1 Chronicles 25 (BOKSSV)
1 داود و سەرکردەکانی سوپا هەندێک لە کوڕەکانی ئاساف و هێیمان و یەدوتونیان بۆ خزمەتی ڕاگەیاندنی پەیامی خودا تەرخان کرد، ئەم خزمەتەشیان بە قیسارە و ساز و سەنج دەکرد. لیستی تۆماری پیاوە ژەنیارەکان بەگوێرەی خزمەتەکەیان بەم جۆرە بوو: 2 لە کوڕەکانی ئاساف:زەکور، یوسف، نەتەنیاهۆ و ئەسەرئێلا. کوڕەکانی ئاساف لەژێر سەرپەرشتی ئاسافدا بوون کە لەبەردەستی پاشادا پەیامی خودایان ڕادەگەیاند. 3 لە یەدوتون، کوڕەکانی یەدوتون:گەدەلیاهو، چەری، یەشەعیا، شیمعی، حەشەڤیا و مەتیسیا، واتە شەش کەس لەژێر سەرپەرشتی یەدوتونی باوکیاندا بوون، کە بە قیسارەوە پەیامی خودای ڕادەگەیاند و سوپاس و ستایشی یەزدانی دەکرد. 4 لە هێیمان، کوڕەکانی هێیمان:بوقیاهو، مەتەنیا، عوزیێل، شوڤائێل، یەریمۆت، حەنەنیا، حەنانی، ئەلییاتا، گیدەلتی، ڕۆمەمتی عەزەر، یۆشبەقاشا، مەلۆتی، هۆتیر و مەحەزیۆت. 5 هەموو ئەمانە کوڕەکانی هێیمان بوون کە پەیامی خودای بە پاشا ڕادەگەیاند. خودا بەڵێنی پێدابوو کە ناوی بەرز بکاتەوە و چواردە کوڕ و سێ کچی پێدا. 6 هەموو ئەمانە لەژێر دەستی باوکیاندا بوون بۆ گۆرانی گوتن بۆ پەرستگای خودا بە سەنج و ساز و قیسارەش، بۆ خزمەتکردنی ماڵی خودا.ئاساف، یەدوتون و هێیمان لەژێر دەستی پاشادا بوون. 7 ژمارەی ئەمان و خزمەکانیان، کە فێری مۆسیقاژەندن بوون و شارەزا بوون لە مۆسیقاژەندن بۆ یەزدان، دوو سەد و هەشتا و هەشت کەس بوون. 8 جا تیروپشکیان کرد بۆ کار و ئەرکەکانیان، بچووک و گەورە وەک یەک، هەروەها قوتابی و مامۆستا وەک یەک. 9 تیروپشکی یەکەم کە هی ئاساف بوو، بۆ یوسف دەرچوو، خۆی و کوڕەکانی و براکانی؛دووەم بۆ گەدەلیاهو، خۆی و براکانی و کوڕەکانی کە دوازدە بوون؛ 10 سێیەم بۆ زەکور، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛ 11 چوارەم بۆ یەچری، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛ 12 پێنجەم بۆ نەتەنیاهۆ، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛ 13 شەشەم بۆ بوقیاهو، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛ 14 حەوتەم بۆ یەسەرێلا، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛ 15 هەشتەم بۆ یەشەعیا، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛ 16 نۆیەم بۆ مەتەنیا، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛ 17 دەیەم بۆ شیمعی، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛ 18 یازدەیەم بۆ عەزەرئێل، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛ 19 دوازدەیەم بۆ حەشەڤیا، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛ 20 سێزدەیەم بۆ شوڤائێل، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛ 21 چواردەیەم بۆ مەتیسیا، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛ 22 پازدەیەم بۆ یەریمۆت، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛ 23 شازدەیەم بۆ حەنەنیا، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛ 24 حەڤدەیەم بۆ یۆشبەقاشا، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛ 25 هەژدەیەم بۆ حەنانی، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛ 26 نۆزدەیەم بۆ مەلۆتی، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛ 27 بیستەم بۆ ئەلییاتا، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛ 28 بیست و یەکەم بۆ هۆتیر، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛ 29 بیست و دووەم بۆ گیدەلتی، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛ 30 بیست و سێیەم بۆ مەحەزیۆت، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛ 31 بیست و چوارەمیش بۆ ڕۆمەمتی عەزەر، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون.
In Other Versions
1 Chronicles 25 in the ANTPNG2D
1 Chronicles 25 in the BNTABOOT
1 Chronicles 25 in the BOATCB2
1 Chronicles 25 in the BOGWICC
1 Chronicles 25 in the BOHNTLTAL
1 Chronicles 25 in the BOILNTAP
1 Chronicles 25 in the BOKHWOG
1 Chronicles 25 in the KBT1ETNIK
1 Chronicles 25 in the TBIAOTANT