1 John 2 (BOKSSV)
1 ڕۆڵە خۆشەویستەکانم، ئەمانەتان بۆ دەنووسم تاکو گوناه نەکەن. بەڵام ئەگەر یەکێک گوناهی کرد، ئەوا لەلای باوک داکۆکیکارمان هەیە کە عیسای مەسیحی ڕاستودروستە. 2 ئەو کەفارەتی گوناهەکانمانە، نەک تەنها هی ئێمە، بەڵکو گوناهەکانی هەموو جیهان. 3 بەمەدا دەزانین کە ئەومان ناسیوە، ئەگەر کار بە ڕاسپاردەکانی بکەین. 4 ئەوەی دەڵێت: «ناسیومە» بەڵام ڕاسپاردەکانی بەجێناگەیەنێت، ئەوا درۆزنە و ڕاستی لەودا نییە. 5 بەڵام ئەوەی گوێڕایەڵی پەیامی خودا بێت، ئەوا بە ڕاستی خۆشەویستی خودا لەو کەسەدا تەواوە. بەمەدا دەزانین کە ئێمە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیح دەژین: 6 هەرکەسێک بڵێت: «من بە یەکبوون لەگەڵ مەسیح دەژیم»، ئەوا دەبێت بەو شێوەیە بژیێت کە عیسا ژیاوە. 7 خۆشەویستان، ڕاسپاردەیەکی نوێتان بۆ نانووسم، بەڵکو ڕاسپاردەیەکی کۆن کە هەر لە سەرەتاوە هەتانبوو. ڕاسپاردە کۆنەکە ئەو پەیامەیە کە لە سەرەتادا گوێتان لێی بوو. 8 لەگەڵ ئەوەشدا ڕاسپاردەیەکی نوێتان بۆ دەنووسم، ئەو ڕاستییەی کە لە مەسیح و ئێوەدا هەیە، چونکە تاریکی بەسەردەچێت، وا ڕووناکییە ڕاستەقینەکە پڕشنگ دەداتەوە. 9 ئەوەی دەڵێت: «من لە ڕووناکیدام» و ڕقی لە خوشکی یان لە براکەی دەبێتەوە، ئەوا هەتا ئێستا لە تاریکیدایە. 10 هەرکەسێک خوشکی یان براکەی خۆشبوێ، ئەوا لە ڕووناکیدا دەژیێت و هیچ شتێکی تێدا نییە کە تووشی گوناهیان بکات. 11 بەڵام ئەوەی ڕقی لە خوشک یان برای خۆی ببێتەوە، لە تاریکیدایە و بە تاریکیدا دەڕوات، نازانێت بۆ کوێ مل دەنێت، چونکە تاریکی چاوی کوێر کردووە. 12 ئەی ڕۆڵە خۆشەویستەکان، بۆ ئێوە دەنووسم،چونکە لەبەر ناوی ئەو گوناهەکانتان بەخشرا. 13 ئەی باوکان، بۆ ئێوە دەنووسم،چونکە ئەوە دەناسن کە لە سەرەتاوەیە.ئەی لاوان، بۆ ئێوە دەنووسم،چونکە بەسەر شەیتاندا زاڵ بوون. 14 ئەی ڕۆڵە خۆشەویستەکان، بۆ ئێوەم نووسی،چونکە خودای باوک دەناسن.ئەی باوکان، بۆ ئێوەم نووسی،چونکە ئەوە دەناسن کە لە سەرەتاوەیە.