Acts 10 (BOKSSV)

1 لە شاری قەیسەرییە پیاوێک بە ناوی کۆرنیلیۆس هەبوو، سەرپەل بوو لەو لیوایەی پێی دەگوترا ئیتالی. 2 خۆی و هەموو ماڵەکەی خواپەرست و لەخواترس بوون، زۆر هاوکاری خەڵکی هەژاری دەکرد و هەموو کاتێک نوێژی بۆ خودا دەکرد. 3 نزیکەی کاتژمێر سێی دوای نیوەڕۆ، بە ڕوونی فریشتەیەکی خودا لە بینینێکدا هاتە لای و پێی گوت: «کۆرنیلیۆس!» 4 بە ترسەوە سەیری کرد و گوتی: «بەڵێ گەورەم؟»پێی گوت: «نوێژەکانت و چاکەکانت وەک یادەوەری بەرز بوونەتەوە بەردەم خودا. 5 ئێستا چەند پیاوێک بۆ یافا بنێرە و ئەو شیمۆنەی پێی دەگوترێ پەترۆس بیهێنن. 6 لە ماڵی شیمۆنی پێستەخۆشکەرە، ماڵەکەی لەسەر دەریایە.» 7 کاتێک ئەو فریشتەیەی کە قسەی لەگەڵی کرد ڕۆیشت، دووان لە خزمەتکارەکانی و سەربازێکی خواپەرستی بانگکرد کە یەکێک بوو لە دارودەستە تایبەتەکەی، 8 هەموو شتێکی بۆ گێڕانەوە و ناردیانی بۆ یافا. 9 بۆ بەیانی، کاتێک بە ڕێگاوە بوون و لە شارەکە نزیک دەبوونەوە، نزیکەی کاتژمێر دوازدە، پەترۆس بۆ نوێژکردن چووە سەربان. 10 ئیتر برسی بوو و دەیویست نان بخوات، بەڵام لە کاتی ئامادەکردنی خواردندا، لەهۆش خۆی چوو. 11 ئاسمانی بە کراوەیی بینی، شتێک لە شێوەی چەرچەفێکی گەورە دەهاتە خوارەوە بۆ سەر زەوی کە لە هەر چوار لاوە گرێدرا بوو. 12 هەموو جۆرە ئاژەڵی چوارپێ و خشۆکی سەر زەوی و باڵندەی ئاسمانی تێدابوو. 13 ئینجا دەنگێک بانگی کرد: «پەترۆس هەستە، سەربڕە و بخۆ!» 14 پەترۆس گوتی: «نەخێر، ئەی پەروەردگار، چونکە هەرگیز شتی گڵاو یان حەرامم نەخواردووە.» 15 دیسان دەنگەکە لەگەڵی دوا: «ئەوەی خودا پاکی کردووەتەوە تۆ بە گڵاوی دامەنێ.» 16 ئەمەش سێبارە بووەوە و دەستبەجێ چەرچەفەکە بۆ ئاسمان بەرزکرایەوە. 17 کە پەترۆس سەرسام بوو لەوەی کە ئاخۆ دەبێت ئەو بینینە چی بێت، ئەو پیاوانەی کە کۆرنیلیۆس ناردبوونی، بە پرسیار ماڵی شیمۆنیان دۆزییەوە و لە بەردەرگا وەستان. 18 بانگیان کرد و پرسییان، ئاخۆ ئەو شیمۆنەی نازناوی پەترۆسە لێرەیە. 