1 Samuel 10 (BOKSSV)
1 ئینجا ساموئێل گۆزە زەیتەکەی هەڵگرت و بەسەر سەری شاولدا ڕشتی و ماچی کرد و گوتی: «ئایا یەزدان دەستنیشانی نەکردوویت ببیتە فەرمانڕەوای میراتەکەی؟ 2 ئەمڕۆ کە لای من دەڕۆیت، لەلای گۆڕی ڕاحێل لە سنووری بنیامین لە چەلچەح دوو پیاو دەبینیت و پێت دەڵێن: ”ماکەرەکان دۆزرانەوە کە بۆ دۆزینەوەیان ڕۆیشتن، ئەوەتا باوکت وازی لە بابەتی ماکەرەکان هێناوە و دڵی لای ئێوەیە، دەڵێت، ’چی بکەم سەبارەت بە کوڕەکەم؟‘ “ 3 «ئینجا ئەوێ بەجێدەهێڵیت و دەڕۆیت، هەتا دەگەیتە دار بەڕووەکەی تاڤۆر، لەوێدا سێ پیاو دەبینیت بۆ لای خودا سەردەکەون بۆ بێتئێل، یەکێکیان سێ کارەبزن و ئەوی دیکەیان سێ کولێرە و ئەوی دیکەشیان مەشکەیەک شەرابی هەڵگرتووە. 4 ئەوان سڵاوت لێ دەکەن و دوو نانت دەدەنێ و تۆش لە دەستیان وەردەگریت. 5 «پاشان بۆ گیڤعای خودا دەڕۆیت کە سەربازگەی فەلەستییەکانی لێیە. لەوێ کاتێک دەگەیتە شارۆچکەکە، دەستەیەک لە پێغەمبەران دەبینیت کە لە نزرگەی سەر بەرزاییەکەوە دابەزیون و لەبەردەمیانەوە ساز و دەف و شمشاڵ و قیسارە لێدەدرێت و ئەوانیش حاڵ دەگرن. 6 ئینجا ڕۆحی یەزدان بە تواناوە دێتە سەرت و لەگەڵ ئەوان حاڵ دەگریت و دەگۆڕدرێیت بۆ پیاوێکی دیکە. 7 کاتێک ئەم نیشانانە هاتن، ئەوەی لە دەستت دێ بیکە، چونکە خودات لەگەڵدایە. 8 «لەپێشمەوە دابەزە بۆ گلگال و منیش وا بۆ لای تۆ دادەبەزم هەتا قوربانی سووتاندن پێشکەش بکەم و قوربانی هاوبەشی سەرببڕم، حەوت ڕۆژ چاوەڕوان دەبیت هەتا دێمە لات و نیشانت دەدەم چی بکەیت.» 9 کاتێک شاول ڕووی وەرگێڕا بۆ ئەوەی لەلای ساموئێل بڕوات، خودا دڵێکی دیکەی بە شاول دا و هەموو ئەو نیشانانەش لەو ڕۆژەدا هاتنە دی. 10 کاتێک گەیشتنە گیڤعا، دەستەیەک لە پێغەمبەران بەرەو ڕووی هاتن، جا ڕۆحی خودا بە تواناوە هاتە سەری و لەناوەڕاستیاندا حاڵی گرت. 11 کاتێک ئەوانەی کە پێشتر دەیانناسی بینییان لەگەڵ پێغەمبەرەکان حاڵی گرتووە، خەڵکەکە هەریەکە و بەوی دیکەی گوت: «ئایا لە کوڕەکەی قیش چی ڕوویداوە؟ ئایا شاولیش لە ڕیزی پێغەمبەرەکانە؟» 12 جا پیاوێک لەوێ وەڵامی دایەوە و گوتی: «ئەی باوکیان کێیە؟» بۆیە ئەمە بووە بە پەند: «ئایا شاولیش لە ڕیزی پێغەمبەرەکانە؟» 13 پاش ئەوەی لە حاڵ گرتن بووەوە، شاول چوو بۆ نزرگەی سەر بەرزاییەکە. 14 مامی شاول بە ئەو و بە خزمەتکارەکەی گوت: «بۆ کوێ چوون؟»ئەویش گوتی: «بۆ گەڕان بەدوای ماکەرەکاندا، بەڵام کاتێک بینیمان نادۆزرێنەوە چووین بۆ لای ساموئێل.» 15 مامی شاولیش گوتی: «پێم بڵێ ساموئێل چی پێ گوتن.» 16 شاولیش بە مامی گوت: «پێی گوتین کە ماکەرەکان دۆزراونەتەوە.» بەڵام لەبارەی پاشایەتییەکەوە بە مامی نەگوت کە ساموئێل چی گوتبوو. 17 ئینجا ساموئێل گەلی بۆ لای یەزدان بۆ میچپا بانگکرد و 18 بە نەوەی ئیسرائیلی گوت: «یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: ”من ئیسرائیلم لە میسرەوە هێنایە دەرەوە و فریاتان کەوتم لە دەست میسرییەکان و لە دەستی هەموو ئەو پاشاییەتییانەی کە دەیانچەوساندنەوە.“ 19 بەڵام ئێوە ئەمڕۆ خودای خۆتان ڕەتکردووەتەوە کە لە هەموو ناخۆشی و بەڵایەکتان ڕزگاری کردوون، پێی دەڵێن: ”نەخێر، بەڵکو پاشایەکمان بۆ دابنێ.