2 Kings 20 (BOKSSV)

1 لەو ڕۆژانەی حەزقیا نەخۆش کەوت، لە سەرە مەرگ بوو، ئیشایا پێغەمبەر کوڕی ئامۆچ هات بۆ لای و پێی گوت: «یەزدان ئەمە دەفەرموێت: وەسیەت بۆ ماڵەکەت بکە، چونکە دەمریت و ناژیت.» 2 حەزقیا ڕووی لە دیوارەکە کرد و نوێژی بۆ یەزدان کرد و گوتی: 3 «ئای یەزدان، ئەوەت لەیاد بێت کە چۆن بە دڵسۆزی و پڕ بە دڵ دۆستایەتیم کردیت، ئەوەی پێت باش بوو کردم.» ئینجا حەزقیا بەکوڵ گریا. 4 بەر لەوەی ئیشایا هەیوانی کۆشکەکە بەجێبهێڵێت، فەرمایشتی یەزدانی بۆ هات، فەرمووی: 5 «بگەڕێوە و بە حەزقیای فەرمانڕەوای گەلەکەم بڵێ: ”یەزدان، پەروەردگاری داودی باپیرە گەورەت ئەمە دەفەرموێت: گوێم لە پاڕانەوەکەت بوو و فرمێسکەکانتم بینی، ئێستا چاکت دەکەمەوە و لە ڕۆژی سێیەم دەچیتە پەرستگای یەزدان. 6 پازدە ساڵ لە تەمەنت زیاد دەکەم و لە دەستی پاشای ئاشور فریای خۆت و ئەم شارەش دەکەوم، لە پێناوی خۆم و لە پێناوی داودی بەندەم بەرگری لەم شارە دەکەم.“» 7 ئینجا ئیشایا گوتی: «نیوەلمەکێک لە هەنجیر دروستبکەن.» ئەوانیش هێنایان و خستیانە سەر دومەڵەکە و چاک بووەوە. 8 حەزقیا لە ئیشایای پرسی بوو: «ئەو نیشانەیە چییە کە یەزدان چاکم دەکاتەوە و لە ڕۆژی سێیەم دەچمە پەرستگای یەزدان؟» 9 ئیشایا وەڵامی دایەوە: «یەزدان ئەو شتە دەکات کە پێشتر بەڵێنی پێدابووی. ئەمە لەلایەن یەزدانەوە نیشانەیە بۆت: ئایا دەتەوێ سێبەر دە پلە بچێتە پێش یان دە پلە بگەڕێتەوە دواوە؟» 10 حەزقیاش گوتی: «بۆ سێبەر ئاسانە دە پلە بچێتە پێش. کەواتە وا بکە دە پلە بگەڕێتەوە دواوە.» 11 ئینجا ئیشایای پێغەمبەر نزای بۆ یەزدان کرد و ئەویش دە پلە سێبەری گەڕاندەوە دواوە، بەپێی پلەبەندییەکەی ئاحاز پێی هاتە خوارەوە. 12 لەو کاتەدا مەرۆدەخ بەلەدانی کوڕی بەلەدانی پاشای بابل نامە و دیاری بۆ حەزقیا نارد، چونکە بیستی کە حەزقیا نەخۆش کەوتووە. 13 حەزقیا پێشوازی لێکردن و هەموو ماڵ و سامانەکەی پیشان دان، لە زێڕ و زیو و بۆن و زەیتی چاک و جبەخانەکەی و هەموو ئەو شتانەی کە لە گەنجینەکانی بوون. هیچ شتێک لە کۆشکەکەی و لە شانشینەکەی نەمایەوە کە حەزقیا پیشانیان نەدات. 14 ئینجا ئیشایا پێغەمبەر هاتە لای حەزقیای پاشا و لێی پرسی: «ئەو پیاوانە چییان گوت و لەکوێوە هاتوونەتە لات؟»حەزقیاش وەڵامی دایەوە: «لە خاکێکی دوورەوە، لە بابلەوە هاتوون.» 15 ئیشایا لێی پرسی: «چییان لە کۆشکەکەت بینی؟»حەزقیاش وەڵامی دایەوە: «هەموو شتەکانی ناو کۆشکەکەمیان بینی، لە گەنجینەکانم هیچ نەمایەوە کە پیشانیان نەدەم.» 16 ئینجا ئیشایا بە حەزقیای گوت: «گوێ لە پەیامی یەزدان بگرە، 17 یەزدان دەفەرموێت: بێگومان سەردەمێک دێت هەموو ئەوەی لە کۆشکەکەتدایە و هەموو ئەوەی باوباپیرانت هەتا ئەمڕۆ پاشەکەوتیان کردووە بۆ بابل بار دەکرێن، هیچ شتێک بەجێناهێڵدرێت. 18 لە نەوەکانیشت، ئەوانەی لە تۆ دەبن، ئەوانەی بۆت لەدایک دەبن، لێیان دەبردرێت و لە کۆشکی پاشای بابل دەبنە کاربەدەستی خەسێنراو.» 19 حەزقیا وەڵامی ئیشایای دایەوە و گوتی: «ئەو پەیامەی یەزدان کە بە منت دا، پەیامێکی باشە،» چونکە لەبیری خۆیدا گوتی: «ئایا ئاشتی و ئاسوودەیی لە ماوەی پاشایەتی خۆمدا نابێت؟» 20 ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی حەزقیا، هەموو دەستکەوتەکانی و چۆن گۆمەکە و جۆگەکەی دروستکرد و ئاوی هێنایە ناو شارەکەوە لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی یەهودا تۆمار کراون. 21 حەزقیا لەگەڵ باوباپیرانی سەری نایەوە، ئیتر مەنەشەی کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا.

