2 Samuel 22 (BOKSSV)
1 داود ئەم سروودەی بۆ یەزدان گوت، دوای ئەوەی یەزدان لە دەستی هەموو دوژمنەکانی و لە دەستی شاول ڕزگاری کرد. 2 گوتی:«یەزدان تاشەبەردی منە، قەڵا و دەربازکەرمە، 3 خودام ئەو تاشەبەردەیە کە پەنای بۆ دەبەم،قەڵغان و هێزی ڕزگاریمە،پەناگا و حەشارگەمە، ڕزگارکەری منە،لە ستەم ڕزگارم دەکات. 4 «لە یەزدان دەپاڕێمەوە، ئەوەی کە شایانی ستایشە،لە دوژمنەکانم ڕزگار دەبم، 5 چونکە شەپۆلی مەرگ منی پێچایەوە،لێشاوی لەناوچوون زەندەقی بردم، 6 پەتی جیهانی مردووان بە دەورمدا تەنراوە،داوی مردن لەبەردەمم دانراوە. 7 «لە تەنگانەمدا لە یەزدان پاڕامەوە،هاوارم بردە بەر خودام،لە پەرستگاکەیەوە گوێی لە دەنگی من بوو،گوێی لە هاوارم بوو. 8 ئینجا زەوی لەرزی و هەژا،بناغەکانی ئاسمان ڕاژەنین،لە تووڕەیی ئەو لەرزین. 9 دووکەڵ لە لووتی بەرزبووەوە،ئاگرێکی لووشدەر لە دەمی هاتە دەرەوە،وەک ژیلەمۆی پشکۆی داگیرساو بوو. 10 ئاسمانی شەق کرد و دابەزییە خوارەوە،هەوری تاریک لەژێر پێی بوو. 11 سواری کەڕوب بوو و فڕی،بەسەر باڵی بادا بەرزبووەوە. 12 تاریکی کردە ڕەشماڵ لە دەوری خۆی،هەوری تاریکی پڕ بارانی ئاسمان. 13 لە ڕۆشنایی ئامادەبوونی ئەوپشکۆ ئاگرەکان داگیرسان. 14 یەزدان لە ئاسمانەوە گرماندی،ئەو خودایەی هەرەبەرزە دەنگی خۆی لەرزاندەوە. 15 تیرەکانی هاویشت و بڵاوەی بە دوژمنەکانی کرد،بە بروسکەی گەورە پەرێشانی کردن. 16 بنی دەریا دەرکەوت،بناغەکانی زەوی ئاشکرا بوون،لە سەرزەنشتی یەزدان،لە گەرمی هەناسەی لووتی. 17 «لە بەرزاییەوە دەستی درێژکرد و منی گرت،لەناو ئاوە قووڵەکانەوە دەریهێنام. 18 لە دوژمنە بە تواناکەم ڕزگاری کردم،لە ناحەزەکانم کە زۆر لە من بەهێزتر بوون. 19 لە ڕۆژی لێقەومانم هاتنە سەرم،بەڵام یەزدان پشت و پەنام بوو. 20 منی هێنایە دەرەوە بۆ جێگایەکی پان و بەرین،ڕزگاری کردم، چونکە دڵخۆشە پێم. 21 «یەزدان بەگوێرەی ڕاستودروستیم پاداشتی داومەتەوە،بەگوێرەی دەستپاکیم ڕێزداری کردووم، 22 چونکە من ڕێچکەی یەزدانم گرتووەتەبەر،لە خودای خۆم یاخی نەبووم. 23 هەموو حوکمەکانی لەبەرچاومدان،لە فەرزەکانی لام نەداوە. 24 لەبەردەمی ئەو بێ کەموکوڕی بووم وخۆم لە گوناه پاراستووە. 25 یەزدان بەگوێرەی ڕاستودروستیم پاداشتی داومەتەوە،بەگوێرەی دەستپاکیم لەبەردەمی. 26 «لەگەڵ دڵسۆزەکان دڵسۆزی دەنوێنیت،لەگەڵ ئەوانەی بێ کەموکوڕین چاکی دەنوێنیت، 27 لەگەڵ پاکەکان پاکی دەنوێنیت،بەڵام لەگەڵ خوارەکان زیرەکی دەنوێنیت. 28 تۆ خەڵکی بێفیز ڕزگار دەکەیت،بەڵام چاوەکانت لەسەر لووتبەرزانە، دەیانشکێنیت. 29 ئەی یەزدان، تۆ چرای منیت،یەزدان تاریکیم ڕووناک دەکاتەوە. 30 بە یارمەتی تۆ دەتوانم لەشکرێک تێکبشکێنم،لەگەڵ خودای خۆم دەتوانم بەسەر شووراکاندا سەربکەوم. 31 «ڕێبازی خودا تەواوە،بەڵێنی یەزدان بێگەردە،ئەو قەڵغانە بۆ هەموو ئەوانەی پەنای بۆ دەبەن. 32 لە یەزدان بەولاوە کێ خودایە؟لە خودامان بەولاوە کێ تاشەبەردەکەیە؟ 33 خودایە ئەوەی بە هێز پاڵپشتیم دەکات،بە تەواوی ڕێگام لەبەردەمدا دەکاتەوە. 34 پێیەکانم وەک پێی ئاسک لێ دەکات،لەسەر بەرزایی ڕامدەگرێت. 35 مەشق بە دەستەکانم دەکات بۆ جەنگ،تاکو بتوانم بە بازووم کەوانی بڕۆنز بچەمێنمەوە. 