2 Kings 15 (BOKSSV)

1 لە ساڵی بیست و حەوتەمی پاشایەتی یارۆڤعامی پاشای ئیسرائیل، عەزەریای کوڕی ئەمەسیا بوو بە پاشای یەهودا. 2 گەنجێکی شازدە ساڵان بوو کە بوو بە پاشا، پەنجا و دوو ساڵ لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد. دایکیشی ناوی یەخۆلیاهو بوو، خەڵکی ئۆرشەلیم بوو. 3 بە هەمان شێوەی ئەمەسیای باوکی ئەوەی لەبەرچاوی یەزدان ڕاست بوو کردی، 4 تەنها ئەوە نەبێت نزرگەکانی سەر بەرزایی تێکنەدران و گەل هێشتا لەسەر بەرزاییەکان قوربانییان سەردەبڕی و بخووریان دەسووتاند. 5 یەزدان پاشای تووشی گەڕوگولی کرد و هەتا ئەو ڕۆژەی مرد چاکنەبووەوە، ئیتر لە ماڵێکی جیاکراوە نیشتەجێ بوو، یۆتامی کوڕی پاشاش سەرپەرشتیاری کۆشکەکە بوو، فەرمانڕەوایەتی گەلی خاکەکەی دەکرد. 6 ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی عەزەریا و هەموو ئەوەی کردی لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی یەهودا تۆمار کراون. 7 عەزەریا لەگەڵ باوباپیرانی سەری نایەوە و لە نزیکی باوباپیرانی لە شاری داود ناشتیان. ئیتر یۆتامی کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا. 8 لە ساڵی سی و هەشتەمی پاشایەتی عەزەریای پاشای یەهودا، زەکەریای کوڕی یارۆڤعام شەش مانگ لە سامیرە پاشایەتی ئیسرائیلی کرد. 9 لەبەرچاوی یەزدان خراپەکاری کرد هەروەک چۆن باوباپیرانی کردیان و لە گوناهەکانی یارۆڤعامی کوڕی نەڤات لای نەدا، کە بەهۆیەوە وای کردبوو ئیسرائیل گوناه بکات. 10 شەلومی کوڕی یاڤێش پیلانی لە دژی زەکەریا گێڕا، لەبەردەم گەل لێیدا و کوشتی، لە جێی ئەو بوو بە پاشا. 11 ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی زەکەریاش، لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی ئیسرائیل تۆمار کراون. 12 ئیتر فەرمایشتەکەی یەزدان کە بە یێهوی فەرموو هاتە دی، کە فەرمووی: «هەتا چوارەمین نەوەت لەسەر تەختی ئیسرائیل دادەنیشێت.» 13 شەلومی کوڕی یاڤێش لە ساڵی سی و نۆیەمی عوزیای پاشای یەهودا بوو بە پاشا و یەک مانگ لە سامیرە پاشایەتی کرد. 14 ئینجا مەنەحێمی کوڕی گادئی لە تیرزەیەوە سەرکەوت و هاتە سامیرە، لە سامیرە لە شەلومی کوڕی یاڤێشی دا و کوشتی، لە جێی ئەو بوو بە پاشا. 15 ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی شەلوم و ئەو پیلانەی کە گێڕای، لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی ئیسرائیل تۆمار کراون. 16 لەو کاتەدا مەنەحێم لە تیرزەیەوە هێرشی کردە سەر تیفسەح و دەوروبەری و هەموو ئەوەی تێیدا بوو، چونکە دەروازەی شارەکەیان بۆی نەکردەوە. تیفسەحی وێران کرد و سکی هەموو ژنە سکپڕەکانیشی هەڵدڕی. 17 لە ساڵی سی و نۆیەمی عەزەریای پاشای یەهودا، مەنەحێمی کوڕی گادئی دە ساڵ لە سامیرە پاشایەتی ئیسرائیلی کرد. 18 لەبەرچاوی یەزدان خراپەکاری کرد، بە درێژایی ماوەی حوکمڕانییەکەی لە گوناهەکانی یارۆڤعامی کوڕی نەڤات لای نەدا، کە بەهۆیەوە وای کردبوو ئیسرائیل گوناه بکات. 19 پاشان پولی پاشای ئاشور هاتە سەر خاکەکە و مەنەحێمیش هەزار تالنت زیوی دایە پول، هەتا پاڵپشتی بکات بۆ ئەوەی جڵەوی پاشایەتییەکەی بگرێتە دەست. 20 مەنەحێم ئەم بڕە زیوەی بەسەر ئیسرائیلدا سەپاند، بەسەر هەموو بە توانا و دەوڵەمەندەکان، هەتا بدرێتە پاشای ئاشور، پەنجا شاقل زیو لەسەر هەر پیاوێک، جا پاشای ئاشور گەڕایەوە و لەوێ لە خاکەکە نەمایەوە. 