2 Samuel 19 (BOKSSV)

1 پاشان بە یۆئاب ڕاگەیەنرا: «پاشا دەگریێت و شیوەن بۆ ئەبشالۆم دەگێڕێت.» 2 ئەو ڕۆژە سەرکەوتنەکە لەلای هەموو سوپا بووە شیوەن، چونکە سەربازەکان لەو ڕۆژەدا گوێیان لێبوو گوترا: «پاشا بۆ کوڕەکەی دڵتەنگ بووە.» 3 جا لەو ڕۆژەدا سەربازەکان وەک سوپایەکی شەرمەزاری هەڵاتوو لە جەنگدا بەدزییەوە گەڕانەوە ناو شارەکە. 4 پاشاش ڕووی خۆی داپۆشی و بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد: «کوڕەکەم ئەبشالۆم! ئەبشالۆم کوڕەکەم، کوڕەکەم!» 5 ئینجا یۆئاب لە ماڵی پاشا چووە ژوورەوە و گوتی: «ئەمڕۆ ڕووی هەموو خزمەتکارەکانت شەرمەزار کرد، ئەوانەی لەم ڕۆژەدا دەربازکەری ژیانی خۆت و ژیانی کوڕ و کچ و ژن و کەنیزەکانت بوون. 6 ئەوانەی ڕقیان لێت دەبێتەوە خۆشت دەوێن، ئەوانەش کە تۆیان خۆشدەوێت ڕقت لێیان دەبێتەوە. ئەمڕۆ دەرتخست کە تۆ سەرکردە و خزمەتکارەکانت بەلاوە هیچ نییە، لەبەر ئەوەی ئەمڕۆ زانیم ئەگەر ئەبشالۆم زیندوو بووایە و ئێمە هەموومان بمردبووینایە ئەوسا کارەکەت بە دڵ دەبوو. 7 ئێستاش هەستە و بڕۆ دەرەوە دڵی خزمەتکارەکانت بدەوە، چونکە بە یەزدانی زیندوو، ئەگەر نەچیتە دەرەوە، ئەمشەو کەس لەگەڵت نامێنێتەوە، ئەوەش لە هەموو ئەو خراپانەی لە گەنجییەوە هەتا ئێستا تووشت بوون خراپتر دەبێت لەسەرت.» 8 ئیتر پاشا هەستا و لە دەروازەکەدا دانیشت، بە هەموو گەل ڕاگەیەنرا: «ئەوەتا پاشا لە دەروازەکەدا دانیشتووە.»جا هەموو گەل هاتنە بەردەم پاشا.ئیسرائیلییەکانیش هەریەکە و بۆ چادرەکەی خۆی هەڵاتبوون. 9 لەناو هەموو هۆزەکانی ئیسرائیلدا گەل مشتومڕیان بوو و دەیانگوت: «پاشا لە دەست دوژمنەکانمان فریامان کەوت، ئەو بوو کە لە دەست فەلەستییەکان دەربازی کردین، ئێستاش ئەو بەهۆی ئەبشالۆمەوە لە خاکەکەوە هەڵاتووە. 10 ئەبشالۆمیش ئەوەی بەسەر خۆمانەوە دەستنیشانمان کرد لە جەنگدا مرد، بۆچی سەبارەت بە هێنانەوەی پاشا بێدەنگن؟» 11 داودی پاشا پەیامی بۆ هەردوو کاهینەکە، سادۆق و ئەبیاتار نارد و گوتی: «لەگەڵ پیرانی یەهودا بدوێن و بڵێن: ”بۆچی دواهەمین کەس دەبن لە گەڕاندنەوەی پاشا بۆ کۆشکەکەی، چونکە هەموو ئەوەی ئیسرائیل گوتیان گەیشتە پاشا کە لە ئۆردوگاکەی بوو؟ 12 ئێوە برای منن و لە گۆشت و خوێنی منن، ئیتر بۆچی لە گەڕاندنەوەی پاشا دواهەمین کەس دەبن؟“ 13 هەروەها بە عەماسا بڵێن: ”ئایا تۆ لە گۆشت و خوێنی من نیت؟ با خودا توندترین سزام بدات، ئەگەر لەمەودوا لەلای من لە جێی یۆئاب نەبیتە فەرماندەی گشتی سوپا.“» 14 جا دڵی هەموو پیاوانی یەهودای وەک یەک پیاو بەلای خۆیدا ڕاکێشا، ئەوانیش بەدوای پاشادا ناردیان و گوتیان: «خۆت و هەموو خزمەتکارەکانت بگەڕێنەوە.» 