ئەی لاوان، بۆ ئێوەم نووسی،چونکە بەهێزن،پەیامی خوداتان تێدا چەسپاوە وبەسەر شەیتاندا زاڵ بوون. 15 نە جیهانتان خۆشبوێت، نە ئەو شتانەی لە جیهاندایە. ئەگەر یەکێک جیهانی خۆشبوێ، ئەوا خۆشەویستی باوکی تێدا نییە. 16 لەبەر ئەوەی هەموو ئەو شتانەی لە جیهاندایە، ئارەزووی جەستە و ئارەزووی چاو و سەڵتەنەتی ژیانە، ئەمانەش لە باوکەوە نین، بەڵکو لە جیهانەوەن. 17 جیهان و ئارەزووەکانی بەسەردەچن، بەڵام ئەوەی خواستی خودا جێبەجێ دەکات بۆ هەتاهەتایە دەژیێت. 18 ڕۆڵەکان ئەمە دوا کاتژمێرە. وەک بیستووتانە دژە مەسیح دێت، ئێستاش زۆر دژە مەسیح هاتوون، بەمەدا دەزانین دوا کاتژمێرە. 19 ئەوان لێمان جیا بوونەوە، بەڵام بەڕاستی سەر بە ئێمە نەبوون، چونکە ئەگەر سەر بە ئێمە بوونایە، لەگەڵمان دەمانەوە، بەڵام چوون بۆ ئەوەی دەریبخەن کە کەسیان سەر بە ئێمە نین. 20 بەڵام مەسیحی پیرۆز بە ڕۆحی خۆی دەستنیشانی کردن و هەمووتان ڕاستی دەزانن. 21 من ئەمەتان بۆ نانووسم لەبەر ئەوەی کە ڕاستی نازانن، بەڵکو لەبەر ئەوەی ڕاستی دەزانن و دەشزانن کە هیچ درۆیەک لە ڕاستییەکەوە نایەت. 22 کێ درۆزنە؟ ئەوەی نکۆڵی بکات کە عیسا مەسیحەکەیە. ئەوە دژە مەسیحە کە نکۆڵی لە باوک و کوڕەکە دەکات. 23 هەرکەسێک نکۆڵی لە کوڕەکە بکات باوکی نابێت، ئەوەش دان بە کوڕەکەدا بنێت باوکی دەبێت. 24 پەیوەست بن بەوەی لە سەرەتادا بیستتان. ئەگەر بەمەوە پەیوەست بن، ئەوا بە کوڕەکە و باوکەوە پەیوەست دەبن. 25 ئەمەیە ئەو بەڵێنەی ئەو پێیداوین، ژیانی هەتاهەتایی. 26 ئەمانەم بۆ ئێوە نووسی لەبارەی ئەوانەی هەوڵ دەدەن چەواشەتان بکەن. 27 بەڵام ئێوە ئەو دەستنیشانکردنەی کە لە مەسیحتان وەرگرتووە بە ئێوەوە پەیوەست بووە، لەبەر ئەوە پێویستتان بە مرۆڤ نییە فێرتان بکات، بەڵکو ڕۆحی پیرۆز هەموو شتێکتان فێردەکات. ئەم دەستنیشانکردنە ڕاستە و درۆ نییە، بۆیە پەیوەست بن بە مەسیحەوە وەک ڕۆحی پیرۆز فێری کردوون. 28 ئێستا ڕۆڵە خۆشەویستەکان، بە یەکبوون لەگەڵ مەسیح پەیوەست بن تاکو کاتێک ئەو دەردەکەوێت متمانەمان هەبێت و لە هاتنەوەکەی شەرمی لێ نەکەین. 29 ئەگەر بزانن ئەو ڕاستودروستە، دەزانن کە هەرکەسێک ڕاستودروستی پەیڕەو بکات لە ئەوەوە لەدایک بووە.