“ ئێستاش بەپێی هۆز و خێڵەکانتان لەبەردەم یەزداندا ڕاوەستن.» 20 ئینجا ساموئێل هەموو هۆزەکانی ئیسرائیلی هێنایە پێشەوە و هۆزی بنیامین هەڵبژێردرا. 21 ئینجا هۆزی بنیامینی بەگوێرەی خێڵەکانیان هێنایە پێشەوە، لەنێویاندا خێڵی ماتری هەڵبژێردرا، لە ئەنجامدا شاولی کوڕی قیش هەڵبژێردرا. ئینجا بەدوایدا گەڕان و نەیاندۆزییەوە. 22 جا جارێکی دیکە لە یەزدانیان پرسی: «ئایا ئەو پیاوە بۆ ئێرە دێت؟»یەزدانیش فەرمووی: «ئەوەتا خۆی لەناو شتومەکەکاندا شاردووەتەوە.» 23 ئەوانیش ڕایانکرد و لەوێوە هێنایان، کە لەنێو گەلدا ڕاوەستا، لە شانی و بەسەرەوە لە هەموو خەڵکی باڵای بەرزتر بوو. 24 ئینجا ساموئێل بە هەموو گەلی گوت: «ئەوتان بینی کە یەزدان هەڵیبژاردووە، لەنێو هەموو گەلدا کەس لە وێنەی ئەو نییە.»ئینجا هەموو گەل هاواریان کرد و گوتیان: «بژی پاشا!» 25 ئینجا ساموئێل باسی یاسای بەڕێوەبردنی پاشایەتی بۆ گەل کرد و لە تۆمارێکدا نووسییەوە و لەبەردەم یەزداندا داینا. پاشان ساموئێل هەموو گەلی ڕەوانە کرد، هەریەکە و بۆ ماڵی خۆی. 26 هەروەها شاولیش گەڕایەوە ماڵەکەی خۆی لە گیڤعا لەگەڵ ئەو قارەمانانەی کە خودا خستبوویە دڵیانەوە. 27 بەڵام خەڵکانێکی گێرەشێوێن گوتیان: «چۆن ئەمە ڕزگارمان دەکات؟» جا بە کەم تەماشایان کرد و هیچ دیارییەکیان پێشکەش نەکرد. بەڵام شاول لێی بێدەنگ بوو.
In Other Versions
1 Samuel 10 in the ANGEFD
1 Samuel 10 in the ANTPNG2D
1 Samuel 10 in the AS21
1 Samuel 10 in the BAGH
1 Samuel 10 in the BBPNG
1 Samuel 10 in the BBT1E
1 Samuel 10 in the BDS
1 Samuel 10 in the BEV
1 Samuel 10 in the BHAD
1 Samuel 10 in the BIB
1 Samuel 10 in the BLPT
1 Samuel 10 in the BNT
1 Samuel 10 in the BNTABOOT
1 Samuel 10 in the BNTLV
1 Samuel 10 in the BOATCB
1 Samuel 10 in the BOATCB2
1 Samuel 10 in the BOBCV
1 Samuel 10 in the BOCNT
1 Samuel 10 in the BOECS
1 Samuel 10 in the BOGWICC
1 Samuel 10 in the BOHCB
1 Samuel 10 in the BOHCV
1 Samuel 10 in the BOHLNT
1 Samuel 10 in the BOHNTLTAL
1 Samuel 10 in the BOICB
1 Samuel 10 in the BOILNTAP
1 Samuel 10 in the BOITCV
1 Samuel 10 in the BOKCV
1 Samuel 10 in the BOKCV2
1 Samuel 10 in the BOKHWOG
1 Samuel 10 in the BOLCB
1 Samuel 10 in the BOLCB2
1 Samuel 10 in the BOMCV
1 Samuel 10 in the BONAV
1 Samuel 10 in the BONCB
1 Samuel 10 in the BONLT
1 Samuel 10 in the BONUT2
1 Samuel 10 in the BOPLNT
1 Samuel 10 in the BOSCB
1 Samuel 10 in the BOSNC
1 Samuel 10 in the BOTLNT
1 Samuel 10 in the BOVCB
1 Samuel 10 in the BOYCB
1 Samuel 10 in the BPBB
1 Samuel 10 in the BPH
1 Samuel 10 in the BSB
1 Samuel 10 in the CCB
1 Samuel 10 in the CUV
1 Samuel 10 in the CUVS
1 Samuel 10 in the DBT
1 Samuel 10 in the DGDNT
1 Samuel 10 in the DHNT
1 Samuel 10 in the DNT
1 Samuel 10 in the ELBE
1 Samuel 10 in the EMTV
1 Samuel 10 in the ESV
