1 Chronicles 24 (BOKSSV)
1 ئەمانەش بەشەکانی نەوەی هارون بوون:کوڕەکانی هارون، ناداب و ئەبیهو و ئەلعازار و ئیتامار بوون. 2 ناداب و ئەبیهو پێش باوکیان مردن و کوڕیان نەبوو، لەبەر ئەوە ئەلعازار و ئیتامار بوون بە کاهین. 3 بە یارمەتی سادۆق لە نەوەی ئەلعازار و ئەحیمەلەخ لە نەوەی ئیتامار، داود نەوەی هارونی بەپێی خشتەی خزمەتکردنەکانیان دابەش کرد. 4 جا بینییان نەوەی ئەلعازار ژمارەی ڕابەرەکانیان زیاترە لە نەوەی ئیتامار، لەبەر ئەوە نەوەی ئەلعازاریان دابەش کرد بە شازدە گەورەی بنەماڵە و نەوەی ئیتاماریش بە هەشت گەورەی بنەماڵە. 5 لەبەر ئەوەی لە هەردوو نەوەی ئەلعازار و ئیتاماریش کاربەدەستانی پیرۆزگا و کاربەدەستانی خودا هەبوون، بێ لایەن تیروپشکیان بۆ کرا و دابەشیان کردن. 6 شەمەعیای کوڕی نەتەنێل لە نەوەی لێڤییەکان کە سەرقەڵەم بوو، بە ئامادەبوونی پاشا و کاربەدەستەکان، سادۆقی کاهین، ئەحیمەلەخی کوڕی ئەبیاتار و گەورەی بنەماڵەکانی کاهین و لێڤییەکان، ناوەکانی ئەوانی بەم چەشنە نووسی: یەک بنەماڵە سەر بە ئیتامار لەدوای یەک سەر بە ئەلعازار. 7 یەکەم تیروپشک بۆ یەهۆیاریڤ دەرچوو ودووەم بۆ یەدایا و 8 سێیەم بۆ حاریم وچوارەم بۆ سەعۆریم و 9 پێنجەم بۆ مەلکیا وشەشەم بۆ میامین و 10 حەوتەم بۆ هەقۆچ وهەشتەم بۆ ئەبیا و 11 نۆیەم بۆ یێشوع ودەیەم بۆ شەخەنەیا و 12 یازدەیەم بۆ ئەلیاشیڤ ودوازدەیەم بۆ یاقیم و 13 سێزدەیەم بۆ حوپا وچواردەیەم بۆ یەشەڤەئاڤ و 14 پازدەیەم بۆ بیلگا وشازدەیەم بۆ ئیمێر و 15 حەڤدەیەم بۆ حێزیر وهەژدەیەم بۆ هەپیچێچ و 16 نۆزدەیەم بۆ پەتەحیا وبیستەم بۆ یەحەزقیێل و 17 بیست و یەکەم بۆ یاکین وبیست و دووەم بۆ گاموول و 18 بیست و سێیەم بۆ دەلایا وبیست و چوارەمیش بۆ مەعەزیاهو دەرچوو. 19 کە هاتنە ناو پەرستگای یەزدان بەپێی ئەم خشتەیە خزمەتیان دەکرد بەگوێرەی ئەو ڕێسایانەی کە هارونی باپیرە گەورەیان بۆی دیاری کردن، بەپێی ئەوەی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل فەرمانی پێی کردبوو. 20 سەبارەت بەو نەوانەی لێڤی کە ماونەتەوە: لە نەوەی عەمرام: شوڤائێل؛لە نەوەی شوڤائێل: یەحدەیاهو. 21 لە نەوەی ڕەحەڤیا: ییشیا کوڕە گەورەی بنەماڵەکە بوو. 22 لە یەسهارییەکان: شەلۆمۆت؛لە نەوەی شەلۆمۆت: یەحەت. 23 لە نەوەی حەبرۆن:یەرییاهوی کوڕە گەورەی بنەماڵەکە بوو و ئەمەریا دووەم و یەحەزیێل سێیەم و یەقەمەعام چوارەم. 24 لە نەوەی عوزیێل: میخا ولە نەوەی میخا: شامیر و 25 ییشیای برای میخا؛ ولە نەوەی ییشیا: زەکەریا. 26 کوڕەکانی مەراری: مەحلی و موشی.کوڕەکەی یەعزیا: بەنۆ. 27 لە نەوەی مەراری:لە یەعزیا: بەنۆ، شۆهەم، زەکور و عیڤری. 28 لە مەحلی: ئەلعازار و ئەلعازاریش کوڕی نەبوو. 29 لە قیش: یەرەحمێلی کوڕی قیش، 30 هەروەها نەوەی موشی: مەحلی، عێدەر و یەریمۆت. ئەمانە نەوەی لێڤی بوون بەپێی بنەماڵەکانیان. 31 هەروەها ئەمانیش وەک براکانیان لە نەوەی هارون تیروپشکیان کرد، لەبەردەم داودی پاشا و سادۆق و ئەحیمەلەخ و گەورەی بنەماڵەکانی کاهین و لێڤییەکان، جیاوازی نەکرا لەنێوان بنەماڵەکانی برا گەورە و بنەماڵەکانی برا بچووکەکاندا، هەردوو وەک یەک.
In Other Versions
1 Chronicles 24 in the ANTPNG2D
1 Chronicles 24 in the BNTABOOT
1 Chronicles 24 in the BOATCB2
1 Chronicles 24 in the BOGWICC
1 Chronicles 24 in the BOHNTLTAL
1 Chronicles 24 in the BOILNTAP
1 Chronicles 24 in the BOKHWOG
1 Chronicles 24 in the KBT1ETNIK
1 Chronicles 24 in the TBIAOTANT