2 Chronicles 36 (BOKSSV)

1 ئینجا گەلی خاکەکە یەهۆئاحازی کوڕی یۆشیایان برد و لە جێی باوکی لە ئۆرشەلیمدا کردیانە پاشا. 2 یەهۆئاحاز گەنجێکی بیست و سێ ساڵان بوو کە بوو بە پاشا، سێ مانگ لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد. 3 دوای ئەوە پاشای میسر یەهۆئاحازی لە ئۆرشەلیم لابرد و سەرانەی بەسەر یەهودا سەپاند، سەد تالنت زیو و تالنتێک زێڕ. 4 پاشای میسر ئەلیاقیمی برای یەهۆئاحازی کرد بە پاشای یەهودا و ئۆرشەلیم، ناوەکەی گۆڕی بۆ یەهۆیاقیم، بەڵام نێخۆ یەهۆئاحازی برای ئەلیاقیمی برد و هێنای بۆ میسر. 5 یەهۆیاقیم گەنجێکی بیست و پێنج ساڵان بوو کە بوو بە پاشا، یازدە ساڵ لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد. لەبەرچاوی یەزدانی پەروەردگاری خۆی خراپەکاری کرد. 6 نەبوخودنەسری پاشای بابل پەلاماری دا و بە زنجیری بڕۆنز کۆتی کرد هەتا بۆ بابلی ببات. 7 هەروەها نەبوخودنەسر هەندێک لە قاپوقاچاغەکانی پەرستگای یەزدانی هێنا بۆ بابل و خستنییە ناو پەرستگاکەی خۆیەوە لە بابل. 8 ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی یەهۆیاقیم و کارە قێزەونەکانی کە کردی و ئەوەی لە ئەودا بینرا، لە پەڕتووکی پاشاکانی ئیسرائیل و یەهودا تۆمار کراون. ئیتر یەهۆیاکینی کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا. 9 یەهۆیاکین گەنجێکی هەژدە ساڵان بوو کە بوو بە پاشا، سێ مانگ و دە ڕۆژ لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد، لەبەرچاوی یەزدان خراپەکاری کرد. 10 لە بەهاری ساڵ نەبوخودنەسر پاشا ناردی بەدوایدا و لەگەڵ قاپوقاچاغە بەنرخەکانی پەرستگای یەزدان هێنای بۆ بابل و سدقیای مامی یەهۆیاکین بوو بە پاشای یەهودا و ئۆرشەلیم. 11 سدقیا گەنجێکی بیست و یەک ساڵان بوو کە بوو بە پاشا، یازدە ساڵ لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد، 12 لەبەرچاوی یەزدانی پەروەردگاری خۆی خراپەکاری کرد، لەبەردەم یەرمیا پێغەمبەر خۆی نزم نەکردەوە کە بە فەرمایشتی یەزدان ئاگاداری کردەوە. 13 هەروەها لە نەبوخودنەسری پاشا هەڵگەڕایەوە پاش ئەوەی بە خودا سوێندی دا، جا کەللەڕەقی کرد و دڵی کرد بە بەرد لە ئاست گەڕانەوە بۆ لای یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل. 14 تەنانەت هەموو کاهینە باڵاکان و گەل ناپاکی زۆریان کرد بەپێی هەموو نەریتە قێزەونەکانی نەتەوەکان، ئەو پەرستگایەی یەزدانیان گڵاوکرد کە یەزدان لە ئۆرشەلیمدا تەرخانی کردبوو. 15 یەزدانی پەروەردگاری باوباپیرانیان بەردەوام لە ڕێگەی نێردراوەکانییەوە پەیامی بۆ دەناردن، چونکە بەزەیی بە گەلەکەی و بە ماڵەکەیدا هاتەوە. 16 بەڵام گاڵتەیان بە نێردراوەکانی خودا کرد و نرخیان بۆ وشەکانی ئەو دانەنا و سووکایەتییان بە پێغەمبەرەکانی کرد، هەتا تووڕەیی یەزدان لە گەلەکەی ورووژا، بە ڕادەیەک کە چارەسەر نەبوو. 17 ئیتر پاشای بابلییەکانی ناردە سەریان و لە پیرۆزگاکەیاندا گەنجەکانی ئەوانی بە شمشێر کوشت و بەزەیی بە کوڕ و کچی گەنج و پیر و ڕیش سپیدا نەهاتەوە، بەڵکو هەموویانی دا بە دەستی نەبوخودنەسرەوە. 18 هەموو قاپوقاچاغەکانی پەرستگای خودا لە گەورە و بچووک، گەنجینەکانی پەرستگای یەزدان، گەنجینەکانی پاشا و کاربەدەستەکانی، هەمووی بۆ بابل هێنا. 19 پەرستگای خودایان سووتاند و شووراکەی ئۆرشەلیمیان ڕووخاند و هەموو کۆشکەکانیان سووتاند و هەموو قاپوقاچاغە بەهادارەکانیان لەناوبرد. 20 ئەوانەی مانەوە و بە شمشێر نەکوژران، ڕاپێچی کردن بۆ بابل، جا بۆ خۆی و بۆ کوڕەکانی بوون بە خزمەتکار هەتا کاتی بەهێزبوونی شانشینی فارس. 21 زەوییەکە بە تەواوی پشووی دا؛ لە ماوەی کاولبوونیدا پشووی دا هەتا تەواوبوونی حەفتا ساڵ، بەمەش فەرمایشتەکەی یەزدان هاتە دی کە لەسەر زاری یەرمیا فەرمووبووی. 22 لە ساڵی یەکەمی کۆرشی پاشای فارس، بۆ بەدیهێنانی پەیامی یەزدان کە لەسەر زاری یەرمیاوە فەرمووبووی، یەزدان ڕۆحی کۆرشی پاشای فارسی هەژاند. ئینجا بانگەوازێکی بەناو هەموو شانشینەکەیدا ڕاگەیاند، هەروەها بە نووسراویش فەرمانی دا: 23 «کۆرشی پاشای فارس ئاوا دەڵێت:«”یەزدان، خودای ئاسمان هەموو شانشینەکانی زەوی داوەتە دەستم، ڕایسپاردووم پەرستگایەکی لە ئۆرشەلیمی یەهودا بۆ بنیاد بنێم. هەرکەسێک لە ئێوە کە سەر بە گەلەکەی ئەوە، با یەزدانی پەروەردگاری خۆی لەگەڵ بێت و بڕوات.“»

