Psalms 61 (BOKSSV)
undefined بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، لەسەر ئامێری ژێدار، زەبوورێکی داودە. 1 ئەی خودایە، گوێت لە هاوارم بێت،گوێ لە نوێژەکەم بگرە. 2 لەوپەڕی زەوییەوە هاوار بۆ تۆ دەکەم،کە دڵم لاواز دەبێت،پێشڕەویم بکە بۆ سەر تاشەبەردێکی لە خۆم بڵندتر، 3 چونکە تۆ پەناگای منی،قوللەیەکی بەهێزی لە ڕووی دوژمن. 4 با هەتاهەتایە لە پیرۆزگای تۆدا نیشتەجێ بم وپەنا بهێنمە ژێر سێبەری باڵەکانت. 5 ئەی خودایە، چونکە تۆ گوێت لە نەزرەکانم گرت،منت کردە میراتگر لەگەڵ ئەوانەی ترسی ناوی تۆ لە دڵیانە. 6 درێژە بدە بە ڕۆژانی تەمەنی پاشا،بە ساڵانی تەمەنی بۆ نەوە دوای نەوە. 7 با هەتاهەتایە لە ئامادەبوونی خودا دابنیشێت،دڵسۆزی و خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت ئەو بپارێزن. 8 ئەوسا هەتاهەتایە گۆرانی بۆ ناوی تۆ دەڵێم،ڕۆژ بە ڕۆژیش نەزرەکانم بەجێدەهێنم.