2 Samuel 7 (BOKSSV)

1 پاش ئەوەی پاشا لە کۆشکەکەیدا نیشتەجێ بوو، هەروەها یەزدانیش لە هەموو دوژمنەکانی چواردەوری حەواندییەوە، 2 پاشا بە ناتانی پێغەمبەری گوت: «من لێرە لە کۆشکێکی دروستکراو بە داری ئورز نیشتەجێم و سندوقی خوداش لەناو چادرێکدا نیشتەجێیە.» 3 ناتانیش بە پاشای گوت: «بڕۆ هەموو ئەوەی لە دڵتدایە بیکە، چونکە یەزدانت لەگەڵە.» 4 بەڵام هەر لەو شەوەدا فەرمایشتی یەزدان بۆ ناتان هات: 5 «بڕۆ بە داودی بەندەم بڵێ: ”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ئایا تۆ ئەو کەسەی کە ماڵێک بۆ نیشتەجێبوونم بنیاد دەنێت؟ 6 لەو ڕۆژەوەی کە نەوەی ئیسرائیلم لە میسر دەرهێناوە هەتا ئەمڕۆ لە ماڵدا نیشتەجێ نەبووم، بەڵکو هاتوچۆم لەناو چادر و نشینگەدا بووە. 7 لە هەموو هاتوچۆکردنەکانم لەگەڵ هەموو نەوەی ئیسرائیل، ئایا هیچ قسەیەکم کرد لەگەڵ یەکێک لە ڕابەرەکانی ئیسرائیل، ئەوانەی فەرمانم پێکردن بۆ ئەوەی شوانایەتی گەلی ئیسرائیلم بکەن، ’بۆچی ماڵێکتان لە داری ئورز بۆ دروستنەکردووم؟‘ “ 8 «ئێستاش ئاوا بە داودی بەندەم بڵێ: ”یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: من تۆم لە شوانایەتی مەڕەوە برد و تۆم کردە فەرمانڕەوای ئیسرائیلی گەلەکەی خۆم. 9 لەگەڵتدا بووم بۆ هەر شوێنێک چووبیت و هەموو دوژمنەکانی تۆم لەبەردەمت بڕیوەتەوە. ئێستا ناوێکی گەورەت بۆ دروستدەکەم وەک ناوی گەورەکان کە لەسەر زەوین. 10 شوێنێکیش بۆ ئیسرائیلی گەلەکەم دیاری دەکەم و دەیچێنم و لە جێی خۆی نیشتەجێی دەکەم، ئیتر وەک پێشوو بێزار ناکرێن و خەڵکانی ناڕەوا نایانچەوسێننەوە، 11 وەک ئەو سەردەمانەی ڕابەرم لەسەر ئیسرائیلی گەلەکەم دادەنا. منیش تۆ لە دەستی هەموو دوژمنەکانت دەحەوێنمەوە.«”یەزدان پێت ڕادەگەیەنێت کە یەزدان خۆی ماڵەکەت جێگیر دەکات. 12 کاتێک ژیانت تەواو دەبێت و دەچیتە پاڵ باوباپیرانت، من وەچەکەت دادەمەزرێنم، ئەوەی لەدوای خۆت لە پشتی تۆوە دێت، پاشایەتییەکەی جێگیر دەکەم. 13 ئەو ماڵێک بۆ ناوی من بنیاد دەنێت و منیش بۆ هەتاهەتایە تەختی پاشایەتییەکەی جێگیر دەکەم. 14 من دەبمە باوکی ئەو و ئەویش دەبێتە کوڕی من. ئەگەر ستەم بکات، ئەوا بە گۆچانی خەڵک و لێدانی نەوەی ئادەم تەمبێی دەکەم. 15 بەڵام خۆشەویستییە نەگۆڕەکەم بۆ ئەو داناماڵرێت وەک چۆن بۆ شاول داماڵرا، ئەوەی لەپێش تۆ ڕامماڵی. 