2 Kings 19 (BOKSSV)

1 کاتێک حەزقیای پاشا گوێی لەمە بوو، جلەکانی لەبەر خۆیدا دادڕی و بەرگی لە گوش دروستکراوی پۆشی و چووە ناو پەرستگای یەزدان. 2 ئینجا ئەلیاقیمی سەرپەرشتیاری کۆشک و شەڤنای خامەی نهێنی و کاهینانی باڵا کە هەموویان جلوبەرگی گوشیان پۆشیبوو ناردیانە لای ئیشایا پێغەمبەری کوڕی ئامۆچ، 3 پێیان گوت: «حەزقیا وا دەڵێت، ئەمڕۆ ڕۆژی تەنگانە و سەرزەنشت و سووکایەتییە، وەک کاتێک کە کۆرپە لە سکی دایکیدا ئامادەیە بێتە دەرەوە، بەڵام دایکەکەی هێزی پاڵدانی نییە بۆ ئەوەی منداڵەکەی ببێت. 4 بەڵکو یەزدانی پەروەردگارت گوێی لە هەموو قسەکانی فەرماندەی ناوچەکە بێت، کە گەورەکەی، پاشای ئاشور ناردی، هەتا سووکایەتی بە خودای زیندوو بکات، با یەزدانی پەروەردگارت سەرزەنشتی بکات لەسەر ئەو قسانەی یەزدانی پەروەردگارت گوێی لێبوو. ئیتر نوێژ بکە لە پێناوی ئەوانەی ماونەتەوە.» 5 کاتێک خزمەتکارەکانی حەزقیای پاشا هاتنە لای ئیشایا، 6 ئیشایاش پێی گوتن: «بە گەورەکەتان بڵێن: ”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: لەو قسانە مەترسە کە گوێت لێیان بوو، کە خزمەتکارەکانی پاشای ئاشور کفریان بەرامبەر بە من کرد. 7 گوێ بگرە! من وای لێ دەکەم هەواڵێک ببیستێت و بگەڕێتەوە خاکەکەی خۆی، لەوێش بە شمشێر لەناوی دەبەم.“» 8 کاتێک فەرماندەی ناوچەکە بیستییەوە کە پاشای ئاشور لاخیشی بەجێهێشتووە، کشایەوە، بینی پاشای ئاشور لە دژی لیڤنا دەجەنگێت. 9 سەنحێریب دەربارەی تیرهاقای پاشای کوش هەواڵی پێگەیشت کە لە میسرەوە لە دژی ئەو سوپای جوڵاندووە. ئیتر گەڕایەوە و نێردراوی بۆ لای حەزقیا نارد و گوتی: 10 «بە حەزقیای پاشای یەهودا بڵێن: ڕێگا مەدە خوداوەندەکەت ئەوەی کە پشتت پێی بەستووە فریوت بدات بەوەی کە دەڵێت: ”ئۆرشەلیم ناکەوێتە دەست پاشای ئاشور.“ 11 بە دڵنیاییەوە تۆ خۆت بیستووتە کە پاشاکانی ئاشور چییان بە هەموو خاکەکان کردووە، بە تەواوی لەناویانبردوون. ئایا تۆ دەرباز دەبیت؟ 12 ئایا خوداوەندەکانی ئەو نەتەوانە فریای ئەوان کەوتن، ئەو نەتەوانەی باوباپیرانم لەناویانبردن، خوداوەندەکانی گۆزان و حەڕان و ڕەچەف و نەوەی عەدەن ئەوەی لە تێل‌ئەسار بوو؟ 13 کوان پاشای حەمات و پاشای ئەرپاد و پاشای شارەکانی سفەرڤەیم، هێنەع و عیڤا؟» 14 حەزقیا نامەکەی لە دەستی نێردراوەکان وەرگرت و خوێندییەوە. ئینجا سەرکەوت بۆ پەرستگای یەزدان، لەبەردەم یەزدان ڕایخست. 15 حەزقیا نوێژی بۆ یەزدان کرد و گوتی: «ئەی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل، تۆ لەسەر تەخت لەنێوان کەڕوبەکان دانیشتوویت، تۆ بە تەنها خودای هەموو شانشینەکانی زەویت، تۆ ئاسمان و زەویت دروستکرد. 16 ئەی یەزدان، گوێ شل بکە و ببیستە، ئەی یەزدان، چاوەکانت بکەرەوە و ببینە، گوێ لە پەیامەکەی سەنحێریب بگرە کە ناردوونی، هەتا سووکایەتی بە خودای زیندوو بکات. 17 «ئەی یەزدان، ئەوە ڕاستە کە پاشاکانی ئاشور ئەم نەتەوانە و خاکەکانیان وێران کردووە. 18 خوداوەندەکانیشیان لێ فڕێدانە ناو ئاگرەوە و لەناویانبردن، چونکە ئەوانە خودا نەبوون، بەڵکو تەنها دار و بەرد و دەستکردی مرۆڤ بوون. 19 ئێستاش ئەی یەزدانی پەروەردگارمان، لە دەستی ئەو ڕزگارمان بکە، تاکو هەموو شانشینەکانی زەوی بزانن کە بە تەنها تۆ، ئەی یەزدان، خودایت.» 