In Other Versions
1 John 2 in the ANGEFD
1 John 2 in the ANTPNG2D
1 John 2 in the AS21
1 John 2 in the BAGH
1 John 2 in the BBPNG
1 John 2 in the BBT1E
1 John 2 in the BDS
1 John 2 in the BEV
1 John 2 in the BHAD
1 John 2 in the BIB
1 John 2 in the BLPT
1 John 2 in the BNT
1 John 2 in the BNTABOOT
1 John 2 in the BNTLV
1 John 2 in the BOATCB
1 John 2 in the BOATCB2
1 John 2 in the BOBCV
1 John 2 in the BOCNT
1 John 2 in the BOECS
1 John 2 in the BOGWICC
1 John 2 in the BOHCB
1 John 2 in the BOHCV
1 John 2 in the BOHLNT
1 John 2 in the BOHNTLTAL
1 John 2 in the BOICB
1 John 2 in the BOILNTAP
1 John 2 in the BOITCV
1 John 2 in the BOKCV
1 John 2 in the BOKCV2
1 John 2 in the BOKHWOG
1 John 2 in the BOLCB
1 John 2 in the BOLCB2
1 John 2 in the BOMCV
1 John 2 in the BONAV
1 John 2 in the BONCB
1 John 2 in the BONLT
1 John 2 in the BONUT2
1 John 2 in the BOPLNT
1 John 2 in the BOSCB
1 John 2 in the BOSNC
1 John 2 in the BOTLNT
1 John 2 in the BOVCB
1 John 2 in the BOYCB
1 John 2 in the BPBB
1 John 2 in the BPH
1 John 2 in the BSB
1 John 2 in the CCB
1 John 2 in the CUV
1 John 2 in the CUVS
1 John 2 in the DBT
1 John 2 in the DGDNT
1 John 2 in the DHNT
1 John 2 in the DNT
1 John 2 in the ELBE
1 John 2 in the EMTV
1 John 2 in the ESV
1 John 2 in the FBV
1 John 2 in the FEB
1 John 2 in the GGMNT
1 John 2 in the GNT
1 John 2 in the HARY
1 John 2 in the HNT
1 John 2 in the IRVA
1 John 2 in the IRVB
1 John 2 in the IRVG
1 John 2 in the IRVH
1 John 2 in the IRVK
1 John 2 in the IRVM
1 John 2 in the IRVM2
1 John 2 in the IRVO
1 John 2 in the IRVP
1 John 2 in the IRVT
1 John 2 in the IRVT2
1 John 2 in the IRVU
1 John 2 in the ISVN
1 John 2 in the JSNT
1 John 2 in the KAPI
1 John 2 in the KBT1ETNIK
1 John 2 in the KBV
1 John 2 in the KJV
1 John 2 in the KNFD
1 John 2 in the LBA
1 John 2 in the LBLA
1 John 2 in the LNT
1 John 2 in the LSV
1 John 2 in the MAAL
1 John 2 in the MBV
1 John 2 in the MBV2
1 John 2 in the MHNT
1 John 2 in the MKNFD
1 John 2 in the MNG
1 John 2 in the MNT
1 John 2 in the MNT2
1 John 2 in the MRS1T
1 John 2 in the NAA
1 John 2 in the NASB
1 John 2 in the NBLA
1 John 2 in the NBS
1 John 2 in the NBVTP
1 John 2 in the NET2
1 John 2 in the NIV11
1 John 2 in the NNT
1 John 2 in the NNT2
1 John 2 in the NNT3
1 John 2 in the PDDPT
1 John 2 in the PFNT
1 John 2 in the RMNT
1 John 2 in the SBIAS
1 John 2 in the SBIBS
1 John 2 in the SBIBS2
1 John 2 in the SBICS
1 John 2 in the SBIDS
1 John 2 in the SBIGS
1 John 2 in the SBIHS
1 John 2 in the SBIIS
1 John 2 in the SBIIS2
1 John 2 in the SBIIS3
1 John 2 in the SBIKS
1 John 2 in the SBIKS2
1 John 2 in the SBIMS
1 John 2 in the SBIOS
1 John 2 in the SBIPS
1 John 2 in the SBISS
1 John 2 in the SBITS
1 John 2 in the SBITS2
1 John 2 in the SBITS3
1 John 2 in the SBITS4
1 John 2 in the SBIUS
1 John 2 in the SBIVS
1 John 2 in the SBT
1 John 2 in the SBT1E
1 John 2 in the SCHL
1 John 2 in the SNT
1 John 2 in the SUSU
1 John 2 in the SUSU2
1 John 2 in the SYNO
1 John 2 in the TBIAOTANT
1 John 2 in the TBT1E
1 John 2 in the TBT1E2
1 John 2 in the TFTIP
1 John 2 in the TFTU
1 John 2 in the TGNTATF3T
1 John 2 in the THAI
1 John 2 in the TNFD
1 John 2 in the TNT
1 John 2 in the TNTIK
1 John 2 in the TNTIL
1 John 2 in the TNTIN
1 John 2 in the TNTIP
1 John 2 in the TNTIZ
1 John 2 in the TOMA
1 John 2 in the TTENT
1 John 2 in the UBG
1 John 2 in the UGV
1 John 2 in the UGV2
1 John 2 in the UGV3
1 John 2 in the VBL
1 John 2 in the VDCC
1 John 2 in the YALU
1 John 2 in the YAPE
1 John 2 in the YBVTP
1 John 2 in the ZBP