21 ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی مەنەحێم و هەموو ئەوەی کردی لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی ئیسرائیل تۆمار کراون. 22 مەنەحێم لەگەڵ باوباپیرانی سەری نایەوە، ئیتر پەقەحیای کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا. 23 لە ساڵی پەنجایەمی عەزەریای پاشای یەهودا، پەقەحیای کوڕی مەنەحێم بوو بە پاشا، دوو ساڵ لە سامیرە پاشایەتی ئیسرائیلی کرد. 24 پەقەحیا لەبەرچاوی یەزدان خراپەکاری کرد و لە گوناهەکانی یارۆڤعامی کوڕی نەڤات لای نەدا، کە بەهۆیەوە وای کردبوو ئیسرائیل گوناه بکات. 25 یەکێک لە ئەفسەرەکانی، بە ناوی پەقەحی کوڕی ڕەمەلیاهو، پیلانی لە دژی گێڕا. پەنجا پیاوی گلعادی لەگەڵ خۆی برد، لە سامیرە لەناو قەڵای کۆشکی پاشا پەقەحیای کوشت، هەروەها ئەرگۆڤ و ئەریەشی لەگەڵی کوشت. ئیتر پەقەح پەقەحیای کوشت و لە جێی ئەو بوو بە پاشا. 26 ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی پەقەحیا و هەموو ئەوەی کردی، لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی ئیسرائیل تۆمار کراون. 27 لە ساڵی پەنجا و دووەمی عەزەریای پاشای یەهودا، پەقەحی کوڕی ڕەمەلیاهو بوو بە پاشا، بیست ساڵ لە سامیرە پاشایەتی ئیسرائیلی کرد. 28 ئەویش لەبەرچاوی یەزدان خراپەکاری کرد و لە گوناهەکانی یارۆڤعامی کوڕی نەڤات لای نەدا، کە بەهۆیەوە وای کردبوو ئیسرائیل گوناه بکات. 29 لە سەردەمی پەقەحی پاشای ئیسرائیل، تگلەت پلەسەری پاشای ئاشور هات، عییۆن، ئابێلی بێت‌مەعکا، یانۆوەح، قەدەش، حاچۆر، گلعاد، جەلیل و هەموو خاکی نەفتالی داگیر کرد، خەڵکەکەی ڕاپێچی ئاشور کرد. 30 ئینجا هۆشێیەعی کوڕی ئێلە پیلانی لە دژی پەقەحی کوڕی ڕەمەلیاهو گێڕا. هێرشی کردە سەری و کوشتی، لە ساڵی بیستەمینی یۆتامی کوڕی عوزیا لە جێی ئەو بوو بە پاشا. 31 ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی پەقەح و هەموو ئەوەی کردی، لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی ئیسرائیل تۆمار کراون. 32 لە ساڵی دووەمی پەقەحی کوڕی ڕەمەلیاهوی پاشای ئیسرائیل، یۆتامی کوڕی عوزیا بوو بە پاشای یەهودا. 33 کاتێک بوو بە پاشا گەنجێکی بیست و پێنج ساڵان بوو، شازدە ساڵیش لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد، ناوی دایکیشی یەروشای کچی سادۆق بوو. 34 بە هەمان شێوەی عوزیای باوکی ئەوەی لەبەرچاوی یەزدان ڕاست بوو کردی، 35 تەنها ئەوە نەبێت نزرگەکانی سەر بەرزایی تێکنەدران، گەل هێشتا لەسەر بەرزاییەکان قوربانییان سەردەبڕی و بخووریان دەسووتاند. یۆتام بوو کە دەروازەی سەرەوەی پەرستگای یەزدانی بنیاد ناوە. 36 ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی یۆتام و ئەوەی کردی لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی یەهودا تۆمار کراون. 37 لەو ڕۆژانەدا یەزدان دەستی بە ناردنی ڕەچینی پاشای ئارام و پەقەحی کوڕی ڕەمەلیاهو کرد بۆ سەر یەهودا. 38 ئیتر یۆتام لەگەڵ باوباپیرانی سەری نایەوە و لە شاری داودی باپیرە گەورەی لەگەڵ باوباپیرانی نێژرا، ئاحازی کوڕیشی لە جێی ئەو بوو بە پاشا.

