1 Samuel 26 (BOKSSV)

1 زیفییەکان هاتنە گیڤعا بۆ لای شاول و گوتیان: «ئایا داود لە گردی حەکیلای بەرامبەر یەشیمۆن خۆی نەشاردووەتەوە؟» 2 شاولیش هەستا و دابەزی بۆ چۆڵەوانی زیف و سێ هەزار پیاوی هەڵبژاردەی ئیسرائیلیشی لەگەڵدا بوو، بۆ ئەوەی لە چۆڵەوانی زیف بەدوای داود بگەڕێت. 3 ئینجا شاول لە گردی حەکیلا کە بەرامبەر یەشیمۆنە لەسەر ڕێگاکە چادری هەڵدا، داودیش لە چۆڵەوانییەکەدا مایەوە. کاتێک بینی وا شاول بەدوایدا هاتووە بۆ چۆڵەوانی، 4 داود چەند سووسەکەرێکی نارد و بە دڵنیاییەوە زانی کە شاول هاتووە. 5 ئینجا داود هەستا و چوو بۆ ئەو شوێنەی شاول چادری لێ هەڵداوە، داود سەیری ئەو شوێنەی کرد کە شاول و ئەبنێری کوڕی نێری فەرماندەی گشتی سوپاکەی تێیدا پاڵکەوتبوون. شاول لەناو ئۆردوگاکە پاڵکەوتبوو، سوپاکەش لە چواردەوریدا دامەزرابوون. 6 ئینجا داود لە ئەحیمەلەخی حیتی و لە ئەبیشەیی کوڕی چەرویای برای یۆئابی پرسی: «کێ لەگەڵمدا دێتە خوارەوە، بۆ لای شاول بۆ ناو ئۆردوگاکە؟»ئەبیشەیش گوتی: «من لەگەڵتدا دێمە خوارەوە.» 7 ئیتر داود و ئەبیشەی بە شەو هاتن بۆ لای سوپاکە و بینییان شاول لەناو ئۆردوگاکە پاڵکەوتووە و نوستووە، ڕمەکەشی لەلای سەرییەوە لە زەوی چەقیبوو، ئەبنێر و سوپاکەش لە چواردەوریدا پاڵکەوتبوون. 8 ئەبیشەی بە داودی گوت: «ئەمڕۆ خودا دوژمنەکەتی داوە بەدەستەوە، ئێستاش لێمگەڕێ با بە یەک ڕم لێدان بە زەویدا بیچەقێنم و لێی دووبارە ناکەمەوە.» 9 بەڵام داود بە ئەبیشەی گوت: «لەناوی مەبە، چونکە کێ دەستی بۆ دەستنیشانکراوی یەزدان درێژکردووە و بێتاوان بووە؟» 10 هەروەها داود گوتی: «بە یەزدانی زیندوو، یان یەزدان خۆی لێی دەدات یان ڕۆژی دێت و دەمرێت، یانیش دەچێت بۆ جەنگ و تێیدا لەناودەچێت. 11 لەلایەن یەزدانەوە لە من بەدوور بێت کە دەست بۆ دەستنیشانکراوی یەزدان درێژ بکەم. ئێستاش ڕمەکە و گۆزە ئاوەکەی لای سەری بهێنە و با بڕۆین.» 12 ئیتر داود ڕمەکە و گۆزە ئاوەکەی لای سەری شاولی برد و ڕۆیشتن، کەس نەیبینی و نەیزانی و بەخەبەر نەهات. هەموویان نوستبوون، چونکە یەزدان ئەوانی خستبووە خەوێکی قووڵەوە. 13 پاشان داود بۆ بەری ئەوبەر پەڕییەوە و لە دوورەوە لەسەر لووتکەی کێوێک وەستا، ماوەی نێوانیان زۆر بوو. 14 ئینجا داود بانگی سوپاکە و ئەبنێری کوڕی نێری کرد و گوتی: «ئەبنێر وەڵام نادەیتەوە؟»