆماری کردن وەک چۆن یەزدان فەرمانی پێ کرد.

In Other Versions

Numbers 4 in the ANGEFD

Numbers 4 in the ANTPNG2D

Numbers 4 in the AS21

Numbers 4 in the BAGH

Numbers 4 in the BBPNG

Numbers 4 in the BBT1E

Numbers 4 in the BDS

Numbers 4 in the BEV

Numbers 4 in the BHAD

Numbers 4 in the BIB

Numbers 4 in the BLPT

Numbers 4 in the BNT

Numbers 4 in the BNTABOOT

Numbers 4 in the BNTLV

Numbers 4 in the BOATCB

Numbers 4 in the BOATCB2

Numbers 4 in the BOBCV

Numbers 4 in the BOCNT

Numbers 4 in the BOECS

Numbers 4 in the BOGWICC

Numbers 4 in the BOHCB

Numbers 4 in the BOHCV

Numbers 4 in the BOHLNT

Numbers 4 in the BOHNTLTAL

Numbers 4 in the BOICB

Numbers 4 in the BOILNTAP

Numbers 4 in the BOITCV

Numbers 4 in the BOKCV

Numbers 4 in the BOKCV2

Numbers 4 in the BOKHWOG

Numbers 4 in the BOLCB

Numbers 4 in the BOLCB2

Numbers 4 in the BOMCV

Numbers 4 in the BONAV

Numbers 4 in the BONCB

Numbers 4 in the BONLT

Numbers 4 in the BONUT2

Numbers 4 in the BOPLNT

Numbers 4 in the BOSCB

Numbers 4 in the BOSNC

Numbers 4 in the BOTLNT

Numbers 4 in the BOVCB

Numbers 4 in the BOYCB

Numbers 4 in the BPBB

Numbers 4 in the BPH

Numbers 4 in the BSB

Numbers 4 in the CCB

Numbers 4 in the CUV

Numbers 4 in the CUVS

Numbers 4 in the DBT

Numbers 4 in the DGDNT

Numbers 4 in the DHNT

Numbers 4 in the DNT

Numbers 4 in the ELBE

Numbers 4 in the EMTV

Numbers 4 in the ESV

Numbers 4 in the FBV

Numbers 4 in the FEB

Numbers 4 in the GGMNT

Numbers 4 in the GNT

Numbers 4 in the HARY

Numbers 4 in the HNT

Numbers 4 in the IRVA

Numbers 4 in the IRVB

Numbers 4 in the IRVG

Numbers 4 in the IRVH

Numbers 4 in the IRVK

Numbers 4 in the IRVM

Numbers 4 in the IRVM2

Numbers 4 in the IRVO

Numbers 4 in the IRVP

Numbers 4 in the IRVT

Numbers 4 in the IRVT2

Numbers 4 in the IRVU

Numbers 4 in the ISVN

Numbers 4 in the JSNT

Numbers 4 in the KAPI

Numbers 4 in the KBT1ETNIK

Numbers 4 in the KBV

Numbers 4 in the KJV

Numbers 4 in the KNFD

Numbers 4 in the LBA

Numbers 4 in the LBLA

Numbers 4 in the LNT

Numbers 4 in the LSV

Numbers 4 in the MAAL

Numbers 4 in the MBV

Numbers 4 in the MBV2

Numbers 4 in the MHNT

Numbers 4 in the MKNFD

Numbers 4 in the MNG

Numbers 4 in the MNT

Numbers 4 in the MNT2

Numbers 4 in the MRS1T

Numbers 4 in the NAA

Numbers 4 in the NASB

Numbers 4 in the NBLA

Numbers 4 in the NBS

Numbers 4 in the NBVTP

Numbers 4 in the NET2

Numbers 4 in the NIV11

Numbers 4 in the NNT

Numbers 4 in the NNT2

Numbers 4 in the NNT3

Numbers 4 in the PDDPT

Numbers 4 in the PFNT

Numbers 4 in the RMNT

Numbers 4 in the SBIAS

Numbers 4 in the SBIBS

Numbers 4 in the SBIBS2

Numbers 4 in the SBICS

Numbers 4 in the SBIDS

Numbers 4 in the SBIGS

Numbers 4 in the SBIHS

Numbers 4 in the SBIIS

Numbers 4 in the SBIIS2

Numbers 4 in the SBIIS3

Numbers 4 in the SBIKS

Numbers 4 in the SBIKS2

Numbers 4 in the SBIMS

Numbers 4 in the SBIOS

Numbers 4 in the SBIPS

Numbers 4 in the SBISS

Numbers 4 in the SBITS

Numbers 4 in the SBITS2

Numbers 4 in the SBITS3

Numbers 4 in the SBITS4

Numbers 4 in the SBIUS

Numbers 4 in the SBIVS

Numbers 4 in the SBT

Numbers 4 in the SBT1E

Numbers 4 in the SCHL

Numbers 4 in the SNT

Numbers 4 in the SUSU

Numbers 4 in the SUSU2

Numbers 4 in the SYNO

Numbers 4 in the TBIAOTANT

Numbers 4 in the TBT1E

Numbers 4 in the TBT1E2

Numbers 4 in the TFTIP

Numbers 4 in the TFTU

Numbers 4 in the TGNTATF3T

Numbers 4 in the THAI

Numbers 4 in the TNFD

Numbers 4 in the TNT

Numbers 4 in the TNTIK

Numbers 4 in the TNTIL

Numbers 4 in the TNTIN

Numbers 4 in the TNTIP

Numbers 4 in the TNTIZ

Numbers 4 in the TOMA

Numbers 4 in the TTENT

Numbers 4 in the UBG

Numbers 4 in the UGV

Numbers 4 in the UGV2

Numbers 4 in the UGV3

Numbers 4 in the VBL

Numbers 4 in the VDCC

Numbers 4 in the YALU

Numbers 4 in the YAPE

Numbers 4 in the YBVTP

Numbers 4 in the ZBP