19 لە کاتێکدا پەترۆس هەر بیری لە بینینەکە دەکردەوە، ڕۆحی پیرۆز پێی فەرموو: «سێ پیاو لە بەردەرگا لێت دەپرسن. 20 هەستە بڕۆ خوارەوە و بێ دوودڵی لەگەڵیان بڕۆ، چونکە من ئەوانم ناردووە.» 21 پەترۆسیش بۆ لای پیاوەکان هاتە خوارەوە و گوتی: «ئەوەی دەتانەوێ منم. بۆچی هاتوون؟» 22 گوتیان: «کۆرنیلیۆسی سەرپەل، پیاوێکی ڕاستودروست و لەخواترسە، هەموو گەلی جولەکەش شایەتی بۆ دەدەن. بەهۆی فریشتەیەکی پیرۆز ڕێنمایی کرا کە بۆ ماڵەکەی خۆی بانگت بکات و گوێ لە قسەکانت بگرێت.» 23 جا پەترۆس بۆ ژوورەوە بانگهێشتی کردن و میوانداری کردن.بۆ بەیانی پەترۆس هەستا و لەگەڵیان ڕۆیشت، هەروەها هەندێک لە باوەڕدارانی خەڵکی یافاش یاوەری بوون. 24 بۆ ڕۆژی دووەم چوو بۆ قەیسەرییە. کۆرنیلیۆس چاوەڕێی دەکردن، خزم و دۆستانی نزیکی خۆی کۆکردبووەوە. 25 کاتێک پەترۆس هاتە ژوورەوە، کۆرنیلیۆس پێشوازی لێکرد و لەبەرپێی کەوت و کڕنۆشی برد. 26 پەترۆس هەڵیستاندەوە و گوتی: «هەستە! منیش مرۆڤم!» 27 کاتێک پەترۆس قسەی لەگەڵ دەکرد چووە ژوورەوە و خەڵکێکی زۆری بینی کۆبوونەتەوە، 28 پێی گوتن: «دەزانن بۆ جولەکە ڕێپێنەدراوە تێکەڵاوی ناجولەکە بێت یان بچێتە لای. بەڵام خودا پیشانی دام بە کەس نەڵێم گڵاو یان پیس. 29 بۆیە کە بانگکرام بێ ناڕەزایی دەربڕین هاتم. دەکرێت بپرسم بۆچی منتان بانگکردووە؟» 30 کۆرنیلیۆس گوتی: «چوار ڕۆژ لەمەوبەر، لەم کاتەدا کە کاتژمێر سێی پاش نیوەڕۆ بوو، لە ماڵی خۆم نوێژم دەکرد. لەپڕ پیاوێک بە جلی بریسکەدارەوە لەبەردەمم ڕاوەستا، 31 گوتی: ”کۆرنیلیۆس نوێژەکانت بیستران و خێرەکانت لەبەردەم خودا یادکرانەوە. 32 بۆیە بۆ یافا بەدوای شیمۆندا بنێرە کە نازناوی پەترۆسە. لە ماڵی شیمۆنی پێستەخۆشکەرە، لەسەر دەریا.“ 33 منیش دەستبەجێ بەدوای تۆدا ناردم، تۆش چاکت کرد کە هاتی. ئێستا هەموو لەبەردەم خودا ئامادەین، تاکو گوێ بگرین لە هەموو ئەوەی پەروەردگار فەرمانی پێکردووی.» 