Psalms 54 (BOKSSV)
undefined بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە ئامێرە ژێدارەکان. هۆنراوەیەکی داودە کاتێک زیفییەکان هاتن و بە شاولیان گوت: «داود لەلای ئێمە خۆی شاردووەتەوە.» 1 ئەی خودایە، بە ناوی خۆت ڕزگارم بکە،بە هێزی خۆت ئەستۆپاکیم بسەلمێنە. 2 ئەی خودایە، گوێ لە نوێژم بگرە،قسەکانی دەمم ببیستە. 3 بێگانە لێم هەستاون،دڵڕەقەکان دەیانەوێ بمکوژن،ئەوانەی ڕوویان لە خودا نەکردووە. 4 بە ڕاستی خودا یارمەتیدەری منە،پەروەردگار پشتگیری گیانم دەکات. 5 با خراپە بگەڕێتەوە سەر دوژمنەکانم،بە دڵسۆزی خۆت لە ناویان ببە. 6 ئەی یەزدان، بەخشینی ئازادت پێشکەش دەکەم،ستایشی ناوت دەکەم، چونکە چاکە. 7 لە هەموو تەنگانەکان دەربازی کردووم،سەرکەوتووانە چاوم بڕیوەتە دوژمنەکانم.