16 بۆ هەتاهەتایەش ماڵەکەت و پاشایەتییەکەت لەبەردەممدا ئاسوودە دەبن، هەتاهەتایە تەختەکەت جێگیر دەبێت.“» 17 ئینجا ناتان بەپێی وشەکانی ئەم سروشە قسەی لەگەڵ داود کرد. 18 ئەوسا داودی پاشا چوو و لەبەردەم یەزدان دانیشت و گوتی:«ئەی یەزدانی باڵادەست، من کێم و بنەماڵەکەی من کێیە کە تۆ بەم پایەیەت گەیاندووم؟ 19 ئەی یەزدانی باڵادەست، تۆ هێشتا ئەمەت بە کەم زانی، هەر لەبەر ئەوە هاتیت بۆ ئەوەی سەبارەت بە ئایندەی ماڵی ئەم بەندەیەت بەڵێنی گەورەتر بدەیت؟ ئەی یەزدانی باڵادەست، ئایا بە گشتی لەگەڵ مرۆڤ بەم شێوەیە هەڵسوکەوت دەکەیت؟ 20 «ئیتر داود چی زیاتر بە تۆ بڵێت؟ ئەی یەزدانی باڵادەست، چونکە تۆ بەندەکەی خۆت دەناسیت. 21 تۆ لە پێناوی بەڵێنەکەت و بە خواستی دڵی خۆت ئەم کارە گەورەیەت کردووە بۆ ئەوەی لەلای بەندەکەت بزانرێت. 22 «ئەی یەزدانی باڵادەست، لەبەر ئەمە، چەند مەزنیت! کوا هاوتای تۆ؟ بێجگە لە تۆ خودایەک نییە لە هەموو ئەوەی بە گوێی خۆمان گوێمان لێبووە. 23 هەروەها کێ وەک ئیسرائیلی گەلەکەی تۆیە؟ ئەم گەلە تاکە نەتەوەیەکە لە زەویدا کە خودا هات بۆ ئەوەی گەلێک بۆ خۆی بکڕێتەوە، بۆ ئەوەی ناوێک بۆ خۆی دابنێت و کاری مەزن و سامناک بکات، بە دەرکردنی نەتەوەکان و خوداوەندەکانیان لەبەردەم گەلەکەت، ئەوەی لە میسر بۆ خۆت کڕیتەوە. 24 ئەی یەزدان، تۆ گەلی ئیسرائیلت جێگیر کردووە کە بۆ هەتاهەتایە ببنە گەلی خۆت و تۆش بوویتە خودایان. 25 «ئەی یەزدانی پەروەردگار، ئێستاش ئەو بەڵێنەی سەبارەت بە بەندەکەت و بە ماڵەکەی فەرمووت، بۆ هەتاهەتایە بیهێنە دی. هەروەک فەرمووت ئاوا بکە. 26 با ناوت هەتاهەتایە مەزن بێت و بگوترێت: ”یەزدانی سوپاسالار خودای ئیسرائیلە!“ با ماڵی داودی بەندەشت لەبەردەمتدا جێگیر بێت. 27 «ئەی یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل، بۆ بەندەکەی خۆتت ئاشکرا کرد و فەرمووت: ”ماڵێکت بۆ بنیاد دەنێم.“ لەبەر ئەمە بەندەکەت ئازایەتی لە خۆیدا بینی ئەم نزایەت بۆ بکات. 28 ئەی یەزدانی باڵادەست، تۆ خودایت و بەڵێنەکانت متمانەپێکراون، بەڵێنی ئەم چاکەیەت بە بەندەکەت داوە. 29 ئێستاش ڕەزامەندی بفەرموو بۆ ئەوەی ماڵی بەندەکەت بەرەکەتدار بکەیت، تاوەکو بۆ هەتاهەتایە لەبەردەمت بێت، ئەی یەزدانی باڵادەست چونکە تۆ فەرمووت، ئینجا با لە بەرەکەتی تۆوە بۆ هەتاهەتایە بنەماڵەی بەندەکەت بەرەکەتدار بێت.»