36 تۆ قەڵغانی ڕزگاریی خۆتت پێ بەخشیوم،هاوکاریت گەورەم دەکات. 37 جێی هەنگاوەکانم تەخت و فراوان دەکەیت،تاکو پێم نەخلیسکێت. 38 «دوژمنەکانم ڕاونا و وردوخاشم کردن،هەتا لەناوم نەبردن نەگەڕامەوە. 39 لەناوم بردن و وردوخاشم کردن، ئیتر نەیانتوانی هەستنەوە،لەژێر پێم کەوتن. 40 کەمەری منت توند کرد بۆ جەنگ،وات لە بەرهەڵستکارانی من کرد لەبەر پێم کڕنۆش ببەن. 41 دوژمنەکانم پشتیان تێ کردم و ڕایانکرد،من ناحەزەکانی خۆمم لەناوبرد. 42 هاواریان هێنا، بەڵام ڕزگارکەر نەبوو،هاواریان بۆ یەزدان برد، بەڵام بە دەنگیانەوە نەچوو. 43 وەک تۆزی زەوی ئەوانم هاڕی،وەک قوڕی سەر ڕێگا پێم خستە سەریان و پێشێلم کردن. 44 «لە هێرشی گەلان ڕزگارت کردم،تۆ منت بە سەرۆکی نەتەوەکان هێشتەوە.گەلێک کە نەمدەناسین خزمەتم دەکەن، 45 بێگانەکان ملکەچیم بۆ دەنوێنن،هەرکە دەنگم دەبیستن گوێڕایەڵم دەبن. 46 بێگانەکان ورە بەر دەدەن وبە لەرزەوە لە قەڵاکانیان دێنە دەرەوە. 47 «یەزدان زیندووە، ستایش بۆ تاشەبەردەکەم!خودای ڕزگارکەرم تاشەبەردەکەیە، پایەبەرزە! 48 خودایە کە تۆڵەم بۆ دەکاتەوە،گەلان ملکەچی من دەکات، 49 لە چنگی دوژمنەکانم دەرمدەهێنێت.پایەبەرزی کردم بەسەر ناحەزانم،لە دەست کەسە توندوتیژەکان ڕزگارت کردم. 50 لەبەر ئەوە ئەی یەزدان، لەنێو نەتەوەکاندا ستایشت دەکەم،گۆرانی ستایش بۆ ناوت دەڵێم. 51 «سەرکەوتنی گەورە بە پاشای خۆی دەبەخشێت،خۆشەویستی نەگۆڕ بەسەر دەستنیشانکراوەکەیدا دەبارێنێت،بۆ سەر داود و نەوەکانی بۆ هەتاهەتایە.»
In Other Versions
2 Samuel 22 in the ANGEFD
2 Samuel 22 in the ANTPNG2D
2 Samuel 22 in the AS21
2 Samuel 22 in the BAGH
2 Samuel 22 in the BBPNG
2 Samuel 22 in the BBT1E
2 Samuel 22 in the BDS
2 Samuel 22 in the BEV
2 Samuel 22 in the BHAD
2 Samuel 22 in the BIB
2 Samuel 22 in the BLPT
2 Samuel 22 in the BNT
2 Samuel 22 in the BNTABOOT
2 Samuel 22 in the BNTLV
2 Samuel 22 in the BOATCB
2 Samuel 22 in the BOATCB2
2 Samuel 22 in the BOBCV
2 Samuel 22 in the BOCNT
2 Samuel 22 in the BOECS
2 Samuel 22 in the BOGWICC
2 Samuel 22 in the BOHCB
2 Samuel 22 in the BOHCV
2 Samuel 22 in the BOHLNT
2 Samuel 22 in the BOHNTLTAL
2 Samuel 22 in the BOICB
2 Samuel 22 in the BOILNTAP
2 Samuel 22 in the BOITCV
2 Samuel 22 in the BOKCV
2 Samuel 22 in the BOKCV2
2 Samuel 22 in the BOKHWOG
2 Samuel 22 in the BOLCB
2 Samuel 22 in the BOLCB2
2 Samuel 22 in the BOMCV
2 Samuel 22 in the BONAV
2 Samuel 22 in the BONCB
2 Samuel 22 in the BONLT
2 Samuel 22 in the BONUT2
2 Samuel 22 in the BOPLNT
2 Samuel 22 in the BOSCB
2 Samuel 22 in the BOSNC
2 Samuel 22 in the BOTLNT
2 Samuel 22 in the BOVCB
2 Samuel 22 in the BOYCB
2 Samuel 22 in the BPBB
2 Samuel 22 in the BPH
2 Samuel 22 in the BSB
2 Samuel 22 in the CCB
2 Samuel 22 in the CUV
2 Samuel 22 in the CUVS
2 Samuel 22 in the DBT
2 Samuel 22 in the DGDNT
2 Samuel 22 in the DHNT
2 Samuel 22 in the DNT