ئەبنێریش گوتی: «تۆ کێیت بانگی پاشا دەکەیت؟» 15 داود بە ئەبنێری گوت: «ئایا تۆ پیاو نیت، کێ لە ئیسرائیلدا وەک تۆ وایە؟ ئەی بۆچی پاشای گەورەی خۆتت نەپاراست، چونکە یەکێک لە گەل هات بۆ ئەوەی پاشای گەورەت لەناو ببات. 16 ئەوەی تۆ کردت باش نەبوو. بە یەزدانی زیندوو، ئێوە شایانی سزای مردنن، چونکە پارێزگاریتان لە گەورەکەتان نەکرد، لە دەستنیشانکراوی یەزدان. ئێستاش سەیر بکە، کوا ڕمەکەی پاشا و ئەو گۆزە ئاوەی کە لەلای سەرییەوە بوو؟» 17 لێرەدا شاول دەنگی داودی ناسییەوە و گوتی: «داود، کوڕم، ئەوە دەنگی تۆیە؟»داودیش گوتی: «گەورەم، پاشا، دەنگی منە.» 18 ئینجا گوتی: «ئایا بۆچی گەورەم خزمەتکارەکەی ڕاو دەنێت، من چیم کردووە و چ خراپەیەکم هەیە؟ 19 ئێستاش با پاشای گەورەم گوێ لە قسەی خزمەتکارەکەی بگرێت: ئەگەر یەزدان لە دژی من هانی داویت، با پێشکەشکراوم لێ وەربگرێت؛ بەڵام ئەگەر ئادەمیزادیش هانی داویت، با لەبەردەم یەزدان نەفرەت لێکراو بن. ئەمڕۆ منیان لە هاتنە ناو ڕیزی بەشە میراتی یەزدان دەرکردووە، پێم دەڵێن: ”بڕۆ خودای دیکە بپەرستە.“ 20 با خوێنم دوور لە ئامادەبوونی یەزدان نەکەوێتە سەر زەوی، چونکە پاشای ئیسرائیل بەدوای کێچێکدا هاتووەتە دەرەوە، وەک یەکێک لە چیاکاندا کەوێک ڕاو بکات.» 21 شاولیش پێی گوت: «من گوناهم کرد، داود کوڕم، بگەڕێوە، ئیتر خراپەت لەگەڵ ناکەم، پاش ئەوەی ئەمڕۆ ژیانی من لەبەرچاوی تۆ بەهادار بوو، من گێلایەتیم کرد و زۆر گومڕا بووم.» 22 داودیش وەڵامی دایەوە و گوتی: «ئەوە ڕمەکەی پاشایە، با یەکێک لە خزمەتکارەکان بپەڕێتەوە و بیبات. 23 یەزدانیش پاداشتی هەر پیاوێک بەپێی ڕاستودروستی و دەستپاکییەکەی دەداتەوە، چونکە ئەمڕۆ یەزدان تۆی بەدەستمەوە دا، بەڵام نەمویست دەست بۆ دەستنیشانکراوی یەزدان درێژ بکەم. 24 وەک چۆن ئەمڕۆ ژیانت لەبەرچاوی من بەهادار بوو، با ژیانی منیش لەبەرچاوی یەزدان بەهادار بێت و لە هەموو تەنگانەیەک فریام بکەوێت.» 25 ئینجا شاول بە داودی گوت: «داود کوڕم، تۆ بەرەکەتداریت، چونکە تۆ کاری گەورە دەکەیت و سەردەکەویت.»دوای ئەوە داود ڕێگای خۆی گرتەبەر، شاولیش بۆ شوێنەکەی خۆی گەڕایەوە.