20 ئینجا ئیشایای کوڕی ئامۆچ ناردی بۆ لای حەزقیا و گوتی: «یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل دەفەرموێت: گوێم لە نوێژەکەت بوو سەبارەت بە سەنحێریبی پاشای ئاشور. 21 ئەمە ئەو فەرمایشتەیە کە یەزدان لەسەر ئەو فەرموویەتی:«”سییۆنی کچە پاکیزەبێزت لێ دەکاتەوە و گاڵتەت پێ دەکات.ئۆرشەلیمی کچ،کە تۆ هەڵدێیت پێت پێدەکەنێت. 22 سووکایەتی و کفرت بە کێ کرد؟دەنگت بەسەر کێدا بەرز کردەوە وچاوەکانت بە فیزەوە هەڵدەبڕیت؟لەسەر خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل! 23 لەسەر دەستی نێردراوەکانتسووکایەتیت بە پەروەردگار کرد.هەروەها دەڵێیت:’بە زۆری گالیسکەکانمەوەمن سەرکەوتمە سەر بەرزایی چیاکان،هەتا ئەوپەڕی لوبنان.بەرزترین دار ئورز وباشترین دار سنەوبەرم بڕییەوە.چوومە ئەوپەڕی سنوورەکانی،ناو چڕی دارستانەکانی. 24 من لە خاکی بێگانەکان چەندین بیرم لێدا وئاوم لێیان خواردەوە.بە بنی پێیەکانمهەموو لقەکانی نیلم کوێر کردەوە.‘ 25 «”ئەی گوێت لێ نەبووە؟من لەمێژە دیاریم کردووە،لە ڕۆژگاری کۆنەوە نەخشەم کێشاوە،ئێستاش دەیهێنمە دی،کە تۆ بێیت شارە قەڵابەندەکان بڕووخێنیت،هەتا ببنە وێرانەیەک لە کەڵەکە بەرد. 26 دانیشتووانەکانیان بێ دەسەڵاتن،ڕەنگ زەرد و شەرمەزار بوون،بوونە گیای کێڵگە،ڕووەکی سەوز،گژوگیای سەربان،هەڵبزڕکاو بەر لەوەی گەشە بکات. 27 «”بەڵام من هەستان و دانیشتنت وکاتی هاتوچۆکەت دەزانم،هەروەها هەڵچوونت لە دژی من. 28 لەبەر ئەوەی هەڵچوونت لێم وخۆبەزلزانیت گەیشتنە گوێم،قولاپەکەم دەخەمە لووتت ولغاوەکەم لە لێوەکانت وبەو ڕێگایەدا دەتنێرمەوەکە لێوەی هاتوویت.“ 29 «ئەی حەزقیا، ئەمەش نیشانەیە بۆ تۆ:«ئەم ساڵ دەغڵی خۆڕسک دەخۆن،ساڵی دووەم ئەوەی لەوەوە بەردەگرێت،بەڵام لە ساڵی سێیەم دەکێڵن ودەدورنەوە و مێو دەچێنن و لە بەرەکەی دەخۆن. 30 ئەوانەی لە بنەماڵەی یەهودا دەرباز بوون و ماونەتەوە،جارێکی دیکە لە ژێرەوە ڕەگ دادەکوتن و لە سەرەوەش بەر دەگرن. 31 ئەوانەی ماونەتەوە لە ئۆرشەلیمەوە دێنە دەرەوە ودەربازبووانیش لە کێوی سییۆنەوە،دڵگەرمی یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەکات. 32 «لەبەر ئەوە یەزدان لەبارەی پاشای ئاشورەوە ئەمە دەفەرموێت:«نایەتە ناو ئەم شارەوە وتیرێکیش بۆ ئەوێ ناهاوێژێت.بە قەڵغانیشەوە لێی نایەتە پێشەوە وسەنگەریشی لێ ناگرێت. 33 نایەتە ناو ئەم شارەوە،بەو ڕێگایەدا دەگەڕێتەوە کە پێیدا هاتووە.ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 34 بەرگری لەم شارە دەکەم و دەیپارێزم،لە پێناوی خۆم و لە پێناوی داودی بەندەم.» 35 ئیتر لەو شەوەدا فریشتەی یەزدان هات و سەد و هەشتا و پێنج هەزار کەسی لەناو ئۆردوگای ئاشور کوشت، بەیانی زوو کە هەستان بینییان هەموویان لاشەی مردوون. 36 ئینجا سەنحێریبی پاشای ئاشور دەستی کێشایەوە و ڕۆیشت، گەڕایەوە و لە نەینەوا مایەوە. 37 لەدوای ئەوە، کاتێک سەنحێریب لە پەرستگای نیسرۆخی خوداوەندی کڕنۆشی بردبوو، هەردوو کوڕەکەی، ئەدرەمەلەک و سەرئەچەر، بە شمشێر لێیاندا و ڕایانکرد بۆ خاکی ئارارات. ئیتر ئێسەرحەدۆنی کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا.