In Other Versions

2 Chronicles 36 in the ANGEFD

2 Chronicles 36 in the ANTPNG2D

2 Chronicles 36 in the AS21

2 Chronicles 36 in the BAGH

2 Chronicles 36 in the BBPNG

2 Chronicles 36 in the BBT1E

2 Chronicles 36 in the BDS

2 Chronicles 36 in the BEV

2 Chronicles 36 in the BHAD

2 Chronicles 36 in the BIB

2 Chronicles 36 in the BLPT

2 Chronicles 36 in the BNT

2 Chronicles 36 in the BNTABOOT

2 Chronicles 36 in the BNTLV

2 Chronicles 36 in the BOATCB

2 Chronicles 36 in the BOATCB2

2 Chronicles 36 in the BOBCV

2 Chronicles 36 in the BOCNT

2 Chronicles 36 in the BOECS

2 Chronicles 36 in the BOGWICC

2 Chronicles 36 in the BOHCB

2 Chronicles 36 in the BOHCV

2 Chronicles 36 in the BOHLNT

2 Chronicles 36 in the BOHNTLTAL

2 Chronicles 36 in the BOICB

2 Chronicles 36 in the BOILNTAP

2 Chronicles 36 in the BOITCV

2 Chronicles 36 in the BOKCV

2 Chronicles 36 in the BOKCV2

2 Chronicles 36 in the BOKHWOG

2 Chronicles 36 in the BOLCB

2 Chronicles 36 in the BOLCB2

2 Chronicles 36 in the BOMCV

2 Chronicles 36 in the BONAV

2 Chronicles 36 in the BONCB

2 Chronicles 36 in the BONLT

2 Chronicles 36 in the BONUT2

2 Chronicles 36 in the BOPLNT

2 Chronicles 36 in the BOSCB

2 Chronicles 36 in the BOSNC

2 Chronicles 36 in the BOTLNT

2 Chronicles 36 in the BOVCB

2 Chronicles 36 in the BOYCB

2 Chronicles 36 in the BPBB

2 Chronicles 36 in the BPH

2 Chronicles 36 in the BSB

2 Chronicles 36 in the CCB

2 Chronicles 36 in the CUV

2 Chronicles 36 in the CUVS

2 Chronicles 36 in the DBT

2 Chronicles 36 in the DGDNT

2 Chronicles 36 in the DHNT

2 Chronicles 36 in the DNT

2 Chronicles 36 in the ELBE

2 Chronicles 36 in the EMTV

2 Chronicles 36 in the ESV

2 Chronicles 36 in the FBV

2 Chronicles 36 in the FEB

2 Chronicles 36 in the GGMNT

2 Chronicles 36 in the GNT

2 Chronicles 36 in the HARY

2 Chronicles 36 in the HNT

2 Chronicles 36 in the IRVA

2 Chronicles 36 in the IRVB

2 Chronicles 36 in the IRVG

2 Chronicles 36 in the IRVH

2 Chronicles 36 in the IRVK

2 Chronicles 36 in the IRVM

2 Chronicles 36 in the IRVM2

2 Chronicles 36 in the IRVO

2 Chronicles 36 in the IRVP

2 Chronicles 36 in the IRVT

2 Chronicles 36 in the IRVT2

2 Chronicles 36 in the IRVU

2 Chronicles 36 in the ISVN

2 Chronicles 36 in the JSNT

2 Chronicles 36 in the KAPI

2 Chronicles 36 in the KBT1ETNIK

2 Chronicles 36 in the KBV

2 Chronicles 36 in the KJV