15 لەبەر ئەوە پاشا گەڕایەوە و هاتە ڕووباری ئوردون.پیاوانی یەهوداش هاتنە گلگال و چوونە پێشوازی پاشا، بۆ ئەوەی لە ڕووباری ئوردون بپەڕێتەوە. 16 شیمعی کوڕی گێرای بنیامینی کە خەڵکی بەحوریمە، دەستپێشخەری کرد و لەگەڵ پیاوانی یەهودا بۆ پێشوازی داودی پاشا دابەزین، 17 هەزار پیاویش لە بنیامین لەگەڵیدا بوون، لەگەڵ چیڤای خزمەتکاری ماڵی شاول، هەر پازدە کوڕەکەی و بیست خزمەتکارەکەی لەگەڵیدا بوون، هەموویان بە پەلە چوونە سەر ڕووباری ئوردون، بۆ لای پاشا. 18 ئینجا لە تەنکاییەکە پەڕینەوە بۆ ئەوەی ماڵی پاشا بپەڕێننەوە و هەرچییەک پاشا بەلایەوە پەسەند بوو ئەنجامی بدەن.شیمعی کوڕی گێراش کاتێک لە ڕووباری ئوردون پەڕییەوە لەبەردەم پاشادا بە ڕوودا کەوت، 19 بە پاشای گوت: «با گەورەم تاوانم لەسەر نەژمێرێت. ئەو هەڵە گەورەیەی خزمەتکارەکەت بە یاد مەهێنەرەوە کە لە ڕۆژی چوونەدەرەوەی پاشای گەورەم لە ئۆرشەلیم کردی. با پاشا ئەوە لە دڵی خۆی نەگرێت. 20 لەبەر ئەوەی خزمەتکارەکەت دەزانێت کە گوناهی کردووە، هەر بۆیە من ئەمڕۆ یەکەم کەسم لە هەموو بنەماڵەی یوسف کە بۆ پێشوازی پاشای گەورەم دابەزیوم.» 21 ئەبیشەی کوڕی چەرویاش وەڵامی دایەوە و گوتی: «ئایا لەبەر ئەمە نابێت شیمعی بکوژرێت کە نەفرەتی لە دەستنیشانکراوی یەزدان کردووە؟» 22 داودیش گوتی: «کوڕانی چەرویا، ئەمە چ پەیوەندییەکی بە ئێوەوە هەیە؟ بە چ مافێک دەست لە کاروبارم وەردەدەن؟ ئایا ئەمڕۆ کەسێک لە ئیسرائیل بکوژرێت؟ ئایا نازانن من ئەمڕۆ پاشای ئیسرائیلم؟» 23 ئینجا پاشا بە شیمعی گوت: «تۆ نامریت.» پاشا سوێندی بۆ خوارد. 24 هەروەها مەفیبۆشەتی کوڕەزای شاول بۆ پێشوازی پاشا دابەزی، لەو ڕۆژەی پاشا تێیدا ڕۆیشت هەتا ئەو ڕۆژەی بە سەلامەتی هاتەوە، بایەخی بە قاچەکانی و ڕیشی نەدابوو، جلەکانی نەشوشتبوو. 25 ئەوە بوو کاتێک لە ئۆرشەلیم هاتە پێشوازی پاشا، پاشا پێی گوت: «مەفیبۆشەت، بۆچی لەگەڵمدا نەڕۆیشتیت؟» 26 ئەویش گوتی: «گەورەم، پاشا، چیڤای خزمەتکارەکەم هەڵیخەڵەتاندم، لەبەر ئەوەی خزمەتکارەکەت گوتی: ”گوێدرێژێکم بۆ کورتان بکرێت تاوەکو سواری بم و لەگەڵ پاشادا بچم.“ بەڵام چیڤای خزمەتکارەکەم هەڵیخەڵەتاندم و 27 لەلای پاشای گەورەم بوختانی بەدەم خزمەتکارەکەتەوە کرد. پاشای گەورەشم وەک فریشتەی خودا وایە، جا چیت پێ باشە ئەوە بکە. 28 هەموو بنەماڵەی ئێمە خەڵکانێک بوون شایانی ئەوە بوون کە پاشای گەورەم بیانکوژێت، تۆش خزمەتکارەکەتت خستە نێو ئەو کەسانەی کە لەسەر خوانەکەت دەخۆن، ئیتر بە چ مافێکەوە داواکاریی زیاتر پێشکەش پاشا بکەم؟» 29 پاشاش پێی گوت: «بۆچی قسەی زیاد دەکەیت؟ من گوتم تۆ و چیڤا کێڵگەکە لەنێوانتاندا دابەش بکەن.» 30 مەفیبۆشەتیش بە پاشای گوت: «دوای ئەوەی پاشای گەورەم بە سەلامەتی گەڕاوەتەوە ماڵەکەی با چیڤا هەمووی بۆ خۆی ببات.» 31 هەروەها بەرزیلەیی گلعادی لە ڕۆگەلیمەوە دابەزی و لە ڕووباری ئوردون لەگەڵ پاشادا پەڕییەوە، بۆ ئەوەی لەلای ڕووباری ئوردون بەڕێی بکات. 32 بەرزیلەی زۆر پیر ببوو، تەمەنی هەشتا ساڵ بوو، لە ماوەی مانەوەی پاشا لە مەحەنەیم ئەو ئازووقەی بۆ دابین کردبوو، چونکە پیاوێکی زۆر دەوڵەمەند بوو. 33 لەبەر ئەوە پاشا بە بەرزیلەیی گوت: «تۆش بپەڕەوە و لەگەڵم وەرە ئۆرشەلیم، ئازووقەت بۆ دابین دەکەم.» 34 بەرزیلەییش بە پاشای گوت: «چەند ساڵ لە تەمەنم ماوە تاوەکو لەگەڵ پاشادا سەربکەومە ئۆرشەلیم؟ 35 من ئەمڕۆ تەمەنم هەشتا ساڵە، ئایا دەتوانم چاک و خراپ لە یەک جیا بکەمەوە، ئایا خزمەتکارەکەت چێژ وەردەگرێت لەوەی کە دەیخوات و دەیخواتەوە؟ ئایا گوێم لە دەنگی ژن و پیاوە گۆرانیبێژەکان دەبێت؟ ئیتر بۆچی خزمەتکارەکەت ببێت بە بارگرانی بەسەر پاشای گەورەمەوە؟ 36 خزمەتکارەکەت تەنها کەمێک لە ڕووباری ئوردون بەڕێت دەکات، ئیتر بۆچی پاشا بەم خەڵاتە پاداشتم دەداتەوە؟ 37 لێگەڕێ با خزمەتکارەکەت بگەڕێتەوە، بۆ ئەوەی لە شارۆچکەکەی خۆمدا لە نزیک گۆڕی دایک و باوکمەوە بمرم، وا کیمهامی خزمەتکارت لەگەڵ پاشای گەورەمدا دەپەڕێتەوە، تۆش چیت پێ باشە ئەوەی لەگەڵدا بکە.» 38 پاشاش گوتی: «کیمهام لەگەڵمدا دەپەڕێتەوە و ئەوەی تۆ پێت باش بێت لەگەڵیدا دەکەم، ئەوەشی لێم دەخوازیت بۆت دەکەم.» 39 هەموو گەل لە ڕووباری ئوردون پەڕینەوە، ئینجا پاشاش پەڕییەوە، پاشا بەرزیلەیی ماچکرد و داوای بەرەکەتی بۆ کرد، ئەویش گەڕایەوە شوێنەکەی خۆی. 40 کاتێک پاشا پەڕییەوە گلگال، کیمهامیش لەگەڵیدا پەڕییەوە، هەموو سوپای یەهودا و نیوەی سوپای ئیسرائیل پاشایان پەڕاندەوە. 41 ئیتر هەموو پیاوانی ئیسرائیل دەهاتنە لای پاشا، بە پاشایان دەگوت: «بۆچی براکانمان، پیاوانی یەهودا تۆیان دزی، پاشا و ماڵەکەیان لە ڕووباری ئوردون پەڕاندەوە، هەموو پیاوانی داودیش لەگەڵیدا بوون؟» 42 هەموو پیاوانی یەهوداش وەڵامی پیاوانی ئیسرائیلیان دایەوە و گوتیان: «لەبەر ئەوەی پاشا لە خزمی نزیکی ئێمەیە، ئێوە بەم کارە بەغیلی دەبەن؟ ئایا هیچمان لە پاشا خواردووە، یان هیچی پێ بەخشیوین؟» 43 پیاوانی ئیسرائیلیش وەڵامی پیاوانی یەهودایان دایەوە و گوتیان: «ئێمە دە ئەوەندەی ئێوە بەشمان لەلای پاشا هەیە، ئێمە لە ئێوە زیاتر مافمان بەسەر داودەوە هەیە. ئیتر بۆچی بە سووکایەتییەوە هەڵسوکەوتمان لەگەڵدا دەکەن؟ ئێمە نەبووین یەکەم جار سەبارەت بە گەڕاندنەوەی پاشاکەمان قسەمان کرد؟»بەڵام قسەی پیاوانی یەهودا لە قسەی پیاوانی ئیسرائیل ڕەقتر بوو.