In Other Versions

2 Kings 19 in the ANGEFD

2 Kings 19 in the ANTPNG2D

2 Kings 19 in the AS21

2 Kings 19 in the BAGH

2 Kings 19 in the BBPNG

2 Kings 19 in the BBT1E

2 Kings 19 in the BDS

2 Kings 19 in the BEV

2 Kings 19 in the BHAD

2 Kings 19 in the BIB

2 Kings 19 in the BLPT

2 Kings 19 in the BNT

2 Kings 19 in the BNTABOOT

2 Kings 19 in the BNTLV

2 Kings 19 in the BOATCB

2 Kings 19 in the BOATCB2

2 Kings 19 in the BOBCV

2 Kings 19 in the BOCNT

2 Kings 19 in the BOECS

2 Kings 19 in the BOGWICC

2 Kings 19 in the BOHCB

2 Kings 19 in the BOHCV

2 Kings 19 in the BOHLNT

2 Kings 19 in the BOHNTLTAL

2 Kings 19 in the BOICB

2 Kings 19 in the BOILNTAP

2 Kings 19 in the BOITCV

2 Kings 19 in the BOKCV

2 Kings 19 in the BOKCV2

2 Kings 19 in the BOKHWOG

2 Kings 19 in the BOLCB

2 Kings 19 in the BOLCB2

2 Kings 19 in the BOMCV

2 Kings 19 in the BONAV

2 Kings 19 in the BONCB

2 Kings 19 in the BONLT

2 Kings 19 in the BONUT2

2 Kings 19 in the BOPLNT

2 Kings 19 in the BOSCB

2 Kings 19 in the BOSNC

2 Kings 19 in the BOTLNT

2 Kings 19 in the BOVCB

2 Kings 19 in the BOYCB

2 Kings 19 in the BPBB

2 Kings 19 in the BPH

2 Kings 19 in the BSB

2 Kings 19 in the CCB

2 Kings 19 in the CUV

2 Kings 19 in the CUVS

2 Kings 19 in the DBT

2 Kings 19 in the DGDNT

2 Kings 19 in the DHNT

2 Kings 19 in the DNT

2 Kings 19 in the ELBE

2 Kings 19 in the EMTV

2 Kings 19 in the ESV

2 Kings 19 in the FBV

2 Kings 19 in the FEB

2 Kings 19 in the GGMNT

2 Kings 19 in the GNT

2 Kings 19 in the HARY

2 Kings 19 in the HNT

2 Kings 19 in the IRVA

2 Kings 19 in the IRVB

2 Kings 19 in the IRVG

2 Kings 19 in the IRVH

2 Kings 19 in the IRVK

2 Kings 19 in the IRVM

2 Kings 19 in the IRVM2

2 Kings 19 in the IRVO

2 Kings 19 in the IRVP

2 Kings 19 in the IRVT

2 Kings 19 in the IRVT2

2 Kings 19 in the IRVU

2 Kings 19 in the ISVN

2 Kings 19 in the JSNT

2 Kings 19 in the KAPI

2 Kings 19 in the KBT1ETNIK

2 Kings 19 in the KBV

2 Kings 19 in the KJV

