Psalms 138 (BOKSSV)
undefined بۆ داود. 1 بە هەموو دڵەوە ستایشت دەکەم،لەبەردەم خوداوەندەکان گۆرانیت بۆ دەڵێم. 2 بەرامبەر پەرستگای پیرۆزت کڕنۆش دەبەم،ستایشی ناوت دەکەم،لەبەر خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت و دڵسۆزییەکەت،چونکە فەرمایشتی خۆتت لە ناوبانگەکەت بەرزتر کردووەتەوە. 3 ئەو ڕۆژەی هاوارم بۆ تۆ کرد بەدەنگمەوە هاتیت،ئازا و بوێرت کردم. 4 ئەی یەزدان، هەموو پاشاکانی سەر زەوی ستایشت دەکەن،کاتێک فەرمایشتی دەمی تۆیان بیست. 5 گۆرانی بەسەر کارەکانی یەزداندا دەڵێن،چونکە شکۆمەندی یەزدان مەزنە. 6 هەرچەندە یەزدان پایەبەرزە، دەڕوانێتە کەسی بێفیز ولووتبەرزان لە دوورەوە دەناسێت. 7 ئەگەر بەناو تەنگانەشدا بڕۆم ژیانم دەپارێزیت،دەست درێژ دەکەیت بەسەر تووڕەیی دوژمنانم،بە دەستی ڕاستت ڕزگارم دەکەیت. 8 یەزدان ئەستۆپاکیم دەسەلمێنێت؛ئەی یەزدان، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت هەتاهەتاییە،واز لە کارەکانی دەستت مەهێنە.