2 Chronicles 36 in the KNFD

2 Chronicles 36 in the LBA

2 Chronicles 36 in the LBLA

2 Chronicles 36 in the LNT

2 Chronicles 36 in the LSV

2 Chronicles 36 in the MAAL

2 Chronicles 36 in the MBV

2 Chronicles 36 in the MBV2

2 Chronicles 36 in the MHNT

2 Chronicles 36 in the MKNFD

2 Chronicles 36 in the MNG

2 Chronicles 36 in the MNT

2 Chronicles 36 in the MNT2

2 Chronicles 36 in the MRS1T

2 Chronicles 36 in the NAA

2 Chronicles 36 in the NASB

2 Chronicles 36 in the NBLA

2 Chronicles 36 in the NBS

2 Chronicles 36 in the NBVTP

2 Chronicles 36 in the NET2

2 Chronicles 36 in the NIV11

2 Chronicles 36 in the NNT

2 Chronicles 36 in the NNT2

2 Chronicles 36 in the NNT3

2 Chronicles 36 in the PDDPT

2 Chronicles 36 in the PFNT

2 Chronicles 36 in the RMNT

2 Chronicles 36 in the SBIAS

2 Chronicles 36 in the SBIBS

2 Chronicles 36 in the SBIBS2

2 Chronicles 36 in the SBICS

2 Chronicles 36 in the SBIDS

2 Chronicles 36 in the SBIGS

2 Chronicles 36 in the SBIHS

2 Chronicles 36 in the SBIIS

2 Chronicles 36 in the SBIIS2

2 Chronicles 36 in the SBIIS3

2 Chronicles 36 in the SBIKS

2 Chronicles 36 in the SBIKS2

2 Chronicles 36 in the SBIMS

2 Chronicles 36 in the SBIOS

2 Chronicles 36 in the SBIPS

2 Chronicles 36 in the SBISS

2 Chronicles 36 in the SBITS

2 Chronicles 36 in the SBITS2

2 Chronicles 36 in the SBITS3

2 Chronicles 36 in the SBITS4

2 Chronicles 36 in the SBIUS

2 Chronicles 36 in the SBIVS

2 Chronicles 36 in the SBT

2 Chronicles 36 in the SBT1E

2 Chronicles 36 in the SCHL

2 Chronicles 36 in the SNT

2 Chronicles 36 in the SUSU

2 Chronicles 36 in the SUSU2

2 Chronicles 36 in the SYNO

2 Chronicles 36 in the TBIAOTANT

2 Chronicles 36 in the TBT1E

2 Chronicles 36 in the TBT1E2

2 Chronicles 36 in the TFTIP

2 Chronicles 36 in the TFTU

2 Chronicles 36 in the TGNTATF3T

2 Chronicles 36 in the THAI

2 Chronicles 36 in the TNFD

2 Chronicles 36 in the TNT

2 Chronicles 36 in the TNTIK

2 Chronicles 36 in the TNTIL

2 Chronicles 36 in the TNTIN

2 Chronicles 36 in the TNTIP

2 Chronicles 36 in the TNTIZ

2 Chronicles 36 in the TOMA

2 Chronicles 36 in the TTENT

2 Chronicles 36 in the UBG

2 Chronicles 36 in the UGV

2 Chronicles 36 in the UGV2

2 Chronicles 36 in the UGV3

2 Chronicles 36 in the VBL

2 Chronicles 36 in the VDCC

2 Chronicles 36 in the YALU

2 Chronicles 36 in the YAPE

2 Chronicles 36 in the YBVTP

2 Chronicles 36 in the ZBP