2 Kings 19 in the KNFD

2 Kings 19 in the LBA

2 Kings 19 in the LBLA

2 Kings 19 in the LNT

2 Kings 19 in the LSV

2 Kings 19 in the MAAL

2 Kings 19 in the MBV

2 Kings 19 in the MBV2

2 Kings 19 in the MHNT

2 Kings 19 in the MKNFD

2 Kings 19 in the MNG

2 Kings 19 in the MNT

2 Kings 19 in the MNT2

2 Kings 19 in the MRS1T

2 Kings 19 in the NAA

2 Kings 19 in the NASB

2 Kings 19 in the NBLA

2 Kings 19 in the NBS

2 Kings 19 in the NBVTP

2 Kings 19 in the NET2

2 Kings 19 in the NIV11

2 Kings 19 in the NNT

2 Kings 19 in the NNT2

2 Kings 19 in the NNT3

2 Kings 19 in the PDDPT

2 Kings 19 in the PFNT

2 Kings 19 in the RMNT

2 Kings 19 in the SBIAS

2 Kings 19 in the SBIBS

2 Kings 19 in the SBIBS2

2 Kings 19 in the SBICS

2 Kings 19 in the SBIDS

2 Kings 19 in the SBIGS

2 Kings 19 in the SBIHS

2 Kings 19 in the SBIIS

2 Kings 19 in the SBIIS2

2 Kings 19 in the SBIIS3

2 Kings 19 in the SBIKS

2 Kings 19 in the SBIKS2

2 Kings 19 in the SBIMS

2 Kings 19 in the SBIOS

2 Kings 19 in the SBIPS

2 Kings 19 in the SBISS

2 Kings 19 in the SBITS

2 Kings 19 in the SBITS2

2 Kings 19 in the SBITS3

2 Kings 19 in the SBITS4

2 Kings 19 in the SBIUS

2 Kings 19 in the SBIVS

2 Kings 19 in the SBT

2 Kings 19 in the SBT1E

2 Kings 19 in the SCHL

2 Kings 19 in the SNT

2 Kings 19 in the SUSU

2 Kings 19 in the SUSU2

2 Kings 19 in the SYNO

2 Kings 19 in the TBIAOTANT

2 Kings 19 in the TBT1E

2 Kings 19 in the TBT1E2

2 Kings 19 in the TFTIP

2 Kings 19 in the TFTU

2 Kings 19 in the TGNTATF3T

2 Kings 19 in the THAI

2 Kings 19 in the TNFD

2 Kings 19 in the TNT

2 Kings 19 in the TNTIK

2 Kings 19 in the TNTIL

2 Kings 19 in the TNTIN

2 Kings 19 in the TNTIP

2 Kings 19 in the TNTIZ

2 Kings 19 in the TOMA

2 Kings 19 in the TTENT

2 Kings 19 in the UBG

2 Kings 19 in the UGV

2 Kings 19 in the UGV2

2 Kings 19 in the UGV3

2 Kings 19 in the VBL

2 Kings 19 in the VDCC

2 Kings 19 in the YALU

2 Kings 19 in the YAPE

2 Kings 19 in the YBVTP

2 Kings 19 in the ZBP