Psalms 29 (BOKSSV)
undefined زەبوورێکی داود «لە جەژنی کەپرەشینە». 1 ستایشی شکۆ و هێزی یەزدان بکەن،ستایشی یەزدان بکەن، ئەی فریشتەکانی ئاسمان. 2 ستایشی ناوی شکۆداری یەزدان بکەن،کڕنۆش بۆ یەزدان ببەن، چونکە شکۆدار و پیرۆزە. 3 دەنگی یەزدان لەسەر ئاوەکان دەنگ دەداتەوە،خودای شکۆمەندی تریشقە دەدات،یەزدان لەسەر ئاوە زۆرەکان تریشقە دەدات. 4 دەنگی یەزدان بە هێزە،دەنگی یەزدان بە شکۆیە. 5 دەنگی یەزدان داری ئورز دەشکێنێت،یەزدان ئورزەکانی لوبنان دەشکێنێت، 6 وا دەکات لوبنان وەک گوێرەکە ڕابکات وحەرمۆنیش وەک جوانەگای کێوی. 7 دەنگی یەزدان چەخماخە دەداتبە بروسکە و تریسکەوە. 8 دەنگی یەزدان بیابان دەلەرزێنێتیەزدان بیابانی قادێش دەلەرزێنێت. 9 دەنگی یەزدان دار بەڕوو لوول دەدات ودارستانەکان ڕووت دەکاتەوە.لەناو پەرستگاکەیدا هەموو هاوار دەکەن: «شکۆمەندی!» 10 یەزدان بە تەختی پاشاییەوە، لەسەر تۆفان دادەنیشێت،یەزدان هەتاهەتایە وەک پاشا لەسەر تەخت دادەنیشێت. 11 یەزدان هێز بە گەلەکەی دەبەخشێت،یەزدان بەرەکەتی ئاشتی دەداتە گەلەکەی.