In Other Versions

2 Samuel 19 in the ANGEFD

2 Samuel 19 in the ANTPNG2D

2 Samuel 19 in the AS21

2 Samuel 19 in the BAGH

2 Samuel 19 in the BBPNG

2 Samuel 19 in the BBT1E

2 Samuel 19 in the BDS

2 Samuel 19 in the BEV

2 Samuel 19 in the BHAD

2 Samuel 19 in the BIB

2 Samuel 19 in the BLPT

2 Samuel 19 in the BNT

2 Samuel 19 in the BNTABOOT

2 Samuel 19 in the BNTLV

2 Samuel 19 in the BOATCB

2 Samuel 19 in the BOATCB2

2 Samuel 19 in the BOBCV

2 Samuel 19 in the BOCNT

2 Samuel 19 in the BOECS

2 Samuel 19 in the BOGWICC

2 Samuel 19 in the BOHCB

2 Samuel 19 in the BOHCV

2 Samuel 19 in the BOHLNT

2 Samuel 19 in the BOHNTLTAL

2 Samuel 19 in the BOICB

2 Samuel 19 in the BOILNTAP

2 Samuel 19 in the BOITCV

2 Samuel 19 in the BOKCV

2 Samuel 19 in the BOKCV2

2 Samuel 19 in the BOKHWOG

2 Samuel 19 in the BOLCB

2 Samuel 19 in the BOLCB2

2 Samuel 19 in the BOMCV

2 Samuel 19 in the BONAV

2 Samuel 19 in the BONCB

2 Samuel 19 in the BONLT

2 Samuel 19 in the BONUT2

2 Samuel 19 in the BOPLNT

2 Samuel 19 in the BOSCB

2 Samuel 19 in the BOSNC

2 Samuel 19 in the BOTLNT

2 Samuel 19 in the BOVCB

2 Samuel 19 in the BOYCB

2 Samuel 19 in the BPBB

2 Samuel 19 in the BPH

2 Samuel 19 in the BSB

2 Samuel 19 in the CCB

2 Samuel 19 in the CUV

2 Samuel 19 in the CUVS

2 Samuel 19 in the DBT

2 Samuel 19 in the DGDNT

2 Samuel 19 in the DHNT

2 Samuel 19 in the DNT

2 Samuel 19 in the ELBE

2 Samuel 19 in the EMTV

2 Samuel 19 in the ESV

2 Samuel 19 in the FBV

2 Samuel 19 in the FEB

2 Samuel 19 in the GGMNT

2 Samuel 19 in the GNT

2 Samuel 19 in the HARY

2 Samuel 19 in the HNT

2 Samuel 19 in the IRVA

2 Samuel 19 in the IRVB

2 Samuel 19 in the IRVG

2 Samuel 19 in the IRVH

2 Samuel 19 in the IRVK

2 Samuel 19 in the IRVM

2 Samuel 19 in the IRVM2

2 Samuel 19 in the IRVO

2 Samuel 19 in the IRVP

2 Samuel 19 in the IRVT

2 Samuel 19 in the IRVT2

2 Samuel 19 in the IRVU

2 Samuel 19 in the ISVN

2 Samuel 19 in the JSNT

2 Samuel 19 in the KAPI

2 Samuel 19 in the KBT1ETNIK

2 Samuel 19 in the KBV

2 Samuel 19 in the KJV

