1 Corinthians 13 (BOKSSV)
1 ئەگەر بە زمانەکانی خەڵک و فریشتە بدوێم، بەڵام خۆشەویستیم نەبێت، ئەوا بوومەتە دەهۆڵی بە گرمەگرم و زوڕنای بە زیڕەزیڕ. 2 ئەگەر پەیامی خودا ڕابگەیەنم و هەموو نهێنی و زانیارییەک بزانم و باوەڕێکی تەواویشم هەبێت بۆ هەڵکەندنی چیا، بەڵام خۆشەویستیم نەبێت، ئەوا هیچ نیم. 3 ئەگەر هەموو سامانم بدەمە هەژاران و هەتا سووتان لەشم دابنێم، بەڵام خۆشەویستیم نەبێت، ئەوا هیچ سوودێکم نابێت. 4 خۆشەویستی پشوودرێژییە، خۆشەویستی نیانییە. خۆشەویستی ئیرەیی نییە، شانازی نییە، لووتبەرزی نییە. 5 بەدڕەوشتی نییە، بۆ خۆی داوا ناکات، زوو تووڕە نابێت و خراپەکان تۆمار ناکات. 6 بە خراپە دڵخۆش نابێت، بەڵکو بە ڕاستی دڵشاد دەبێت. 7 خۆشەویستی بەرگەی هەموو شتێک دەگرێت، باوەڕ بە هەموو شتێک دەکات، هیوا بە هەموو شتێک دەخوازێت، بۆ هەموو شتێک ئارام دەگرێت. 8 خۆشەویستی هەرگیز نافەوتێت، بەڵام ڕاگەیاندنی پەیامی خودا دەوەستێت، قسەکردن بە زمانە ڕۆحییەکانیش کۆتایی پێدێت، زانیاریش نامێنێت، 9 چونکە زانیاریمان سنووردارە، هەروەها توانای ئێمە بۆ ڕاگەیاندنی پەیامی خودا سنووردارە، 10 بەڵام کاتێک تەواوەکە دێت، سنووردارییەکە نامێنێت. 11 کە منداڵ بووم، وەک منداڵێک قسەم دەکرد، وەک منداڵێک بیرم دەکردەوە، وەک منداڵێک لێکدانەوەم دەکرد. کە بوومە پیاو، ئەوەی هی منداڵ بوو وازم لێ هێنا. 12 جا ئێستا لە تەمدا تەماشای ئاوێنە دەکەین، بەڵام دوایی ڕووبەڕووە. ئێستا هەندێک دەزانم، بەڵام دواتر بە تەواوی دەزانم، هەروەک چۆن تەواو ناسراوم. 13 ئێستا ئەم سێیانە دەمێننەوە: باوەڕ و هیوا و خۆشەویستی، بەڵام گەورەترینیان خۆشەویستییە.
In Other Versions
1 Corinthians 13 in the ANGEFD
1 Corinthians 13 in the ANTPNG2D
1 Corinthians 13 in the BNTABOOT
1 Corinthians 13 in the BOATCB
1 Corinthians 13 in the BOATCB2
1 Corinthians 13 in the BOGWICC
1 Corinthians 13 in the BOHLNT
1 Corinthians 13 in the BOHNTLTAL
1 Corinthians 13 in the BOILNTAP
1 Corinthians 13 in the BOITCV
1 Corinthians 13 in the BOKCV2
1 Corinthians 13 in the BOKHWOG
1 Corinthians 13 in the BOLCB2
1 Corinthians 13 in the BONUT2
1 Corinthians 13 in the BOPLNT
1 Corinthians 13 in the BOTLNT
1 Corinthians 13 in the KBT1ETNIK
1 Corinthians 13 in the SBIBS2
1 Corinthians 13 in the SBIIS2
1 Corinthians 13 in the SBIIS3
1 Corinthians 13 in the SBIKS2
1 Corinthians 13 in the SBITS2
1 Corinthians 13 in the SBITS3
1 Corinthians 13 in the SBITS4
1 Corinthians 13 in the TBIAOTANT
1 Corinthians 13 in the TBT1E2