34 پەترۆس دەمی کردەوە و گوتی: «لەڕاستیدا تێگەیشتم خودا لایەنگری کەس ناکات، 35 بەڵکو لە هەر نەتەوەیەک ئەوەی ترسی ئەوی لە دڵدا بێت و کاری ڕاستودروست بکات، لەلای پەسەندە. 36 ئەو پەیامە دەزانن کە خودا بۆ گەلی ئیسرائیلی نارد، مزگێنیی ئاشتی لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە ڕادەگەیەنێت، کە پەروەردگاری هەمووانە. 37 ئەو شتانە دەزانن کە لە هەموو یەهودیا ڕوویدا، بە دەستپێکردن لە جەلیلەوە دوای ئەوەی یەحیا لەئاوهەڵکێشانەکەی ڕاگەیاند، 38 چۆن خودا بە ڕۆحی پیرۆز و هێز عیسای ناسیرەیی دەستنیشان کرد، ئەوەی دەگەڕا و چاکەی دەکرد و هەموو ئەوانەی ئیبلیس دەستی بەسەریاندا گرتبوو چاکی دەکردنەوە، چونکە خودا لەگەڵی بوو. 39 «ئێمە شایەتی هەموو ئەو شتانەین کە لە ناوچەی یەهودیا و ئۆرشەلیم کردی. ئەوەی بە هەڵواسینی بە دارەوە کوشتیان، 40 بەڵام خودا لە ڕۆژی سێیەمدا لەنێو مردوواندا هەڵیستاندەوە وای کرد دەربکەوێت، 41 نەک بۆ هەموو گەل، بەڵکو بۆ ئەو شایەتانەی کە خودا پێشتر هەڵیبژاردن، بۆ ئێمە کە پاش هەستانەوەی لەنێو مردووان، لەگەڵیدا خواردمان و خواردمانەوە. 42 ئینجا فەرمانی پێداین جاڕبدەین بۆ گەل و شایەتی بدەین کە خودا ئەوی بە دادوەری زیندووان و مردووان داناوە. 43 هەموو پێغەمبەران شایەتیی بۆ دەدەن کە هەرکەسێک باوەڕی پێ بهێنێت، بە ناوی ئەو گوناهەکانی دەبەخشرێت.» 44 کاتێک پەترۆس باسی ئەم شتانەی دەکرد، ڕۆحی پیرۆز ڕژایە سەر هەموو ئەوانەی گوێیان لە پەیامەکە گرتبوو. 45 ئەو باوەڕدارە خەتەنەکراوانەی کە لەگەڵ پەترۆس بوون سەریان سوڕما کە ڕۆحی پیرۆز وەک دیارییەک بەسەر ناجولەکەکانیشدا ڕژا، 46 چونکە گوێیان لێیان بوو بە زمانە ڕۆحییەکان دەدوێن و ستایشی خودا دەکەن.ئینجا پەترۆس گوتی: 47 «کەس هەیە ڕێگا بگرێت لە لەئاوهەڵکێشانی ئەمانە کە وەک ئێمە ڕۆحی پیرۆزیان وەرگرتووە؟» 48 بۆیە فەرمانی پێدان بە ناوی عیسای مەسیح لە ئاو هەڵبکێشرێن. ئینجا داوایان لە پەترۆس کرد چەند ڕۆژێک لەلایان بمێنێتەوە.