In Other Versions

2 Kings 15 in the ANGEFD

2 Kings 15 in the ANTPNG2D

2 Kings 15 in the AS21

2 Kings 15 in the BAGH

2 Kings 15 in the BBPNG

2 Kings 15 in the BBT1E

2 Kings 15 in the BDS

2 Kings 15 in the BEV

2 Kings 15 in the BHAD

2 Kings 15 in the BIB

2 Kings 15 in the BLPT

2 Kings 15 in the BNT

2 Kings 15 in the BNTABOOT

2 Kings 15 in the BNTLV

2 Kings 15 in the BOATCB

2 Kings 15 in the BOATCB2

2 Kings 15 in the BOBCV

2 Kings 15 in the BOCNT

2 Kings 15 in the BOECS

2 Kings 15 in the BOGWICC

2 Kings 15 in the BOHCB

2 Kings 15 in the BOHCV

2 Kings 15 in the BOHLNT

2 Kings 15 in the BOHNTLTAL

2 Kings 15 in the BOICB

2 Kings 15 in the BOILNTAP

2 Kings 15 in the BOITCV

2 Kings 15 in the BOKCV

2 Kings 15 in the BOKCV2

2 Kings 15 in the BOKHWOG

2 Kings 15 in the BOLCB

2 Kings 15 in the BOLCB2

2 Kings 15 in the BOMCV

2 Kings 15 in the BONAV

2 Kings 15 in the BONCB

2 Kings 15 in the BONLT

2 Kings 15 in the BONUT2

2 Kings 15 in the BOPLNT

2 Kings 15 in the BOSCB

2 Kings 15 in the BOSNC

2 Kings 15 in the BOTLNT

2 Kings 15 in the BOVCB

2 Kings 15 in the BOYCB

2 Kings 15 in the BPBB

2 Kings 15 in the BPH

2 Kings 15 in the BSB

2 Kings 15 in the CCB

2 Kings 15 in the CUV

2 Kings 15 in the CUVS

2 Kings 15 in the DBT

2 Kings 15 in the DGDNT

2 Kings 15 in the DHNT

2 Kings 15 in the DNT

2 Kings 15 in the ELBE

2 Kings 15 in the EMTV

2 Kings 15 in the ESV

2 Kings 15 in the FBV

2 Kings 15 in the FEB

2 Kings 15 in the GGMNT

2 Kings 15 in the GNT

2 Kings 15 in the HARY

2 Kings 15 in the HNT

2 Kings 15 in the IRVA

2 Kings 15 in the IRVB

2 Kings 15 in the IRVG

2 Kings 15 in the IRVH

2 Kings 15 in the IRVK

2 Kings 15 in the IRVM

2 Kings 15 in the IRVM2

2 Kings 15 in the IRVO

2 Kings 15 in the IRVP

2 Kings 15 in the IRVT

2 Kings 15 in the IRVT2

2 Kings 15 in the IRVU

2 Kings 15 in the ISVN

2 Kings 15 in the JSNT

2 Kings 15 in the KAPI

2 Kings 15 in the KBT1ETNIK

2 Kings 15 in the KBV

2 Kings 15 in the KJV

2 Kings 15 in the KNFD

2 Kings 15 in the LBA

2 Kings 15 in the LBLA

2 Kings 15 in the LNT

2 Kings 15 in the LSV

2 Kings 15 in the MAAL

2 Kings 15 in the MBV

2 Kings 15 in the MBV2

2 Kings 15 in the MHNT

2 Kings 15 in the MKNFD

2 Kings 15 in the MNG

2 Kings 15 in the MNT

2 Kings 15 in the MNT2

2 Kings 15 in the MRS1T

2 Kings 15 in the NAA

2 Kings 15 in the NASB

2 Kings 15 in the NBLA

2 Kings 15 in the NBS

2 Kings 15 in the NBVTP

2 Kings 15 in the NET2

2 Kings 15 in the NIV11

2 Kings 15 in the NNT

2 Kings 15 in the NNT2

2 Kings 15 in the NNT3

2 Kings 15 in the PDDPT

2 Kings 15 in the PFNT

2 Kings 15 in the RMNT

2 Kings 15 in the SBIAS

2 Kings 15 in the SBIBS

2 Kings 15 in the SBIBS2

2 Kings 15 in the SBICS

2 Kings 15 in the SBIDS

2 Kings 15 in the SBIGS

2 Kings 15 in the SBIHS

2 Kings 15 in the SBIIS

2 Kings 15 in the SBIIS2

2 Kings 15 in the SBIIS3

2 Kings 15 in the SBIKS

2 Kings 15 in the SBIKS2

2 Kings 15 in the SBIMS

2 Kings 15 in the SBIOS

2 Kings 15 in the SBIPS

2 Kings 15 in the SBISS

2 Kings 15 in the SBITS

2 Kings 15 in the SBITS2

2 Kings 15 in the SBITS3

2 Kings 15 in the SBITS4

2 Kings 15 in the SBIUS

2 Kings 15 in the SBIVS

2 Kings 15 in the SBT

2 Kings 15 in the SBT1E

2 Kings 15 in the SCHL

2 Kings 15 in the SNT

2 Kings 15 in the SUSU

2 Kings 15 in the SUSU2

2 Kings 15 in the SYNO

2 Kings 15 in the TBIAOTANT

2 Kings 15 in the TBT1E

2 Kings 15 in the TBT1E2

2 Kings 15 in the TFTIP

2 Kings 15 in the TFTU

2 Kings 15 in the TGNTATF3T

2 Kings 15 in the THAI

2 Kings 15 in the TNFD

2 Kings 15 in the TNT

2 Kings 15 in the TNTIK

2 Kings 15 in the TNTIL

2 Kings 15 in the TNTIN

2 Kings 15 in the TNTIP

2 Kings 15 in the TNTIZ

2 Kings 15 in the TOMA

2 Kings 15 in the TTENT

2 Kings 15 in the UBG

2 Kings 15 in the UGV

2 Kings 15 in the UGV2

2 Kings 15 in the UGV3

2 Kings 15 in the VBL

2 Kings 15 in the VDCC

2 Kings 15 in the YALU

2 Kings 15 in the YAPE

2 Kings 15 in the YBVTP

2 Kings 15 in the ZBP