In Other Versions

2 Kings 20 in the ANGEFD

2 Kings 20 in the ANTPNG2D

2 Kings 20 in the AS21

2 Kings 20 in the BAGH

2 Kings 20 in the BBPNG

2 Kings 20 in the BBT1E

2 Kings 20 in the BDS

2 Kings 20 in the BEV

2 Kings 20 in the BHAD

2 Kings 20 in the BIB

2 Kings 20 in the BLPT

2 Kings 20 in the BNT

2 Kings 20 in the BNTABOOT

2 Kings 20 in the BNTLV

2 Kings 20 in the BOATCB

2 Kings 20 in the BOATCB2

2 Kings 20 in the BOBCV

2 Kings 20 in the BOCNT

2 Kings 20 in the BOECS

2 Kings 20 in the BOGWICC

2 Kings 20 in the BOHCB

2 Kings 20 in the BOHCV

2 Kings 20 in the BOHLNT

2 Kings 20 in the BOHNTLTAL

2 Kings 20 in the BOICB

2 Kings 20 in the BOILNTAP

2 Kings 20 in the BOITCV

2 Kings 20 in the BOKCV

2 Kings 20 in the BOKCV2

2 Kings 20 in the BOKHWOG

2 Kings 20 in the BOLCB

2 Kings 20 in the BOLCB2

2 Kings 20 in the BOMCV

2 Kings 20 in the BONAV

2 Kings 20 in the BONCB

2 Kings 20 in the BONLT

2 Kings 20 in the BONUT2

2 Kings 20 in the BOPLNT

2 Kings 20 in the BOSCB

2 Kings 20 in the BOSNC

2 Kings 20 in the BOTLNT

2 Kings 20 in the BOVCB

2 Kings 20 in the BOYCB

2 Kings 20 in the BPBB

2 Kings 20 in the BPH

2 Kings 20 in the BSB

2 Kings 20 in the CCB

2 Kings 20 in the CUV

2 Kings 20 in the CUVS

2 Kings 20 in the DBT

2 Kings 20 in the DGDNT

2 Kings 20 in the DHNT

2 Kings 20 in the DNT

2 Kings 20 in the ELBE

2 Kings 20 in the EMTV

2 Kings 20 in the ESV

2 Kings 20 in the FBV

2 Kings 20 in the FEB

2 Kings 20 in the GGMNT

2 Kings 20 in the GNT

2 Kings 20 in the HARY

2 Kings 20 in the HNT

2 Kings 20 in the IRVA

2 Kings 20 in the IRVB

2 Kings 20 in the IRVG

2 Kings 20 in the IRVH

2 Kings 20 in the IRVK

2 Kings 20 in the IRVM

2 Kings 20 in the IRVM2

2 Kings 20 in the IRVO

2 Kings 20 in the IRVP

2 Kings 20 in the IRVT

2 Kings 20 in the IRVT2

2 Kings 20 in the IRVU

2 Kings 20 in the ISVN

2 Kings 20 in the JSNT

2 Kings 20 in the KAPI

2 Kings 20 in the KBT1ETNIK

2 Kings 20 in the KBV

2 Kings 20 in the KJV