In Other Versions

1 Samuel 26 in the ANGEFD

1 Samuel 26 in the ANTPNG2D

1 Samuel 26 in the AS21

1 Samuel 26 in the BAGH

1 Samuel 26 in the BBPNG

1 Samuel 26 in the BBT1E

1 Samuel 26 in the BDS

1 Samuel 26 in the BEV

1 Samuel 26 in the BHAD

1 Samuel 26 in the BIB

1 Samuel 26 in the BLPT

1 Samuel 26 in the BNT

1 Samuel 26 in the BNTABOOT

1 Samuel 26 in the BNTLV

1 Samuel 26 in the BOATCB

1 Samuel 26 in the BOATCB2

1 Samuel 26 in the BOBCV

1 Samuel 26 in the BOCNT

1 Samuel 26 in the BOECS

1 Samuel 26 in the BOGWICC

1 Samuel 26 in the BOHCB

1 Samuel 26 in the BOHCV

1 Samuel 26 in the BOHLNT

1 Samuel 26 in the BOHNTLTAL

1 Samuel 26 in the BOICB

1 Samuel 26 in the BOILNTAP

1 Samuel 26 in the BOITCV

1 Samuel 26 in the BOKCV

1 Samuel 26 in the BOKCV2

1 Samuel 26 in the BOKHWOG

1 Samuel 26 in the BOLCB

1 Samuel 26 in the BOLCB2

1 Samuel 26 in the BOMCV

1 Samuel 26 in the BONAV

1 Samuel 26 in the BONCB

1 Samuel 26 in the BONLT

1 Samuel 26 in the BONUT2

1 Samuel 26 in the BOPLNT

1 Samuel 26 in the BOSCB

1 Samuel 26 in the BOSNC

1 Samuel 26 in the BOTLNT

1 Samuel 26 in the BOVCB

1 Samuel 26 in the BOYCB

1 Samuel 26 in the BPBB

1 Samuel 26 in the BPH

1 Samuel 26 in the BSB

1 Samuel 26 in the CCB

1 Samuel 26 in the CUV

1 Samuel 26 in the CUVS

1 Samuel 26 in the DBT

1 Samuel 26 in the DGDNT

1 Samuel 26 in the DHNT

1 Samuel 26 in the DNT

1 Samuel 26 in the ELBE

1 Samuel 26 in the EMTV

1 Samuel 26 in the ESV

1 Samuel 26 in the FBV

1 Samuel 26 in the FEB

1 Samuel 26 in the GGMNT

1 Samuel 26 in the GNT

1 Samuel 26 in the HARY

1 Samuel 26 in the HNT

1 Samuel 26 in the IRVA

1 Samuel 26 in the IRVB

1 Samuel 26 in the IRVG

1 Samuel 26 in the IRVH

1 Samuel 26 in the IRVK

1 Samuel 26 in the IRVM

1 Samuel 26 in the IRVM2

1 Samuel 26 in the IRVO

1 Samuel 26 in the IRVP

1 Samuel 26 in the IRVT

1 Samuel 26 in the IRVT2

1 Samuel 26 in the IRVU

1 Samuel 26 in the ISVN

1 Samuel 26 in the JSNT

1 Samuel 26 in the KAPI

1 Samuel 26 in the KBT1ETNIK

1 Samuel 26 in the KBV

1 Samuel 26 in the KJV

1 Samuel 26 in the KNFD

1 Samuel 26 in the LBA

1 Samuel 26 in the LBLA

1 Samuel 26 in the LNT

1 Samuel 26 in the LSV

1 Samuel 26 in the MAAL

1 Samuel 26 in the MBV

1 Samuel 26 in the MBV2

1 Samuel 26 in the MHNT

1 Samuel 26 in the MKNFD

1 Samuel 26 in the MNG

1 Samuel 26 in the MNT

1 Samuel 26 in the MNT2

1 Samuel 26 in the MRS1T

1 Samuel 26 in the NAA

1 Samuel 26 in the NASB

1 Samuel 26 in the NBLA

1 Samuel 26 in the NBS

1 Samuel 26 in the NBVTP

1 Samuel 26 in the NET2

1 Samuel 26 in the NIV11

1 Samuel 26 in the NNT

1 Samuel 26 in the NNT2

1 Samuel 26 in the NNT3

1 Samuel 26 in the PDDPT

1 Samuel 26 in the PFNT

1 Samuel 26 in the RMNT

1 Samuel 26 in the SBIAS

1 Samuel 26 in the SBIBS

1 Samuel 26 in the SBIBS2

1 Samuel 26 in the SBICS

1 Samuel 26 in the SBIDS

1 Samuel 26 in the SBIGS

1 Samuel 26 in the SBIHS

1 Samuel 26 in the SBIIS

1 Samuel 26 in the SBIIS2

1 Samuel 26 in the SBIIS3

1 Samuel 26 in the SBIKS

1 Samuel 26 in the SBIKS2

1 Samuel 26 in the SBIMS

1 Samuel 26 in the SBIOS

1 Samuel 26 in the SBIPS

1 Samuel 26 in the SBISS

1 Samuel 26 in the SBITS

1 Samuel 26 in the SBITS2

1 Samuel 26 in the SBITS3

1 Samuel 26 in the SBITS4

1 Samuel 26 in the SBIUS

1 Samuel 26 in the SBIVS

1 Samuel 26 in the SBT

1 Samuel 26 in the SBT1E

1 Samuel 26 in the SCHL

1 Samuel 26 in the SNT

1 Samuel 26 in the SUSU

1 Samuel 26 in the SUSU2

1 Samuel 26 in the SYNO

1 Samuel 26 in the TBIAOTANT

1 Samuel 26 in the TBT1E

1 Samuel 26 in the TBT1E2

1 Samuel 26 in the TFTIP

1 Samuel 26 in the TFTU

1 Samuel 26 in the TGNTATF3T

1 Samuel 26 in the THAI

1 Samuel 26 in the TNFD

1 Samuel 26 in the TNT

1 Samuel 26 in the TNTIK

1 Samuel 26 in the TNTIL

1 Samuel 26 in the TNTIN

1 Samuel 26 in the TNTIP

1 Samuel 26 in the TNTIZ

1 Samuel 26 in the TOMA

1 Samuel 26 in the TTENT

1 Samuel 26 in the UBG

1 Samuel 26 in the UGV

1 Samuel 26 in the UGV2

1 Samuel 26 in the UGV3

1 Samuel 26 in the VBL

1 Samuel 26 in the VDCC

1 Samuel 26 in the YALU

1 Samuel 26 in the YAPE

1 Samuel 26 in the YBVTP

1 Samuel 26 in the ZBP