1 Samuel 10 in the FBV
1 Samuel 10 in the FEB
1 Samuel 10 in the GGMNT
1 Samuel 10 in the GNT
1 Samuel 10 in the HARY
1 Samuel 10 in the HNT
1 Samuel 10 in the IRVA
1 Samuel 10 in the IRVB
1 Samuel 10 in the IRVG
1 Samuel 10 in the IRVH
1 Samuel 10 in the IRVK
1 Samuel 10 in the IRVM
1 Samuel 10 in the IRVM2
1 Samuel 10 in the IRVO
1 Samuel 10 in the IRVP
1 Samuel 10 in the IRVT
1 Samuel 10 in the IRVT2
1 Samuel 10 in the IRVU
1 Samuel 10 in the ISVN
1 Samuel 10 in the JSNT
1 Samuel 10 in the KAPI
1 Samuel 10 in the KBT1ETNIK
1 Samuel 10 in the KBV
1 Samuel 10 in the KJV
1 Samuel 10 in the KNFD
1 Samuel 10 in the LBA
1 Samuel 10 in the LBLA
1 Samuel 10 in the LNT
1 Samuel 10 in the LSV
1 Samuel 10 in the MAAL
1 Samuel 10 in the MBV
1 Samuel 10 in the MBV2
1 Samuel 10 in the MHNT
1 Samuel 10 in the MKNFD
1 Samuel 10 in the MNG
1 Samuel 10 in the MNT
1 Samuel 10 in the MNT2
1 Samuel 10 in the MRS1T
1 Samuel 10 in the NAA
1 Samuel 10 in the NASB
1 Samuel 10 in the NBLA
1 Samuel 10 in the NBS
1 Samuel 10 in the NBVTP
1 Samuel 10 in the NET2
1 Samuel 10 in the NIV11
1 Samuel 10 in the NNT
1 Samuel 10 in the NNT2
1 Samuel 10 in the NNT3
1 Samuel 10 in the PDDPT
1 Samuel 10 in the PFNT
1 Samuel 10 in the RMNT
1 Samuel 10 in the SBIAS
1 Samuel 10 in the SBIBS
1 Samuel 10 in the SBIBS2
1 Samuel 10 in the SBICS
1 Samuel 10 in the SBIDS
1 Samuel 10 in the SBIGS
1 Samuel 10 in the SBIHS
1 Samuel 10 in the SBIIS
1 Samuel 10 in the SBIIS2
1 Samuel 10 in the SBIIS3
1 Samuel 10 in the SBIKS
1 Samuel 10 in the SBIKS2
1 Samuel 10 in the SBIMS
1 Samuel 10 in the SBIOS
1 Samuel 10 in the SBIPS
1 Samuel 10 in the SBISS
1 Samuel 10 in the SBITS
1 Samuel 10 in the SBITS2
1 Samuel 10 in the SBITS3
1 Samuel 10 in the SBITS4
1 Samuel 10 in the SBIUS
1 Samuel 10 in the SBIVS
1 Samuel 10 in the SBT
1 Samuel 10 in the SBT1E
1 Samuel 10 in the SCHL
1 Samuel 10 in the SNT
1 Samuel 10 in the SUSU
1 Samuel 10 in the SUSU2
1 Samuel 10 in the SYNO
1 Samuel 10 in the TBIAOTANT
1 Samuel 10 in the TBT1E
1 Samuel 10 in the TBT1E2
1 Samuel 10 in the TFTIP
1 Samuel 10 in the TFTU
1 Samuel 10 in the TGNTATF3T
1 Samuel 10 in the THAI
1 Samuel 10 in the TNFD
1 Samuel 10 in the TNT
1 Samuel 10 in the TNTIK
1 Samuel 10 in the TNTIL
1 Samuel 10 in the TNTIN
1 Samuel 10 in the TNTIP
1 Samuel 10 in the TNTIZ
1 Samuel 10 in the TOMA
1 Samuel 10 in the TTENT
1 Samuel 10 in the UBG
1 Samuel 10 in the UGV
1 Samuel 10 in the UGV2
1 Samuel 10 in the UGV3
1 Samuel 10 in the VBL
1 Samuel 10 in the VDCC
1 Samuel 10 in the YALU
1 Samuel 10 in the YAPE
1 Samuel 10 in the YBVTP
1 Samuel 10 in the ZBP