2 Samuel 22 in the ELBE
2 Samuel 22 in the EMTV
2 Samuel 22 in the ESV
2 Samuel 22 in the FBV
2 Samuel 22 in the FEB
2 Samuel 22 in the GGMNT
2 Samuel 22 in the GNT
2 Samuel 22 in the HARY
2 Samuel 22 in the HNT
2 Samuel 22 in the IRVA
2 Samuel 22 in the IRVB
2 Samuel 22 in the IRVG
2 Samuel 22 in the IRVH
2 Samuel 22 in the IRVK
2 Samuel 22 in the IRVM
2 Samuel 22 in the IRVM2
2 Samuel 22 in the IRVO
2 Samuel 22 in the IRVP
2 Samuel 22 in the IRVT
2 Samuel 22 in the IRVT2
2 Samuel 22 in the IRVU
2 Samuel 22 in the ISVN
2 Samuel 22 in the JSNT
2 Samuel 22 in the KAPI
2 Samuel 22 in the KBT1ETNIK
2 Samuel 22 in the KBV
2 Samuel 22 in the KJV
2 Samuel 22 in the KNFD
2 Samuel 22 in the LBA
2 Samuel 22 in the LBLA
2 Samuel 22 in the LNT
2 Samuel 22 in the LSV
2 Samuel 22 in the MAAL
2 Samuel 22 in the MBV
2 Samuel 22 in the MBV2
2 Samuel 22 in the MHNT
2 Samuel 22 in the MKNFD
2 Samuel 22 in the MNG
2 Samuel 22 in the MNT
2 Samuel 22 in the MNT2
2 Samuel 22 in the MRS1T
2 Samuel 22 in the NAA
2 Samuel 22 in the NASB
2 Samuel 22 in the NBLA
2 Samuel 22 in the NBS
2 Samuel 22 in the NBVTP
2 Samuel 22 in the NET2
2 Samuel 22 in the NIV11
2 Samuel 22 in the NNT
2 Samuel 22 in the NNT2
2 Samuel 22 in the NNT3
2 Samuel 22 in the PDDPT
2 Samuel 22 in the PFNT
2 Samuel 22 in the RMNT
2 Samuel 22 in the SBIAS
2 Samuel 22 in the SBIBS
2 Samuel 22 in the SBIBS2
2 Samuel 22 in the SBICS
2 Samuel 22 in the SBIDS
2 Samuel 22 in the SBIGS
2 Samuel 22 in the SBIHS
2 Samuel 22 in the SBIIS
2 Samuel 22 in the SBIIS2
2 Samuel 22 in the SBIIS3
2 Samuel 22 in the SBIKS
2 Samuel 22 in the SBIKS2
2 Samuel 22 in the SBIMS
2 Samuel 22 in the SBIOS
2 Samuel 22 in the SBIPS
2 Samuel 22 in the SBISS
2 Samuel 22 in the SBITS
2 Samuel 22 in the SBITS2
2 Samuel 22 in the SBITS3
2 Samuel 22 in the SBITS4
2 Samuel 22 in the SBIUS
2 Samuel 22 in the SBIVS
2 Samuel 22 in the SBT
2 Samuel 22 in the SBT1E
2 Samuel 22 in the SCHL
2 Samuel 22 in the SNT
2 Samuel 22 in the SUSU
2 Samuel 22 in the SUSU2
2 Samuel 22 in the SYNO
2 Samuel 22 in the TBIAOTANT
2 Samuel 22 in the TBT1E
2 Samuel 22 in the TBT1E2
2 Samuel 22 in the TFTIP
2 Samuel 22 in the TFTU
2 Samuel 22 in the TGNTATF3T
2 Samuel 22 in the THAI
2 Samuel 22 in the TNFD
2 Samuel 22 in the TNT
2 Samuel 22 in the TNTIK
2 Samuel 22 in the TNTIL
2 Samuel 22 in the TNTIN
2 Samuel 22 in the TNTIP
2 Samuel 22 in the TNTIZ
2 Samuel 22 in the TOMA
2 Samuel 22 in the TTENT
2 Samuel 22 in the UBG
2 Samuel 22 in the UGV
2 Samuel 22 in the UGV2
2 Samuel 22 in the UGV3
2 Samuel 22 in the VBL
2 Samuel 22 in the VDCC
2 Samuel 22 in the YALU
2 Samuel 22 in the YAPE
2 Samuel 22 in the YBVTP
2 Samuel 22 in the ZBP