Psalms 15 (BOKSSV)
undefined زەبوورێکی داود. 1 ئەی یەزدان، کێ لە پیرۆزگای تۆ نیشتەجێ دەبێت؟کێ لەسەر کێوی پیرۆزی تۆ دەژیێت؟ 2 ئەو کەسەی ڕێگای تەواو دەگرێت وڕاستودروستی پەیڕەو دەکات،لە دڵەوە بە ڕاستگۆیی قسە دەکات و 3 بە زمانی بوختان ناکات،کە خراپە لەگەڵ کەس ناکات وهاوڕێکەی شەرمەزار ناکات، 4 کە بە سووکایەتییەوە دەڕوانێتە خراپەکارانبەڵام ڕێزی ئەوانە دەگرێت کە ترسی یەزدانیان لە دڵدایە،کە سوێندی خۆی بەجێدەهێنێت،ئەگەر ببێتە مایەی زەرەریش بۆی، 5 کە پارە بە سوود نادات وبەرتیل وەرناگرێت لە دژی پیاوی بێتاوان. ئەوەی ئەم شتانە بکات،هەتاهەتایە جێی لەق نابێت.