In Other Versions

Acts 10 in the ANGEFD

Acts 10 in the ANTPNG2D

Acts 10 in the AS21

Acts 10 in the BAGH

Acts 10 in the BBPNG

Acts 10 in the BBT1E

Acts 10 in the BDS

Acts 10 in the BEV

Acts 10 in the BHAD

Acts 10 in the BIB

Acts 10 in the BLPT

Acts 10 in the BNT

Acts 10 in the BNTABOOT

Acts 10 in the BNTLV

Acts 10 in the BOATCB

Acts 10 in the BOATCB2

Acts 10 in the BOBCV

Acts 10 in the BOCNT

Acts 10 in the BOECS

Acts 10 in the BOGWICC

Acts 10 in the BOHCB

Acts 10 in the BOHCV

Acts 10 in the BOHLNT

Acts 10 in the BOHNTLTAL

Acts 10 in the BOICB

Acts 10 in the BOILNTAP

Acts 10 in the BOITCV

Acts 10 in the BOKCV

Acts 10 in the BOKCV2

Acts 10 in the BOKHWOG

Acts 10 in the BOLCB

Acts 10 in the BOLCB2

Acts 10 in the BOMCV

Acts 10 in the BONAV

Acts 10 in the BONCB

Acts 10 in the BONLT

Acts 10 in the BONUT2

Acts 10 in the BOPLNT

Acts 10 in the BOSCB

Acts 10 in the BOSNC

Acts 10 in the BOTLNT

Acts 10 in the BOVCB

Acts 10 in the BOYCB

Acts 10 in the BPBB

Acts 10 in the BPH

Acts 10 in the BSB

Acts 10 in the CCB

Acts 10 in the CUV

Acts 10 in the CUVS

Acts 10 in the DBT

Acts 10 in the DGDNT

Acts 10 in the DHNT

Acts 10 in the DNT

Acts 10 in the ELBE

Acts 10 in the EMTV

Acts 10 in the ESV

Acts 10 in the FBV

Acts 10 in the FEB

Acts 10 in the GGMNT

Acts 10 in the GNT

Acts 10 in the HARY

Acts 10 in the HNT

Acts 10 in the IRVA

Acts 10 in the IRVB

Acts 10 in the IRVG

Acts 10 in the IRVH

Acts 10 in the IRVK

Acts 10 in the IRVM

Acts 10 in the IRVM2

Acts 10 in the IRVO

Acts 10 in the IRVP

Acts 10 in the IRVT

Acts 10 in the IRVT2

Acts 10 in the IRVU

Acts 10 in the ISVN

Acts 10 in the JSNT

Acts 10 in the KAPI

Acts 10 in the KBT1ETNIK

Acts 10 in the KBV

Acts 10 in the KJV

Acts 10 in the KNFD

Acts 10 in the LBA

Acts 10 in the LBLA

Acts 10 in the LNT

Acts 10 in the LSV

Acts 10 in the MAAL

Acts 10 in the MBV

Acts 10 in the MBV2

Acts 10 in the MHNT

Acts 10 in the MKNFD

Acts 10 in the MNG

Acts 10 in the MNT

Acts 10 in the MNT2

Acts 10 in the MRS1T

Acts 10 in the NAA

Acts 10 in the NASB

Acts 10 in the NBLA

Acts 10 in the NBS

Acts 10 in the NBVTP

Acts 10 in the NET2

Acts 10 in the NIV11

Acts 10 in the NNT

Acts 10 in the NNT2

Acts 10 in the NNT3

Acts 10 in the PDDPT

Acts 10 in the PFNT

Acts 10 in the RMNT

Acts 10 in the SBIAS

Acts 10 in the SBIBS

Acts 10 in the SBIBS2

Acts 10 in the SBICS

Acts 10 in the SBIDS

Acts 10 in the SBIGS

Acts 10 in the SBIHS

Acts 10 in the SBIIS

Acts 10 in the SBIIS2

Acts 10 in the SBIIS3

Acts 10 in the SBIKS

Acts 10 in the SBIKS2

Acts 10 in the SBIMS

Acts 10 in the SBIOS

Acts 10 in the SBIPS

Acts 10 in the SBISS

Acts 10 in the SBITS

Acts 10 in the SBITS2

Acts 10 in the SBITS3

Acts 10 in the SBITS4

Acts 10 in the SBIUS

Acts 10 in the SBIVS

Acts 10 in the SBT

Acts 10 in the SBT1E

Acts 10 in the SCHL

Acts 10 in the SNT

Acts 10 in the SUSU

Acts 10 in the SUSU2

Acts 10 in the SYNO

Acts 10 in the TBIAOTANT

Acts 10 in the TBT1E

Acts 10 in the TBT1E2

Acts 10 in the TFTIP

Acts 10 in the TFTU

Acts 10 in the TGNTATF3T

Acts 10 in the THAI

Acts 10 in the TNFD

Acts 10 in the TNT

Acts 10 in the TNTIK

Acts 10 in the TNTIL

Acts 10 in the TNTIN

Acts 10 in the TNTIP

Acts 10 in the TNTIZ

Acts 10 in the TOMA

Acts 10 in the TTENT

Acts 10 in the UBG

Acts 10 in the UGV

Acts 10 in the UGV2

Acts 10 in the UGV3

Acts 10 in the VBL

Acts 10 in the VDCC

Acts 10 in the YALU

Acts 10 in the YAPE

Acts 10 in the YBVTP

Acts 10 in the ZBP