In Other Versions

2 Samuel 7 in the ANGEFD

2 Samuel 7 in the ANTPNG2D

2 Samuel 7 in the AS21

2 Samuel 7 in the BAGH

2 Samuel 7 in the BBPNG

2 Samuel 7 in the BBT1E

2 Samuel 7 in the BDS

2 Samuel 7 in the BEV

2 Samuel 7 in the BHAD

2 Samuel 7 in the BIB

2 Samuel 7 in the BLPT

2 Samuel 7 in the BNT

2 Samuel 7 in the BNTABOOT

2 Samuel 7 in the BNTLV

2 Samuel 7 in the BOATCB

2 Samuel 7 in the BOATCB2

2 Samuel 7 in the BOBCV

2 Samuel 7 in the BOCNT

2 Samuel 7 in the BOECS

2 Samuel 7 in the BOGWICC

2 Samuel 7 in the BOHCB

2 Samuel 7 in the BOHCV

2 Samuel 7 in the BOHLNT

2 Samuel 7 in the BOHNTLTAL

2 Samuel 7 in the BOICB

2 Samuel 7 in the BOILNTAP

2 Samuel 7 in the BOITCV

2 Samuel 7 in the BOKCV

2 Samuel 7 in the BOKCV2

2 Samuel 7 in the BOKHWOG

2 Samuel 7 in the BOLCB

2 Samuel 7 in the BOLCB2

2 Samuel 7 in the BOMCV

2 Samuel 7 in the BONAV

2 Samuel 7 in the BONCB

2 Samuel 7 in the BONLT

2 Samuel 7 in the BONUT2

2 Samuel 7 in the BOPLNT

2 Samuel 7 in the BOSCB

2 Samuel 7 in the BOSNC

2 Samuel 7 in the BOTLNT

2 Samuel 7 in the BOVCB

2 Samuel 7 in the BOYCB

2 Samuel 7 in the BPBB

2 Samuel 7 in the BPH

2 Samuel 7 in the BSB

2 Samuel 7 in the CCB

2 Samuel 7 in the CUV

2 Samuel 7 in the CUVS

2 Samuel 7 in the DBT

2 Samuel 7 in the DGDNT

2 Samuel 7 in the DHNT

2 Samuel 7 in the DNT

2 Samuel 7 in the ELBE

2 Samuel 7 in the EMTV

2 Samuel 7 in the ESV

2 Samuel 7 in the FBV

2 Samuel 7 in the FEB

2 Samuel 7 in the GGMNT

2 Samuel 7 in the GNT

2 Samuel 7 in the HARY

2 Samuel 7 in the HNT

2 Samuel 7 in the IRVA

2 Samuel 7 in the IRVB

2 Samuel 7 in the IRVG

2 Samuel 7 in the IRVH

2 Samuel 7 in the IRVK

2 Samuel 7 in the IRVM

2 Samuel 7 in the IRVM2

2 Samuel 7 in the IRVO

2 Samuel 7 in the IRVP

2 Samuel 7 in the IRVT

2 Samuel 7 in the IRVT2

2 Samuel 7 in the IRVU

2 Samuel 7 in the ISVN

2 Samuel 7 in the JSNT

2 Samuel 7 in the KAPI

2 Samuel 7 in the KBT1ETNIK

2 Samuel 7 in the KBV

2 Samuel 7 in the KJV

2 Samuel 7 in the KNFD

2 Samuel 7 in the LBA

2 Samuel 7 in the LBLA

2 Samuel 7 in the LNT

2 Samuel 7 in the LSV

2 Samuel 7 in the MAAL

2 Samuel 7 in the MBV

2 Samuel 7 in the MBV2

2 Samuel 7 in the MHNT

2 Samuel 7 in the MKNFD

2 Samuel 7 in the MNG

2 Samuel 7 in the MNT

2 Samuel 7 in the MNT2

2 Samuel 7 in the MRS1T

2 Samuel 7 in the NAA

2 Samuel 7 in the NASB

2 Samuel 7 in the NBLA

2 Samuel 7 in the NBS

2 Samuel 7 in the NBVTP

2 Samuel 7 in the NET2

2 Samuel 7 in the NIV11

2 Samuel 7 in the NNT

2 Samuel 7 in the NNT2

2 Samuel 7 in the NNT3

2 Samuel 7 in the PDDPT

2 Samuel 7 in the PFNT

2 Samuel 7 in the RMNT

2 Samuel 7 in the SBIAS

2 Samuel 7 in the SBIBS

2 Samuel 7 in the SBIBS2

2 Samuel 7 in the SBICS

2 Samuel 7 in the SBIDS

2 Samuel 7 in the SBIGS

2 Samuel 7 in the SBIHS

2 Samuel 7 in the SBIIS

2 Samuel 7 in the SBIIS2

2 Samuel 7 in the SBIIS3

2 Samuel 7 in the SBIKS

2 Samuel 7 in the SBIKS2

2 Samuel 7 in the SBIMS

2 Samuel 7 in the SBIOS

2 Samuel 7 in the SBIPS

2 Samuel 7 in the SBISS

2 Samuel 7 in the SBITS

2 Samuel 7 in the SBITS2

2 Samuel 7 in the SBITS3

2 Samuel 7 in the SBITS4

2 Samuel 7 in the SBIUS

2 Samuel 7 in the SBIVS

2 Samuel 7 in the SBT

2 Samuel 7 in the SBT1E

2 Samuel 7 in the SCHL

2 Samuel 7 in the SNT

2 Samuel 7 in the SUSU

2 Samuel 7 in the SUSU2

2 Samuel 7 in the SYNO

2 Samuel 7 in the TBIAOTANT

2 Samuel 7 in the TBT1E

2 Samuel 7 in the TBT1E2

2 Samuel 7 in the TFTIP

2 Samuel 7 in the TFTU

2 Samuel 7 in the TGNTATF3T

2 Samuel 7 in the THAI

2 Samuel 7 in the TNFD

2 Samuel 7 in the TNT

2 Samuel 7 in the TNTIK

2 Samuel 7 in the TNTIL

2 Samuel 7 in the TNTIN

2 Samuel 7 in the TNTIP

2 Samuel 7 in the TNTIZ

2 Samuel 7 in the TOMA

2 Samuel 7 in the TTENT

2 Samuel 7 in the UBG

2 Samuel 7 in the UGV

2 Samuel 7 in the UGV2

2 Samuel 7 in the UGV3

2 Samuel 7 in the VBL

2 Samuel 7 in the VDCC

2 Samuel 7 in the YALU

2 Samuel 7 in the YAPE

2 Samuel 7 in the YBVTP

2 Samuel 7 in the ZBP