2 Kings 20 in the KNFD

2 Kings 20 in the LBA

2 Kings 20 in the LBLA

2 Kings 20 in the LNT

2 Kings 20 in the LSV

2 Kings 20 in the MAAL

2 Kings 20 in the MBV

2 Kings 20 in the MBV2

2 Kings 20 in the MHNT

2 Kings 20 in the MKNFD

2 Kings 20 in the MNG

2 Kings 20 in the MNT

2 Kings 20 in the MNT2

2 Kings 20 in the MRS1T

2 Kings 20 in the NAA

2 Kings 20 in the NASB

2 Kings 20 in the NBLA

2 Kings 20 in the NBS

2 Kings 20 in the NBVTP

2 Kings 20 in the NET2

2 Kings 20 in the NIV11

2 Kings 20 in the NNT

2 Kings 20 in the NNT2

2 Kings 20 in the NNT3

2 Kings 20 in the PDDPT

2 Kings 20 in the PFNT

2 Kings 20 in the RMNT

2 Kings 20 in the SBIAS

2 Kings 20 in the SBIBS

2 Kings 20 in the SBIBS2

2 Kings 20 in the SBICS

2 Kings 20 in the SBIDS

2 Kings 20 in the SBIGS

2 Kings 20 in the SBIHS

2 Kings 20 in the SBIIS

2 Kings 20 in the SBIIS2

2 Kings 20 in the SBIIS3

2 Kings 20 in the SBIKS

2 Kings 20 in the SBIKS2

2 Kings 20 in the SBIMS

2 Kings 20 in the SBIOS

2 Kings 20 in the SBIPS

2 Kings 20 in the SBISS

2 Kings 20 in the SBITS

2 Kings 20 in the SBITS2

2 Kings 20 in the SBITS3

2 Kings 20 in the SBITS4

2 Kings 20 in the SBIUS

2 Kings 20 in the SBIVS

2 Kings 20 in the SBT

2 Kings 20 in the SBT1E

2 Kings 20 in the SCHL

2 Kings 20 in the SNT

2 Kings 20 in the SUSU

2 Kings 20 in the SUSU2

2 Kings 20 in the SYNO

2 Kings 20 in the TBIAOTANT

2 Kings 20 in the TBT1E

2 Kings 20 in the TBT1E2

2 Kings 20 in the TFTIP

2 Kings 20 in the TFTU

2 Kings 20 in the TGNTATF3T

2 Kings 20 in the THAI

2 Kings 20 in the TNFD

2 Kings 20 in the TNT

2 Kings 20 in the TNTIK

2 Kings 20 in the TNTIL

2 Kings 20 in the TNTIN

2 Kings 20 in the TNTIP

2 Kings 20 in the TNTIZ

2 Kings 20 in the TOMA

2 Kings 20 in the TTENT

2 Kings 20 in the UBG

2 Kings 20 in the UGV

2 Kings 20 in the UGV2

2 Kings 20 in the UGV3

2 Kings 20 in the VBL

2 Kings 20 in the VDCC

2 Kings 20 in the YALU

2 Kings 20 in the YAPE

2 Kings 20 in the YBVTP

2 Kings 20 in the ZBP