Psalms 70 (BOKSSV)
undefined بۆ گەورەی گۆرانیبێژان، بۆ داود، بۆ یادکردنەوە. 1 ئەی خودایە، خێرابە بۆ دەربازکردنم،ئەی یەزدان، پەلە بکە لە یارمەتیدانم. 2 با شەرمەزار و سووک بنئەوانەی گیانی منیان دەوێت،با ببەزن و ڕیسوا بنئەوانەی حەز بە خراپەی من دەکەن. 3 با هەڵبێن لە شەرمانئەوانەی پێم دەڵێن: «هۆی ها! هۆی ها!» 4 بەڵام با هەموو ئەوانەی ڕوو لە تۆ دەکەن،شاد و دڵخۆش بن.با هەمیشە بڵێن: «مەزن بێت خودا!»ئەوانەی حەز لە ڕزگاریی تۆ دەکەن. 5 بەڵام سەبارەت بە من، هەژار و نەدارم،خودایە، خێرا وەرە بۆ لام.یارمەتیدەر و دەربازکەرم تۆی،ئەی یەزدان، دوامەکەوە.