2 Samuel 19 in the KNFD

2 Samuel 19 in the LBA

2 Samuel 19 in the LBLA

2 Samuel 19 in the LNT

2 Samuel 19 in the LSV

2 Samuel 19 in the MAAL

2 Samuel 19 in the MBV

2 Samuel 19 in the MBV2

2 Samuel 19 in the MHNT

2 Samuel 19 in the MKNFD

2 Samuel 19 in the MNG

2 Samuel 19 in the MNT

2 Samuel 19 in the MNT2

2 Samuel 19 in the MRS1T

2 Samuel 19 in the NAA

2 Samuel 19 in the NASB

2 Samuel 19 in the NBLA

2 Samuel 19 in the NBS

2 Samuel 19 in the NBVTP

2 Samuel 19 in the NET2

2 Samuel 19 in the NIV11

2 Samuel 19 in the NNT

2 Samuel 19 in the NNT2

2 Samuel 19 in the NNT3

2 Samuel 19 in the PDDPT

2 Samuel 19 in the PFNT

2 Samuel 19 in the RMNT

2 Samuel 19 in the SBIAS

2 Samuel 19 in the SBIBS

2 Samuel 19 in the SBIBS2

2 Samuel 19 in the SBICS

2 Samuel 19 in the SBIDS

2 Samuel 19 in the SBIGS

2 Samuel 19 in the SBIHS

2 Samuel 19 in the SBIIS

2 Samuel 19 in the SBIIS2

2 Samuel 19 in the SBIIS3

2 Samuel 19 in the SBIKS

2 Samuel 19 in the SBIKS2

2 Samuel 19 in the SBIMS

2 Samuel 19 in the SBIOS

2 Samuel 19 in the SBIPS

2 Samuel 19 in the SBISS

2 Samuel 19 in the SBITS

2 Samuel 19 in the SBITS2

2 Samuel 19 in the SBITS3

2 Samuel 19 in the SBITS4

2 Samuel 19 in the SBIUS

2 Samuel 19 in the SBIVS

2 Samuel 19 in the SBT

2 Samuel 19 in the SBT1E

2 Samuel 19 in the SCHL

2 Samuel 19 in the SNT

2 Samuel 19 in the SUSU

2 Samuel 19 in the SUSU2

2 Samuel 19 in the SYNO

2 Samuel 19 in the TBIAOTANT

2 Samuel 19 in the TBT1E

2 Samuel 19 in the TBT1E2

2 Samuel 19 in the TFTIP

2 Samuel 19 in the TFTU

2 Samuel 19 in the TGNTATF3T

2 Samuel 19 in the THAI

2 Samuel 19 in the TNFD

2 Samuel 19 in the TNT

2 Samuel 19 in the TNTIK

2 Samuel 19 in the TNTIL

2 Samuel 19 in the TNTIN

2 Samuel 19 in the TNTIP

2 Samuel 19 in the TNTIZ

2 Samuel 19 in the TOMA

2 Samuel 19 in the TTENT

2 Samuel 19 in the UBG

2 Samuel 19 in the UGV

2 Samuel 19 in the UGV2

2 Samuel 19 in the UGV3

2 Samuel 19 in the VBL

2 Samuel 19 in the VDCC

2 Samuel 19 in the YALU

2 Samuel 19 in the YAPE

2 Samuel 19 in the YBVTP

2 Samuel 19 in the ZBP